|
راپۆرتیک
:
خه‌ڵاتی
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می وڵاتی باسک
بۆ عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور
و هیوا بوتیمار
ره‌حیم قادری خوێنه‌رانی
به‌رێز ! ئه‌نجومه‌نی
قه‌ڵه‌می وڵاتی باسک Euskal
pen klub به
بۆنه‌ی سزای ئیعدام بۆ عه‌ندنان حه‌سه‌ن
پوور و هیوای بوتیمار له رۆژانی 18،17،16ی
مانگی ژوئن دا چه‌ند چاڵاکی رێکخستن که
به کورتی ئاماژه‌یان پێده‌که‌م : سه‌رله
به‌یانی رۆژی 16ی ژوئن له یه‌کیک له
هوتیله‌کانی شاری بیلباو Bilbao
کۆنفراسیکی راگه‌یاندن به‌رێوه چوو
که تیێدا به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می
باسک باسی پیشێل‌کردنی مافی مرۆڤ له
ئێرانیان هێنایه به‌ر باس و داوایان له
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کرد که‌به
گوشار هێنان بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامیی هه‌ڵیک
برخسینن که سزای ئیعدام که به سه‌ر
هیواو حه‌دنان دا سه‌پاوه هه‌ڵوه‌شینه‌وه
و هه‌ولی ئازاد کردنیان بۆ بدرێ و هه‌ر
وه‌ها داوایان کرد که هه‌موو زیندانه
سیاسی یه‌کان ئازاد بکرێن و گوشار بۆ
ئێران بهێندرێ که ده‌ست له
پیشێل‌کردنی مافی مرؤڤ هه‌ڵگرێ. له
به‌شێکی دیکه دا خاتوو له‌یلا حه‌سه‌ن
پوور و کاک هادی بوتیمار به وردی
تێشکیان خسته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
براکانیان و زۆر به جیددی و نیگه‌رانیه‌وه
داوایان له بیر‌و رای گشتی و رێکخراو و
دام‌و ده‌زگاکانی به‌رگری له مافی مرۆڤ
کرد که به نووسین و راگه‌یاندن وکه‌مپینگ
هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ ئازادی
براکانیان بخوڵقینن. هه‌رله‌و
رۆژه دا سه‌ردانی شاری
Guernicaکرا،ئه‌و
شاره وه‌ک سومبولی به‌ربه‌ره‌کانی
وڵاتی باسک ناسراوه و له ساڵی 1937 له
جه‌نگه‌ی شه‌ری نێوخۆی ئیسپانیا دا له
لایه‌ن هیزی ئاسمانی ئالمان که به
هاواری کونه‌په‌رستی ئیسپانیاوه
هاتبوو بومباران کرا و نیگارکشی به‌ناوبانگی
ئیسپانیا پیکاسۆ Picassoتابلویه‌کی
له سه‌ر بومبارانی Guernica
هه‌یه. پاش
ئه‌و دیداره و له کات ژمێری 2ی پاش
نێوه‌رۆ شاره‌داری Mundaka
پێشوازی
له هه‌یئه‌تی کورد که پێک هاتبوو له:
خاتوو له‌ێلا حه‌سه‌ن پوور و هادی
بوتیمار، نزار ئاڵا و ره‌حیم قادری
کرد.
هه‌روه‌ها
کات ژمێر8ی ئێواره ئه‌و رۆژه له یه‌کێک
له کافه‌کانی شاری Bilbao
ڕیوسمێکی جوان و به‌شکۆبه‌رێوه چوو که
تیێدا خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌م درا به خاتوو
له‌یلا و کاک هادی، شایانی باسه که له‌و
رێوره‌سمه دا چه‌ندین هۆنه‌رمه‌ند و
شاعیری باسکی و نووسه‌ر بابه‌ت و په‌خشانیان
خوێندنه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیمه‌نێکی
تایبه‌تی دا به‌و رێوره‌سمه گورانیه‌کانی
هۆنه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆشی کوردی سووریه
کاک نزار ئاڵا بوو که هه‌مووبه‌شدارانی
به گورانی و سرودی کوردی غه‌رقی شادی
کرد بوو. هه‌رچه‌ند له ده‌ستووری کاری
پرۆگرام دانه نه‌بوو به‌ڵام هه‌ڵپه‌رکه‌ی
کوردی به به‌شداری کورد و باسکه‌کان
ته‌واوکه‌ری به‌رنامه‌که بوو. کورد و
باسک ده‌ست له ناوده‌ستی یه‌کتر هه‌ڵپه‌رین
و چه‌ندین دروشمی دۆستایه‌تی له نێوان
کورد و باسک به‌رز بوونه‌وه. 3شه‌ممه
17ی ژوئن پارمانی باسک له شاری Vitoria
میوانداری
له هه‌یئه‌تی کورد کرد. وته‌بیژی
پارله‌مان به خێرهاتنی میوانه‌کانی
کرد و تیێدا نیگه‌رانی خۆی له‌سه‌ر
پیشێل‌کردنی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا و
سزای ئیعدام بۆ هیوا و عه‌دنان ده‌ربرێ
پاشان سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی قه‌له‌م
خاتوو لاورا Laura
به‌وردی تێشکی خسته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
عه‌دنان و هیوا و هه‌ل و مه‌رجی مافی
مرۆڤ له ئێران‌دا. پاشان خۆم(ره‌حیم
قادری) وتاریکم به زمانی ئیسپانیایی
خوێنده‌وه که له داهاتوو دا وه‌رگیراوه‌ی
ئه‌م وتاره‌تان به کوردی بۆ ره‌وانه
ده‌که‌م. پاشان
خاتوو له‌یلا حه‌سه‌ن پوور وکاک هادی
بوتیمار باسی هه‌لومه‌رجی دژواری ناله‌بار
و دژواری رووحی و له‌شی برایه‌کایان کرد
و له سه‌ر سه‌پاندنی ئه‌وسزا
ناعادلانه و نامرۆڤانه باسیان کرد.
داوایان له کۆڕ و کۆمه‌ڵه دێموکرات
وئاشتی خوازانی ئیسپانیا و باسک کرد که
به هه‌رچی له ده‌ستیان دێ بۆ ئازاد
کردنی براکانیان تێ‌بکۆشن. هه‌موو
هێزه سیاسی یه‌کان(غه‌یری حیزبی گه‌ل Partido
Popular) که
نوێنه‌ریان له پارله‌مان دا هه‌یه
له‌و کۆبوونه‌وه دا به‌شداریان
کردبوو هه‌موویان به‌ڵینێان دا که له
بریارنامه‌یه‌کی فه‌رمی دا به ئیمزای
هه‌موویان داوای ئازاد کردنی ئه‌و دوو
زیندانیه و هه‌موو زیندانیه‌کانی
دیکه بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن به
گۆشارهێنان بۆ سه‌ر ئێران پێش به هێرش
بۆ سه‌ر مافی
رۆژنامه‌وان و رووناکبیران له ئێران و
کوردستان بکری. هه‌روه‌ها به‌ڵینێان دا
که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له گه‌ڵ
هاوڕێیانی خۆیان له پارله‌مانی
مادریدیش باس بکه‌ن تا به‌ڵکوو ئه‌وانیش
بتوانن به بریارنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش
گۆشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر کۆماری
ئیسلامیی بۆ ڕاگرتنی پیشێلی مافی مرۆڤ له
ئێران. رۆژی
4 شه‌ممه18ی ژوئن پارله‌مانی ناوچه‌ی
خودموختاری Navarra
بوو که میوانداری له خاتوو له‌یلا و
کاک هادی کرد.له پیته‌ختی ئه‌و ناوچه‌یه،
واته Pamplona
و به دا‌هێنه‌رانه‌ی (ابتکار)ی
چه‌پی یه‌کگرتوو،کۆمیته‌ی هاوده‌نگی
و پێکه‌وه‌ژیانی نێونه‌ته‌وه‌یی، که
له نوێنه‌رانی هه‌موو گروپه پارله‌مانیه‌کان
تیێدا به‌شدار بوون ئاماده‌گی خۆیان بۆ
ده‌ربرێنی بریارنامه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ربرێ
که له‌و دا داوا له کۆماری ئیسلامیی
ده‌کرێ سزای مه‌رگ بۆ نارازیان خۆی له
ناوبه‌رێ و هه‌روه‌ها رێز بۆ یاساکانی
جارنامه‌ی مافی مرۆڤ نێونه‌ته‌وه‌یی
دابنێ. ئه‌و بریانه‌مه‌یه که قه‌راره
رۆژی 2 شه‌مه‌ی داهاتوو په‌سند بکرێ و
بۆ کارده‌ستانی کۆماری ئیسلامیی، بۆ
بالوێزی ئێران له ئیسپانیا و بۆ ده‌وڵه‌تی
ئیسپانیا ره‌وانه بکرێ. هه‌روه‌ها
داوا له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌کرێ
که‌له ڕێگای خۆیه‌وه سزای مه‌رگ
بۆئه‌و دوو رۆژنامه نووسه‌ی کورد و
پیشێل‌کردنی مافی مرۆڤ له ئێران مه‌حکووم
بکا. له
کۆبوونه‌وه‌ی پارمانی Navarra
دا له پێش دا رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی
ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می وڵاتی باسک
ئوورچی Urtxi
باسی هه‌لومه‌رجی خه‌راپی رۆژنامه‌نووسان
له ئێران و به‌تایبه‌تی له کوردستان
کرد و باسی ئه‌و داهێنه‌رانیانه‌ی(ابتکار)
کرد که بۆ ئازادکردنی عه‌دنان و هیوا
له لایه‌ن کورد و کۆمه‌ڵه‌کانی باسک
له ئارا دان. پاشان
مانوئل مارتورێل Manuel
martorell کوردناس،
رۆژنامه‌نووس و دۆستی زۆر نیزیکی گه‌لی
کورد باسی ئێران به گشتی و کوردستان به
تایبه‌تی کرد و له‌سه‌ر پیشێل‌کردنی
مافی مرۆڤ له ئێران و کوردستان دا به
به‌ڵگه و هێنانه‌وه‌ی زۆر نموونه به‌وردی
و جوانی قسه‌ی
کرد. دواتر
خاتوو له‌یلا و کاک هادیش باسی بارودۆخی
برایه‌کانیان کرد و داوایان له‌بیرو
رای گشتی کرد هه‌وڵ و ته‌قه‌لایی جیددی
و به‌په‌له بۆ ئازادی ئه‌و دوو
زیندانیه بدرێ. ئێواره‌ی
ئه‌و رۆژه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن
چه‌ند گروپ و رێکخراوی مافی مرۆڤ ساز درا
که هه‌موو به‌شداران هاوده‌نگی خۆیان
له گه‌ڵ دوو رۆژنامه‌نووسی به‌ندکراوی
کورد و که‌س و کاریان ده‌ربرێ. هۆنه‌رمه‌ندی
کورد نزار ئاڵا به ده‌نگی خۆش و مه‌قامی
کوردی له سه‌ر زه‌برزه‌نگی ریژیمی
سوریا له سه‌ر کوردان پێشکه‌ش به به‌شداران
کرد. هه‌روه‌ها
و کاک ئامانج یاخاتوون
کوردی خه‌ڵکی سلیمانیه‌ی به‌رپرسانه
کاری وه‌رگیرانی رێوره‌سمه‌که‌ی شاری
پامیلونایه‌ی Pamplona
به ئه‌ستۆه بوو. له‌و
چه‌ند رۆژه دا زنار، هادی و له‌یلا له
گه‌ڵ چه‌ندین میدیای باسکی دا چاوپێکه‌وتن
و وتوویژیان هه‌بوو و به شێوه‌یه‌کی
به‌ربڵاو بڵاو کرانه‌وه. له
کۆتایی دا پیویسته سپاسی هه‌موو لایه‌ک
به تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می
باسک، چه‌پی یه‌کگرتوو و مانوئل
مارتورێل Manuel
martorell بکرێ
که زۆر به‌رپرسانه و فیداکارانه له
سازدانی ئه‌و چالاکیه چه‌ند رۆژه دا
کار و زه‌حمه‌تیان کیشابوو. مادرید
؛ 19ی ژوئن 2008 مادرید
|