|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح.
س. سۆران
soransa@hotmail.com
تاران
- 20/4/2708
قسه‌ی
نێو به تاڵ ،وه‌ک گوێزی پووچه‌ڵ
وایه
.
هاوژینی(خانمی)
یه‌کێک
له پیاوه هه‌ره هه‌ڵکه‌وتو و
مه‌زنه‌کانی کوردستان ، که
به به‌رزی
باڵای چیای سه‌ربه‌رزی کێوی
قه‌ندیل و به پانایی گۆلی زه‌مه‌نی وان،
خزمه‌تی
فه‌رهه‌نگی به ئێمه
کردوه
و له‌وانه‌یه بڵێم
هه‌مو کوردێک
ده‌یناسێ-
، له پاش کۆچی دوایی مێرده‌که‌ی ،
فره نه‌خۆش و پاکه‌فته بو .
قوربان گیان ! نازانی خه‌ڵک ماموه‌ستایان
چه‌ند خۆش ده‌ویست و به هه‌زاران
کوڕیان به
ناوی ئه‌وه‌وه ناو ناوه ، جاری وا هه‌یه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ زۆرتری ماموه‌ستا
خۆش ده‌وێ ، له کۆبوونه‌وه و کۆڕه‌کان
ده‌بێته
کێشه ، کێ به‌رکێ ، ده‌مقڕڕه و هه‌را
.
به‌ڵام به‌م گشته حه‌یس و به‌یسه‌وه
، که بێ ئاماژه به ناوی
ماموه‌ستا
بۆم باس کردن ،
با‌وه‌کو
ماموه‌ستا منداڵی زۆر دڵسۆز و
باشیشی هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کان
زۆر ماندوتر نه‌بن ، ده‌مانویست
ئافره‌تێکی که‌یبانو ده‌ست
بخه‌ین خزمه‌تی خێزانه پاکه‌فته و
نه‌خۆشه‌که‌ی ماموه‌ستا بکا ، که
له نزیکه‌وه ئاگادارم ئه‌و
خاتوونه که‌م وێنه‌یه زۆر له سه‌رکه‌وتنی
مێرده‌که‌ی دا شوێنی بوه و له‌وئافره‌تانه
بوه ، که
به گیان و به دڵ
خزمه‌تی به مێرده‌که‌ی کردوه
. به‌ڵام له نزیکه‌ی 50 میلیۆن
کورد‌و حه‌شیمه‌تی کوردته‌بار ، که ده‌بێ
نزیکه‌ی نیوه‌یان ئافره‌ت بن ، که‌سێک
نه‌بو بڵێ من ئه‌و خزمه‌ته پڕ شانازیه
وه ئه‌ستۆ ده‌گرم . ته‌نانه‌ت خێزانی
ماموه‌ستا پاره‌شی ده‌دا که‌سمان گیر
نه‌ده‌که‌وت
،ئه‌گه‌ر به کێشه کێش ، که‌سێک
یشمان بۆ په‌یدا ده‌کرد ، کاتێ ده‌هاتن
له‌و بابه‌ته‌وه قسه له گه‌ڵ
خێزانی ماموه‌ستا بکه‌ن ، ده‌توت ده‌یانه‌وێ
له گه‌ڵ کۆمپانیای شێلی هۆله‌ند گرێ
به‌ست ( قه‌رارداد)ی نه‌وتی بنووسن
، له‌سه‌ر دو قڕان مانیان
ده‌گرت ، پایان ده‌چه‌قاند ،
له ژێری ده‌رده‌چوون و کاره‌كه تێک
ده‌چو
.
کاتێ ئه‌م شته زه‌ق
و سه‌یرانه‌م دی
، له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم
: " قسه‌ی نێو به تاڵ وه‌ک گوێزی
پووچه‌ڵ وایه" ؛
ئه‌و
ئافره‌ته بۆ ئێمه په‌یکه‌ری
دروشمێکی پیرۆزه ، بۆ قه‌ره‌بو
کردنه‌وه‌ی خزمه‌تی په‌نجا ساڵه‌ی مێرده‌که‌ی
،
خۆی
و بنه‌ماڵه‌که‌ی
، که هێنده تاریفیان ده‌که‌ن و به
شان و باڵیان دا هه‌ڵ ده‌لێن ، نابێ له
دو قڕان چاوپۆشی بکه‌ن ؟
نابێ له گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسایی تۆفیری
بخه‌ن .نابێ ...؟ به‌ڵام هه‌ر چۆن بو ،
رێگه‌یه‌کی دیکه په‌یدا بو .
کوردینه
! دیسان
ده‌ڵێم " قسه‌ی پووچه‌ڵ ، وه‌ک گوێزی
پووچه‌ڵ
وایه " .
ماموه‌ستای هاوبیر و
گه‌وره‌م ئه‌حمه‌د موختار جاف ، له
روانگه‌یه‌کی گشتی کوردایه‌تیه‌وه
ده‌فه‌رموێ "
قسه ناچێته نێو گیرفانه‌وه " .
جا ، که وایه وه‌رن
با به کرده‌وه‌ی پته‌و و راسته قینه
، خزمه‌تی
ئافره‌ت و پیاوه مه‌زنه‌کانمان بکه‌ین
، که ئه‌رکیان به سه‌ر شانمانه‌وه
هه‌یه ، نه‌ک هه‌ر به قسه .
ئایا
پێتان سه‌یر نیه ، که‌سێک بتوانێ به
به‌لاش و خوڕایی- هه‌ر له پێناوی خه‌ڵک
و نیشتمان ویستی دا -، خزمه‌تی
هه‌مه لایه‌نه به
نزیکه‌ی په‌نجا میلیۆن کورد بکا
، به‌ڵام په‌نجا میلیۆن که‌س نه‌توانن
ته‌نانه‌ت به پاره‌ش ( نه‌ک به
خۆڕایی) ، خزمه‌ت به خێزانه‌که‌ی ئه‌و
بکه‌ن ؟
ئه‌مه
به یه‌کێک له درمه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی
"ده‌رده کورد " داده‌نرێ ،
وه‌رن بۆ سه‌رکه‌وتن به‌ره‌و دوندی به‌رکه‌وت
،
یه‌که
به یه‌که کوان
و دمه‌ڵی در‌مه‌کان مان سارێژ
بکه‌ین .
گه‌لۆ
! تۆغا وانه ؟
|