میتی توركیا هاوكاری چەند رۆژنامەیەكی كوردی دەكات..بەمەرجێك ئاوێنە و رۆژنامەی كۆمەڵ و شەقام دژی PKK كاربكەن

كوردستان فۆر پرێس

 میتی توركیا لە باشوری كوردستان هاوكاری چەند رۆژنامە و گۆڤارێك دەكات لە بەرامبەر دژایەتیكردنی گۆڤار و رۆژنامەكان بۆ PKK.

 رێكخستنی هەواڵگیری توركیا"MIT" پارە دەدات بە چەند رۆژنامەیەكی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی پڕوپاگەندە لە دژی PKKبكەن. چەند رۆژ پێش ئێستا ئاشكرا ببوو، كە 9 ئۆفیسی نوێی "MIT"،بە شێوەیەكی نهێنی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كراونەتەوە.

ئەنجامی قۆناغی یەكەمی كارەكانیان دەركەوتووە، كە بە شێوەیەكی خێرا لەگەڵ 4 رۆژنامە و گۆڤار چاوپێكەوتنیان ئەنجامداوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵەی كەسێك كە لەگەڵ "MIT" كار دەكات ئەندامانی "MIT" سەردانی رۆژنامەی ئاوێنەیان كردووە هەروەها وتی: رۆژنامەی ئاوێنە لە بەرامبەر ئەو بڕە پارەیەی لە "MIT"ی وەرگرتووە، ئەركی ئەوە دەبێ كە پڕوپاگەندەی لە دژی باكوری كوردستان و PKKبكات و ناویان بزڕێنێ، وە هەروەها ئەو هەواڵانەی بڵاوبكەنەوە كە زیان بە بەرژەوەندی گەلی كورد دەگەێنێت و بە تایبەتیش بزووتنەوەی ئازادیخوازی لە باكور بچوك بكەنەوە لەبەرچاو خەڵكی باشوری كوردستان.

دوای چاوپێكەوتنەكەی ئەندامانی "MIT" لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنە بە نیازی پیادە كردنی رێبازی تێكدەرانەو خراپكردنی بۆچوونی گەل لە بەرامبەر PKKرۆژنامەی ناوبراو دەستبەكار بوو.

چاودێرە سیاسیەكان دەڵێن كارێكی وا رێگا لەبەردەم ئاڵۆزی و شەڕی ناوخۆ دەكاتەوە، پێویستە ئەو پیلانە پووچەڵ بكرێتەوە و ئەوانەی "MIT" لەگەڵیان دانیشتووە ئەمانەن/ ئاوێنە- گۆڤاری هەفتانە- رۆژنامەی كۆمەڵ- گۆڤاری شەقام.

لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا شوان محەمەدی سەرنووسەری ئاوێنەی ئەوەی رەتكردەوە هیچ لێدوانێك بدات و گوتی: دەتوانن بێنە لام لە سلێمانی و دوای یەك رۆژ من وەڵامتان دەدەمەوە.

شوان محەمەد ئەوەشی بە كوردستان فۆر پرێس راگەیاند، كە دەتوانین پەیوەندی بە ئاری هەرسین بەرپرسی نووسینگەی هەولێری ئاوێنەوە بكەین ئەو دەتوانێ لێدوان بدات، بەڵام نووسینگەی ئاوێنەی هەولێر وەڵامی تەلەفونیان نەداینەوە.

 

سەرچاوە/ رۆژنامەی یەنی ئۆرگوز پۆلیتیكا

 

بگه‌رێوه