|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره . ح.
س. سۆران تاران
- 27/4/2708 گه‌نده‌ڵکاره‌کان
، خۆشیان له گه‌نداوی
گه‌نده‌ڵی گه‌نیو
دا ده‌گه‌نێن
! خۆشه‌ویستان
، له په‌ندی کوردی دا ده‌ڵێ : دۆست
ئه‌وه‌یه که ده‌تگرێنێ ، دوژمن ئه‌وه‌یه
پێت ده‌که‌نێنێ
!!! خۆشم
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م
هه‌یه : به‌و
تام بۆنه‌ی
له کن قه‌ترانه
هه‌نگوین و
کاڵه‌ک گورچکبڕتره
، سۆران
تۆش خۆمان لۆموی حه‌ق بکه
تانه‌ی دۆست له تیغ دوژمن دڕتره . تێبینی
:1- قه‌تران شتێکی
زۆر بێن و تام نا خۆشه .
2- ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هه‌نگوین و کاڵه‌ک
به یه‌که‌وه بخۆی زۆر پڕ مه‌ترسی و
خراپه ؟ جا
، با له توێکڵی ده‌وری باسه‌که
بگه‌ڕێین و
بێینه سه‌ر کاکڵ و نێوه‌رۆکه‌که‌ی :
میژو به ئاوێنه‌ی بێگه‌رد و بێخه‌وشی
ژیان دانراوه ، ته‌واوی رووداوه‌کانی
رابووردی وه‌ک
جامی جیهان نوێن تێدا
ده‌بینرێ ، که یه‌کێک له‌وانه
هه‌ڵس و که‌وتی رێبه‌ران و کارگێڕانه
له به‌ستێن و گۆڕه‌پانی
ژیان دا . بۆ وێنه - باوه‌کو زۆر جار ده‌ڵێن
رێی دوور ده‌رمانه -، ئێمه
زۆر دوور ناڕۆێن و هه‌ر له ده‌ڤه‌ری
خۆمان ده‌ڕوانینه روانگه‌ی
ئه‌و ئاوێنه‌یه
، تا بزانین چی به چاوی خۆمان ده‌بینین
و هه‌ست ده‌که‌ین ، چون ده‌ڵێن "دیتن
باوه‌ڕ کردنه ، به‌ڵام دست لێدان ( له‌مس
کردن) شتێکی
دیکه‌یه ." ره‌نگه
تۆی به‌رێزیش وه‌ک من هه‌ر له
بیریشت بێ ، شای ئێران به‌و
جوققه و یاڵ و
کۆپاڵه‌وه چی
لێ به‌سه‌ر هات یا هه‌موومان ئاگامان
لێیه ، سه‌ددامه زێڕه چۆن له ته‌ویله
و گه‌وڕ دا خۆی شارده‌وه و به مرخێس
مرخێش په‌تیان کرد ، هێنایانه ده‌روه‌وه
و هتد
که
ئه‌م دوانه له کوردکوژیش دا ، به
ناوبانگ بوون : ئه‌گه‌ر
شا‌و داروده‌سته‌ی ، گه‌نده‌ڵستانیان
دروست نه‌کردایه‌و ئێرانیان نه‌کردایه
به وڵاتی هه‌زار بنه‌ماڵه ( فامیل) ،
خه‌ڵکیان شپرزه نه‌ده‌کرد و خۆشیا
ن به‌و چه‌شنه تێی دا نه‌ده‌گه‌نین
. ئه‌گه‌ر ده‌ست وپێوه‌نی شا ، بهاتایه‌ن
به شایان بوتایه ، که وڵات بوه‌ته
گه‌نکاو ، پڕیه له به‌رتیل سێن ، دز و
درۆزن و فڵان و فیسار
و شا به خۆی دا بچوایه‌ته‌وه و وه‌ک
سوڵتان مه‌حموودی غه‌زنه‌وی ، ئه‌میر
عه‌بباسی هوه‌یدای ده‌کرد به حه‌سه‌نی
مه‌یمه‌ندی و وه‌ک پیاوێکی ئاسایی نه‌ناسراو
به نێو کۆڵان ، گه‌ڕه‌ک و خه‌ڵک دا
ده‌گه‌ڕا ،تا
بزانێ چ گه‌نده‌ڵستانێ
دروست بوه ، که ئه‌و کاته پێیان ده‌وت
گه‌نده‌ڵستانی سێ پا (سێ پێ)، که ئه‌و
سێ (پ) یه بریه‌تی بو له
پاره، پڵاو ، پارتی ( یانی دۆست و
ئاشنا) ،که ئه‌گه‌ر هه‌ر
که‌س به لای که‌مه‌وه ، یه‌کێک له‌و
سێ پێ یه‌ی نه‌بوایه
،هه‌ژار و باری
لار بو . ئه‌گه‌ر هێنده به ده‌وروپشتی
شا دا ،جامه‌لۆسكێ و تاریفی
درۆیان نه‌کردایه و نه‌یانکردایه به
سێبه‌ری سه‌ر زه‌وی خودا و
خۆی لێ نه‌گۆڕرایه ، نه‌یده‌فه‌رمو
" کوورووش تۆ
بخه‌وه ، ئێمه به‌خه‌به‌رین !!! "
، ئه‌فاکه‌ڵڵا
حه‌مه‌ی وه‌ستا ره‌زا ...
و له ئاخری دا وای لێ نه‌ده‌هات ،که
هێنده‌ی روبه‌ڕو به
درۆ تاریفیان کردوه ، سه‌د به‌رابه‌ری
ئه‌وه ، له دڵه‌وه له پاشمله
جنێوی ناخوش و
زه‌قی بده‌نێ ،
که‌ڕه‌وکوڕه‌ی لێ هه‌ڵبده‌ن وای لێ بێ
سه‌رۆک
ج . کارتێر ، که خۆی به دۆستی گیانی
گیانی شا له قه‌ڵه‌م ده‌دا ، هه‌ر
رێگه‌ی ئامریکاشی نه‌دا و شا وه‌ک
پاپۆڕی ئوقیانووس بڕ ، له سه‌ر ئاوه
نێوه نه‌ته‌ویه کان وه‌ک گێژی ئه‌سکه‌نده‌ر
به به‌له‌م و لۆتکه و گه‌می ده‌خولاوه
!!! ئه‌گه‌ر له باتی کاڕتێر ، کوڵه‌که‌ی
وڵاته‌که‌ی به ڕاستی له سه‌ر خه‌نده‌کی
سه‌ر شانی گه‌له‌که‌ی
ساز بکردایه
، ئه‌گه‌ر
کارتێریش بیویستایه به چه‌ند هۆی
چاوه‌ڕوان کراو ده‌ری بکا ،
خه‌ڵک له‌سه‌ری ده‌هاتنه
جواب و خوشی له گه‌نده‌ڵستان دا نه
ده‌گه‌نی . ئه‌م
راڤه‌یه ته‌نیا مشتێکه له گشت
راسته‌قینه کانی ئه‌و کاته و مه‌به‌ست
له هه‌ڵسه‌نگاندن
له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستادا نیه .
یا
سه‌ددامه زێره ، که خۆتان گشت تان
به چاکی له بیرتانه ، چۆن خۆی و ماڵ و
منداڵی به قڕ دا
و بیلامانێ
میراتی رووره‌شی
میژویی بۆ خۆی و
داروده‌سته‌که‌ی به جێ هێشت
. ئه‌گه‌ر له هیندێک له‌و گه‌ندلخانه‌یه
که دروستی کردبو به وردی بنواڕیایه
و چاره سه‌رێکی بکردایه ، له جێی ئه‌و
گشته کۆشک و ته‌لار ، شه‌غره‌ی دۆڵار
، ناوی زلحۆرتی پووچه‌ڵ ، داروده‌سته‌ی
ماستاو که‌ر و
مرۆڤ‌کوژ ، خزم و تاقم بازی ، وه‌ک سه‌روه‌ر
ماهاتما گاندی مه‌زن
، ته‌نیا دو دانه که‌وچک ، بزنێک ،
ماڵێکی ئاسایی
قوڕینی عاره‌بانه
و ئه‌م شته سه‌ره‌تاییانه‌ی
ببوایه ،
باشتر نه‌بو ؟ رۆژێ
که هێزی زه‌بر
و زه‌نگی سه‌ددام
شکا ، وه‌ک گه‌ماڵ زنجیریان خسته مل په‌یکه‌ره‌که‌ی
و له مه‌یدانی سه‌ره‌کی به‌غدا ، زه‌عیمیان
رست کرد و
هێنایانه خۆاروه . کوردینه
! رێبه‌ران ده‌بێ له گۆڕه‌پانی دڵی گه‌له‌کانیان
دا ، په‌یکه‌ری رێز و خۆشه‌ویستی
واتایی دروست
بکه‌ن، په‌یکه‌ری به درۆی
داتاشراو و
داسه‌پاوی نێو
مه‌یدانه‌کان ، دو قڕان و په‌ناباتێ
ناهێنێ . لێره‌ش دا مه‌به‌ستم هه‌ڵسه‌نگاندنی
باروۆخی ئه‌و کاته و ئێستای ده‌سته‌ڵاتی
به‌غدا نه‌بو . قوربان
گیان ، دیسان له په‌ندی پێشینانی کوردی
دا ده‌ڵێ : "خه‌سوو له‌گه‌ڵ تۆمه ،
بووکێ تۆ گوێت لێ بێ ". رێبه‌ر
، کارگێڕ ، کارمه‌ند و گشت به‌رپرسانی
ئێستاش له هه‌ر قوژبنێکی ئه‌م جیهانه
به‌رینه ، ئه‌گه‌ر
گه‌نده‌ڵخانه
دروست بکه‌ن ، دڵنیا بن خۆشیان
له گه‌نداوه‌که‌ی دا
ده‌گه‌نێن . به وته‌ی عێل به‌گی
جاف " هه وا بوه و هه‌ر وا ده‌بێ
" !!! ئایا
وا باشتر نیه ، ئه‌وانه که‌سانی پاک
و خزمه‌تگوزاری وه‌ک گاندی و نه‌وشێروانی
دادگه‌ر و... بکه‌نه
سه‌ر مه‌شق و له باتی ئه‌وه‌ی که
سه‌رکوتگه‌ری خه‌ڵک بن ،خزمه‌تگوزاری گه‌ل
بن - ئه‌و کاته
بزانن ، چۆن خه‌ڵک به گیان و به دڵ ده‌یانپارێزن
- نه‌ک له
ترسان و له برسان ،
وه‌ک ئاوری بن کا دایانمرکێن
!!! به
کورتی
، دڵنیا بن که " گه‌نده‌ڵکاره‌کان
، خۆشیان له گه‌نداوی
گه‌نده‌ڵی گه‌نیو
دا ده‌گه‌نێن
! "
و گه‌له که‌شیان
به خۆیانه‌وه
ده‌گنخێنن
. گه‌لۆ
! تۆغا وانیه ؟
تێبینی
: ئه‌م نووسراوه‌یه شتێکی
گشتیه ، بۆ ته‌واوی
گه‌نده‌ڵکاره ئاکام
ره‌شه‌کانی جیهان
، نه‌ک ته‌نیا
بۆ که‌س یا
تاقمێکی تا‌یبه‌ت
. |