Monthly Archives: كانونی یهكهم 2018

کاتژمێر لای ۹ی شەوی ۵ی ئازاری ۱۹۹۱ بوو، کە ڕادیۆ دەنگی کەلی کوردستان دەستی بە بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی و ناردنی پەیامی نهێنی بۆ شانە چەکدارەکان کرد. ئەوڕۆژە شاری “ڕانیە” و “ئۆردوگای حاجیاوا”، بە تەواوی ڕزگار کرابوون و قورسایی هێزەکانی ئەرتەشی ئێراق لە فیرقەی چوارقورنە مابوونەوە کە لە هەردووک لای حاجیاوا و ڕانیە ڕا دەورە درابوون. درێـــــــژهی بــابهت

ئاوڕدانەوەیەک لە بەشی دووهەم!
کات ساڵی ۱۳۶۶، ڕوژێک دوای گرتنی دوو مۆڵگەی گوندی “زێوە” یە. لە شوێنێکی زۆر دوور لە بنکەکانمان مابووینەوە. ئەو ساڵە بنکەکانمان لە کوێستانی “خواری” و “کۆترەل” لە قەندیل بوون. ڕێگایەکی دوورمان لە بەربوو. فەرماندەری هێز وا ساغ بۆتەوە، کە ژمارەیەکی کەم پێشمەرگە لە ناوچەدا بمێننەوە و باقی هێزەکە بەرەو بنکەکان وەڕێ بکەوێت و دیلەکان بگەیەننە بنکەکان-هێشتا حیزب بڕیاری نەدابوو دیلی شەڕ لە مەیدانی شەڕدا ئازاد بکرێت-. درێـــــــژهی بــابهت

لەو ماوەدا کە ئەرکی فیلم هەڵگرتنت بە ئەستۆوەیە، جاری وا دێتە پێش کە مرۆڤ بە دڵ نایەوێت کارەکە بکات، بەڵام کاتێک بیر لە گیان لە سەر دەستی پێشمەرگە دەکەیەوە دووبارە ناتهەوێ ئەو کاتانە هەروا تێپەڕن. لە کاتی بەڕێوەچوونی عەمەلیاتێک دا هیچکام لە سوژەکانی فیلم هەڵگرتن وەک یەک ناچن، هەر بۆیە فیلمهەگر تا دەتوانی دەبێ دیمەنەکان لە دەست نەدات و تۆماریان بکات. درێـــــــژهی بــابهت

لەم بەشەی ئەم بیرەوەرییەدا پێمخۆشە سرنجتان بۆ دوو دیاردەی جیاواز و پێچەوانەی بۆ چوونەکان، ڕابکێشم. ڕەنگە زۆرجار کە باس لە سیاسەتەکانی حیزب بەرامبەر دیلەکانی شەڕ دەکرێت، پێمانوابێ ئەوەی کوردە و لە نیزیکەوە پێشمەرگە دەناسێ،
باشتر شارەزای هەڵس و کەوتی ئەوان لە گەڵ دیلەکان بێت. بە پێچەوانەوە، ئەوەی کە نە هاوزمانی پێشمەرگەیە و نە ئاگاداری هەڵوێستەکانی حیزب بووە باشتر خۆی بۆ شەڕ ئامادە بکات…؟
درێـــــــژهی بــابهت

ساتە سامناکەکان؟!!!
تروسکایی گڵۆپێکی سوری زۆر چکۆڵە، لە نێو شۆقی هەتاوی ئەو دوانیوەڕۆ درەنگانەدا، لە لێنزی دووربینەکەڕا دەبیندرێ. گڵۆپەکە هەر تەنیا چەند میترێک لەولاترەوە لە ،وەرگرێک، “گیرندە” یەکەوە، دێت و پەیامی کراوەبوون بۆ دەورووبەرەکەی دەنێرێ. لێرە مەودای نێوان مەرگ و ژیان تەنیا تۆزێک ویژدان، ئەگەر نا، داگرتنی دوگمەی دەزگایەکی چکۆڵانەیە. تۆ بڵێ وەک بتهەوێ لە گەڵ کەسێک بە دووری چەندان کیلۆمیتر قسە بکەی. درێـــــــژهی بــابهت

دەست بە سەرداگرتنی گوردانی بێژوێ!
ڕۆژی ۱۲ی ڕێبەندانی ۱۳۷۱ی هەتاوی، دوای شەوێکی زۆر تاریک و ئەنگوستە چاو، هێدی هێدی تاریکایی بەرەو کۆتایی دەچوو و جێگای خۆی بۆ ڕۆژێکی هەوری چۆل دەکرد. کلوە بەفرەکان، دوای وردە سەمایەک لە ئاسماندا هێدی هێدی بەرەو خوار شۆڕ دەبوونەوە و پاش ماوەیەک لە نێو قوڕ و لیتەی تەڕایی سەربان و کۆڵانەکانی گونددا بێ سەروشوێن دەبوون. درێـــــــژهی بــابهت

بە شێوەی ڕەسمی تەنیا دوو ساڵ۱۳۶۶-٫۱۳۶۸ فیلمهەڵگری کۆمیتەی شارستانی سەردەشت بووم، بەڵام هەر کە فیلمهەڵگر لەوێ نەدەبوو دووربینەکە دەگەڕایەوە لای من. لە کاتی بەڕێوەچوونی عەمەلیاتێکدا کادرەکانی تەشکیلاتیش وەک باقی پێشمەرگەکان بەشدار دەبوون و هەر کەس شتێکی پێ دەسپێردرا، کە بەشی من دەبۆوە بە فیلمهەڵگرتن.
درێـــــــژهی بــابهت

هەموو تیمەکان لە جێی دیاریکراوی خۆیان ئامادەن و چاوەڕوانی فەرماندەری عەمەلیات دەکەن تا کاتی هێرش بۆ سەر شوێنە دەستنیشانکراوەکانی دووژمن ڕابگەیەنێ. بۆ دوایین جار و دڵنیابوون لە وەزعی تیمەکان، فەرماندەری هێز قسە لە گەڵ بەرپرسانی تیمەکان دەکات. چونکی زۆرجار هەڵکەوتووە پەلەکردنی تیمێک یان نەفەرێک بۆتە هۆی تێکدانی گەڵاڵەیەکی عەمەلیاتی. سەرئەنجام بە ڕەمزی “قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە” لە سێ قۆڵەوە هێرش بۆ سەر هەردوو مۆڵگەی گوندی دۆڵەتوو دەستی پێکرد. درێـــــــژهی بــابهت

ئەم مێژووە پڕشنگدارە چرایەکی داگیرساو و نەکوژاوەیە کە تا ئێستاش هیوایە، هێزە، توانایە بۆ نەسڵەکانی داهاتوو و هەمیشە وەک شانازی چاوی لێ دەکرێ. ئێستا دوای تێپەڕینی ۳۰ساڵ بەسەر ئەم ڕۆژگارە دا گەورە و چووک بەڕێزەوە و ئەمەگناسییەوە باسی فداکاری ڕۆڵە کانی خۆیان دەکەن. درێـــــــژهی بــابهت

ئەو ساڵ ۲۹ ساڵ بەسەر شانازییەکی دیکەی پێشمەرگەکانی هێزی گیاڕەنگدا تێدەپەڕێ.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە خەیاڵێکی قووڵ هەڵی گرتووم و دەمباتەوە بۆ ئەو ساتەوەختەی کە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، دەنگی تەقەی چەکی پێشمەرگە بۆساتێکش نەی دەهێشت لە کوردستانی داگیرکراوماندا خەو لە چاوی دووژمن بکەوێ. هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرتاسەری کوردستانیان لە دوژمن کردبوو بە ترس و خۆف.
درێـــــــژهی بــابهت

لەم بەشە لە نووسینەوی بیرەوەرییە خۆش و ناخۆشیەکانی دەیەی شەستی هەتاویدا دەگەمە ناخۆشترین بیرەوەری کە ئێستاش زامی ئەم برینە قووڵە ساڕێژ نەبۆتەوە و بە جەستەی حیزبەکەمانەوە دیار و هەر دەمێنێ. رووداوە کارەسەتبارەکەی ۲۲ی پووشپەڕی ۱۳۶۸ی هەتاوی، تێرۆری رێبەری گەورەمان شەهید دوکتور قاسملوو کە بیر و ئەندێشەکانی بۆ گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستا بۆتە مەشخەڵی رێی خەبات و تێکۆشان. درێـــــــژهی بــابهت

هەر وەک لە بەشەکانی دیکەدا باسم کرد لەم جەولەدا کە نزیک بە مانگێک بوو لە ناوچە بووین، لە هەموو بارێکەوە زۆرمان فشار لە سەر بوو. بۆیە ئەوەی هەڵمانبژارد تەنیا ڕێگەچارە بوو کە لە سەری ساغ بووینەوە. هەر وەک باسم کرد شەوەکەی لە چۆمی ئالانێ لە خوارماڵی سنجوێ پەڕینەوە بۆ بەری باشوور. درێـــــــژهی بــابهت

هەر وەک لە بەشی پێشوودا باسم کرد، دوای دەرگیریی زێڕەمێرگ لە ٩ی پووشپەڕی ١٣۶٨ی هەتاوی، بۆ مانەوە چووینە “سابنێ” لە داوێنی چیای هۆمل. بەناچاری لەوێ ماینەوە چونکی بەڕاستی شوێنی باش نەبوو بۆ مانەوی ئەو هەموو پێشمەرگە. لە بیرم نیە بەڵام ژمارمان لە پەنجا کەس کەمتر نەبوو. بەیانی خاوەن مووچە هات و ئێمەی لە مووچەکەی بینی. درێـــــــژهی بــابهت

کاتێک بە گێڕانەوە دەچینە ناخی مێژووی ئەو سەردەمانە و هەموو ڕۆژگاری ئەو سەردەمە دێنینەوە بەرچاوی خۆمان، ئەو کاتە دەزانین کە ئەم هەموو ڕۆژە سەختانە مەگەر بە بیروباوەڕی شۆڕشگێڕانە و ئیرادەی لەخۆبردووی پێشمەرگە تێکۆشەر و هەمیشە ئامادەکانی کوردستان نەبا، کێ تەحەمولی ئەم ڕۆژگارە سەختە دەکرد . درێـــــــژهی بــابهت

هەر وەک لە بەشی پێشوودا باسم کرد کە لە ناوچەی ئالانی سەردەشت لە گەشت و گەڕاندا بووین، شەوی پێشتری لە ڕزەگەوە خۆمان گەیاندە خوارماڵی گرکی و ڕۆژەکەی لەوێ ماینەوە. ئێوارێ کۆبووینەوە بۆ ئەوەی بە هاوکاری چاوساغەکانی ناوچەکە بەرنامەی کاری خۆمان دابڕێژین. وا بڕیار درا بۆ شەوێ بچینە گوندی گرکی. ئێوارێ بەرەو گوند وەڕێکەوتین، چوینە نێو گوند و بە سەر ماڵاکاندا دابەش بووین. درێـــــــژهی بــابهت

لە درێژی گێڕانەوەی بیرەوەرییە کاندا ئارەزووم دەکرد توانیبام هەمووڕۆژەکانم نووسیبا و لەبەر دەستم بان بۆ ئەوەی هەموو جەولە و کار و تێکۆشانی ئەم سەردەمەم وەک خۆی نووسیبایەوە تا زیاتر خزمەتی هاوڕێ و هاوسەنگەرانم کردبا و مێژووی خەبات و تێکۆشانی ئەو نەسڵە لە مێژووی حیزبەکەمان کە کۆمەڵێکی زۆر لە هاوڕێ و هاوسەنگەری ئەو سەردەمە یان گیانی خۆیان تێدا بەخت کرد و تێدا کەم ئەندام بوون یان بەشی زۆری تەمنی خۆیان سەرفی شۆڕش خەبات کرد، درێـــــــژهی بــابهت

درێـــــــژهی بــابهت


(سیهەمین بەش )
بەدڵێکی پڕ لە تاسەوە بیرەوەرییەک دەگێڕمەوە کە بۆ ساتێک لە بیر و زەینمدا فەرامۆش نابێ. دەکەومەوە یادی ئەو کاتەی کە لە “کونەمار” و “سونێ” تا دەگاتە “گۆڕی کچان” جمەی دەهات لە شێرەکوڕانی هێزەکانی گیاڕەنگ و زمزیران. دوای سی ساڵ تێپەڕین بەسەر ئەم ڕۆژگارەدا خەمی شەهیدبوونی هاوسەنگەرانم لە ڕادەبەدر ئازارم دەدات. لە لایەکی دیکەوە خۆشحاڵم کە من لە ڕێبازی پڕشکۆی هاوسنگەرە شەهیدەکانمدا باس لە فیداکاری و ئازایەتی و تێکۆشانی بێوچانی هاوڕێکانم بۆ ئێوە خۆشەویستان دەگێڕمەوە کە ئەوان لە پێنا و خاک و خەڵکی کوردستاندا گیانی خۆیان بەخت کرد. درێـــــــژهی بــابهت
