محهممهد بایزیدی
تەوارەکانی وڵاتی من!
بەشی یەکەم!
دوای شەوێکی پاییزی دوور و درێژ، بەڵام خەوێکی پچر پچڕ، پێشمەرگەکان لە خەو هەستابوون.هەر زوو لە گەڵ پێشمەرگەکان لەخەو هەڵدەستا. بەیانیان زوو هەڵدەستا و نوێژی دەکرد و دەنووستەوە. ئەو بەیانیە چاوەڕێ بوو هەواڵی چوون یان نەچوونی بۆ لای کوڕ و کچەکانی پێ بدەن.
درێـــــــژهی بــابهت

یادێک لە ڕاپەڕینی باشوری کوردستان!
بەشی هەشتەم، دوایین بەش!
ڕاپەڕینی باشوری کوردستان بوو بە هۆی دڵخۆشی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان. دواتر، بە هۆی هێرشی پێچەوانەی ئەرتەشی ئێراقەوە، کۆڕەوی میلیۆنی بەرەو بەشەکانی دیکەی کوردستانی لێکەوتەوە. بە هاناوەچوونی بێوێنەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نوێبوونەوەی هەستی هاوپێوەندی، ئەو دوو بەشەی کوردستانی زیاتر لە جاران لەیەکتر نیزیک کردبۆوە. درێـــــــژهی بــابهت

بەشی حەوتەم!
دەرکەوتەکانی ڕاپەڕین بۆ گەلی کورد بە گشتی و بۆ حیزبی دێموکڕات و هێزەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی!
ڕاپەڕینی باشوری کوردستان بە نوختە گۆڕانێکی گرینگ لە مێژووی گەلی کورد بە تایبە باشوری کوردستاندا دێتە ئەژمار.

بە دوای ڕاپەڕینی خەڵکی باشوری کوردستاندا تەنیا بەربەستێک کە لە پێش گەڕاەوەی بنکەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچە سنورییەکان هەبوو، لاچوو. گواستنەوەی بنکەکانی حیزب لە سونێ ڕا بۆ بناری قەندیلیش هەر بە بڕیاری دەوڵەتی ئێراق بوو، نەک ترس لە هێرشی کۆماری ئێسلامی.
درێـــــــژهی بــابهت

ڕۆژ دوای ڕۆژ دەرد و ئازارەکانی ئەو ئاوارانەی لای ئێمە، زیاتر هەست پێدەکرا. ڕۆژەکانی سەرەتای کۆڕەو خەڵک زۆر برسی و شەکەت و ماندوو بوون. خەڵکێکی یەکجار زۆر لەو ناوەدا کۆببۆوە. ژمارەیەکی یەکجار کەم ماڵ لەو ناوەدا هەبوون کە لە سەر ماڵ و مڵکی خۆیان بوون. نە ئەو ماڵانە ئەوەندە توانای ماڵیان باش بوو تا بتوانن بە لانیکەم بەشێکی ئەو خەڵکە ڕابگەن، نە کەل و پەلیش ئەوەندە دەست دەکەوت تا بەشی هەموویان بکات. درێـــــــژهی بــابهت

بە هۆی زۆری ژمارەی ئاوارەکان لە دەورووبەری ئێمە- گوندێکی چکۆڵەی چەند ماڵی کە جاری وابوو بە ساڵ و دوو ساڵ کەسی لێ نەدەمرد، وەک شارێکی گەورەی تەمگرتوو لە نێۆ کەلاوەکانی چۆلەوانییەکدا دەهاتە بەرچاو. گۆڕستانە چکۆڵە و کەمتر ئاوەدانەکەی ئەوێ ڕۆژ نەبوو، پێشوازی لە یەک یان دوو و هێندێکجار سێ میوانی تازە لە ڕۆژێکدا نەکات. هەر لە منداڵی ساوا کە بە هۆی نەخۆشی، درێـــــــژهی بــابهت

ژمارەیەک بنەماڵەی خەڵکی “بەردقسڵ” و ئەو ناوە، دوای ڕگواستنی بنکەکانی ئێمە لە “سونێ و کونەمارێ” ڕا بۆ ” بۆکریسکان “، لە ترسی هێرشی حکومەتی ئێراق، بە ناچار ماڵەکانیان بۆ گوندەکانی سەرووتر وەک ” شێنێ” و “قوڵە هەرمێ” و “گۆڕەشێر” ڕاگواستبوو.
چەند بنەماڵەیەک پەنایان بۆ خانووەکانی کۆمیتەی شارستان لە کونەمارێ بردبوو.
درێـــــــژهی بــابهت

ڕۆژی ۵ی ئازار، ڕۆژی دەست پێکی ڕاپەڕین، بەشی یەکەمی ئەو بیرەوەرییە بڵاوکرایەوە. ئەمڕۆش ۳۱ی ئازار، ساڵڕۆژی کۆڕەوە میلیۆنیەکەی باشوری کوردستانە.
بە دوای ئازادکرانی شار و ئۆردوگاکانی باشوری کوردستان دا، کەشێکی خۆش باڵی بە سەر ناوچەکەدا کێشابوو. درێـــــــژهی بــابهت

ڕۆژی ۱۲ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۶۹ی هەتاوی،۲ی ئابی ۱۹۹۰ی زایینی کاتێک ئێراق هێرشی کردە سەر کوەیت و داگیری کرد، بە بۆچوونی سەددام، تازە ئێراق دەستی بە سنوری ئاوی زیاتر ڕاگەیشتبوو و پێویستی بە یەکاوی عەڕەبان”شط العرب” نەمابوو تا شەڕی لە سەر بکات. وشەی یەکاوی عەڕەبانم لە بەسەرهاتێکی نەمر “کەریمی حیسامی” لە سەر زمانی کوردی وەرگرتووە. درێـــــــژهی بــابهت

دووربینەکان سەرەڕای زۆر لایەنی باش، هێندێک کێشەشیان هەبوو. کێشەی سەرەکی ئەو دووربینانە -لە سەرەتادا- دووری فیلمهەڵگر لە دووربینەکە بوو. نازانم ئەوە تا چەندە لە بارەی فیمهەڵگرانی کۆمیتەی شارستانەکانی دیکەوە ڕاستە، بەڵام ئەوە لە کۆمیتەی سەردەشت هەبوو. بە هۆی هەل ومەرجێک کە لە بنکەکانی پێشمەرگەدا هەبوو، واتە شوێنێکی قایم بۆ هەڵگرتنی دووربینەکان نەبوو، دەبووایە دووربینەکان لە شوێنێکی قایم کە دەکرا داخراو بێت هەڵ بگیرێن. درێـــــــژهی بــابهت

بە دوای هاتنی دووربین بۆ کۆمیتە شارستانەکان، چاوەڕوانی پێشمەرگەکانیش بۆ تۆمارکردنی ساتە گرینگەکانی ژیانیان بە ئەرکەکانی دیکەی فیلمهەڵگرەوە زیاد بوو.
هەرچەند ئەو دووربینانە لە ڕاستیدا بۆ تۆمارکردنی چالاکیەکانی پێشمەرگە و ڕێ و ڕەسمەکانی حیزب درابوون بە کۆمیتەی شارستانەکان، بەڵام کادر و پێشمەرگەکانیش ئەو چاوەڕوانیەیان هەبوو، کۆمیتەی شارستانەکان لەو بارەوە یارمەتیان بدەن و ئیزن بدەن لە شایی و زەماوەندی خۆیان فیلم هەڵگرنەوە. درێـــــــژهی بــابهت

کاتژمێر لای ۹ی شەوی ۵ی ئازاری ۱۹۹۱ بوو، کە ڕادیۆ دەنگی کەلی کوردستان دەستی بە بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی و ناردنی پەیامی نهێنی بۆ شانە چەکدارەکان کرد. ئەوڕۆژە شاری “ڕانیە” و “ئۆردوگای حاجیاوا”، بە تەواوی ڕزگار کرابوون و قورسایی هێزەکانی ئەرتەشی ئێراق لە فیرقەی چوارقورنە مابوونەوە کە لە هەردووک لای حاجیاوا و ڕانیە ڕا دەورە درابوون. درێـــــــژهی بــابهت

ئاوڕدانەوەیەک لە بەشی دووهەم!
کات ساڵی ۱۳۶۶، ڕوژێک دوای گرتنی دوو مۆڵگەی گوندی “زێوە” یە. لە شوێنێکی زۆر دوور لە بنکەکانمان مابووینەوە. ئەو ساڵە بنکەکانمان لە کوێستانی “خواری” و “کۆترەل” لە قەندیل بوون. ڕێگایەکی دوورمان لە بەربوو. فەرماندەری هێز وا ساغ بۆتەوە، کە ژمارەیەکی کەم پێشمەرگە لە ناوچەدا بمێننەوە و باقی هێزەکە بەرەو بنکەکان وەڕێ بکەوێت و دیلەکان بگەیەننە بنکەکان-هێشتا حیزب بڕیاری نەدابوو دیلی شەڕ لە مەیدانی شەڕدا ئازاد بکرێت-. درێـــــــژهی بــابهت

لەو ماوەدا کە ئەرکی فیلم هەڵگرتنت بە ئەستۆوەیە، جاری وا دێتە پێش کە مرۆڤ بە دڵ نایەوێت کارەکە بکات، بەڵام کاتێک بیر لە گیان لە سەر دەستی پێشمەرگە دەکەیەوە دووبارە ناتهەوێ ئەو کاتانە هەروا تێپەڕن. لە کاتی بەڕێوەچوونی عەمەلیاتێک دا هیچکام لە سوژەکانی فیلم هەڵگرتن وەک یەک ناچن، هەر بۆیە فیلمهەگر تا دەتوانی دەبێ دیمەنەکان لە دەست نەدات و تۆماریان بکات. درێـــــــژهی بــابهت

لەم بەشەی ئەم بیرەوەرییەدا پێمخۆشە سرنجتان بۆ دوو دیاردەی جیاواز و پێچەوانەی بۆ چوونەکان، ڕابکێشم. ڕەنگە زۆرجار کە باس لە سیاسەتەکانی حیزب بەرامبەر دیلەکانی شەڕ دەکرێت، پێمانوابێ ئەوەی کوردە و لە نیزیکەوە پێشمەرگە دەناسێ،
باشتر شارەزای هەڵس و کەوتی ئەوان لە گەڵ دیلەکان بێت. بە پێچەوانەوە، ئەوەی کە نە هاوزمانی پێشمەرگەیە و نە ئاگاداری هەڵوێستەکانی حیزب بووە باشتر خۆی بۆ شەڕ ئامادە بکات…؟
درێـــــــژهی بــابهت

ساتە سامناکەکان؟!!!
تروسکایی گڵۆپێکی سوری زۆر چکۆڵە، لە نێو شۆقی هەتاوی ئەو دوانیوەڕۆ درەنگانەدا، لە لێنزی دووربینەکەڕا دەبیندرێ. گڵۆپەکە هەر تەنیا چەند میترێک لەولاترەوە لە ،وەرگرێک، “گیرندە” یەکەوە، دێت و پەیامی کراوەبوون بۆ دەورووبەرەکەی دەنێرێ. لێرە مەودای نێوان مەرگ و ژیان تەنیا تۆزێک ویژدان، ئەگەر نا، داگرتنی دوگمەی دەزگایەکی چکۆڵانەیە. تۆ بڵێ وەک بتهەوێ لە گەڵ کەسێک بە دووری چەندان کیلۆمیتر قسە بکەی. درێـــــــژهی بــابهت

دەست بە سەرداگرتنی گوردانی بێژوێ!
ڕۆژی ۱۲ی ڕێبەندانی ۱۳۷۱ی هەتاوی، دوای شەوێکی زۆر تاریک و ئەنگوستە چاو، هێدی هێدی تاریکایی بەرەو کۆتایی دەچوو و جێگای خۆی بۆ ڕۆژێکی هەوری چۆل دەکرد. کلوە بەفرەکان، دوای وردە سەمایەک لە ئاسماندا هێدی هێدی بەرەو خوار شۆڕ دەبوونەوە و پاش ماوەیەک لە نێو قوڕ و لیتەی تەڕایی سەربان و کۆڵانەکانی گونددا بێ سەروشوێن دەبوون. درێـــــــژهی بــابهت

بە شێوەی ڕەسمی تەنیا دوو ساڵ۱۳۶۶-٫۱۳۶۸ فیلمهەڵگری کۆمیتەی شارستانی سەردەشت بووم، بەڵام هەر کە فیلمهەڵگر لەوێ نەدەبوو دووربینەکە دەگەڕایەوە لای من. لە کاتی بەڕێوەچوونی عەمەلیاتێکدا کادرەکانی تەشکیلاتیش وەک باقی پێشمەرگەکان بەشدار دەبوون و هەر کەس شتێکی پێ دەسپێردرا، کە بەشی من دەبۆوە بە فیلمهەڵگرتن.
درێـــــــژهی بــابهت
نهێنیەکانی پشت کامێڕا!
بەشی چوارەم!
ئەرکی فیلمهەڵگر، تەنیا کاتی فیلمهەڵگرتنەوەکە قورس نەبوو، بەڵکو کاتی دیکەش زۆر سانا نەبوو. وەک هەموو پێسمەرگەیەکی دیکە دەبووایە نان و توێشووی خۆت هەڵگری و چەک و چۆڵی خۆشت پێبێت. سەرەڕای ئەوانەش دووربینەکە بە هەموو شتێکەوە نیزیک بە پێنج کیلۆ دەبوو کە بەو شتانەوە زیاد دەبوو. بەڵام کێشەکە تەنیا لە قورسی دووربینەکەدا نەبوو، بەڵکو لە ناسکی و زەریفی ئەو ئەمانەتەشدا بوو. نە وەک چەکی شانی پێشمەرگە تەپ و تۆزی لاپەسەند تا دواتر خاوێنی بکەیەوە، نە هێندەش کەیفی بە تەڕبوون دەهات و بڵێت خۆ دواتر خاوێن دەکرێمەوە. دەبووایە زۆر بە باشی بپێچرێتەوە تا هیچ زەربەیەکی وێنەکەوێ. دووربینەکان لە باری نرخەوە گرانترین و هاوکات ناسکترین کەلوپەلی دەستی پێشمەرگەکان بوون. درێـــــــژهی بــابهت