عه‌لی سووره‌چۆمی‌
گه‌رانه‌وه‌ ڵاپه‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ بابه‌ته‌کانی عه‌لی سووره‌چۆمی
درێژه‌
>>>>
خدربه‌گ
ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە

بۆ خوێندنه‌وه‌یی بابه‌ته‌کان >>>
محه‌ممه‌د بایزیدی

محه‌ممه‌د بایزیدی>>>

عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
بۆ چه‌ند شارێک

مه‌ودای نێوان چه‌ن

 شارێکی ئێران

 بۆ سه‌رده‌شت به‌ ماشێن

سه‌رده‌شت

مه‌هاباد

١٢٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بۆکان

١٤٤ کیلپۆمێت

سه‌رده‌شت

سنه‌

٣١٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

شنۆ

١٤٠ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ورمێ

٢٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیلام

٦٠٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

پیرانشار

٩٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بانه‌

٦٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ته‌ورێز

٣٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیسفهان

٩٣٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

تاران

٧٢٧ کیلۆمێتر

په‌خشی راسته‌وخۆ
له‌سه‌ر هێڵ

عه‌لی سوره‌چۆمی

بەشی: چل و دووھەمی گەرانەوە(٤٢) له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی بەشی (1) بەیەکەوە جارێکی دیکە دەگەرێینەوە بۆ مێژووی رووداوە ھەستیارەکانی دەھەی ٧٠ی ھەتاوی،لێرە لە کۆرەپانی رووبەروو بوونەوەکان دا،دەیان و سەدان رووداو کە لە سەر دەستی ئەوان خووڵقاون سەرنجت رادەکێشێ.لێرە:ھیچ سەختییەک ھیچ شەوێکی تاریک و ھیچ باوبۆرانێک گرەو لەوان ناباتەوە، ھەست بە بوونی کەسانێک دەکەی کە بێ ئیختیار دەوەستی لە بەرابەر باوەری پتەوو ئیرادەی گەورەی ئەوان بۆ بەخشین.لێرە ھەمووان پێشمەرگەن،سەرکردە پێشمەرگەیە،پێشمەرگە سەرکردیە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:چل و یەکەمی گەرانەوە(٤١) له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی بەشی:٣ بەڵێ:ھەر وەک پێ بە پێی رووداوەکان ھاتین،دەقیق لە شوێنێک بە ناوی پردی (کاکااڵڵە)چووینە ناو ھێزێکی دوژمن کە ھەر ئەو ئێوارەیە گەیشبوونە ئەو شوێنە،لە کاتێک دا:ئێمە بە پێی زانیارییەکانی پێشتر و خەیاڵێکی ئاسوودە لەو شوێنەوە دەردەچووین.ئەو ھێزە زۆرەی پاسدارەکان”لەو شوێنە ھێشتا نەیانتوانیوە شوێنەکانی خۆیان سەنگەر بەندی بکەن،ئێوارەکەی بە دەزگایەکی(بۆردزێل)کەمێک شوێنەکەیان خاک ریز“کردووە،بینینی ئێمە لەو جێگایە بە چەند(وڵاخێک)وە وا دەکات پێیان وابێ ئەوانە کاروانچین! درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی: چل“ی گەرانەوە(٤٠) له نووسینی:عەلی سوورەچۆمی بەشی ٢ دوای ساغ بوونەوە پێشمەرگەکان چاوەروانن تا بوولێڵەی”ئەو ئێوارە بێت. زۆر بە پەلە دوای وەرگرتنی دوا زانیارییەکان،یەکەم ھەنگاوە قوورسەکان دەست پێدەکەین.ئێوەش بە درێژایی رێگا و ھەورازو نشێوەکان بە تەنیا مەیانھێڵنەوە،بە چاوی مانگ و ئەستێرە لێیان بڕوانن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی سی و نۆھەمی گەرانەوە(٣٩) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. بە شەش (٦) بار تەقەمەنی”یەوە دەچنە ناو پایەگایەکی رێژیم………شەرێکی قوورس ئەو جاریش بارگەی سەفەرێکی دیکە لە کۆڵ،بۆوەی بەیەکەوە شۆر بینەوە بە ناخی رووداوەکانی مێژوو دا،ئەو جاریش دەبینە ھاودەم و ھاوسەفەری ئەوان،بەیەکەوە:زۆر جار دەچینە ژێر سێبەری شاخێک“یا لە پەنا گوێنی“و سێبەری تیروێ“یەک گوێ بۆ چیرۆکە راستەقینەکانی ئێرە دەگرین.تەنیا لێرە دەتوانن چیرۆکی نەبیستراوی ژیانی ئەو شۆرشگێرانە بزانن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە دوا بەشی ئەو نووسینە دا ھاورێی یەک دەبین تا دوا زانیارییەکانی ئەو بەرگرییە قارەمانانەیە،بە یەکەوە بخوێنینەوە.رۆژانی بەرگری و ئومێد لێرەن،ھاورێم بن تا گەورەیی ئەو پیلانەو ھێرشە مەترسیدارە باس بکەین.دواجار پیلانی مەترسیداری ئەوان تووشی چ کێشەیەک بووە. ………………… شەوەکەی دوای شکست و بەجێ ھێشتنی شوێنەکانیان ھیچ جۆرە بەرگرییەکیان نەکرد تا گەیشتنە تەنیشت ماڵەکانی گووندی زێوکە”. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:سی و حەوتەمی گەرانەوە(٣٧) له نووسینی:عەلی سوورەچۆمی لە بەشەکانی رابردوو دا باسی چەند لایەنێکی گرینگی ئەو ھێرشەو چۆنییەتی درووست بوونی شەرەکەمان کرد.لەو بەشەدا:ھەوڵ دەدەین چۆنییەتی یەکلاکردنەوەی شەرەکە باس بکەین. باسی ئەوەمان کرد توانیومانە پێوەندی بێسمی”درووست بکەینەوە لە ھەموو شەرگەکان شێرانە سەنگەر لە دووژمن بگرین.ھێزەکانی ئێمە تا بڵێی کەم و بۆ شەرێکی ئاوا قوورس ناتوانن وەڵامدەر بن،ئەویش شەرێک کە وەک باس کرا بەو جۆرە چاوەروان نەکراو بوو. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی سی و شەشەمی گەرانەوە(٣٦) له نووسینی:عەلی سوورەچۆمی (٣) ئێوارەکەی بە دەم پێکەنین و خەندەی جوانی پێشمەرگانە،وردە وردە بەر لە تاریکی شەوەکە دەچینە ساڵۆنی نان خواردن،پرسیاری ئەوەی چی بۆ خواردن ساز کراوە،لەو پرسیارانەیە کە زۆر جار دەمی ژەمەکان“درووست دەبێ،ژیانی پێشمەرگایەتی سەخت و ئیمکاناتی کەم. نابێ چاوەروانی خواردنی دڵخوازت ھەبێ،ئەگەر نۆکاو“بە ھۆی دووبارە بوونەوە،یا فاسوولیا“نیسک“ێنە،لە ھەفتەیەک دا چەندن جار دووبارە بۆوە نابێ نیگەران بی،لێرە نازی کەس بڕ ناکات. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:سی و پێنجەمی گەرانەوە(٣٥) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. (٢) جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە،ھێرشی گەورەی داگیرکەران وەک تۆڵە کردنەوەیەک وایە لە بڕی شکستەکانیان لە سەرتاسەری کوردستان. ئێستا ئەگەر وەک بەرنامەی بۆ دارێژراوە جێبەجێ بێ،دەبێ شاھیدی رووداوێکی تاڵ بین!کە رەنگە مەزەندەی ئەوەی دەبوو بە چی کەمێک دشوار بێ.ھەنگاو ھەنگاو ھاودەمی یەک دەبین،تا بەرە بەرە دەچینە ناو قووڵایی رووداوەکە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:سی و چوارەمی گەرانەوە(٣٤) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. ھێرشێکی گەورە: لەو بەشەدا:ھەوڵ دەدەین باسی ھێرشێکی گەورەی ھێزەکانی(جمھووری ئیسلامی) بۆ سەر کومیتە شارستانی“سەردەشت و ھێزی گیارەنگ“بکەین،ساڵی(١٣٦٩)دەقیق تر شەوی(٣٠/٦/١٣٦٩)لە ناوچەی(سوونێ)ھەڵکەوتوو لە شوێنێک بە ناوی(کوونەمارێ).لێرە:بە وردی باسی ھۆکارەکانی ئەو ھێرشە ھەروەھا شەرێکی سەخت دەکەین.ئەوەندەی لە توانای ئێمە دابێ،ھۆکارو دەرنجامەکان روون بکەینەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی: سی و سێھەمی گەرانەوە(٣٣) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. دوای ساغ بوونەوە ئێمە بەرەبەرە وەرێدەکەوین.لە سەر ئەوەی چۆن خۆمان دەگەیەنینە شوێنی مەبەست راوێژێکی زۆر کراوە،بەڵام: بۆی ھەیە ئاراستەی رووداوەکان جۆرێکی دیکە بێ.ئێمە ئامانجێک لە پێشمانە،بۆ گەیشتن بە مەبەست و رزگار بوون پێویست دەکات ھەموو تواناکانی خۆمان تاقی بکەینەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە پەراوێزی گەرانەوەدا:بەشی(٨) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. سێ“شەھید:???????????? شەھیدان:حەسەن مطفقی ئەدیب (چاپەز).ساڵح مەحمەد پەنا”(قەلەرەشی).قادر میراوەیی. ئەو چیرۆکە دەکرێ بڵێین:یەکێک لە چیرۆکە تاڵەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی ئێمەیە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:سی و دووھەمی گەرانەوە(٣٢) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. لە دوا بەشی ئەو زنجیرە نووسینەدا:بەیەک دەگەینەوە،جارێکی دیکە میوانی نەفەسی درێژو ئیرادەی لە شکان نەھاتوو دەبین.ھەنگاو ھەنگاو،شیو بە شیو،شاخ بە شاخ ،جێیان ناھێڵین،لە ھەورازەکان و شەوە تاریکەکان، لە ناو بەردەڵان و رەوەزە شاخەکان،نیگاو ھەستی ئێمە،دڵی پڕ لە ھیوای ئێمە،لە گەڵ دڵی ئەوان تووند دەبێ و لێدەدا.ئەوان تەنیا نین… سەدان و بگرە ھەزاران دڵی ئاشق،تێکەڵاوی ترپەی دڵی ئەوان دەبێ.ھەنگاوەکان بۆ ئەو خەونە کۆتاییان نایە،چاو لێبکەن جارێکی دیکە لە (ھەڵگوورد)وە، ئەو پەیامە مزگێنی ھەرمان دەدا. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
درێژەی بەشی سی گەرانەوە….. وەک باسم کرد: دوای بڕینی رێگایەکی سەخت و شەوێکی تاریک گەیشتینە،گووندی“ھەرزنێ“.زۆر کەسی دیکە لەو زێدە ھاوسەفەری ئەو کاروانە بوون و ئێستا لێمان دابڕوان،وەک:شەھیدان رەسوڵ خەبات“ئەحمەد شووشەو زۆری دیکە…ناوچەکە کەوتۆتە بەر شەپۆلی شەڕی ماڵوێرانکەری“ئێراق،ئێران“ و ئاسەوارێک لە ئاوەدانی نابیندرێ. لە خوار گووند دەچینە سەر“کانی“یەک.لە دوورەوە چۆڕەی ئاوێک…وەک:دەنگێکی غەریب بە گوێی ئێمە دەگات. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:سی گەرانەوە(٣٠) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. (سەرتایەک بۆ چوونە ناو رووداوەکان). چاوێکتان لێرە بێ،رووداوەکانی ئێرە لە سەردەستی شۆرەسوارانی رۆژگارە سەختەکان نووسراونەوە،ئەوانەی بوونە بەربەست لە بەردەم شەپۆلی پەلامارە گەورەکان و گەلێکیان بە سەربەرزی پاراست. کوورە ھەژارەکانی گەلە داگیرکراوەکە،خۆر“ بوون بۆ خۆشەویستی خاک،چیا“بوون بۆ توورەیی بە دژی بێدادی.دەریایەک“بوون لە شەپۆلی سپی.(درێژەی رووداوەکانی بەشی بیست و نۆ:…کەوشەکانی ئێمەی لە دەست دابوو،وتی:کوێر بم دەورەتان گیراوە،وەک باسم کرد: درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە پەراوێزی گەرانەوە دا:بەشی(٧) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. بۆ گووڵی شۆرش(قاسم رەحمانی) .شۆرشی ئێمە بۆ رزگاری نرخێکی زۆری داوە،بە دەیان و ھەزاران لاو لە پێناو خەونی رزگاری دا گیانی خۆیان بەخت کرد.ھەر کاتێک چاو لەو مێژووە دەکەی بە دڵنیایی دەبێ چاوێکیشت لە سەر ئەوانە بێ کە بۆ ئەو مێژووە بوونە قووربانی. چاو لێبکەن لاوە جوانەکەی ئێمە،کوورە دڵ پڕ لە ھیواکەی شۆرش خەونەکانی لێرە تەواو بوون،ھەر لە درێژەی ئەو کاروانە دا: درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:بیست و نۆھەمی گەرانەوە(٢٩) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. یادگارە جێماوەکانمان لێرەن،تەمەنی جوانی خۆمان لێرە لە خاک راکرد،ھەنارەکانی دەستی ئێمە لێرە ھەڵوەرین،ھەناسە قووڵەکانی خەمە گەورەکانمان لێرە کێشاون. تەزووە ساردو گەرمەکانی ژینی سەختی ئێمە لێرە ترەکین،ئاوارە ئاسا چووینە دڵی خەڵکەوە،گەر ھێشتا ماوتە بزانی لە سەر دەڤەری ژینی ئێمە!بڕۆ تووتنەوانێکی ھەژار”لە شاکاری شێعرەکانی مەلا ئاوارە“دا بخوێنەوە.ئێرە چایخانەی رێبوارانی ھەناسە سواری دوو دیوی سوێسنایەتی و ئالانی سەردەشت”بووە، لێرە دوای گەیشتن بە لووتکە و بڕینی بەندەنێ ھۆملی“گۆڕێ ھۆملی یە“رێبوارە ماندووەکانی ھەر دووبەش لێرە بە یەک دەگەن و ھەر لێرەش دەستە قەڵشیوەکانی یەکتر دەخوێننەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی:بیست و ھەشتەمی گەرانەوە(٢٨) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. نیشتمان دێینەوە،تاسەی دووریت دەشکێنین و سووجدە بۆ خاک و خۆڵت دەبەینەوە،کە گەراینەوە وەک ریشەی توولە نەمامەکانی مووچە و باغی جوانت دەچینە دڵی خاکەوە.نیشتمان شەرتە ئەو جارە کە ھاتینەوە لە شەرتی گیانفیدایی لا نەدەین،دەبینەوە.. پارتیزانەکەی جاران“دەبینەوە عەلی باساوەیی و مەحموود خاسەکەی شۆرش،دەبینەوە رەحیم گەللەدار و مەحمەد پەردەدار دەبینەوە خاڵە رێبوارەکەی جاران و تا دوا ھەناسەکانی ژیان جێتناھێڵین.نیشتمان بەڵێن بێ ئەو جار ئۆغر ناکەینەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی بیست و حەوتەمی گەرانەوە(٢٧) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. لەو شەوە تاریکەدا:نەسیمی وەفا لێیان دەدا،ئارەقەی نێوچاوانی پێشمەرگە رادەگرێ و کاکۆڵی بۆ شانە دەکا. ئەی مانگ تۆش جار جار دڵی پەڵە ھەورەکان ببڕەو شەوی تاریکیان بۆ رووناک کە.شەوگاری درێژ تۆش لە سەرەخۆ بە ھێشتا رێگای دووریان لە پێشە، مردن تۆش پەلە مەکە دەردوو پەژارەی وەتەن زۆرە لێرە.شەماڵ دوا جار رووم لە تۆیە چاوێکت لە سەریان بێ،ئەوان تەژین لە ئازار و دەم و سات ناناسن،ئەوان رێگای گەیشتن بە ئاسۆ دەبڕن،بۆ گەیشتن بە خۆری رزگاری. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی بیست و شەشەمی گەرانەوە(٢٦) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. بگەرێنەوە تا مانای بوونی ئێمە چرۆ بکاتەوە،تا شاخ سەنگەرتان بێ و مەتەرێزی شەرەف پارێزەرمان،بگەرێنەوە تا ئەستێرەکان لە ئاسمانی وڵاتی ئێمە ئارام بگرن و لە شەوە تاریکەکان دا:کاتی ماڵ ئاوایی لە مانگ شەبەقی رێگای دوورتان بن،بگەرێنەوە خەرمان و ھەگبەی ئومێدمان ئێوەن،لە ژێر چۆراوکەی باران بە دەم ھەناسەکانی ژیانەوە تنۆک تنۆک رندۆکی بێ ئێوەیی دەرێژین. درێژەی رووداوەکان: درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی بیست و پێنجەمی گەرانەوە(٢٥) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی. پێشمەرگە قووربانی سێبەری ئەو دارە بم کە پشووت لێداوە،قووربانى ئەو کانیاوە بم تینوەتی ئێوەی لێ شکاوە،قووربانی ئەو ماڵە ھەوارە بم کە نانی رێگای دووری ئێوەی داوە،قووربانی ئەو شاخە بم تۆ سەنگەرت لێداوە. تۆ باوەرە گەورەکەت وەڵامم دەوە چەند شەوگاری درێژت تاقی کردەوە؟ درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت