|
وتار
به بۆنه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می
وڵاتی باسک
بۆ عه‌دنان حه‌سه‌ن
پوور و هیوا بوتیمار
له
پارله‌مانی باسک له شاری VITORIA
ره‌حیم
قادری به‌شدارنی
به‌رێز ! بۆمن
جێگای شانازیه که لێره و له‌گه‌ڵ
ئێوه ئه‌مرۆ ده‌مهه‌وێ له‌سه‌ر دوو
بابه‌تی گرنگی رۆژ قسه‌تان بۆ بکه‌م،
یه‌که‌م له‌سه‌ر گه‌لی کورد و ئه‌وه‌ی
تر له‌سه‌ر ئێران. تێده‌کۆشم به کورتی
بدۆم. کوردستان
خاکی کوردان به شێوه‌ی گشتی به چوار
وڵات دا دابه‌شکراوه : تورکیا،ئێران،
ئیراق وسوورییه،گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یی
دنیایه که بێ ده‌وڵه‌ته. راده‌ی
دانیشتوانی ده‌گاته 40 میلیون و خاکه‌که‌ی
به پانایی ئیسپانیایه. لێره دا
نامهه‌وێ بچمه ناو مێژوو و ته‌نیا له
سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ئێستا ده‌دوێم. ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ی به سه‌ر کوردستان دا
حوکمرانی ده‌که‌ن به شێوه‌ی گشتی له
سیاسه‌تی سه‌رکوت و به‌هێند نه‌گرتنی
مافه بنه‌ره‌تی یه‌کانی گه‌لی کورد
که‌ڵک وه‌رده‌گرن. له سوورییه
کوردان مافی شارومه‌ندیان لێوه‌ر
گیراوه، له تورکیا و تا دۆینێ
به تورکی چیاکان ناویان لیده‌برا و وا
وێ ناچێ که تورکه‌کان واز له ڕێگای
نیزامی بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی
کورد بهێنی، له ئێراق و له زه‌مانی سه‌ددام
کورده‌کان که‌وتنه به‌ر بۆمبارانی
شیمیایی و پرۆسه‌ی ئه‌نفال، له ئێران
و دوای هاتنه سه‌رکاری کۆماری
ئیسلامیی دژی کوردان فه‌رمانی جیهادیش
له لایه‌ن خومه‌ینی یه‌وه ڕاگه‌یاندرا
و کوردستان تا ئێستاش بارودۆخێکی
نائاسایی نه‌نووسراو باڵی کێشاوه. تاماوه‌یه‌ک
له‌مه‌و پێش شتێکی سه‌یر و باوه‌ر نه‌کراو
ده‌هاته پێش چاو ئه‌گه‌ر بگوترابایه
کورد دێموکرات و ئاشتیخوازه به‌ڵام هه‌ل
ومه‌رجی ئێستای کوردستانی ئێراق
باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و راستی یه.
کورد له ئێراق نێشانی داوه که ده‌توانی
و توانای به‌رێوه بردن و ئیداره
کردنی خۆی هه‌یه، فاکتورێکی گرنگه بۆ
یه‌کگرتن و ته‌زمینی دێموکراسی و خه‌باتگیریی
ماندوونه‌ناسی دژی فووندامنیتالیستی
ئیسلامیی و ئه‌گه‌ر هه‌ل و مه‌رجی بۆ
بره‌خسی ده‌توانی ولاتی خۆی به‌رێوه‌به‌رێ. ئێستا
هێزه سیاسی یه‌کانی گوره‌پانی خه‌بات
له کوردستان دا شیوه‌ی فیدرالیزمیان
وه‌ک ڕێگا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد هه‌ڵبژارده‌وه،
مودێلێک له سه‌ر بناخه‌ی رێزدانان و
به‌شداری یه‌کسانی هه‌موو گه‌لان له
بواره‌کانی سیاسی، ئابووریی،کۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی و ده‌وڵه‌تێکی
دیسانترالێزه(غیرمتمرکز). به‌داخه‌وه
تورکیا، ئێران و سوورییه بۆ چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی کورد ڕێگای توند‌و تیژی و
نێزامیان هه‌ڵبژارده‌وه، شتێک که‌به
دڵنێایه‌وه نه‌له رابردوو ونه له
داهاتوو دا ده‌ستکه‌وتی ئه‌وتووی غه‌یری
ماڵوێرانی و کوشتنی مرۆڤه‌کان نابێ. له
ئێران به هاتنه سه‌رکاری کۆماری
ئیسلامیی کورد زووڵمی دوو به‌رابه‌ر(مضاعف)
لێده‌کرێ هه‌م چون کورده و هه‌م چونکه
له باری ئایینه‌وه سوونه‌یه. له
سایه‌ی ئایه‌تولڵاکاندا کورد له هه‌موو
مافه سه‌ره‌تایی کاندا بێ به‌شه،په‌روه‌رده
و فیرکردن به زمانی کوردی نیه وله‌مپه‌ری
یاسایی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی کورده‌کان
به‌به‌رپرسایه‌تی به‌رز وه‌ک بالویز،
وه‌زیر و به‌رپرسایه‌تی تری بالا نه‌که‌ن
زۆربه‌ی پۆسته گرنگه‌کان له لایه‌ن
لانیگرانی ریژیم که زۆربه‌یان کورد
نین به‌رێوه ده‌چێ. به‌جیی
یه ئاماژه به ره‌سته‌یه‌کی
رۆژنامه‌نووس و کوردناسی ئیسپانیایی‌له
یه‌کێک له سه‌فه‌ره‌کانی بۆ
کوردستان بکه‌م که ده‌ڵێ :"مرۆڤ مه‌گه‌ر
کوێر بێ که هه‌ست به‌وهه‌موو
جیاوازیانه نه‌کا که نێوان کوردستان
و به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران‌دا هه‌یه".
هه‌ڵس و که‌وتی ریژیم به‌رامبه‌ر به
خه‌ڵک زیاتر وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ر
ده‌چێ. له
ئیسپانیا چه‌ند جار سه‌ردانی پێشانگای
گه‌شت و گه‌ران (توریستیم) کرده‌وه که
له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی یه‌وه
سازدراوه بۆ یه‌ک جاریش نه‌مدیوه
کوردستان که‌به راستی جوان و رازاوه‌یه
و ده‌توانی بۆگشت وگه‌ران(توریست) سرنج
راکێش بێ له ناو پرۆپاگه‌نده‌ی وان
دابێ. پاش 3 ده‌یه کاربه‌ده‌ستانی
ئێران بی که‌فایه‌تی خۆیان له‌مه‌ر به‌رێوه‌به‌ری
وڵات نێشانداوه که ناتوانن ئێران به‌ره‌و
کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو هانبده‌ن.
بی‌کاری.ئاوستان(تورم) گرانی له ئێرانێک
دا که دووهه‌مین پێگه‌ی جیهانی له نه‌وت
و گازدا هه‌یه و70%دانێشتوانی له ته‌مه‌نی
20تا35 سال دان شتێکی ئاسایی یه. کۆماری
ئیسلامیی له ناو سه‌ر قافله‌ی وڵاتانی
پیشێل‌کردنی مافی مرۆڤ دایه وشاید ته‌نیا
وڵاتێک بێ که ڕێگای یاسایی هه‌بێ بۆ له
سیداره‌دانی منداڵان و میرمنداڵان که
ئاخرین نموونه‌یان یه‌ک حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر
بوو.شێوه‌ی پیشێل‌کردنی مافی مرۆڤ و
ئازار‌و ئه‌زیه‌تی خه‌ڵکه‌که بێزهێنه‌ر
و بۆ باسکردن نابن. له‌سه‌ر
ده‌مێک دا له زه‌مانی ره‌فسه‌نجانی و
پاشان خاته‌می دا، رۆژئاوا بۆ پێوه‌ندیه‌کانی
خۆی له‌گه‌ڵ ئێران"دیالوگی سازه‌نده‌ی"
که‌شف کرد و رۆژئاوا پیێ وا بوو ده‌توانی
شوێنه‌وار له‌سه‌ر ره‌وشتی مافی مرۆڤ
دابنێ،به‌ڵگه‌کانی که وڵاتانی
رۆژئاوا پشتیان پیێ ده‌به‌ست زۆرتر ده‌وڵه‌تی
بوون تا راستی یه‌کان و له راستی دا
سراب بوو تا واقیعیه‌ت. دیالوگی
سازه‌نده ببوو به ئامرازێک بۆ پێوه‌ندیه
ئابووری وبازرگانی و به‌داخه‌وه ئه‌و
پێوه‌ندیانه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا
زیاتر له مه‌سایلی پێوه‌ندی دار به
مافی مرۆڤدا بایخیان پێدرا بوو. شیاوی
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که هه‌ڵبژاردنی
خاته‌می هه‌م له ژوور وهه‌م له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بوو به هۆی زیندوو کردنه‌وه‌ی
ئاوات و گه‌ش بینێ، خاته‌می باسی
دێموکراسی و ئازادی و مافی ژنان و لاوانی
ده‌کرد و له راستیدا ده‌نگدان به
خاته‌می"نا"یکی قورس و قاییم و
ریفوراندومیک بوو بۆ ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک
له ریژیم.خاته‌می ده‌یتوانی "ئادولفۆ
سوارزی ADOLFO
SUAREZ
ئێرانی بێ ( سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسپانیا
پاش مردنی فرانکو که‌له وه‌دیهێنانی
ئازادی و دێموکراسی دا نه‌خشێکی زۆر به‌رچاو
و گرنگی هه‌بوو) مخابن 8 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری
خاته‌می ته‌نیا له خزمه‌تی قورس و
قاییم کردنی پایه‌کانی ریژیم بوو،
ریژیمێک که پاریزگاری له یاسا‌و نورمه
پاشکه‌وتوو و نگریسه‌کانی ده‌کا. ئێستا
ریژیمێکی نیزامی، کونه‌په‌رست و فناتیک
به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌دی نیژاد له
ئێران ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه‌یه
ناوبراو زۆر وشیارانه بۆ به‌لارێ
بردنی بیرورای گشتی جیهان له کێشه بنه‌ره‌تیه‌کانی
وڵات باسی سرینه‌وه‌ی ئیسرائیل له سه‌ر
نه‌خشه و پرۆگرامی پولمێکی ئه‌تومی ده‌کا
که بۆته هۆی پێکهێنانی گرژی له گه‌ڵ
دنیای ده‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری
هیرش له لایه‌ن ئامریکا یا ئیسرائیل بۆ
سه‌ر ئێران هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌و دوو
بابه‌تانه گه‌لانی ئێران بۆ چوونیکی
به ته‌واو جیاوازیان له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی
ئێران هه‌یه. گه‌لانی ئێران ده‌نگی
ئاشتی و برایه‌تی به‌رز ده‌که‌نه‌وه
له گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان و گه‌لانی
جیهان. دانێشتوانی
ئێران خۆیان له به‌رنامه‌ی ناوه‌کی
ئێران به بیگانه ده‌زانن ئه‌وه‌ی
بۆیان گرنگه ئازادی، دێموکراسی،عه‌داڵه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی،به‌قانوونی کردنی هێزه‌سیاسی
یه‌کان و میدیاکان و دامه‌زرانی مودێلی
فیدرالیزم بۆ ئیداره و به‌رێوه‌بردنی
ئێرانه. بۆمان
روونه که ئێران به هۆی هه‌ل و مه‌رجی
ژئوپولتێک وڵاتیکی گرنگه له به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌مووماندایه که له ئێران
ریژیمێکی دێموکراتیک له‌سه‌ر کار بێ. هه‌رچه‌شنه
چاوه‌روانی بۆ ئاڵ وگۆڕ له ده‌وڵه‌تی
ئێستا بی سوود و بی ئاکامه. ئایا ره‌وشتێکی
دێموکراتیک له فرانکۆو ریژیمه‌که‌ی
بۆ گه‌لی ئیسپانیا چاوه‌روان ده‌کرا؟ بۆ
وه‌لانانی ریژیمی ئایه‌تولڵاکان
پێویست به هێرشی نیزامی نیه، گه‌لانی
ئێران ده‌توانن ئه‌و ئه‌رکه دژواره
به جێ بهێنی،ئێمه ته‌نیا له
کۆڕوکۆمه‌ڵانی پێشکه‌وتوو و دێموکرات
چاوه‌روانی هاوده‌نگی و پشتیوانی له
گه‌ڵ گه‌ڵانی ئێران و هێزه سیاسی و
رێکخراوه غه‌یری ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ین
که‌له‌و خه‌باته دا یارمه‌تیمان بده‌ن
و پشتمان بگرن. هاوده‌نگی و یارمه‌تی له
زۆر شوێنی ئه‌و هه‌رده دا بایخی خۆی
نێشان داوه، ئێران هه‌ر له‌مه‌ر سه‌رچاوه
ژێر زه‌ویه‌کان گرنگ و ده‌وڵه‌مه‌ند
نیه به‌ڵکوو له باری پێکهاته‌ی چه‌ند
نه‌ته‌وه‌ش دا زۆر جێگای سرنجه.له‌و
وڵاته به‌رێنه دا شه‌ش نه‌ته‌وه‌ی
جیاواز ده‌ژین. ئیداره‌ی وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه
پێوستی به سیاسه‌تێکی ژیرانه و به‌رپرسانه‌هه‌یه
ئه‌و وڵاتانه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
سیاسه‌ته جووڵاونه‌وه تووشی قه‌یران
و کێشه و تا سنووری فه‌وتان و هه‌ڵوه‌شان
هاتوون، بیگۆمان ئێران ناتوانی له‌و
یاسایه به‌دور (مستشی) بێ. خۆشک
و برایان ! به‌راستی
چ ده‌توانم له‌سه‌ر ناسیونالیزم بڵێم
که ئێوه‌ی به‌رێز شاره‌زایتان له‌سه‌ر
نه‌بێ؟ له کۆتایدا له قوولایی دڵمه‌وه
سپاسی به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و رێوره‌سمه
ده‌که‌م و دڵنیاتان ده‌که‌م که ئه‌وه‌ی
ئێوه به دڵسۆزیه‌وه به‌ره و پیری
هاتوون و هاوده‌نگی تان له گه‌ڵ کرده‌وه(مه‌به‌ستم
عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوابوتیماره)
دڵؤپه‌یه‌ک له ده‌ریای پیشێل‌کردنی
مافی مرۆڤ له ئێراندایه. هه‌زاران که‌س
له به‌ندیخانه‌کانی ریژیم دا ئازار و
ئه‌شکه‌نجه ده‌کرین. هه‌روه‌ها
وه‌ک کورد دووپاتی ده‌که‌مه‌وه و قه‌ت
له گوتنی ماندوو نابین : " مادام
ڕێگایه‌کی ئاشتیخوازانه و دێموکراتیک
بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
کورد نه‌دۆزرێته‌وه رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست
قه‌ت رووی ئاشتی و دێموکراسی ڕاسته‌قینه
به خۆیه‌وه نابێنێ. بژی
هاوده‌نگی (هاوبه‌سته‌گی) ( Vitoria ) پێته‌ختی سیاسی وڵاتی باسکه و پارڵه‌مانی باسک له شاره‌یه ) |