|
ووڵاتی
ئاوه‌ژوو ...!.
به‌داخێکی
زۆره‌وه له‌کاتی خۆیداو زوو ئاگادار
نه‌بووم له‌گرتن و ڕاپێچ کردنی ڕۆژنامه‌نووسی
گه‌وره و خه‌مخۆری ووشه‌ی کوردی کاک
عومه‌ر فارس بۆ دادگای به‌تاڵ و سه‌رکووت
که‌ری یاسا‌و مرۆڤی شۆڕشگێڕ له‌کوردستانی
باشوور .. چونکه له‌ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی
هه‌شتی مانگی حه‌وت 8/7 سه‌فه‌ری له‌نده‌نم
کردوو له‌وێش هیچ بووارێکی نووسینم بۆنه‌ڕه‌خساو
نه‌متووانی هیچ بنووسم و ده‌نگم بگه‌یه‌نمه
ئه‌و مرۆڤه‌ی که‌شه‌وو ڕۆژو ماندوونه‌ناسانه
تێده‌کۆشێت بۆ به‌رزی فه‌رهه‌نگی
نووسین و ڕۆشنبیری و مێژووی گه‌له‌که‌ی
. به‌داخێکی گه‌وره‌وه که‌ئێمه‌ی
کورد هه‌موو کاره‌کانی ده‌که‌ین به‌پێچه‌وانه‌ی
ڕاستی و کاری مرۆڤایه‌تی یه‌وه‌یه ده‌رده‌چێت
ده‌نا ڕۆشنبیرو ماندوونه‌ناس و ڕۆژنامه‌نووسی
وه‌کو کاک عومه‌ر فارس له‌ووڵاته
پێشکه‌ووتووه‌کانی جیهاندا ملوانکه‌ی
زێڕی پێشکه‌ش ده‌کرێت و ژیانی سه‌رتاپا
له‌گووڵ و جوانی هه‌ڵده‌کێشرێت .. ! . به‌ڵام
چ چاوه‌ڕوانی یه‌ک ده‌کرێت له‌ووڵاتی
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و ئاوه‌ژوو .؟. سه‌یره
گوڵم .. چه‌نده جیهانێکی پێچه‌وانه‌یه
له‌ووڵاتێکدا خه‌مخۆران و دڵسۆزانی
نیشتمانی دادگایی ده‌کرێن و ئه‌و که‌سانه‌یشی
ووڵاته‌که‌یان داته‌پاندووه به‌سه‌ریه‌کداو
خوێنی خه‌ڵکی ده‌مژن و هه‌تادوێنێش له‌گه‌ڵ
به‌عسدا بوون خۆیان هه‌موو شتێکن و
خۆیان خه‌ڵکی دادگایی ده‌که‌ن و ببڕو
بکووژ ته‌نها خۆیانن .. باوه‌ڕناکه‌م له‌هیچ
فه‌رهه‌نگێکی مرۆڤایه‌تی و چاخه‌کانی
ناوه‌ڕاست و سه‌رده‌می بێزه‌نتی و مه‌غۆله‌کانیشدا
کاری ده‌سه‌ڵات و بردن به‌ڕێووه به‌م
جۆره بووبێت .. ! . که‌واته لێره‌دا
پرسیارێک دروست ده‌بێت و دێته ئاراوه
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئێووه هێنده
ئازا‌و چالاکن بۆگرتنی نووسه‌ران و
ڕۆشنبیران که‌پێم وایه ده‌ستی
دووژمنانی له‌پشته‌وه‌یه ئه‌ی که‌ی
دادگایی دزو پاشه‌ڵ پیسه‌کانی خۆتان ده‌که‌ن
.؟. کێ بیکات یان کێ کێ بگرێت .؟. ده‌بێت هه‌موو
ڕاپێچی دادگا بکرێن له‌سه‌ر تاوانی (
براکووژی ، درۆ ، دزی ، فایل ، دواخستنی
ووڵات ، دوواکه‌ووتنی خه‌ڵکی ، نایه‌کسانی
، نه‌بوونی مافی تاک ، بێ کاره‌بایی ، بێ
ئاوی ، بێ یاسایی ، خزم خزمێنه ، عه‌شره‌تگه‌رایی
، ژن کووشتن ، به‌رتیل .. هتد
) . ئه‌وه‌ی که‌ئێمه نزیکه‌ی هه‌شت
ساڵێکه خوێنه‌ری ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌پێزه‌ی
( کوردستان نێت ) ین که کاک عومه‌ر فارس
خاوه‌ن و سه‌رپه‌رشتیارێتی ته‌نها
نووسین و ژیان و پێشکه‌وتن و زانستمان
تێدا خوێندۆته‌وه‌و فێربووین ئه‌وه‌ی
ئه‌و سایته‌و بیروڕای کاک عومه‌ری
خوێندبێته‌وه هه‌میشه بێ لایه‌ن
بووه‌و کاری ڕه‌خنه‌و وێژه‌و خه‌ونی
خه‌ڵکانی ڕۆشنبیری تێدا تۆمار کردووه
له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌ی کورددا
تێکۆشاوه .. ئه‌وه‌ی له‌و ماڵپه‌ڕه‌وه
فێری بووین خۆشه‌ویستی نیشتمان و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانه که بۆته چقڵی چاوی
دووژمنانی میلله‌تی کورد . به‌دڵنیایی
یه‌وه ده‌یڵێم ده‌سه‌ڵاتی دژ به‌فه‌رهه‌نگ
و پێنووس و ڕۆژنامه‌نووس ده‌سه‌ڵاتێکه
به‌ربه‌ری و له‌تاریکستانه‌کانی هۆش و
بیری ڕزیوو ژه‌نگاوی له‌سه‌رچاوه‌ی جه‌نگه‌ڵه‌وه
هه‌ڵقوڵاوه‌و ده‌ستی دووژمنانی تێدایه
ده‌نا ڕۆژنامه‌نووس ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یشی
نووسی ده‌بێت به‌نووسین وه‌ڵام بدرێته‌وه
. من دڵنیام ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی
ڕاسته‌قینه‌یه وه‌کو کاک عومه‌ر زۆر
له‌وه گه‌وره‌تره که‌ده‌سه‌ڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رانی باشوور بتوانن
بیترسێنن و ئازاری بده‌ن . ئه‌گه‌ر ئه‌و
ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌ی
باشوور واز له‌ڕه‌فتاری تاکڕه‌وی و
ڕاونانی خه‌ڵک و گه‌نده‌ڵی و قه‌ده‌غه‌ی
ڕای جیاواز نه‌هێنێت زۆر دڵنیابێت به‌ده‌ردی
به‌عس ده‌چێت له‌ڕاستیشدا ئێمه ئه‌وه‌مان
ناوێت و هه‌رده‌م نووسینه‌کانمان له‌پێناوی
پارێزگاری ئه‌وانه به‌ڵام ده‌بێت ده‌سه‌ڵات
هێنده به‌رزبێت له‌نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس
بگات . ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی نه‌بێت که‌هه‌موو کاره‌کانی پڕن
له‌هه‌ڵه‌و نشێوی و زه‌ره‌رو زیان وه‌کو
برسی کردنی خه‌ڵک و تۆقاندنیان یان گه‌وره‌کردن
و پێدانی پله‌وپایه‌ی به‌رز به‌خۆفرۆشان
و گرتنی دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان ئه‌گه‌ر
ئه‌وکاره پێچه‌وانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی نه‌بوایه من هه‌رگیز نازانم به‌شان
و باڵی که‌سدا هه‌ڵبده‌م به‌ڵام له‌وه
دڵنیام هه‌رکه‌سێک و به‌تایبه‌ت هه‌ر
ڕۆژنامه‌نووسێک که ئازار بدرێت له‌پێناوی
ڕاووبۆچوونی ئازاد و به‌زۆر ڕاپێچی
دادگا بکرێت ئه‌و که‌س و ڕۆژنامه‌نووسه
لای من مه‌زنه‌و توانای گۆڕانی هه‌یه
. م
. حه‌مید عه‌زیز Hamid773@hotmail.com
|