عه‌لی سووره‌چۆمی‌
گه‌رانه‌وه‌ ڵاپه‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ بابه‌ته‌کانی عه‌لی سووره‌چۆمی
درێژه‌
>>>>
خدربه‌گ
ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە

بۆ خوێندنه‌وه‌یی بابه‌ته‌کان >>>
محه‌ممه‌د بایزیدی

محه‌ممه‌د بایزیدی>>>

عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
بۆ چه‌ند شارێک

مه‌ودای نێوان چه‌ن

 شارێکی ئێران

 بۆ سه‌رده‌شت به‌ ماشێن

سه‌رده‌شت

مه‌هاباد

١٢٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بۆکان

١٤٤ کیلپۆمێت

سه‌رده‌شت

سنه‌

٣١٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

شنۆ

١٤٠ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ورمێ

٢٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیلام

٦٠٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

پیرانشار

٩٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بانه‌

٦٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ته‌ورێز

٣٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیسفهان

٩٣٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

تاران

٧٢٧ کیلۆمێتر

په‌خشی راسته‌وخۆ
له‌سه‌ر هێڵ

Monthly Archives: تشرینی دووه‌م 2018

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی سێزدەهەم!
نهێنیەکان ئاشکرا دەبن؟!
نیوەی یەکەم:
شیلان، باش ئاگاداری چاوەڕوانی خانزاد بوو و دەیزانی کە هەرچەند دیداری خەڵکی دیکەی ئاوایی سوکنایی بە دڵی دەدات، بەڵام چاوپێکەوتنی نیزیکترین کەسی خۆی و دڵ دانەوەی کاریگەری زۆرتری لە سەر ورەی خانزاد دەکرد.
شیلان لە دەروونی خۆێیدا هێندە هەستی بە خەتاباری دەکرد، کە نەیدەتوانی بە هیچ جۆرێک دەریبڕێ. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی دوازدەهەم!
گیراوەکانی دوای گەمارۆ و هەڵوێستی خەڵک!
بە هاناوە هاتنی لێقەوماوان لە هەموو کات و ساتێکدا، یەکێک لە تایبەتمەندییە هەرە باشەکانی خەڵکی کوردستان بووە. ئەوە زۆرجار و لە شێوەی جۆراوجۆردا دووپات کراوەتەوە. دەڵێن لە هەر وڵاتێکدا دامودەزگای حکومەت جێگای متمانەی خەڵک نەبن، خەڵک زیاتر پشت بە خۆیان دەبەستن. پێشتر حکومەت زۆر گرینگی بەوە نەدەدا ئاخۆ خەڵک یارمەتی لێقەوماوان دەدەن یان نا. یارمەتیدانەکەش ئەوەندە بەربڵاو نەدەبوو. دەکرا دانیشتووانی گوندێک یان ئەوپەڕی چەند گوندێکی دەورووبەر یارمەتی چەند بنەماڵەیەکیان بکردایە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی یازدەهەم!
بە دوای ڕاپەڕینی خەڵکی باشوری کوردستاندا و شل بوونەوەی باری ئەمنی لە لای باشوری کوردستان، هێزەکانی باشور داوایان لە حیزب کردبوو کە ئەگەر هاتووچۆی نێو خۆی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش دەکەن با لانی کەم لە نیزیک سنورەکان خۆیان لە شەڕ لە گەڵ هێزەکانی ئێران ببوێرن. دیارە ئەوە زۆرتر هێرشی پێشمەرگەی بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی لە سەر سنورەکان دەگرتەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی دەهەم!
هەڵکردن لە گەڵ کێشەکاندا!
دوای خواردنی نان و ماستێکی خۆش لە لای شوانەکان کە، لە بەشی حەوتەم دا باسکرا، تیمەکە درێژەی بە ڕێگای خۆی دا. شەو درەنگ بوو و بەو شەوە دەستکەوتنی ماشێن ئاستەم بوو. دەبووایە چاوەڕوانی دەست پێکردنی جموجۆڵی خەڵک و هاتنی ماشێن بکەن کە لە شار ڕا بە مەبەستی گواستنەوەی بەر و بومی کشت و کاڵی خەڵک بۆ ئەو شارەی باشوری کوردستان هاتووچۆیان دەکرد. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی نۆھەم!
ڕۆژی ناشتنی تەرمی چەکدارە کوژراوەکە!
وەرزی بەهارە و هەوا ڕۆژ دوای ڕۆژ گەرمتر دەبێت. زۆر کەس هەوڵ دەدات خۆی لە گەرمای زۆر بپارێزێت و ئەو شتانەی پێویستیان بە چوونە دەرەوەیە بەیانی پێش گەرم داهاتنی وڵات تێکیان پەڕێنێ. خەڵکی شار زۆر تامەزرۆی کڕینی ماستی تازەن، کە خەڵکی بەشێک لە گوندەکانی دەورووبەری شار، بەیانی زوو بۆ فرۆشتن دەیهێنن بۆ شار. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی هەشتەم!
هێرشی دووبارەی هێزی پەلاماردەر!
دواتر دەرکەوت کە هێزەکانی حکومەت دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بە سەر شەڕەکەدا، بە هێزێکی زۆرتر لە جاری پێشوو، هێرشیان هێنابۆوە و ئەوجارە زۆر بە تووندی هەموو ڕێگاکانی هاتووچۆی ماڵەکە و تەنانەت ئاوایشیان گرتبوو، تا بە گوتەی خۆیان، هیچ دەرفەتێک بۆ دەربازبوونی پێشمەرگەکان نەمێنێتەوە. هێزەکە دوای بگرە و بەردەیەکی زۆر ساغ دەبنەوە تا بۆ دڵنیا بوون لە چارەنووسی پێشمەرگەکان، کە پێیانوابوو لە نێوماڵەکەدا کوژراو یان بریندار بن، نەک چەکدارەکانی خۆیان، هەموو خانووەکە بگەڕێن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی حەوتەم!
دوای گەمارۆ
کاتێک پێشمەرگەکان لەو ماڵەش وەدەرکەوتن هەرچاوەڕوان بوون کە هێزەکانی حکومەت هێرش بێننەوە بۆ سەر شوێنی گەمارۆکە. ئەوان دەبووایە زیاتر دوور بکەونەوە تا دڵنیا بن لەو ناوە تووشی شەڕ نابنەوە. شوێنێکی دیکە جادەیەکی نێوان شار و ژمارەیەکی زۆر گوند بوو، کە زۆر گومانی کەمینی هێزەکانی “ئەرتەش” ی لێدەکرا، زۆر بە وردی لە لایەن پێشمەرگەکانەوە تاقی کرایەوە. ئەو شوێنە لە نیزیک مۆڵگەیەکی گەورەی ئەرتەش هەڵکەوتبوو. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی شەشەم!
ناوچەیەکی بە تەواوی میلیتاریزەکراو!
ناوچەکە بە مۆڵگەی ھێزەکانی ڕێژیم تەندرابوو، بەڵام لەدوای ئەو شەڕە وڵات ئەوەندە بێدەنگ بوو دەتگوت ھەر ھیچ چەکدارێک لەو نێوەدا بوونی نییە. ڕۆژانی ڕابردوو ھاتووچۆی ماشێنێ نیزامی تا درەنگانی شەو ھەر بەردەوام دەبوو. گەشتی شەوانە تەنانەت تا بەری بەیانیش ھەر لە ھاتووچۆدا بوو، بەڵام ئەو شەوە وێدەچوو ھەموو ئەوانە لە پشوودابن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی پێنجەم
هەوڵی پێشمەرگەکان بۆ خۆ دەربازکردن!
دوای ماوەیەک لە ئاوربارانکردنی خانووەکە و چەند جارێکیش ھەوڵدان بۆھاتنە ژوورەوە. ئەو هەوڵانە بە ھۆی بەرگری پێشمەرگەکان ھەموو جارێ بێ ئاکام ببوو. پێشمەرگەکان گومانی ئەوەیان لا دروست بوو کە ھێزەکانی ڕێژیم تاکتیکی دیکە وەک؛ ئاوردانی خانووەکە ڕەچاو بکەن. ھەر لەبەر ئەو ھۆکارەش پێشمەرگەکان هەوڵەکانیان بۆ خۆ دەربازکردن چڕتر کردەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی چوارەم!
چەکدارەکە، کە بەدەستی چەپ چراکە و بە دەستی ڕاستیش چەکەکەی ھەڵگرتبوو، وا دەهاتە بەرچاو لە بیری چووبێتەوە بۆچی هاتووە. هەروا ڕاوەستا بوو هیچ جوڵەیەکی نەدەکرد. ئەو بە هیچ جۆرێک نەیدەویست چەکەکەی دابنێت و خۆی بە دەستەوە بدات. نەی دەیتوانی چراکە دابنێ و ئەگەر غیرەتی ھەبێت تەقە بکات. نە دەشیتوانی هیچ جوڵەیەکی دیکە بکات تا تۆزقاڵێک لەوەی پلانی بۆ دانا بوو بە کردەوە جێ بە جێ بکات. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی سێهەم!
ماڵەکە جێگای متمانە بوون بەڵام سەرەڕای ئەوەش پێشمەرگەکان بڕێک شکیان لەوە ھەبوو کە ئەو خواردنەی بە تایبەت لەبەرخاتری ئەوان سازکرابوو بە جۆرێک شتێکی لە گەڵدا کرابێت کە وابکات پێشمەرگەکان دوای خواردنی نانی ئێوارە باری تەندروستیان تێک بچێت و ببنە نێچیرێکی باش بۆ لەداو خستن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی دووهەم
لە بەشی یەکەمدا هەوڵمدا کورتەیەک لە سەر ژیانی خەڵکی گوندەکە و شێوە جۆراوجۆرەکانی پەیداکردنی بژیوی ژیانیان بخەمە بەرچاو. هەروەها چەند ڕستەیەکیش لە سەر میوانداری و دڵئاوەڵایی، هاوکات دڵسافی گوندنشینان باس بکەم. دواتر هاتینە سەر ئەو بەشە کە چۆن چەکدارانی خۆماڵی حکومەت کەڵکی خۆیان لەو خەڵکە وەردەگرن و هانیان دەدەن جاسوسیان بۆ بکەن و کەسانێکی وەک شیلانیش دەبنە هاوکاریان. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی یەکەم بە سەرهاتی تیمێکی تەشکیلاتی پێشمەرگە کە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە گەمارۆ دراون. ڕووداوەکانی پێش گەمارۆدران، کاتی گەمارۆدران و دوای گەمارۆ، هەروەها کاریگەرییەکانی لە سەر جموجۆڵی تیمی تەشکیلاتی و ورەی خەڵک لە ناوچەدا، لە چەند بەشدا بڵاو دەکەمەوە کە هیوادارم کەڵکی هەبێت. —————– درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی حەوتەم، دوایین بەش بە دواداچوون بۆ ڕووداوەکە! تیمێکی پێشمەرگە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆی ئاشکرابوون و گەمارۆدرانی تیمە تەشکیلاتیەکە و وەدەست خستنی سەرەداوێک لە سەر ئەو کەسانەی هەواڵی بوونی پێشمەرگەکانیان بە هێزەکانی ئەرتەش گەیاندبوو، سەردانی گوندی “قەلەڕەشێ” یان کرد. لە چاوپێکەوتن لە گەڵ ئەندامانی ئەو ماڵەی کە پێشمەرگەکانی تێیدا گەمارۆ درابوون، شتێکی ئەوتۆ دەست نەکەوت. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
دووبارە گەمارۆ! بەشی شەشەم! بە پێی ئەو هەواڵانەی کە دواتر بە پێشمەرگەکان گەیشتن، لە سەر یەک هێزێکی ۲۴۰ کەسی ئەرتەش لە مۆڵگەکانی دەورووبەری “پردێ کۆڕبناوێ” و “دەشتی کەپرانێ” ڕا بۆ گەمارۆدانی ئەو پێشمەرگانە هاتبوونە ناو گوندەکە و دەورووبەری. هێزی هێرشبەر دوای شەڕێکی کورت و کوژران و برینداربوونی چەند کەسێکیان و شکانی یەکەم و دووهەم هێرشیان، نەک هەر لە ناو گوند بەڵکو لە دەورووبەری گوندیش کشابوونەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
دووبارە گەمارۆ!
بەشی پێنجەم!
سەعات لای نۆ یان نۆ و نیوی شەو بوو کە لە باژاڕ ڕا وەڕێ کەوتین. جادەی گۆڕەهێلکێ چەندە بۆ ماشێن ناخۆش بوو دوو هێندە بۆ تراکتۆر ناخۆش بوو. بە جادەیەکی سەرەوژێری پڕ لە چاڵ و قوڵدا و بە سواری تراکتۆر وەڕێکەوتین. بە هیوای دەستکەوتنی ماشێن لە گۆڕەهێلکێ، قسەی تا ئەوێ لە گەڵ خاوەن تراکتۆر کرا. کەسێک زۆر ناچار نەبووایە، نەیدەتوانی سواری تراکتۆر بێت. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
دووبارە گەمارۆ!
بەشی چوارەم!
کوێستانی باژاڕ ئەودەم هیچ مۆڵگەیەکی لێ نەبوو و خەڵک لەوێ هەستیان بە ئاسودەیی دەکرد. بەشێک لە وەرزێرەکان شەوانە لە سەر موچەکانیان دەمانەوە. بەشێکی دیکەش ڕۆژانە هاتووچۆیان دەکرد.
کوێستانی باژار! درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
دووبارە گەمارۆ!
بەشی سێهەم!
هەوڵدان بۆ دەرباز بوون!
داڵانی خانوەکە زۆر تاریک بوو و هاتنە ژوورەوەی کەسەکان کەمتر دەبیندرا. هێزەکەش وەک پێشوو هەروا بە هەڕەمەکی تەقەیان دەکرد، بەڵام هەر تەقەیەک لە لایان ئەوانەوە و لەو داڵانە تەنگەبەرەدا دەکرا ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێشمەرگەکان. لە پڕ دەستڕێژێک لە داڵانی ماڵەکە کرا و گڵ و خۆڵ و پرینچکە بەرد بە هەموو پاشخانەکەدا بڵاو بۆوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
دووبارە گەمارۆ! بەشی دووهەم! خاوەنماڵ لە شار گەڕایەوە! لای دوای نیوەڕۆ بوو، کچەکە لە شار و براکەی لە کاروان گەڕانەوە. دیاربوو خاوەنماڵ هێندێک کەل و پەلی بۆ “میوانە تایبەتەکانی”، کڕیبوو و بە تەمابوو زۆر بە باشی خزمەتیان بکات. لەو بارەوە گلەیی لێ نەدەکرا و زۆریش ڕووخۆش بوو، بەڵام کێشەکە لە بە کەم گرتنی لایەنی ئەمنیدا بوو، کە پێشمەرگەکانی خستبۆ شک و گومانەوە. پێشمەرگەکان دەنگو باسی نێو دێیان لێ پرسی، گوتی “هیچ باس نێە و وڵات زۆر ئارامە”. ئەوە لێکدانەوەی خۆی بوو و هێندە وەدوای هەست و خوستی نێو ئاواییش نەکەوتبوو. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
دووبارە گەمارۆ! بەشی یەکەم! خۆر بەرەو ئاوابوون دەچوو و خەڵک لە سەر موچە و مەزراکانیان هاتبوونەوە نێو ئاوایی، تا دوای تێپەڕکردنی ڕۆژێکی پڕلە چەرمەسەری کاری وەرزێری، بحەسێنەوەو و هێزێکیان بێتەوە بەر و بتوانن لە عۆدەی کوێرەوەری ڕۆژی داهاتوویان بێنە دەر. بەو هۆیەوە نێو دێ، کە تا پێش ئەو کاتە لە نیوە چۆلگەیەک دەچوو، لە خەڵک جمەی دەهات. بەشێکی زۆری نێو دێ سێبەری بە سەرکشابوو، بەڵام زەردەپەڕی ئێوارە هێشتا لە چەند ماڵێکی لای ڕۆژهەڵاتی ئاوایی مابوو. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت