لە حەسرەتی گەرانەوەدا (١)

Posted by

زۆر دەمێکە بیر لە گەرانەوەی زێدی خۆم دەکەم عەیامێکە بە دیار ئەو خۆزگەمەوە،تەمەن دەتوێنمەوە،گەر خەون و خەیاڵ نەبان و،بەشێک لە چاوەروانی ئێمەیان دانەپۆشیبا،دەبوا حەسرەتی چاوەروانی ئەو سەفەرە ئازاری چەند با.ئەمشەو بارگەی سەفەر لە کۆڵ،یەکەم ھەنگاوەکانی ئەو گەرانەوە دەست پێدەکەم.

دەمێکە دوورم لە یادگارییە جوانەکانی مناڵیم،لە بیرەوەرییە خۆشەکانی، .

ئەو ھەموو ساڵە دابڕان …وسەرەرای تەمەنێک دووری،ھەموو شتێک لام شیرینە و زیندووە , لێ گەرێ زاڵم،من چیدی بیر لە تۆ ناکەمەوە،ناتوانی تا سەر رێگر بی،ئیدی بڕیارەو ھێز ناتوانێ رێگری ئەو ئاواتەم بێ،زۆر ماندووم،ئەو بەیانییە زوو گەیشتوومە” شاری قەڵادزە،”کەس بەو سەفەرەی من نازانێ،دوور لە چاوی دۆست و ناسیاو،لە نزیک فوولکەکە لەفە فرۆشێک ھەیە،زۆربەی رێبواران،بەیانییان لەوێ لەفەیەک دەخۆن،خواردنی ھەژارانەو بەتام،لەوێ بە نانی گەرمی تەندوور تامیێکی تایبەت دەدا.زۆر بە پەلەم،دەگەمە گەراج لەوێ “پاترۆڵێک “چاوەروانی نەفەرێکی دیکە دەکات،یەکسەر سەر دەکەوم،من کەوتوومە کوورسییەکانی دواوە،چەند کەسێک سەرگەرمی دەمە تەقێن،پێم وابوو بیرم بۆ لای ھیچ شتێ ناچێ باس نییە خەیاڵم داگیر بکات، کەچی:باس باسی…
“ریفراندۆمە،”مووخالیف و موافق زۆر سەخت تێک گیراون،زۆر سەیرە!!خۆشم باوەڕ ناکەم،بۆوا دابەش بوون،خەریکە دەبێتە پێک ھەڵپرژان،من وا ھاتە بەرچاوم یەکیان عەرەبێکی فەلەستینی بێ و ئەوی تر ئیسرائیلییەک،ناتوانی قەبووڵ بکەی ھەر دووکیان کوردن لە یەک رەگەزو ئاوو خاکن،ھەر دووکیشیان رۆژێک قووربانییان داوە،بە ھەرحاڵ:کاکی سایەق ھاواری کردو تکای کرد لەوە زیاتر درێژ نەبێتەوە،باسکە پێوەندی بە سەفەرەکەی منەوە ھەیە،چۆن دەمێکە من تینووی گەرانەوەم بۆ وڵاتی خۆم،ئەو گەرانەوە یەکجاری یە،تەنیا بە ھاتنی خۆری ئازادی بە دی دێ،
ئەگەرکوردستانێکی سەربەخۆ ھەبالەوێ،رەنگە سەفەری ئێمەش ئەوەندە سەخت و دوور نەبا.ئیدی لێرەوە دڵە خوورپەی من زیاتر بوو،وردە وردە لە نیشتمانی خەونە جوانەکانم نزیک بوومەوە،شت زۆرە لە خەیاڵدانی من دا:ترسم زۆرە نەتوانم،ھەموو ئەو یادگارییانە،وەک خۆی زیندوو کەمەوە،لەوەش زیاتر ئاخر وەسفی نیشتمانی جوان،وڵاتی خەونە جوانەکانم دەبێ بە باشترین شێوە بکەم،جا من چیم پێدەکرێ،منی کڵۆڵ و بێچارە،ئەوندەش چاوەروانیتان نەبێ،ئەوە کاری ئەو ھەڵبەست وان و قەڵەمە بەبڕشتانەیە،کە دەمێکە لە وەسفی نیشتمانی جوان دا:دەنووسن،ئەو تابڵۆ جوانە دەمێکە شێعری جوانی شاعیرانە،گۆرانی و لاوکۆو ھەڵبەستی ھۆزان وانانە،ئەوان بەو بە ھەشتە جوانە دا گەراون و بە جوانترین شێوە وێنای دەکەن،
رێگەم سەخت و پڕ کۆسپ گوێ بە ھیچ مەترسییەک نادەم،ھەناسە سوار ھەوراز دەبڕم،بەڵام:بە گووڕو تین،چۆن ئەوینی خاک و نیشتمانی جوان وایە،ھەنگاوت تووندتر دەکا،ھێزی زیاترت پێدەبەخشێ،من ئارەزووم زۆرن،یەکەم ئارەزووم ئەوەیە:وەک دەستە خووشکەکەی ئەودیوت،ئازاد بای،ئیتر چیتر ئەسارەت و ژێرچەپۆکی یاساوڵی بێگانەت نەچێشتبا،لەو بیرکردنەوانە دام،یەکەم دیمەنی جوانی ئەو بە ھەشتەم لێ دەرکەوت
جا لێرەوە ھەمووشتێک دەست پێدەکات
ئێرە :باژارە کوێستانی جوان و دڵرەفێن،زیارەتگەی ئەویندارانم،شوێنی باب و باپیران،ھۆبەو ھەواری ماڵە کوردانم،مووچەو مەزرای جوانم،بەھەشتێک کە نازانی ئەو ھەمووە جوانی سرووشتە، بۆ لێرە بە دی دەکرێ حیکمەت چییە لێرە کۆبۆتەوە،جا بۆ من دوو وێستگەی جیاوازی تەمەن،چ دەورانی منداڵی و چ کاتە خۆشەکانی سەروەری،پێشمەرگایەتی
درێژەی ھەیە……
وێنە کوێستانی باژار

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *