Monthly Archives: ئایار 2019
له چهند ڕۆژی رابردودا ئهمریکا چهند فرۆکهی بۆمبۆشینه بۆینگی (B-52 H) سهر به هێزی بهرگری ئاسمانی ئهمریکا رهوانهی بنکهی سهربازی ئهمریکا له قهتهر کراون.
چهند ڕۆژ پیشتریش ئهمریکا بهناردنی گهشتیگهلی و فرۆکهههلگری ئووس ئهبراههم لینکۆلن رهوانهی ناوچهکه کردوه وه ههر وهها ڕۆژی رابردوش ١٠ـ٠۵ ـ ٢٠١٩ به هۆی ههرهشهکانی ئێران سیستمی پاتریوتی ناوجهنگی ئوس ئار لینکۆڵن رهوانهی ئهو ناوچهیهکرد.
درێـــــــژهی بــابهت
بەشی حەوتەم!

دەرکەوتەکانی ڕاپەڕین بۆ گەلی کورد بە گشتی و بۆ حیزبی دێموکڕات و هێزەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی!
ڕاپەڕینی باشوری کوردستان بە نوختە گۆڕانێکی گرینگ لە مێژووی گەلی کورد بە تایبە باشوری کوردستاندا دێتە ئەژمار.
درێـــــــژهی بــابهت

بەدنیایەک ئاوات و ئارەزووی وەدینەهاتووەوە پێنووس هەڵدەگرم تا بەشێکی دیکە لە بیرەوەرییەکانی ڕۆژە سەختەکانی خەبات و بەرەنگاریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئێوەی خۆشەویست بگێڕمەوە.
درێـــــــژهی بــابهت

چیرۆک و داستانی ئهم ههلبهسته باسی بهسهرهاتی شۆرشگێرێک دهکا که کهوتۆته زیندانی جهڵادهکان ، دایک و خۆشی چونه موڵاقاتی و بیستویانه که کوری شۆرشگێریان لههاست دوژمن دا بهزیوهو پاکانه واته ئهماننامه پڕدهکاتهوه . له ناخی دهرونهوه له گهڵی دهدوێن و دڵسۆزانهو شٶرشگێرانه ڕۆڵهی زیندانی ئامۆژگاری دهکهن .
درێـــــــژهی بــابهت

دوای تێپەڕینی ساڵانێکی دوور و درێژ هەروا دەزانم ئێستایە هەموو ڕۆژە خۆش و ناخۆشەکانی ئەوکاتە لە فکر و خەیاڵمدا کۆن نابن. هەنگاو بە هەنگاوی ئەو کاتەم هەرلە یادە و قەت فەرامۆشی ناکەم. چونکی ڕابردووی خۆم و ڕەفیقەکانی ئەوکاتەم بۆتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانم. بۆیە قەت لێی ماندوو نابم، نە لە خوێندنەوە و نە لە نووسینەوەی. درێـــــــژهی بــابهت

بە دوای ڕاپەڕینی خەڵکی باشوری کوردستاندا تەنیا بەربەستێک کە لە پێش گەڕاەوەی بنکەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچە سنورییەکان هەبوو، لاچوو. گواستنەوەی بنکەکانی حیزب لە سونێ ڕا بۆ بناری قەندیلیش هەر بە بڕیاری دەوڵەتی ئێراق بوو، نەک ترس لە هێرشی کۆماری ئێسلامی.
درێـــــــژهی بــابهت

درێـــــــژهی بــابهت

زنجیرەی ۵
ناوەستین بەردەوام دەبین لە گێرانەوەی رووداوەکان.
لە چەند بەشی رابردوو دا رووداوی تاڵی لە دەست دانی دوو ھاورێی ئازیزم بۆ گێرانەوە،چیرۆکی خەمێک کە دوای دەیان ساڵ ئێستاش کاریگەری ماوە.کاروانی ئێمە ھەڵگری ژانێک بوو کە دەبوا بۆ ماوەیەکی درێژ شاخ بە شاخ و شیو بە شیو بە ملەی چیا دا بیھێنین.ئاخ خوایە گیان خۆت شاھید بووی چی رووی دا.
درێـــــــژهی بــابهت

ڕۆژ دوای ڕۆژ دەرد و ئازارەکانی ئەو ئاوارانەی لای ئێمە، زیاتر هەست پێدەکرا. ڕۆژەکانی سەرەتای کۆڕەو خەڵک زۆر برسی و شەکەت و ماندوو بوون. خەڵکێکی یەکجار زۆر لەو ناوەدا کۆببۆوە. ژمارەیەکی یەکجار کەم ماڵ لەو ناوەدا هەبوون کە لە سەر ماڵ و مڵکی خۆیان بوون. نە ئەو ماڵانە ئەوەندە توانای ماڵیان باش بوو تا بتوانن بە لانیکەم بەشێکی ئەو خەڵکە ڕابگەن، نە کەل و پەلیش ئەوەندە دەست دەکەوت تا بەشی هەموویان بکات. درێـــــــژهی بــابهت

بە هۆی زۆری ژمارەی ئاوارەکان لە دەورووبەری ئێمە- گوندێکی چکۆڵەی چەند ماڵی کە جاری وابوو بە ساڵ و دوو ساڵ کەسی لێ نەدەمرد، وەک شارێکی گەورەی تەمگرتوو لە نێۆ کەلاوەکانی چۆلەوانییەکدا دەهاتە بەرچاو. گۆڕستانە چکۆڵە و کەمتر ئاوەدانەکەی ئەوێ ڕۆژ نەبوو، پێشوازی لە یەک یان دوو و هێندێکجار سێ میوانی تازە لە ڕۆژێکدا نەکات. هەر لە منداڵی ساوا کە بە هۆی نەخۆشی، درێـــــــژهی بــابهت

ژمارەیەک بنەماڵەی خەڵکی “بەردقسڵ” و ئەو ناوە، دوای ڕگواستنی بنکەکانی ئێمە لە “سونێ و کونەمارێ” ڕا بۆ ” بۆکریسکان “، لە ترسی هێرشی حکومەتی ئێراق، بە ناچار ماڵەکانیان بۆ گوندەکانی سەرووتر وەک ” شێنێ” و “قوڵە هەرمێ” و “گۆڕەشێر” ڕاگواستبوو.
چەند بنەماڵەیەک پەنایان بۆ خانووەکانی کۆمیتەی شارستان لە کونەمارێ بردبوو.
درێـــــــژهی بــابهت

هە روەک لە بەشەکانی پێشوودا باسم کرد تا دەهات لە سەعاتی سفر واتە دەستپێکردنی عەمەلیات نزیک دەبووینەوە . بەهۆی نیزیکی شوێنی هەموو تیمەکان لە بەرەبەی ئێوارەیەکی درەنگدا هەموومان بەیەکەوە بەرەو مەسیری خۆمان کەوتینەڕێ. ناوچەکە جەنگەڵە، دەتوانی خۆت لە چاوی دووژمن ون بکەی، سەرەڕای ئەوەش بۆ ئەوەی لە چاوی دووژمن دیار نەبین خۆمان بە گەڵای داران داپۆشیبوو لە نیزک کانیە نووری.
درێـــــــژهی بــابهت
ئەوڕۆژانەی قەت لەبیرناچنەوە (بەشی ۴٣) له نووسینی : خدر پاکدامهن
ئێوارەیە، لە داوێنکی چیای جاسووسان ڕێبوارانی ڕێگەی ئازادی، تێکۆشەرانی هێزی گیاڕەنگ لە هەموو بنکەکان لە جم و جۆڵ دان, خەریکی خۆئامادەکردنن تالە کاتی خۆی دا هەموومان بەیەکەوە ڕێگە سەخت و دژوارەکان بگرینە بەر بۆ جێبەجێکردنی عەمەلیاتێکی گەورە و بەرچاو لە سەر هێزەکانی دووژمن کە لەو کات و ساتەدا یەک لە عەمەلیاتە گەورەکانی تێکۆشەرانی هێزی گیاڕەنگ بوو کە بە بۆنەی ۲۵ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەنجام درا.
درێـــــــژهی بــابهت
.jpg)
هەموو دۆست و هاورێیانمان ئاگادار دەکەینەوە کە پرسەی دادە مەنیج، دایکی کاک عەلی پوستی لە کات و شوێنی خوارەوە بەرێوەدەچێ.
پێشەکی تکا لە هەموو ئەو خۆشەویستانە دەکەین کە رێگایان دوورە یان خەریکی کاری رۆژانەی خۆیانن، لەدڵەوە پێمانخۆشە کە تەنها بە نووسینی پەیامێک یان تەلەفوونێک سووکنایی بخەنە دڵی بنەماڵەی بەرێزی و خۆشەویستانی دادە مەنیجی کۆچکردوو. درێـــــــژهی بــابهت

زنجیرەی ۴
زۆر دوور نەکەوتووینەوە… دەست دەکەینەوە بە گێرانەوەی رووداوەکان.
شەوێکی تاریک بوو لە نێو گۆرستانێکی خامۆش لە ژێر تەوژمی رووداوە تاڵەکە دا بووین،شەو راکشا بوو دەبوا مشوورێکی خۆمان بخۆین.بە ھەڵە دەستن چۆتە خوێنی یەکتر برینێکی بە ژان کە چاوەروانی ھیچ قەتماخەیەکی لێ ناکرێ.
درێـــــــژهی بــابهت