نه‌خشه‌ی
لێدانی
ئێران له به‌رده‌م
ده‌رگا
كراوه‌كاندا![]() |
|
راپۆرتی: ئاسۆ مه‌مه‌ند دوای
هاتن و
جێگیربوونی (ئهستۆڵی
5)ی ئه‌مریكی
له‌كه‌نداو،
سنووری ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌ركی كرده
سه‌ربازییه‌كانی
ناوچه‌ی كه‌نداوی
فارسی و ده‌ریای
عه‌ره‌ب و ده‌ریای
سوور و كه‌نداوی
عه‌ده‌ن و كه‌نداوی
عه‌مان و به
شێك له‌ئۆقیانووسی
هیندی ده‌گرێته‌وه.
ده‌ستپێكردنی
سه‌عاتی (سفر)ی
دوای بڕیاری
لێدانی
ئێران: به به‌رپابوونی
جه‌نگێكی له‌و
جۆره، زه‌ره‌ر
و زیانی زۆر
به‌ر ئێران
ده‌كه‌وێت و
هاوكاتیش زه‌ره‌ریش
به‌ر كه‌شتییه
جه‌نگییه‌كانی
ئه‌مریكیش
ده‌كه‌وێت
له‌كه‌نداو.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا كۆتایی به‌م جه‌نگه دژی ئێران بهێنێت، ئه‌مه‌ش زۆر به‌ووردی وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نراڵه‌كانی شه‌ڕ نه‌خشه‌یان بۆ كێشاوه به‌م شیوه‌یه: نه‌خشه‌ی
لێدان و جێبه‌جێكردن: بنكه‌كانی
هه‌ستانی
فڕۆكه جه‌نگیه‌كان
ده‌كرێن به
3 به‌شه‌وه:
قۆناغه‌كانی
لێدان:
قۆناغی
دووه‌م:
لێدانی
ئاسمانی به‌هێز
بۆ سه‌ر هه‌موو
دامه‌زراوه
ئه‌تۆمیه‌كان
و
خاپوركردنیان
به‌چه‌كی ئه‌تۆمی
(تاكتیكی) له‌به‌رئه‌وه‌ی
هه‌ندێك له‌دامه‌زراوه‌كان
زۆر
قایمكراون و
له‌ژێر شاخ و
زه‌وی و لهقوڵایدان،
كه زۆر ئه‌سته‌مه
به‌چه‌كی (ته‌قلیدی)
وێران بكرێن. به‌كارهێنانی
رۆكێتی
تایبه‌ت كه
له‌توانایدایه
شوێنه سه‌خته‌كان
و ژێرزه‌مینه
قایمكراوهكان
به (كۆنكرێت)
ببڕێت. ققۆناغی سێهه‌م: لێدانی ئاسمانی به‌هێز بۆ سه‌ر سه‌كۆ به‌رگرییه ده‌ریاوانییه‌كانی ئێران كه له‌دوورگه‌ی (هورمز)دان و به‌سه‌ر ناوچه‌ی كه‌نداودا زاڵن. قۆناغی
چواره‌م:
لێدانی
ئاسمانی به‌هێز
و خاپوركهر
بۆ سه‌ر هه‌موو
بینا ئه‌منی
و سیاسییه‌كان
له‌ناو
ئێران و وه‌زاره‌ته‌كان
و ناوه‌نده
پۆلیسیه‌كان
(بۆ شڵه‌ژاندنی
باری ئاسایش)
هه‌تا
روخاندنی ده‌سه‌ڵات
و هاوكاری هه‌موو
ناوه‌نده
دژه
ئێرانییه‌كان
(خۆپیشاندانه
جه‌ماوه‌ریه‌كان
و
خوێندكاریه‌كان)،
هه‌روه‌ها
هاوكاری
تایبه‌ت بۆ
هه‌رێمی
بلوجستانی
سونی مه‌زهه‌ب
به‌چه‌ك له‌ڕێگه‌ی
سنوری نێوان
ئه‌فغانستان
و پاكستانه‌وه،
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا
ئه‌گه‌ر
هێرشی
ئاسمانی
كاریگه‌ری
نه‌بێت له‌سه‌ر
ئامانجه‌كان. نه‌وت
و ژێرخانی
ئابوری: به‌كارهێنانی
چه‌كی نوێ: ئه‌گه‌ر
موشه‌كه
ئێرانییه‌كان
هه‌ندێك
ئامانجیان
پێكا، ئه‌وا
ئه‌و كاته
په‌نا ده‌برێته
به‌ر به‌كارهێنانی
چه‌كی قورس
له‌رێگه‌ی
ئه‌و
فڕۆكانه‌ی
له‌دوره‌وه
ئامانج ده‌پێكن. كه‌نداوی
فارس ناوچه‌ی
سه‌ره‌كی
رووهرووبوونهوهكان
ده‌بێت،
ئێران به‌پشتیوانی
ژێر ده‌ریایی
كۆن و به‌له‌مه
خیَراكانی و
رۆكێته
تایبه‌ته‌كانی
ده‌یه‌وێت
رووبه‌ڕووی
ئه‌مریكا
بێته‌وه،
به‌ڵام
ئێران ته‌نها
رۆكێتێكی هه‌یه
به‌ناوی (III SHKVALVA)
كه مه‌ترسی
بۆسه‌ر كه‌شتییه
گه‌وره‌كانی
ئه‌مریكا هه‌یه،
ئه‌م رۆكێته
ده‌ستكردی
روسیایه و
مه‌كینه‌ی
پاڵنه‌ری هه‌وایی
(نه‌فاسه)ی
له‌سه‌ره و
ده‌توانێت( 100)
مه‌تر له‌چركه‌یه‌كدا
ببڕێت، له‌سه‌ر
به‌شی
كۆتایی مه‌كینه‌كه‌ی
ئامێرێكی گه‌رمی
هه‌یه، به‌و
هۆیه‌وه ده‌توانرێت
له‌لایه‌ن
راداره‌كانی
ئه‌مریكاوه
پێیبزانرێت. ئه‌مریكا
هه‌وڵده‌دات
چه‌كه‌كانی
زیان به‌خه‌ڵكی
مه‌ده‌نی نه‌گه‌یه‌نن.
له‌جه‌نگه‌كانی
رابردوویدا
ئه‌مریكا چه‌كی
ستراتیجی به‌كارهێناوه
و ئه‌وه‌ش
بۆته‌هۆی له‌ده‌ستدانی
توانای ئه‌و
وڵاتانه‌ی
كه‌شه‌ڕی له‌گه‌ڵ
كردوون.
|
سه‌رچاوه‌ی
سایتی سبه‌ی