عه‌لی سووره‌چۆمی‌
گه‌رانه‌وه‌ ڵاپه‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ بابه‌ته‌کانی عه‌لی سووره‌چۆمی
درێژه‌
>>>>
خدربه‌گ
ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە

بۆ خوێندنه‌وه‌یی بابه‌ته‌کان >>>
محه‌ممه‌د بایزیدی

محه‌ممه‌د بایزیدی>>>

عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
بۆ چه‌ند شارێک

مه‌ودای نێوان چه‌ن

 شارێکی ئێران

 بۆ سه‌رده‌شت به‌ ماشێن

سه‌رده‌شت

مه‌هاباد

١٢٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بۆکان

١٤٤ کیلپۆمێت

سه‌رده‌شت

سنه‌

٣١٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

شنۆ

١٤٠ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ورمێ

٢٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیلام

٦٠٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

پیرانشار

٩٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بانه‌

٦٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ته‌ورێز

٣٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیسفهان

٩٣٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

تاران

٧٢٧ کیلۆمێتر

په‌خشی راسته‌وخۆ
له‌سه‌ر هێڵ

عه‌لی سوره‌چۆمی

بەشی نۆیەمی گەرانەوە(٩) نووسینی عەلی سوورەچۆمی ئاخرەکەی کەوتمە داوی سەید قادر حوسێنی(شێخ قادری خۆمان) با بەو پێشەکییە دەست پێبکەم. بیر دەکەمەوە لەو رۆژانەی ژیانی پێشمەرگایەتی،کە لە دۆڵ و چیاکان لە کاتی پشوودان دا: درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی ھەشتەمی گەرانەوە (٨) نووسینی عەلی سوورەچۆمی ئێمە لە بناری چیاوە دەروانین لە قوورسایی رێگای دوورەوە ھاتووین،بە دەم کڕێوەو گەردەلوولی زۆردا تێپەریوین.ھۆ ئاشقانی جوانی ژیان لە کوێوە دێن،زادەی کام خاکن، دەکرێ تێکەڵاوی ھەناسەی ئێوە بین،وەک ئێوە بژین،شەونمی کام پاییزی درەنگ وەختن،چاوەروانی زەردەی خۆری کام بەیانی دەکەن، ھاوەڵانی خەونێکی گەورەن ئێوە،ئێوە بە رێگا ترسناکەکانی مەرگا بۆ ژیان دەگەرێن.ئێوارەی شارێکی پڕ لە چاوەروانین ئاسمانی شینی خەونە جوانەکانی ئێمەن،چاوەرێی گەرانەوەی ئێوەین،بە دەم خەیاڵی نەسرەوتوو بۆ ئێوە دەگەرێین،لە قەراخ شار لە توولە رێگاکانی چۆڵەوانییەکان،لە مانگە شەوی ساردی پاییزی دا: لە قەراخ دێ چاوەروانی ژوانی ئێوەین…دەوەرنەوە ھەڵۆ کانی شاخ……….. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی حەوتەمی گەرانەوە(٧) نووسینی عەلی سوورەچۆمی تێبینی: سەرگەرمی نووسینی ئەو دێرانە بووم،کە ھەواڵێکی ناخۆشم پێگەیشت،ھەواڵی نەخۆش کەوتنی:ھاورێ و برای شیرینم کاک ھەمزە ئاگووشی،ھیوای ھەرچی زووتر چاک بوونەوەو گەرانەوەی تەندرووستی بۆ برای خۆشەویستم،سەرەرای برایەتی ئێمە،ھاوکارو ھاندەرم بوو:وەک زۆر ھاورێ و برای خۆشەویستی ژیانی پێشمەرگایەتی بۆ نووسینی یادەوەرییەکان،لەوەش زیاتر بە قەڵەمە رەنگین و بەبڕشتەکەی پێداچوونەوەی بۆ ئەو نووسینانە دەکرد،کە ناوم ناوە گەرانەوە…… درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ەشی شەشەمی گەڕانەوە(٦) نووسینی: عەلی سوورەچۆمی پێداچوونەوە: ھەمزە ئاگوشی خۆشەویستان زۆرمان جەفا لە رێگای رزگاری چێشت، زۆر سەختی و نەھامەتیمان تاقی کردنەوە، رۆژگاری تاڵ و شیرین زۆر بوو لە رێمان، کێن ئەوانەی بە درێژایی ژیان وەفادار مانەوە؟ وەرن با بەیەکەوە بە ناخی ئەو مێژووەدا شۆڕ بینەوە… درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە پەراوێزی گەرانەوەدا بەشی(٤) یادێک لە شەھید “مەنسوور رەحیمی” بۆ ئەو سەفەرە بە ژانە ھاورێم بن ساڵی(١٣٦٧)ی ھەتاوییە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی چوارەمی “گەڕانەوە (٤)” نووسینی: عەلی سوورەچۆمی پێدا چوونەوەی کاک ھەمزە ئاگووشی بە دەم ئازارێکی زۆرەوە لێرە لە رووداوەکانی پێشوو دادەبڕێم. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە پەرواێزی گەرانەوە دا:بەشی(٣) بە بۆنەی لە دایک بوونی تێکۆشەر و کادری بەوەجی دێموکرات کاک(مەحمەد کەسرایی) ئەمرۆ ساڵرۆژی لە دایک بوونی تێکۆشەر کاک(مەحمەد کەسرایی) بوو. تێکۆشەری خۆشەویست کاک مەحمەد کەسرایی پێ دەنێتە(٥٧)ەمین ساڵی تەمەنی،وێرای پیرۆزبایی لەو ھاورێ و ھاوسەنگەرە خۆشەویست و خۆشناوەمان بە پێویستم زانی وەک وەفایەک بۆ تەمەنی پڕ لە خەبات و تێکۆشانی بە چەند دێرێک:وێرای پیرۆزبایی بیر ھاورێ و ھاوسەنگەرانی رۆژانی سەختی خەباتی بخەمەوە(کە دڵنیام بیرنەچۆتەوە). سیمای جوانی ھاورێ کەسرایی بیر خەرەوەی زۆر یادەوەری شیرین و پڕ لە ھەستی جوانە بۆ تێکۆشەرانی ھێزی گیارەنگ،مرۆڤێک پڕ لە جوانی بەردەوام خەندەکانی دەرخەری ھیوا بوون بۆ ئێمە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی سێھەمی “گەڕانەوە(٣)” نووسینی: عەلی سوورەچۆمی پێداچوونەوەی کاک(ھەمزە ئاگووشی) ئەو ئێوارە پۆلێک رۆڵەی دڵ پڕ لە ئەوینی نیشتمان، ھەناسەیان تێکەڵاوی ھەناسەی گەلێک دەبێ…ئەو کاروانە دەمێکە رێگا دەبڕێ و بە درێژایی مێژوومان درێژ بۆتەوە… ئەوان شەرەفی گەلێکن…گەلێکی پەلاماردراو. بست بە بستی خاکی جوانم، ھەموو شیوو قەد پالێکی،پەنا چیاو زۆزانێکی، لەبن ھەر دەوەنێکی، لەژێر ھەر تاشەبەردێکی، لە لووتکەی ھەر شاخێکی، یادگارێکی بە جێماوی ئەوانی لێیە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لەو بەشەدا:دەچمە سەرگۆری دوو شەھیدی رێگای ئازادی و رووداوی شەھید بوونی،کاک “حەمە عەزیز عەزیزی” باس دەکەم،ئەو جارە باسی سەفەرێکی بێ گەرانەوەو تاڵ دەکەم،باسی بەشێک لەو داستانانە دەکەم، کە کاک حەمە عەزیز،رۆڵی کاریگەری ھەبووە تێیان دا،پەلەم لێ مەکەن چۆن لەو سەفەرە،درێژە دا:بە بینینی ھەر بستە خاکێکی نیشتمان،دنیایەک بیرەوەریم بۆ زیندوو دەبنەوە. ئێستا لە پشتی شیلانێ را دەروانمە،ئەو دیمەنە جوانانە،لێرەش پشوو نادەم،تەنیا ھەناسەیەک،ئاخر لێرەوە بە دڵ دەروانمە،کێوی جوان و دڵ رەفێنی ھۆینەماڵ،ئەو کێوەی بە سەر گووندە جوانەکەم ” سوورەچۆم ” دا دەڕوانێ، ھەروەھا.دۆڵی رازاوەو خەمڵێنراوی باژار،”لە جوانی دا:جارێ دوورتر ناروانم. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
زۆر دەمێکە بیر لە گەرانەوەی زێدی خۆم دەکەم عەیامێکە بە دیار ئەو خۆزگەمەوە،تەمەن دەتوێنمەوە،گەر خەون و خەیاڵ نەبان و،بەشێک لە چاوەروانی ئێمەیان دانەپۆشیبا،دەبوا حەسرەتی چاوەروانی ئەو سەفەرە ئازاری چەند با.ئەمشەو بارگەی سەفەر لە کۆڵ،یەکەم ھەنگاوەکانی ئەو گەرانەوە دەست پێدەکەم. دەمێکە دوورم لە یادگارییە جوانەکانی مناڵیم،لە بیرەوەرییە خۆشەکانی، . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
Kurdistan-کوردستان
کاروان حه‌کیم زاده‌ ـ سروودی من لاوی کوردم
کلیپ و گۆرانی
سروودی پێشمه‌رگه‌