عه‌لی سووره‌چۆمی‌
گه‌رانه‌وه‌ ڵاپه‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ بابه‌ته‌کانی عه‌لی سووره‌چۆمی
درێژه‌
>>>>
خدربه‌گ
ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە

بۆ خوێندنه‌وه‌یی بابه‌ته‌کان >>>
محه‌ممه‌د بایزیدی

محه‌ممه‌د بایزیدی>>>

عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
بۆ چه‌ند شارێک

مه‌ودای نێوان چه‌ن

 شارێکی ئێران

 بۆ سه‌رده‌شت به‌ ماشێن

سه‌رده‌شت

مه‌هاباد

١٢٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بۆکان

١٤٤ کیلپۆمێت

سه‌رده‌شت

سنه‌

٣١٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

شنۆ

١٤٠ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ورمێ

٢٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیلام

٦٠٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

پیرانشار

٩٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بانه‌

٦٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ته‌ورێز

٣٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیسفهان

٩٣٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

تاران

٧٢٧ کیلۆمێتر

په‌خشی راسته‌وخۆ
له‌سه‌ر هێڵ

عه‌لی سوره‌چۆمی

بەشی شانزدەھەمی گەرانەوە(١٦) نووسینی(عەلی سوورەچۆمی) (لە پەنا شاری سەردەشت وامان نیشاندا ئێمە زەربەتین).ئاخ چی بکەم ھاوارم بۆ کوێ بەرم دەمھەوێ دەردی نیشتمانێک و ئازارەکانی باس بکەم،دەمھەوێ ببمە قەڵەمی کورانی شۆرش و پڕ بە گەرووم ھاوار بکەم، دەمھەوێ لەو بێکەسییەی نیشتمانەکەم دا ببمە دەنگی ئێوە ببمە تۆزی رێگای شەوانی دووری ئێوە ببمە مێژووی ئازارەکانتان،چاو دەگێرم بۆ ئەدەبییاتی حەماسی بۆ ئەو مێژووەی ئێوە خووڵقێنەری بوون رەنجتان بۆ دا،کەچی وەک پێویست ئاوڕی لێنەدرایەوە،تکایە ئاوڕی لێبدەنەوە بۆ ئەوان نا! درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی پانزدەھەمی گەرانەوە(١٥) نووسینی عەلی سوورەچۆمی. رێگاکان دەبڕین و بەیەکەوە دەگەرێینەوە بۆ زێدی خەونە جوانەکانمان بۆ مەیدانی رۆژانی بوونی راستەقینەمان،بۆ شوێنی یەکەم رۆژەکانی بەڵێنی جوانی پێشمەرگایەتی بۆ مەیدانی کردەوەی کووڕە ھەژارەکانی شۆرش بۆ ئەو شوێنەی سەنگەریان لێ گرت و وەک کێو وەک قەڵا بە گژ ھێزی رەشی داگیرکەر دا چوونەوە،ئیرادەی ئێوە بەس بوو بۆوەی گەلێک ھەست بە شانازی بکات و سەری بەرز بکات.لە گەڵ ئێوەمە فەرماندەو پێشمەرگەو کادرە خۆ بەخشەکانی رۆژانی بەرگری رەوا.بە مێژووی ئێوە سوێند دەخۆم بە بەڵێنی ھاوسەنگەرە شەھیدەکانتان سوێند دەخۆم ئێوە لووتکەی ئازایەتی بوون ناسنامەی مانەوەی گەلێک بوون،دوای چەندین ساڵ دابڕان ھەموومان دڵمان بۆ ئەو رۆژانە لێدەدا،ھێشتا سەرمایەی ئەو شۆرشە مێژووی پڕ لە قووربانی ئێوەیە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی چواردەھەمی گەرانەوە(١٤) نووسینی (عەلی سوورەچۆمی) رێگا سەخت و دەشوارەکان دەبڕین و بەیەکەوە باوەش بە خاک دادەکەینەوە،ریشەیەکمان لەو خاکە دایە،تا ئازاری ھەبێ ناحەسێینەوە. بەڵێن بێ دەبینەوە ئێوارەی ھەموو چاوەروانییەکانی ئێوە باوەش بە نیشتمان دا دەکەینەوە،سنوورەکانی مەرگ دەبڕین و لە پێدەشتەکانی ئەوین وەک گووڵە مێلاقە،وەک ھەڵاڵەو بەیبوون،وەک بارانی بەھاری ئاو پڕژێنی دڵەکانتان دەکەین.لە ژێر سێبەری دار بەرووەکان لە پەنا رەزو دیمەنی جوانی وڵات باوەشتان پێدادەکەینەوە. درێژە………………… درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی سێزدەھەمی گەرانەوە(١٣) نووسینی (عەلی سوورەچۆمی) …………….. دەگەرێینەوە باوەش بە خاک دادەکەیینەوە،ریشەیەکمان لەو خاکە دایە.چی دیکە نامھەوێ لە ژێر ئاسمانێکی پڕ لە ھەورو لە ژێر ئەستێرە نامۆکان دا ھەناسە بدەم،بەسییەتی چاوانی پڕ لە چاوەروانیم با لەوە زیاتر کز نەبن. دڵی پڕ لە ئەوینم بۆ ژوانی خاک لە سەرەمەرگ دایە.بەڵێنم شکاندوە!لە ژێر قوورسایی تاسەی خەونە جوانەکانم بە کووڵ دەگریم.کاکە، ھاورێم ھاوسەنگەرانی دێرینم بێ ئێوە سەرم گێژوو لەشم بێ تینە،کوا بەرگەی دووریتان دەگرم. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی دوازدەھەمی گەرانەوە(١٢) نووسینی عەلی سوورەچۆمی (دایکم بە سەختی بریندار بوو). جارێکی دیکە دەگەرێینەوەو باوەش بە خاک دا دەکەینەوە،ئاوڕ لە مێژووی رۆژانی پێشمەرگایەتیمان دەدەینەوە.دەست لە ناو دەستی یەک بەڵێنی شەرەف زیندوو دەکەینەوە.دەبینەوە ھێزو پاڵپشتی ئێوە بە گژ قەڵای ستەم و داگیرکاری دادەچینەوە ، ، ئێمە ھەر ئەو رۆڵە بە جەرگ و گیانبازانەی ئێوەین کە بێ ترس لە مەرگ و دوور لە خۆشییەکانی ژیان، دەست لە ملانی سەختی و ئازار بووین بۆ ئاسوودەیی ئێوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی یازدەھەمی گەرانەوە(١١) نووسینی عەلی سوورەچۆمی ئێمە جارێکی دیکە دەگەرێینەوە باوەش بە خاک دا دەکەینەوە.ھەموو ئێوارەیەک چاوەکان چاو لە رێی ئێمەن.چاوەروانی ئاوا بوونی دوا زەردەی خۆرن،تا کووڕانی خۆرەتاو،ئەویندارانی نیشتمان،لە گەڵ شنەی با و ھاژەی چۆم،نەرم نەرم ئاو پڕژێنی دڵی خاک بکەن.(سوونێ) ئێمە رەگێکمان لەو خاکە دایەو لەو مەڵبەندە دەیان و بگرە سەدان بیرەوەری تاڵ و شیرین نووسراونەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
به‌ شی دەھەمی گەرانەوەگەرانەوە(١٠) نووسینی عەلی سوورەچۆمی کاک لووقمان کەسرایی تەمەن دەڕوا !وەک گووڵ و خوونچە دەژاکێ،وێستگەیەک دێ پەیامی مەرگ دێنێ.بە مەرگ بڵێن:با بێ.بە درێژایی وەرزو ساڵ.پێی بڵێن:ھەن بە پێوە دەمرن دانامێنن بۆ ژیان.کێن ئەوان؟ئەوان نەوەی گەلێکی چیایین لە بنارەکانی زاگرۆس،بۆ ژیان دابەزیون بۆ پێدەشتەکان مردنیشیان لە پێناو ژیانە.سوارو پیادەن.لە پێدەشت و بناری چیا بۆیان بگەرێن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
پاشکۆی گەرانەوە بەھاری ساڵی ١٣٦٧ بوو: دوای سازماندھی کە پێشتر مقەرمان لە ( گۆڕێ کچان)بوو.. نەقڵ ببووم بۆ (لکی٢) بۆ سوونێ. ئەوکات :کاک رەسوڵی عەزیزی جێگری پەلی پەلێک لە پێشمەرگەکان لە (لکی٣) بوو،لە گۆڕێ کچان.لە جێگای خۆی دا باسی (سوونێ)و ژیانی خۆمان لەو ناوچە بە گشتی و دۆخی خۆمان لە وێدەکەم.ئەوە تەنیا بیرەوەرییەکە لە سەر خۆم. ئێوارەیەک کاک ھەمزەی مام عەزیزی،کە دەکاتە برای شەھید کاک رەسووڵ و ئێستا لە(سوێد)دەژی.ئاگاداری کردم کە بە سەردان بچین بۆ لای کاک رەسوڵ. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی نۆیەمی گەرانەوە(٩) نووسینی عەلی سوورەچۆمی ئاخرەکەی کەوتمە داوی سەید قادر حوسێنی(شێخ قادری خۆمان) با بەو پێشەکییە دەست پێبکەم. بیر دەکەمەوە لەو رۆژانەی ژیانی پێشمەرگایەتی،کە لە دۆڵ و چیاکان لە کاتی پشوودان دا: درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی ھەشتەمی گەرانەوە (٨) نووسینی عەلی سوورەچۆمی ئێمە لە بناری چیاوە دەروانین لە قوورسایی رێگای دوورەوە ھاتووین،بە دەم کڕێوەو گەردەلوولی زۆردا تێپەریوین.ھۆ ئاشقانی جوانی ژیان لە کوێوە دێن،زادەی کام خاکن، دەکرێ تێکەڵاوی ھەناسەی ئێوە بین،وەک ئێوە بژین،شەونمی کام پاییزی درەنگ وەختن،چاوەروانی زەردەی خۆری کام بەیانی دەکەن، ھاوەڵانی خەونێکی گەورەن ئێوە،ئێوە بە رێگا ترسناکەکانی مەرگا بۆ ژیان دەگەرێن.ئێوارەی شارێکی پڕ لە چاوەروانین ئاسمانی شینی خەونە جوانەکانی ئێمەن،چاوەرێی گەرانەوەی ئێوەین،بە دەم خەیاڵی نەسرەوتوو بۆ ئێوە دەگەرێین،لە قەراخ شار لە توولە رێگاکانی چۆڵەوانییەکان،لە مانگە شەوی ساردی پاییزی دا: لە قەراخ دێ چاوەروانی ژوانی ئێوەین…دەوەرنەوە ھەڵۆ کانی شاخ……….. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی حەوتەمی گەرانەوە(٧) نووسینی عەلی سوورەچۆمی تێبینی: سەرگەرمی نووسینی ئەو دێرانە بووم،کە ھەواڵێکی ناخۆشم پێگەیشت،ھەواڵی نەخۆش کەوتنی:ھاورێ و برای شیرینم کاک ھەمزە ئاگووشی،ھیوای ھەرچی زووتر چاک بوونەوەو گەرانەوەی تەندرووستی بۆ برای خۆشەویستم،سەرەرای برایەتی ئێمە،ھاوکارو ھاندەرم بوو:وەک زۆر ھاورێ و برای خۆشەویستی ژیانی پێشمەرگایەتی بۆ نووسینی یادەوەرییەکان،لەوەش زیاتر بە قەڵەمە رەنگین و بەبڕشتەکەی پێداچوونەوەی بۆ ئەو نووسینانە دەکرد،کە ناوم ناوە گەرانەوە…… درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ەشی شەشەمی گەڕانەوە(٦) نووسینی: عەلی سوورەچۆمی پێداچوونەوە: ھەمزە ئاگوشی خۆشەویستان زۆرمان جەفا لە رێگای رزگاری چێشت، زۆر سەختی و نەھامەتیمان تاقی کردنەوە، رۆژگاری تاڵ و شیرین زۆر بوو لە رێمان، کێن ئەوانەی بە درێژایی ژیان وەفادار مانەوە؟ وەرن با بەیەکەوە بە ناخی ئەو مێژووەدا شۆڕ بینەوە… درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی پێنجەمی گەڕانەوە (٥) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی پێداچوونەوەی: ھەمزە ئاگوشی چارەنووس بەرەو پێشمەرگایەتی…… ھێمن گوتەنی: درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە پەراوێزی گەرانەوەدا بەشی(٤) یادێک لە شەھید “مەنسوور رەحیمی” بۆ ئەو سەفەرە بە ژانە ھاورێم بن ساڵی(١٣٦٧)ی ھەتاوییە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی چوارەمی “گەڕانەوە (٤)” نووسینی: عەلی سوورەچۆمی پێدا چوونەوەی کاک ھەمزە ئاگووشی بە دەم ئازارێکی زۆرەوە لێرە لە رووداوەکانی پێشوو دادەبڕێم. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە پەرواێزی گەرانەوە دا:بەشی(٣) بە بۆنەی لە دایک بوونی تێکۆشەر و کادری بەوەجی دێموکرات کاک(مەحمەد کەسرایی) ئەمرۆ ساڵرۆژی لە دایک بوونی تێکۆشەر کاک(مەحمەد کەسرایی) بوو. تێکۆشەری خۆشەویست کاک مەحمەد کەسرایی پێ دەنێتە(٥٧)ەمین ساڵی تەمەنی،وێرای پیرۆزبایی لەو ھاورێ و ھاوسەنگەرە خۆشەویست و خۆشناوەمان بە پێویستم زانی وەک وەفایەک بۆ تەمەنی پڕ لە خەبات و تێکۆشانی بە چەند دێرێک:وێرای پیرۆزبایی بیر ھاورێ و ھاوسەنگەرانی رۆژانی سەختی خەباتی بخەمەوە(کە دڵنیام بیرنەچۆتەوە). سیمای جوانی ھاورێ کەسرایی بیر خەرەوەی زۆر یادەوەری شیرین و پڕ لە ھەستی جوانە بۆ تێکۆشەرانی ھێزی گیارەنگ،مرۆڤێک پڕ لە جوانی بەردەوام خەندەکانی دەرخەری ھیوا بوون بۆ ئێمە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی سێھەمی “گەڕانەوە(٣)” نووسینی: عەلی سوورەچۆمی پێداچوونەوەی کاک(ھەمزە ئاگووشی) ئەو ئێوارە پۆلێک رۆڵەی دڵ پڕ لە ئەوینی نیشتمان، ھەناسەیان تێکەڵاوی ھەناسەی گەلێک دەبێ…ئەو کاروانە دەمێکە رێگا دەبڕێ و بە درێژایی مێژوومان درێژ بۆتەوە… ئەوان شەرەفی گەلێکن…گەلێکی پەلاماردراو. بست بە بستی خاکی جوانم، ھەموو شیوو قەد پالێکی،پەنا چیاو زۆزانێکی، لەبن ھەر دەوەنێکی، لەژێر ھەر تاشەبەردێکی، لە لووتکەی ھەر شاخێکی، یادگارێکی بە جێماوی ئەوانی لێیە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لەو بەشەدا:دەچمە سەرگۆری دوو شەھیدی رێگای ئازادی و رووداوی شەھید بوونی،کاک “حەمە عەزیز عەزیزی” باس دەکەم،ئەو جارە باسی سەفەرێکی بێ گەرانەوەو تاڵ دەکەم،باسی بەشێک لەو داستانانە دەکەم، کە کاک حەمە عەزیز،رۆڵی کاریگەری ھەبووە تێیان دا،پەلەم لێ مەکەن چۆن لەو سەفەرە،درێژە دا:بە بینینی ھەر بستە خاکێکی نیشتمان،دنیایەک بیرەوەریم بۆ زیندوو دەبنەوە. ئێستا لە پشتی شیلانێ را دەروانمە،ئەو دیمەنە جوانانە،لێرەش پشوو نادەم،تەنیا ھەناسەیەک،ئاخر لێرەوە بە دڵ دەروانمە،کێوی جوان و دڵ رەفێنی ھۆینەماڵ،ئەو کێوەی بە سەر گووندە جوانەکەم ” سوورەچۆم ” دا دەڕوانێ، ھەروەھا.دۆڵی رازاوەو خەمڵێنراوی باژار،”لە جوانی دا:جارێ دوورتر ناروانم. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
زۆر دەمێکە بیر لە گەرانەوەی زێدی خۆم دەکەم عەیامێکە بە دیار ئەو خۆزگەمەوە،تەمەن دەتوێنمەوە،گەر خەون و خەیاڵ نەبان و،بەشێک لە چاوەروانی ئێمەیان دانەپۆشیبا،دەبوا حەسرەتی چاوەروانی ئەو سەفەرە ئازاری چەند با.ئەمشەو بارگەی سەفەر لە کۆڵ،یەکەم ھەنگاوەکانی ئەو گەرانەوە دەست پێدەکەم. دەمێکە دوورم لە یادگارییە جوانەکانی مناڵیم،لە بیرەوەرییە خۆشەکانی، . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت