|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح.
س. سۆران
soransa@hotmail.com
تاران
- 26/4/2708
سپاس
و پیزانین سه‌باره‌ت به کاندیداتۆری
خه‌ڵاتی نۆبێل ،
ره‌نگه
له‌رێگه‌ی هه‌واڵه‌کانه‌وه
ئاگادار بووبن که
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و
پێش ، به هه‌وڵ و تێ کۆشانی بێوچانی
هێندێک له سه‌روه‌رانی دڵسۆز و به‌رێز
، به
چه‌شنی تاکه که‌سی ، وه‌ک
کاندیداتۆری خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل ( له
سه‌ر بناغه‌ی نووسین ) بۆ
ساڵی 2008
ناونووس کرام ، که به پێویست و به ئه‌رکی
سه‌رشانی خۆمی
ده‌زانم ، سپاسی هه‌مو ئه‌و رێزدارانه
بکه‌م ، که له‌م رێبازه دا ، تێ
کۆشاون و خۆیان ماندو کردوه .
سپاسیش ده‌که‌م له ته‌واوی
رادیۆ ؛ تی ،ڤی ؛ هه‌واڵنێری ،
گۆڤار ، رۆژنامه
، ماڵپه‌ڕ ، که‌سایه‌تی و دڵسۆزانی
رێبازی مرۆڤایه‌تی و کوردایه‌تی، له
گشت کوردستانی
گه‌وره و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، که ئه‌و
هه‌واڵه‌یان به شێلگیری بڵاو کردوه‌ته‌وه
و لایه‌نگریان له‌م دۆزه کردوه.
پشتیوانی ماموه‌ستایانی زانستگه ،
هونه‌روه‌ران ، رووناکبیران و نوێنه‌رانی
پێشوی پاڕلمانیش
جێی پێزانینه . لایه‌نگری
به دڵوگیانی هێندێک له کۆڕه وێژه‌ییه‌کان
، خوێندکارانی کوردی زانستگه کانی
ئێڕان له کۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی زانستگه‌ی
ئه‌میر که‌بیر و
خوێندکارانی کورد و ناکوردی زانستگه‌ی ئیسفه‌هانیش
له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانستگه‌یه ،
جێی رێز و پێزانینه ، به تایبه‌ت خه‌ڵاتی
تایبه‌تی کۆڕی خوێندکارانی کوردی
زانستگه‌ی ئیسفه‌هان (
که خۆم به‌خه‌ڵاتی نوبێلی کوردی داده‌نێم)
و به به‌رپرسایه‌تی
کاک جه‌لال
حاجی زاده ، خوێندکاری پلله‌ی ماستێر
پێک هاتبو ، به من درا .
سپاسیش ده‌که‌م له ته‌واوی
ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی ، که به ئیمهیل
، تێلێفۆن ، پهیامۆک ، فاکس ، نامه و...
، په‌یامی لایه‌نگریان ناردوه
. به کورتی کڕنۆش ده‌به‌م بۆ گشت خۆشه‌ویستانێک
، که به هه‌ر لهون
بیر وڕای خۆیان
ده‌ربڕیوه و ئاوڕیان
داوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته
.
بێ وته‌ی کلیشه‌یی داب و نه‌ریتی (
مه‌ڕسووم) ، دڵنیام
له نێو گه‌لی
مه‌زنی کورد دا ، له گه‌لێک سۆرغه‌وه
، ئافره‌تان
و پیاوانی زۆر زۆر شیاوتر و لێهاتوتر له
من بۆ ئه‌م کاندیداتۆریه بوون و هه‌ن ،
به‌ڵام هه‌ر
چۆن بێ - ره‌نگه هه‌ر
ئه‌وه‌نده که خزمه‌تگوزارێکی هه‌ره
چکۆله‌ی ئێوه ، ناوی له‌و ریز(لیست)ه جیهانیه
دا نووسراوه
، به شتێکی ئه‌رێی ( موسبه‌ت) دادبنرێ .
به تایبه‌ت له رێبازی ئاشتی خوازی
و دژه تێڕۆڕیستی گه‌لی کورد دا .
له‌و کێ به‌رکێ قووڵ و به‌رینه
دا ، که به پێی هه‌واڵه کان به
سه‌ریه‌که‌وه 197
که‌س له لایه‌ن گه‌لانی دیکه‌ه‌وه
ناونووس کراون ،
بۆ کوردێکی
ئاسایی ، یه‌ک لاقهبا
و بێ ده‌سته
ڵاتی رامیاری و
بێ هیچ پشتیوان و کاڕتێلێکی
ئابووری وه‌ک
من ،
دۆڕاندنی ئه‌و کێ
به‌رکێ مه‌زنه
، زۆر
رووداوێکی چاوه‌ڕوان کراو و سروشتیه
، له لایه‌کی
دیکه‌وه ، ره‌نگه
هه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌و
دۆڕاندنه‌ش بۆخۆی
به چه‌شنێک
بردنه‌وه له‌قه‌ڵه‌م بدرێ و
زات شکێن و رێ خۆشکه‌رێک بێ بۆ کوردگه‌لی
شیاوتر له
داهاتودا .
هه‌ر جۆن بێ، ئه‌گه‌ر
یه‌ک له هه‌زاریش ببرێته‌وه ،
گه‌لی کورد بردویه‌تیه‌وه و ئه‌گه‌ر
دابنرێ من خۆم دامناوه . به پێی هه‌واڵه‌کان
، له مانگی ئۆکتۆبری ئه‌مساڵ دا،
ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که راده‌گه‌یێنرێ
.
به هیوام هه‌ر
که‌س ئه‌و ناسناو
و پللهیهی
پێ بدرێ ، بتوانێ پتر له خاتوونی
رێزدار شیرین خانمی عیبادی خوشه‌ویست و
سه‌روه‌ری ئوڕهان
پامووک به‌ی (به‌گ)، له سه‌ر ئاشتی و
ماڤی مرۆڤ داکۆکی رژد بکا ، به تایبه‌ت
مافی گه‌لانی بن ده‌ستی وه‌ک کورد ، که‌شمیر
، باسک ، تێبێت و ئه‌وانی
دی .
دیسان
به پێویستی ده‌زانم سپاستان بکه‌م ،
ده‌ست تان ماچ ده‌که‌م و نووسینی ئه‌م
سپاسنامهیهم به
ئه‌رکی ئه‌مه‌کناسی
کوردانه‌ی
سه‌ر شانی خۆم زانی .
|