عه‌لی سووره‌چۆمی‌
گه‌رانه‌وه‌ ڵاپه‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ بابه‌ته‌کانی عه‌لی سووره‌چۆمی
درێژه‌
>>>>
خدربه‌گ
ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە

بۆ خوێندنه‌وه‌یی بابه‌ته‌کان >>>
محه‌ممه‌د بایزیدی

محه‌ممه‌د بایزیدی>>>

عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
بۆ چه‌ند شارێک

مه‌ودای نێوان چه‌ن

 شارێکی ئێران

 بۆ سه‌رده‌شت به‌ ماشێن

سه‌رده‌شت

مه‌هاباد

١٢٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بۆکان

١٤٤ کیلپۆمێت

سه‌رده‌شت

سنه‌

٣١٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

شنۆ

١٤٠ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ورمێ

٢٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیلام

٦٠٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

پیرانشار

٩٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بانه‌

٦٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ته‌ورێز

٣٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیسفهان

٩٣٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

تاران

٧٢٧ کیلۆمێتر

په‌خشی راسته‌وخۆ
له‌سه‌ر هێڵ

خــــدرپـــــاکــــدامــــه‌ن

ئەوڕۆژانەی قەت لەبیرناچنەوە (بەشی ٣٣) له‌ نووسینی : خدر پاکدامه‌ن
کاتێک بە گێڕانەوە دەچینە ناخی مێژووی ئەو سەردەمانە و هەموو ڕۆژگاری ئەو سەردەمە دێنینەوە بەرچاوی خۆمان، ئەو کاتە دەزانین کە ئەم هەموو ڕۆژە سەختانە مەگەر بە بیروباوەڕی شۆڕشگێڕانە و ئیرادەی لەخۆبردووی پێشمەرگە تێکۆشەر و هەمیشە ئامادەکانی کوردستان نەبا، کێ تەحەمولی ئەم ڕۆژگارە سەختە دەکرد . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ئەوڕۆژانەی قەت لەبیرناچنەوە (بەشی ٣٢) له‌ نووسینی : خدر پاکدامه‌ن
هەر وەک لە بەشی پێشوودا باسم کرد کە لە ناوچەی ئالانی سەردەشت لە گەشت و گەڕاندا بووین، شەوی پێشتری لە ڕزەگەوە خۆمان گەیاندە خوارماڵی گرکی و ڕۆژەکەی لەوێ ماینەوە. ئێوارێ کۆبووینەوە بۆ ئەوەی بە هاوکاری چاوساغەکانی ناوچەکە بەرنامەی کاری خۆمان دابڕێژین. وا بڕیار درا بۆ شەوێ بچینە گوندی گرکی. ئێوارێ بەرەو گوند وەڕێکەوتین، چوینە نێو گوند و بە سەر ماڵاکاندا دابەش بووین. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ئەوڕۆژانەی قەت لەبیرناچنەوە (بەشی ٣١) له‌ نووسینی : خدر پاکدامه‌ن
لە درێژی گێڕانەوەی بیرەوەرییە کاندا ئارەزووم دەکرد توانیبام هەمووڕۆژەکانم نووسیبا و لەبەر دەستم بان بۆ ئەوەی هەموو جەولە و کار و تێکۆشانی ئەم سەردەمەم وەک خۆی نووسیبایەوە تا زیاتر خزمەتی هاوڕێ و هاوسەنگەرانم کردبا و مێژووی خەبات و تێکۆشانی ئەو نەسڵە لە مێژووی حیزبەکەمان کە کۆمەڵێکی زۆر لە هاوڕێ و هاوسەنگەری ئەو سەردەمە یان گیانی خۆیان تێدا بەخت کرد و تێدا کەم ئەندام بوون یان بەشی زۆری تەمنی خۆیان سەرفی شۆڕش خەبات کرد، درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیرناچنەوە
(سیهەمین بەش )
بەدڵێکی پڕ لە تاسەوە بیرەوەرییەک دەگێڕمەوە کە بۆ ساتێک لە بیر و زەینمدا فەرامۆش نابێ. دەکەومەوە یادی ئەو کاتەی کە لە “کونەمار” و “سونێ” تا دەگاتە “گۆڕی کچان” جمەی دەهات لە شێرەکوڕانی هێزەکانی گیاڕەنگ و زمزیران. دوای سی ساڵ تێپەڕین بەسەر ئەم ڕۆژگارەدا خەمی شەهیدبوونی هاوسەنگەرانم لە ڕادەبەدر ئازارم دەدات. لە لایەکی دیکەوە خۆشحاڵم کە من لە ڕێبازی پڕشکۆی هاوسنگەرە شەهیدەکانمدا باس لە فیداکاری و ئازایەتی و تێکۆشانی بێوچانی هاوڕێکانم بۆ ئێوە خۆشەویستان دەگێڕمەوە کە ئەوان لە پێنا و خاک و خەڵکی کوردستاندا گیانی خۆیان بەخت کرد. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیر ناچنەوە (بەشی بیست نۆیەم ) هەرکەلە لە فەسڵی سارد و سەرما نیزیک دەبووینەوە، هەوڵەکانی خۆمان چڕتر دەکردەوە تا ئاخیرن جەولە لەنێو خەڵکی خۆمان لێدەین یان ئەگەر بۆمان بکرێ زەربەیەک لە هێزی داگیرکەران بدەین. دیارە هێزەکانی کۆماری ئیسلامیش هەموو هەوڵیان ئەوە بوو بەهەر جۆرێک بێ ئێمە لە خەڵکی خۆیان داببڕن و بە کەیفی خۆیان ئەسپی خۆیان تاو بدەن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ئەوڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە (بەشی بیست وهەشت) بەکۆڵێک ئاوات و ئارەزووی وەدینەهاتووەوە، بەنووسینەوە و گێڕانەوە بەرەو سەردەمانێک هەنگاودەنێین کە تا ئێستاش هەموومان شانازی پێوە دەکەین. سەردەمێک کە جموجۆڵی پێشمەرگانە لە لووتکەی هەر بەرزی فیداکاری و لەخۆبردوویدا بوو، دەورانێک کە پێشمەرگە بەهاوکاری خەڵکی بەئەمەگی کوردستان بەدوژمنیان دەگووت؛ ئێوە ڕاستە بەزەبری چەک و سەرنێزە کوردستانی ئێمەتان داگیر کردوە، بەڵام دەبێ ئێوە باش ئەوە بزانن کە ئێوەی داگیرکەر ڕۆژێک دادێ فریای ئەو چەکانە ناکەون کەهەزاران کەستان لە نیشتمانی ئێمە پێ قەتڵووعام کرد تەنیا بەتاوانی داواکردنی مافە سەرەتاییەکانی خۆیان . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ئەوڕۆژانەی قەت لە بیر ناچنەوە (بەشی بیست وحەوت) لە درێژی خەبات و تێکۆشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کادر و پێشمەرگەکانی حیزب زۆر کەند و کۆسپی جۆراوجۆریان هاتۆتە ڕێ، بەڵام هەمووجارێ بە ئیمان بەسەرکەوتنی مافی ڕەوای گەلەکەمان توانیویانە هەموو کەند و کۆسپەکانی سەرڕێگای خەبات وتێکۆشان تێپەڕ بکەن و درێژە بە خەباتی خۆیان بدن . بەهۆی هەڵکەوتی جوغڕافیان ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە وەرزی سارد و سەرمادا نەیاندەتوانی لە ناوچەکاندا درێژە بە خەباتی خۆیان بدەن . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ئەوڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە (بەشی بیست وشەش) ساتە هەستیارەکانی سەردەمی خەباتی پێشمەرگانە و تەشکیلاتی هێندە زۆرن ڕەنگە لە توانای نووسینی کەسانی وەک مندا نەبێ . گێڕانەوەو نووسینەوی ئەم هەمووسەروەریانە ڕەنگە کارێکی هەروا ئاسان نەبێ. بەڵام باشترین خزمەت بە درەوشاوەترین خەباتی ئەوسەردەمەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نووسینەوە و وەبیرهێنانەوەی ئەوخەباتەیە کە شێرە کوڕەکانی دێموکرات لە قووڵایی ناوچەکانی کوردستان لە دەیەی شەست کردیان، بە دوژمنیان سەلماند کە تەسلیمبوون و لە میدان چونەدەر کاری میللەتی کورد نیە کە بۆ ئازادی تێدەکۆشێ. هەر وەک لە بەشی پێشوودا باسم کرد، لە پشتی ماڵاڵەکانی ئاوایی تووژەڵ یەکمان گرتەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیرناچنەوە
(بەشی بیست و پێنج)
بیرەوەرییە خۆش و ناخۆشەکانی دەیەی شەستی هەتاوی، ئەو قۆناغەی کە لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستان پڕاوپڕ بوو لە گیانفیدایی و حەماسەخوڵقێنیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەگژداچونەوەی داگیرکەرانی کوردستان، قۆناغێک بوو بۆ دروستکردنی تەشکیلاتێکی بەهێز تا لاوانی ئەو سەردەمە لە شانە تەشکلاتییەکاندا لە دەوری یەک کۆببنەوە و بە بیری نیشتمانپەروەری پەروردە بکرێن، لەو سەردەمەدا سەرەڕای بەڕێوەبردنی خەباتێکی بەربڵاوی چەکداری، درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە
(بەشی بیست وچواریەم)
…. ئەوڕۆ دەبێ لە ڕۆژان زۆر وریاتر بین تەواوی شوێنی عەمەلیاتەکە بخەینە ژێر چاودێریی خۆمانەوە نەکا ئاڵوگۆڕێک لەو دەوربەرە بێتە پێشێ و ڕێگر بێ لە بردنە پێشی کارەکەمان. فەرماندەکان ئەم ڕۆژە لە هەموو کەس وریاتر بوون و بەردەوام لە جمووجۆڵدا بوون. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ئەوڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە
(بەشی بیست وسێ یەم)
لە کاتی نووسینی ئەم بیرەوەرییە وەک هەمیشە دەچمەوە ئەو سەردەمەی کە خەبات و بەرخۆدان لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لووتکەی خۆی‌دا بوو، هێزی دوژمن لە حاست هەڵمەتی شێرانەی کوڕانی دێموکرات زەلیل و داما بوون و بست بە بستی ئەم نشتیمانە داگیرکراوەیان لێ ببوو بە دۆزخ، شەو و ڕۆژ لە ترسی تێکۆشەرانی ڕاستەقینەی ڕۆژەسەختەکان خەویان لێ نەدەکەوت .
تا دێ لە دەست پێکی عەمەلیات نیزیک دەبینەوە و کاتژمێرەکان بە خێرای تێ دەپەڕن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە
(بەشی بیست ودووهەم)
بۆ نووسینی بیرەوەری ئەوجارەش بە بیر و خەیاڵ دەچمەوە دەیەی شەستی هەتاوی ئەو دەورانەی کە لێواولێوو بوو لە گیانبازی و فداکاری و بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانە بۆ پاراستی بست‌بەبست نیشتمانی خۆشەویستمان .
ئاخرکام ناوچەی کوردستان دەبینی کە لە دەیەی شەست‌دا دەیان داستان و نەبەردی تێ‌دا تۆمار نەکرابێ و لمبۆزی داگیرکەرانی تێ‌دا لە خۆڵ وەرنەدرابێ . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە مێژووی جوڵانەوەی کورددا زۆرن ئەو کەسانەی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان هەمیشە یار و یاوەری جوڵانەوە بوون و خزمەتی زۆریان بە دۆزی رەوای میللەتەکەیان کردوە. بەڵام وەک سەربازی ون، ناویان نادیار ماوەتەوە. ناوچەی سەردشت بە درێژایی مێژووی جوڵانەوەکان پڕ بووە لەم کەسە سادە، خۆنەویست و شۆڕشگێڕانە کە دڵیان هەمیشە لای پێشمەرگەکانی دێموکرات بووە بۆ ساتێکش بە بیر و باوەڕ لە پێشمەرگە دانەبڕاون . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەیانیە، تازە خۆر لە چیای سەرکەشی “گۆمێ” ڕووناکی دەرخستبوو بوو تا بە تیشکە بەتینەکانی چیای “جەنگی” و دەر و دۆڵی ناوچەکەی گەرم دابێنێ. لە داوێنی ئەم دوو چیایەدا هەڵۆ تیژباڵەکانی زمزیران و پێشەوای هەمیشە زیندوو، ئەویندارانی ڕێگای ئازادی مابوونەوە. ماندوو و شەکەت، ڕێگایەکی دووریان بڕیوە. دەیانهەوێ بە شکاندنی سەرخەوێک ماندوویی شەوی ڕابردوویان دەرکەن. پێشمەرگەکان هەر کەسەو لە گۆشەیەک چۆتە نێو کیسەخەو وخەریکی حەسانەوەن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی ( نۆزده‌هه‌م) (١٩) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ ) لە گەڵ نوێ کردنەوی پەیمانی وەفادری بە ڕێبازی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان و هەمووشەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری گەلەکەمان جارێکی دیکە دێمەوە خزمەتی ئێوەی خۆشەویست تاڕووداوەکانی ڕابردوو کە پڕبوون لە فیداکاری و شانازی بۆ ئێوە بەڕێزان بگێڕمەوە. دەشزانم ڕووداوەکان بێ کەم‌وکوڕی نین و نابن . هەروەک لە بەشەکانی پێشوودا باسم کرد ساڵی ۶۷ هیجری شەمسی ۸۸ی میلادی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان ساڵێکی ناخۆش بوو، ڕێژیم هێزێکی زۆری لە سنوورەکان جێگر کردبوو، زۆربەی سنوورەکان مینڕێژ کرابوون و دەربازبوون لە مەرزەکان کارێکی ئاسان نەبوو . بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانە ئێمەش وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کار و چالاکی خۆمان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان درێژەمان بەئەرکە کانی خۆمان دەدا تاپیلانەکانی کۆماری ئیسلامی پووچەڵ بکەینەوە . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی هەژدەیەم (١٨) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ ) ئەم جارەیش بەدنیایەک ئاوات و ئارەزووی وەدی‌نەهاتووەوە دەچمە قووڵای سەردەمێکی سەختی خەبات وتێکۆشان، ئەو دەورانەی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان تەنیا بەچەکی شانی لە بەرانبەری هێزی پۆشتە و تەیاری کۆماری ئیسلامی دا وەک شێر بەرگریان دەکرد بۆئەوی بە دوژمن بڵێن ئێمە بۆ وەدەستهێنانی مافی گەلی خۆمان هیچ کەندووکۆسپێک ناتوانێ ئیرادەی ئێمەی شۆڕشگێڕ تێک بشکێنێ . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی حەڤدەیەم (١٧) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ ) یادەوەری و بیرەوەرییە خۆش وناخۆشەکانی ڕابردوو نە کۆتاییان دێ و نە لە بیر دەچنەوە .ئەگەر چاوێکی خێرا بە مێژووی حیزبی دێمووکرات‌دا بخشێنین بە ڕوونی بۆمان دەردەکەوێ کە ڕێبازە پڕشکۆکەی پێشەوا، دوکتۆر قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی شەهیدانی دیکەی ئەم حیزبە چەندە پڕڕێبوار و ئاوەدانە. لە هەمووهەلومەرجێک دا ئەم خەباتەیان بە بێ سڵکردنەوە لە سەختی و دژوارییەکان ئیدامە داوە، ڕۆژ نەبووە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان زەربە لە هێزی داگیرکەری دووژمن نەدن . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ڕۆژگارە سەختەکان تێپەڕ دەبن، بەڵام سەروەرییەکان لەبیر ناچنەوە. ئەو رۆژانەی بەسەرمان برد پڕبوو لە فیداکاری و گیانبازی، لەخۆبردوویی قووربانی زۆرمان بۆ دا، بەڵام لە کۆتایی‌دا بەچۆک‌دا نەهاتین و نەبەزین . هەروەک لە بەشی پازدەهەم‌دا باسم کرد، لە چەند بەشی جیادا سەروەرییەکانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دەخەینە بەرچاوی ئێوەی خۆشەویست . بنکە و بارەگاکانی هێزی گیاڕەنگ وکۆمیتەی شارستانی سەردەشت هەر لە “سوونێ” و “کونەمار” جێگیرن. ناوچەکە بەتەواوی ئاوەدان و لە ژێرکۆنترۆڵی ئێمە دابوو. ئێمە بۆ ماوی پێنچ ساڵ بە تەواوەتی لەو شوێنە مابووینەوە و لە بەردەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان‌دا بوو. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ساڵی ١٣٦٧ ساڵێک بوو پر لە رووداوی جۆراوجۆر، چەندین ڕووداوی گرینگ ڕوویان ‌دا کە هەر کامەیان بەئەندازی خۆی لە سەڕەوتی کار و تێکۆشانی ئێمە وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان کاریگەریی خۆی هەبووە. لەو ساڵەدا زۆر ڕووداوی گرینگی تاریخی و قەت لەبیرنەکراو روویان دا کە تا ئێستاش ڕاست ٣٠ ساڵیان بەسەردا تێدەپەڕی، بە جۆرێک لە جۆرەکان شوێنەواری هەر ماوە. یەک لەو ڕووداوانە ڕاوەستانی شەڕی هەشت ساڵەی عیراق و ئێران بوو کە دوای ڕاوەستانی ئەم شەڕە هێزێکی زۆری کۆماری ئیسلامی کە پێشتر لە گەڵ عیراق لە شەڕدا بوون گەڕانەوە کوردستان و پەلاماریان بۆ سەر خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، درندانەتر لە جاران درێژە پێ دا کە لە گەڵ مقاومەتی خەڵکی کوردستان و وەساندنی گورزی قورس و قایم و قارەمانانەی هێزی پێشمەرگە بەرەوڕووبوونەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
(تێرۆری فەرماندەی لێهاتووی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی) لە بەشەکانی پێشوودا لەڕوانگەی خۆمەوە وەک پێشمەرگەیەکی بەشدار لە زۆربەی کار و تێکۆشانی حیزبی لە ناوچەی سەردەشت کە ئەوکات لاوێکی تازە پێگەیشتوو بووم و زۆر لە مێژ نەبوو هاتبوومە نێو ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، باسم کردوە. هەر چەند دەزانم گێڕانەوی بیرەوەریەکانی دەیەی شەست کە تائەمڕۆ 29 ساڵی بەسەردا تێ‌دەپەڕێ ڕەنگە کارێکی زۆر ئاسان نەبێ . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت