|
كوشتنه‌كه‌ی
دوعا به‌چل ملیۆن دینار سوڵح كرا

دوعا
خه‌لیل ئه‌سوه‌د، ئه‌و كچه ئێزیدییه‌ی
به‌به‌رد كوژرا، به‌چل ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ
كه‌سوكاره‌كه‌یدا سوڵح كرا.
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگادار له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ
ئاوێنه ڕایگه‌یاند، دایكی دوعا ڕازی
كرا له‌ڕێگای سوڵحه‌وه له‌تۆمه‌تباره‌كان
خۆشبێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد
كه كه‌سوكاره‌كه‌ی دوعا، به‌رانبه‌ر
به‌وه‌رگرتنی چل ملیۆن دینار له‌و كه‌سانه
خۆشبوون كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌كوشتنی
كچه‌كه‌یاندا.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیكرده‌وه كه پاش
ئه‌وه‌ی سوڵح له‌نێوان كه‌سوكاری
دوعا‌و تۆمه‌تباره‌كاندا كراوه،
كێشه‌ی ئه‌و دوانزه كه‌سه‌ی كه
به‌كوشتنی دوعا تۆمه‌تباركرابوون، له‌رووی
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چاره‌سه‌ركراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست
ئاوێنه كه‌وتووه، 17كه‌س له‌كوشتنی
دوعادا تۆمه‌تباربوون، له‌و كه‌سانه
پێنجیان تائێستا له‌زینداندان، دوانزه‌ی
تریشیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه،
به‌پێی ئه‌م سوڵحه ته‌نها دوو كه‌س
داوای یاساییان له‌سه‌ر ده‌مێنێت، به‌و
پێیه‌ی هه‌ڵهاتوون‌و پۆلیس‌و لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كانی كێشه‌كه
ڕێوشوێنیان نازانن.
سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كه‌ی
ئاوێنه ئاشكرایكرد كه له‌م سوڵحه‌دا،
ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌ی به‌عشیقه
كه پێكهاتووه له‌ئێزیدی‌و ئیسلام‌و
مه‌سیحی، ده‌وریان بینیوه له‌چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كه‌دا‌و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌دا،
له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه، پێشه‌مام (شێخ
فاروقی ئێزیدی)، قه‌شه (جابر)و چه‌ند
كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی ناوچه‌كه.
كچه ئێزیدی، دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌د
ڕۆژی 7ی نیسانی 2007 به‌شێوه‌یه‌كی
دڵڕه‌قانه له‌به‌عشیقه به‌به‌ردبارانكردن
كوژرا‌و كوشتنه‌كه‌ی ناڕه‌زاییه‌كی
زۆری له‌ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه
دروستكرد.
ساڵی پار پاش ئه‌م رووداوه له‌سه‌ر
تاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان‌و هه‌ندێ
ناوچه‌ی عێراق، ئێزییدییه‌کان که‌وتنه
به‌ر شاڵاوی ئازار‌و لێدان‌و کوشتن.
له‌میانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌شدا که ده‌کرایه
سه‌ر ئێزییدییه‌کان، رێکخراوی قاعیده
چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی له‌ناوچه
ئێزییدییه‌کان ئه‌نجامداو کوشتنی
ئێزییدییه‌کانیان حه‌ڵاڵ کرد که ئه‌مه‌ش
بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ئێزییدییکان
ناوچه‌کانی خۆیان جیبهێڵن‌و په‌نا به‌رنه
به‌رشاره ئارامه‌کانی کوردستان.
سه‌رچاوه‌ی
سایتی ئاوێنه
|