|
رێوڕه‌سمی
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی هاوڕێی شه‌هید
شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی به‌ڕێوه‌چوو
كوردستان‌و
كورد: كاتژمێر 11 پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌وڕۆ
له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی
دێموكراتی كوردستان به به‌شداری ئه‌ندامانی
رێبه‌ری حیزب‌و سه‌دان كه‌س له
كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
حیزب
رێوڕه‌سمی
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی تازه‌ترین شه‌هیدی
گه‌له‌كه‌مان هاوڕێ شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی
به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌شێك له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا
رامبوود له‌تف پووری ئه‌ندامی
كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزب وتارێكی
سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی هاورێ
شێخ غه‌ریب پێشكه‌ش كرد‌و به‌م بۆنه‌یه‌وه
له‌لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندی‌یه‌وه
سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌و
كاری هاوڕێی شه‌هید‌و هه‌موو ئه‌ندامان‌و
لایه‌نگرانی حیزب‌و دانیشتوانی
شاری سه‌قز كرد.
لوتف پووری له به‌شێكی دیكه له
قسه‌كانی دا ئاماژه‌ی به ده‌سبه‌سه‌ر
كرانی هاوڕێ كه‌ماڵ شه‌ریفی كرد‌و
داوای له هه‌موو رێكخراو‌و كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه‌كانی لایه‌نگری مافی
مرۆڤ كرد كه به گوشار هێنان بۆسه‌ر
كۆماری ئیسلامی پێش به ئه‌شكه‌نجه‌ی
ناوبراو له لایه‌ن جه‌للاده‌كانی
ئه‌و رێژیمه‌وه بگرن.
هاوڕێ شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی كوڕی
شێخ عه‌بدولقادر ساڵی 1332 له گوندی
"كاومه‌له"ی ناوچه‌ی سه‌قز
له دایك بووه. ساڵی 1358 پێوه‌ندی به
ریزه‌كانی حیزبه‌وه گرت‌و هه‌ر ئه‌و
ساڵه به ره‌سمی چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی
له‌به‌ر ده‌كا. شه‌هید شێخ غه‌ریب به
هۆی لێهاتووییه‌وه هه‌ر زوو ده‌بێته
كادری ناوچه‌و دواتر بوو به ئه‌ندامی
كومیته‌ی شارستانی سه‌قز. ساڵی 1364
به ئاگاداری حیزب واز له تێكۆشانی
ئاشكرا دێنێ‌و به‌ریزی ته‌شكیلاتی
نهێنی حیزب په‌یوه‌ست ده‌بێ.
چالاكبوونی ناوبراو بوو به هۆی ئه‌وه
كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه
بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی بكرێ. هاوڕێ
شێخ غه‌ریب ساڵی 1382 پاش ئازاد بوون له
زیندان ده‌گه‌ڕێته‌وه ریزی
تێكۆشانی ئاشكرای حیزبه‌وه له
ناوه‌ندی 1ی كوردستان سازمان ده‌درێ.
پاش كۆنگره‌ی 14ی حیزب شێخ غه‌ریب له
به‌شی فه‌رهه‌نگی كۆمیسیۆنی په‌روه‌رده‌و
فێركردنی حیزبی دێموكراتی كوردستان
درێژه به تێكۆشانی خۆی ده‌دا.
|