|
له
چله‌ی ماته‌مینی نه‌مر مامۆستا مه‌لا
خدری دۆڵه گه‌رمی دا! نووسینی
: حه‌سه‌ن مینایی هاوڕێی
گۆڕغه‌ریبم! له
ناو ئه‌و ئازاره بێ کۆتایه دا، بمکه
میوانی ورده بزه‌ێکی جارانت، تا ئه‌سپی
خه‌یاڵ جارێکی دیکه بۆ بن سێبه‌ری
داره هه‌نجیره‌کانی
شیوه‌ڕه‌زو سوونێ و داره گوێزو مێوه‌کانی
شوێنی له دایکبوونت، گونده خنجیلانه‌که‌ی
دۆڵه‌گه‌رمێ تاوده‌م‌هاوڕێم‌شیرنایی
بیره‌وه‌ریه‌کانت، له قاوه ڵتونی
ژاژی به‌سه‌ردا زاڵی دۆڵی کاژێ ، له
کونه‌مارێی دایم تۆپ لێ میوانی بناری
چیا گه‌ردن که‌شه‌که‌ی جاسووسان، ده‌نگی
نه‌رم و ڕاوێژی ڕه‌وانت به‌سن بۆ چوونه‌وه
جێ ژوانی سه‌نگه‌ر و شۆڕش و چیا ، بۆ
بیستنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه و هه‌ڵمژینی
بۆنی هه‌ڵاڵه و شنه‌ی کوێستان و ئاهه‌نگی
له‌رینه‌وه‌ی ونه‌وشه، له‌مانگه‌شه‌وێکی
سێحراوی کوردستان دا. له
چله‌ی کۆچی نابه‌وه‌ختت دا ، چله‌ی
زستانی سه‌هۆڵبه‌ستووی دڵی خوشکه
مێرێی پێشمه‌رگه و هاوڕێ و حه‌وت کوڕه‌کانت
، تامه‌زرۆی ورده بزیه‌کتن، تا ده‌فته‌ری
تێکۆشانت له گه‌رمێن و کوێستان به ته‌قه‌ڵی
ئه‌مه‌گ ناسی و پێ‌زانین ، له
په‌ڕتووکی مێژووی شۆڕش
وپێشمه‌رگه فایم
که‌ن. لێم
گه‌ڕێ هاوڕێ ، با له کۆڕی کۆچی ژیانی
کۆچباریتدا ، موسیقای شه‌ونم وغونچه و
فرمێسک له وشه‌کانم بته‌کێنم و
به‌و باریکه ڕێیانه‌دا بڕۆمه‌وه که
تۆ له دؤڵه گه‌رمێ ڕا، چل
ساڵی ڕه‌به‌ق پێواتن. خۆزگه ده‌متوانی
جارێکی‌تر له بن دار به‌ڕوێک ، ڕه‌وه‌زه
شاخێک ، نێودارستانێکدا ، له پێناوی
تێگه‌یشتن له ڕوانگه‌ی نوێت و وه‌رگرتنی
ڕێنوێنیه‌کانت ، کۆ بونه‌وه‌ێک بکه‌ین. برای
سه‌رکرده‌م ، ئێمه‌ی قوتابی قوتابخانه‌ی
ئێوه ، له‌و ڕاستییه باش تێده‌گه‌ین
که ، له ده‌ستپێکی
سه‌ره تایه‌کی بومه‌لێڵی پاش هه‌ره‌سێکی
قڕکه‌ردا ، ئێوه بوون سرودی ڕاپه‌ڕینتان
به گوێی شار‌و شاخ و لادێ دا چپاند. ئێوه
بوون ته‌ونی لێکگرێدان و به‌ێکه‌وه
لکاندنتان له هه‌ردووک هه‌ستانه‌وه
و به‌رخۆدانه‌کانی شۆڕشی کۆن‌و نوێ گه‌له‌که‌مان،
له ناو ورزێڕو
هه‌ژاری ئه‌م کوردستانه چنی. ئاشکرایه
ته‌ونێک که به ته‌ڕاحی و ئه‌ندازیاری
ئێوه ڕاهێڵ کرا بێ، بێ‌شک
شاگرد و قوتابیه‌کانیشتان به علاقه‌و
بڕوای ته‌واوه ، درنگ
یان زوو له ته‌کمیل
و به ئه‌مڕۆی کردنی دا ، به وه‌ختی
خۆی‌و کاتی مناسب ، له ژێر پێی گه‌لی
هه‌رگیز خۆشی له خۆنه‌دیوتان ڕاده‌خه‌ن
و، بۆ پاسه‌وانی لێ کردنیشی گیان
له سه‌رده‌ست و بێ قسوورن. ئه‌و
کاته‌ی لێڕه‌وار نووستبوو ، شۆڕه بی
به‌ده‌م خۆڕاژاندنه‌وه خه‌ونوچکه‌ی
ده‌برده‌وه ، سۆفی و دووکانداری شار ،
موچه‌خۆرو پاڵه‌و ڕه‌نجده‌ر و سه‌پان
له خه‌وی شیرین دابوون ، ئێوه بوون شه‌وه
زه‌نگتان ده‌تۆراند، و به هه‌ستی
بڕوا‌و ئیمان له په‌نجه‌ره‌ی شار‌و
دێتان ده‌دا و جاڕی ڕاپه‌ڕینتان ڕاده‌هێشت. ئه‌ی
ڕێبواری ڕێگه‌ی باریک و ته‌لان و هه‌ڵدێران! ئه‌ی
هاوڕێی گاشه به‌ردو کۆخو حوجره و مه‌قه‌ڕ!
ئێوه
بوون له شه‌وه زه‌نگی ساردوسڕ و ئه‌نگووسته‌چاوی
ناهومێدی دا ، سواربوون و مشخه‌ڵی
داگیرساوی کۆمارتان له کۆڵانه ته‌نگه‌به‌ره‌کانی
بێدادیوه گه‌یانده چیا‌و، له چیاشه‌وه
بؤ شار‌و لادێ کانتان ڕا گواست. چاخی گه‌نجیه‌تیتان
کرده گۆڕه‌پانی به‌ساڵداچوون، به‌ڵام
نه‌سره‌وتن . سه‌رماداهات ڕآنه‌چڵه‌کین
، گژه‌با و بۆران و لافاو چۆکی پێدانه‌دان
و دیواری بێده‌نگیتان شکاند. کۆچتان
تێکه‌ڵ به کۆچ کرد ، غوربه‌تتان له
سه‌ر غوربه‌ت که‌ڵه‌که کرد ، تانه‌و
ته‌شه‌ری ئه‌مو ئه‌وتان بیست به‌ڵام
کۆڵتان نه‌دا. ئێوه بوون له وه‌رزی
گه‌ڵاڕێزاندا ، سنووره‌کانی فه‌رامۆشیتان
به‌زاند و بانگی ئازادیتان به‌گوێی
کۆرپه‌ی کورد دا چرپاند. هاوڕێم
بڕیاربوو ناره‌ناری ئاواره‌ی ڕێبوارم
به‌ده‌م ڕێگاوه بۆ بگێڕیه‌وه که
موچه به موچه ، سوێسنایه‌تی و گه‌ورک
و ئالان ده‌گه‌ڕا. بڕیار
بوو هاشه‌و ورشه‌و خشپه‌ی دار‌و ده‌وه‌نی
قه‌له‌ڕه شێ و ئه‌سپه‌مێزه ،
بێتووش و بێژوێ ، گۆڵێ
و نستانێم بۆ باس بکه‌ی که ، ئه‌و کاته‌و
ئێستاشی له گه‌ڵ بێ
ڕازدارو مه‌حڕه‌می پێشمه‌رگه
بوون و هه‌ن. به‌ڵێنت دابوو بۆم له ته‌ته‌ر
و شۆڕه‌ژنی توربه نان له کۆڵ و وردکه
نان و دۆی ترشی جوتیاره ده‌ست قه‌ڵشیوه‌کانی
داوداوێ و مامکاوێ بدوێی
. بڕیار بوو باس له سرته‌و چپه‌کانتان
له گه‌ڵ مه‌ڵابرایم و شیوه‌سه‌ڵی
،مینه‌شه‌م و پیره بابم ، له حوجره‌ی
فه‌قێیان ، به‌ده‌م خوێندنه‌وه‌ی
کتێبه ئاینیه‌کان بکه‌ی . من نازانم خه‌می
نیشتمان بوو یان ئازاری ئه‌م غوربه‌ته
به‌ژانه که وا بارگه‌ی سه‌فه‌ری
بێگه‌ڕانه‌وه‌ی پێ پێچایه‌وه. ؟ ڵێره‌وه
هاوڕێ وه‌ک دوورکه‌وته‌ێکی تامه‌زرۆ
، له‌ناو بیره‌وه‌ریه‌کانی وه‌ک خه‌ونی
خۆحه‌شاردراوی ناو نێوچاوانی گرژ‌و
گنجاوی مێژوو ، هێزی
زه‌ین ده‌که‌مه پرده‌بازی نێوان
ڕابردوو و به‌حسره‌ته‌وه دوور له
دواڕؤژ ده‌ڕوانم . ذاستانی بوێری و
براوه‌ی ئێوه له‌و
ساڵانه‌ی هه‌ر چوارده‌وره‌تان ته‌نه‌رابوو،
به‌ڵام دژ به کۆزو زنجیر ڕاپه‌ڕین. سه‌ر
له نوێ ده‌ور ده‌که‌مه‌وه و بیر له
ده‌سهاتی ئێستا‌و به‌شێکی زۆرله
دروشمه بریقه‌داره بڵقاویه‌کانی ده‌که‌مه‌وه
. ڵێره‌وه
له یادی کۆچی تۆ دا ، که ناوت به ناو
خانه‌کانی مێشکم دا گوزه‌ر ده‌کات ،
داستانی خۆڕاگری ئێوه ده‌مباته‌وه
بۆ ئیمپڕاتۆری پرسیار‌و هێدی هێدی به ده‌م
پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌کانمه‌وه له
قراخ که‌روێشکه‌ی چڵه گه‌نم و جۆکانی
تامه‌زرۆی هه‌تاو و خشه‌ی پێی پێشمه‌رگه،
له بن سێبه‌ری لێکهاڵاوی
گێلاس و هه‌نار و توه‌سوور و
دڕدووکه‌کانی کوردستان ، ئۆخره ده‌گرم
تا بۆنی وشه هڵامساوه‌کانی ناو قوڕگم ،
نیگای سارد‌و پڕله بێ لوتفی
پاسه‌وانه‌کانی سه‌ر بانی نیشتمان
، ئازاره‌کانی ڕێچکه
به‌ستووی چه‌مانه‌وه‌ی سنه‌وبه‌ر به
ده‌م گژه‌با و هاوارو گریانی په‌ڕه‌سێلکه
له ناو به‌هاری پڕ له گه‌ڵاڕێزان و
ژانی گه‌روی ژه‌نگ هێناوی تفه‌نگی
پێشمه‌رگه، بۆ چرکه ساتێکیش بێ له
بیر به‌رمه‌وه . خۆزگه
هاوڕێ ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر به گژ
چاره‌نووس و نسیب دا چووباینایه‌وه و
ئه‌و جاره‌ش مێژوومان به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه‌ی هه‌یه دروست کردبا ، بۆ ساڕ‌ێژ
کردنه‌وه‌ی قه‌واره نامۆکانی کۆن‌و
نوێ نیشتمان ، بۆ تێکڕمانی ئه‌و دیواره
سامناک‌و گه‌ل نه‌ویسته‌ی نێوان
هاوڕێیان و شکانی ئه‌و جه‌وه پڕله
بێده‌نگیه‌ی ناوچه دا ، خۆزگه سه‌د
خۆزگه هاوڕی ، ئێستا ساڵی 46_ 47 بوایه . هاوڕێم
، بیره‌وه‌ریه‌کان ، حه‌سره‌تی دوا
دیدار، ژانی
تاراوگه ، لێک
لابه‌لوتی هاوڕێیان و کۆچی تۆ ، یه‌ک
جار زۆر‌و گه‌لێک به‌ئازارن. حه‌سه‌ن
مینایی 13/7/2008 |