|
بوڵانت ئارسۆی
له‌سه‌ر PKK دادگایی ده‌كرێت
هونه‌رمه‌ندی
ناسراوی تورك «بوڵانت ئارسۆی» له‌سه‌ر
ره‌خنه‌گرتن له‌سوپای توركیا‌و
لێدوانییه‌وه له‌دژی خزمه‌تی سه‌ربازی،
دادگایی ده‌كرێت.
ئارسۆی به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه
چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتی
هێرشكردنی توركیادا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه،
له‌به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆندا
وتی «پێویست ناكات گیانی سه‌ربازانی
وڵاته‌كه‌ی بكرێته قوربانی شه‌ڕێكه‌وه
له‌دژی په‌كه‌كه».
هه‌فته‌ی رابردوو، ئارسۆی له‌واده‌ی
دیاریكراودا ئاماده‌ی دانیشتنی
دادگا نه‌بوو، پاساوهێنانه‌وه‌كه‌شی
«سه‌رقاڵبوونی بوو به‌سازكردنی
كۆنسێرته‌وه»، له‌به‌رئه‌وه
دانیشتنه‌كه بۆ مانگی سێپتێمبه‌ر
دواخرا.
ئارسۆی رایگه‌یاند كه «ئه‌و سووره
له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی‌و هه‌رگیز
لێشی په‌شیمان نابێته‌وه».
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌گه‌ر دادگا
له‌دژی ئه‌و بڕیار بدات، به‌چوار ساڵ‌و
نیو زیندان حوكم ده‌درێت.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی داوایان له‌سه‌ر
ئارسۆی تۆمار كردووه‌و له‌دانیشتنی
ئه‌مجاره‌دا ئاماده بووه، بهBBCی
راگه‌یاند كه «له‌كاتێكدا سوپای
توركیا به‌جه‌نگی دژی (تیرۆریزم)ه‌وه
خه‌ریكه، پڕوپاگه‌نده‌كردن له‌دژی،
به‌بڕوای من نایاساییه، چونكه خه‌ڵكی
له‌ئه‌نجامدانی خزمه‌تی سه‌ربازی
سارد ده‌كاته‌وه».
ئارسۆی یه‌كێكه له‌هونه‌رمه‌نده
هه‌ره ناسراوه‌كانی توركیا، ئه‌و
خۆشه‌ویسترین هونه‌رمه‌ندی پیاوی
توركیا بوو، به‌ڵام له1981دا له‌ڕێگه‌ی
ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه
ره‌گه‌زی خۆی گۆڕی. به‌پێی ماده‌ی
318ی یاسای سزادانی توركیا، ره‌خنه‌گرتن
له‌سوپا، كارێكی مه‌ترسیداره‌و
لێپێچینه‌وه‌ی به‌دواوه‌یه.
به‌ڵام ره‌خنه‌گران پێیانوایه مادده‌یه‌كی
دیكه‌ی ئه‌م یاسایه‌ش زۆرجار بۆ ده‌مكوتكردن‌و
له‌دژی ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین
سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، كه به‌پێی
ئه‌و ماده‌یه «ئیهانه كردن به‌میلله‌تی
تورك، به‌تاوان داده‌نرێت».
په‌یامنێریBBC ئاماژه به‌وه ده‌كات
كه ره‌نگه دادگایی كردنی بوڵانت
ئارسۆی، زۆرێك له‌ترسدا قڕ‌وقه‌پ
پێبكات له‌توركیادا.
سه‌رجاوه‌ی سایتی ئاوێنه
|