|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره . ح.
س. سۆران به
نێرینه‌ی ناشیرین ده‌ڵێن " کاکه
جوانێ " : له
زمانی پاراوی کوردی دا ، که له‌هێندێک روانگه‌وه
یه‌کێک له زمانه پڕ واتا و ده‌وڵه‌مه‌ده‌کانی
جیهانه ، به توانج و ته‌وسه‌وه زۆر
له‌شته‌کان به پێچه‌وانه‌ی راسته
قینه ناو ده‌به‌ن .
بۆ وێنه به مرۆڤی نێرینه‌ی زۆر
ناشیرین ، ناحه‌ز و نا جوان ده‌ڵێن "
کاکه جوانێ " . جاری واش هه‌یه ، به
ئه‌نقه‌ست خاوه‌نی
چێشتخانه‌کان ناوی رێستۆرانه‌که‌یان
ده‌نێن " پاکیزه " ، یا بڕێک جار
نووسینگه‌ی سات و سه‌ودای خانووبه‌ره
ناو
ده‌نێن "
سه‌داقه‌ت" ، به‌ڵام
نه چێشتخانه‌که پاک و خاوێنه
و نه نووسینگه که راستوێژ و
بێ فێڵ . پێویسته ئه‌مه‌ش بڵێم
ئه‌مه فۆڕموولێکی
گشتی
نیه و ره‌نگه چێشتخانه "پاکیزه"
ی وا ببێ ، له رێستۆرانی " ماکسیم
" ی پاریس خاوێن تر بێ و نووسینگه‌ی
" سه‌داقه‌ت "ی واش ببێ ، که به
راستی ، راست و دروست و بێ گزه و فزه بێ
. به‌ڵام
حیزبی " داد و گه‌شه" ی سه‌رۆک
خه‌ڵیفه ئه‌ردۆغان له تورکیا، له
کرده‌وه‌دا ، ته‌واوی کردار ، هه‌ڵس
و که‌وت و رێبازه‌کانی ، دژی ناوه که‌یه‌تی
: کا‌مه
داد ؟ . 1-
که‌سێک ،که به
بێ داد و به بێ دادگه‌ری ، رێبه‌ری
رزگاری
خوازی گه‌لێک له دوڕگه
(
نێوڕوان) ێک دا ، وه‌ک ده‌وره‌ی به‌ڕبه‌ڕییه‌ت
به ته‌شقه‌ڵه ،
ده‌گه‌شه و دهۆ به ناوی تێڕۆڕیست
به‌ندی ده‌کا، چۆن له رۆی هه‌ڵدێ ناوی
حیزبه‌که‌ی بنێ "داد) ؟. 2—که‌سێک
،که گوشاری هێناوه بۆ نزیکه‌ی 20
میلیۆن کوردی بن ده‌ستی تورکیا ، به
زۆر ده‌یه‌وێ بیانترکێنێ
و له تاوان و بۆ ده‌باز بوون له
کوشتن و سێ داره ، بڕێک له‌و خه‌ڵکه
په‌نایان بردوه به کێو و شاخه‌کانی
کوردستان له وڵاتێکی بن ده‌ستی دیکه
، هێشتا له‌وێش تۆپ باران و بۆمبارانیان
ده‌کا و ده‌ڵین به تاوانی ساخته‌گی
داڵده‌ی تێڕۆڕیست ، بۆ قه‌لاچوکرنیانیان
که‌ره‌سه‌ی کیمیاییشی به‌کار بردوه
و جگه له وانه‌ی که له ئه‌شکه‌وت
،ره‌وه‌ز و
به‌نده‌نه کان له تاو سپای تورکیا خۆیان
حاشار داوه ، خه‌ڵکی ئاسایی ،
قوتابخانه
و ته‌نانه‌ت ماڵات و ئاژه‌ڵه‌کانیشیان
بۆمباران ده‌کا ،
کا‌مه داد –
گه‌لۆ ! ره‌نگه کورده‌کان
ئاژه‌ڵه‌کانیشیان، تێڕۆڕیست بن !!! دوور
نیه بزنی کورد ،به شاخ چه‌ند
ژاندرامی تورکیای تێڕۆڕ کردبێ !!! 3-
که‌سێک ،که نایه‌وێ ته‌نانه‌ت له
ولاتانی دیکه‌ش ددان به بوونی 50 میلیۆن
کورد دا بنێ –کا‌مه داد . 4-
که‌سێک وشه‌ی "کوردی" قده‌غه
کردوه و به پێنووس و زمانی دا نا هێنێ
، کا‌مه داد ؟ خه‌ڵکی دیکه ته‌نانه‌ت وشه‌ی
شه‌یتانیش به زمان دا ده‌هێنن !!! . 5-
رێژیمێک ،
که پێگه‌ی سپایی داگیرکه‌ری له خاکی
هه‌رێمی کوردستانی بن ده‌ستی ئێڕاقیش هه‌یه
، که وڵاتێکی سه‌به‌خۆیه ، کا‌مه
داد ؟ 1-
ئه‌گه‌ر
بچیته ده‌ڤه‌ری ئاگری یا له رێگه‌ی
ئه‌رزوڕووم – دۆغوبایه‌زیده‌وه ره‌ت
بی ، کاول ترین و پاشکه‌وتوترین ناوچه‌ی
قوڕنه‌ی ئاسیا ده‌بینی ، که ده‌توانم
بڵێم زۆربه‌یان هێشا له ده‌وره‌ی شه‌جه‌ر
دان و هێشتا نه‌گه‌یونه‌ته ده‌وره‌ی
حه‌جه‌ر
.به قوربان ، کا‌مه
گه‌شه ؟. 2-
ئه‌گه‌ر
ته‌نیا دو رۆژ له تورکیا بی ، پلله‌ی
گه‌نده‌ڵیت بۆ ده‌رده‌که‌وێ و له‌وانه‌یه
له جێی تورکیا (تورکستان ) ناوی بنێی
گه‌نده‌ڵیا ( گه‌نده‌ڵستان ) . 3-
ئه‌گه‌ر
به گشتی پلله‌ی ژیانی زۆرایه‌تی خه‌ڵک
له به‌ر چاو بگری ، به‌زه‌ییت پێیان
دا دێ
. کا‌مه گه‌شه . چاو له چه‌ند دانه
نێوه‌ندی تووریستی و سه‌یرانی شاری
گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌سته‌مبوول ،
ئانکاڕا و ئانتالیا و ... مه‌که . له
وڵاتی حه‌به‌شه و سوودانیش ،له بڕێک
گه‌ڕه‌کی، هه‌ژاری
و ده‌ست کورتی له شاره گه‌وره‌کان ،
زۆر به‌ر چاو ناکه‌وێ ، ده‌بێ بچێه (
داڕفوور ) و ئه‌وانه .
له تورکیاش وا باشه بۆ دیتنی ئه‌و
راسته قینه‌یه ، بۆ وێنه بچیه ده‌ڤه‌ری
کوردستانی بن ده‌ستی تورکیا . ئه‌و کات
دیتن باوه‌ڕ کردنه. ئه‌گه‌ر
وه‌ک تورکیا له ده‌وڵه‌تی زله‌ی
عوسمانی جوێ بوه‌وه ، کوردستانی بن ده‌ستی
تورکیاش له له تورکیا جوێ بێته‌وه ،
چ سووچ و تاوانێکی کردوه ؟؟؟ |