بەشی ھەژدەھەمی گەرانەوە(١٨)له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی

Posted by

بەشی ھەژدەھەمی گەرانەوە(١٨)
نووسینی (عەلی سوورەچۆمی)
رێگایەکی دوور دەبڕین مێژوویەکی پڕ لە فیداکاری دەگێڕینەوە مێژووی کوورانی شۆڕش و رۆژگاری خەبات و بەرخۆدانی ئەوان بۆ رزگاری.لێرە زۆر تایبەتمەندی جیاواز بوونیان ھەیە کە پێویستە بخرێنە سەر لاپەڕەکانی مێژوو،لێرە ماندوو نابن چیرۆکەکان زۆر سەرنج راکێشن!
رێگایەکی دوور دەبڕین مێژوویەکی پڕ لە فیداکاری دەگێڕینەوە مێژووی کوورانی شۆڕش و رۆژگاری خەبات و بەرخۆدانی ئەوان بۆ رزگاری.لێرە زۆر تایبەتمەندی جیاواز بوونیان ھەیە کە پێویستە بخرێنە سەر لاپەڕەکانی مێژوو،لێرە ماندوو نابن چیرۆکەکان زۆر سەرنج راکێشن!

زۆر گۆشەی تاریک ھەیە پێویستە ئێوە بیزانن.لێرە بە پێچەوانەی زۆربەی نۆڕم و شتە باوەکانی مێژوو چاوتان لە سەر تاک تاکی رۆڵ گێڕانی ئەو مێژووە بێ.
ئەوان ئەرتەشێکی بێ ئیرادەو دووگم نین!ئەوان تەنیا مۆرە نین بۆ جێبەجێ کردنی ئامانجەکانی سەرەوەی خۆیان،ھەر یەک لەوان مەسئول و بەرپرسی رووداوێکە،یەک شارەزای ناوچەکەیەو دەور دەگێڕی یەک خاوەنی پێگەی بە ھێزی کۆمەڵایەتییە،یەک بەرپرسی تەدارووکاتە،یەک پێشەنگەو رێگا دشوارەکان دەبڕێ،یەک مەیدانەکانی مین دەبڕێ و ھەمووان پشتی پێدەبەستن،لێرە بە تەنیا کەسێک بڕیار نادات و ھەمووان خاوەن بڕیارن.
رازی سەرکەوتنەکانی ئەوان زۆرن……
رووداوەکە:
رووداوی دەرگیری نێوان پێشمەرگە ئازاکانی ھێزی گیارەنگ و ھێزەکانی جمھووری ئیسلامی لە دەشتی (وەزنێ)
لە نێوان „باخۆڵ و سێبنان“وەک رووداوێکی تۆڵە کردنەوە وایە لەو ھێزانەی بە درێژایی چەندین ساڵ بنکە و بارەگاو ھێزەکانی حیزبی دێموکرات و خەڵکی ناوچەکەیان لە سوونێ بێرەحمانە تۆپ و خۆمپارە باران دەکرد،لە ماوەی ئەو چەندین ساڵە دا:بە ھەزاران تۆن ئاسنیان بە سەر ناوچەکە دا باراند کە بوو بە ھۆی شەھید و بریندار بوونی چەندین کەس لە کادرو پێشمەرگەو خەڵکی بێدیفاع.بەھاری ساڵی“١٣٧١“تیمێک لە پێشمەرگەکانی ھێزی گیارەنگ بە فەرماندەیی فەرماندەی بە توانا کاک“حەمە نارستی“بەرەو ناوچەکانی سەردەشت بە گەشتێکی سیاسی نیزامی وەرێکەوتین،لەو جەولە دا دەیان پێشمەرگەی بە ئەزموون بەشدارن،بە پێی ھەواڵێک کە بە حیزب گەیشتبوو چەندین ماشێنی پڕ لە نیرو لە ئاڵۆتان و کوونەمشکێ بەرەو بەرزاییەکانی گوێزێ و جاسووسان ھاتووچۆ دەکەن و خەریکی ئازارو ئەزییەتی خەڵکی ناوچە و ئاوەدان کردنەوەی مۆڵگە چۆڵکراوەکانیانن کە بە ھۆی سەختی ناوچەکە لە کاتی زستان دا چۆڵیان دەکردن ئێمە ئێوارە لە شیوەرەزەوە وەرێکەوتین شەوەکەی لە دۆڵەکۆگێ ماینەوە،بۆ بەیانی بەرنامە ریزی کراو بووین بە دوو دەستە سەرکەوتین بۆ کۆنە پایەگا چۆڵکراوەکانی پشتی گوێزێ و مۆزەرێن تا سەعات ١ی دوای نیوەرۆ ماینەوە ھیچ ھەواڵێك لە جموجۆڵی ھێزەکانی رێژیم نەبوو،بە ھۆی ئەوەی کە وەرزی بەھار بوو ناوچەکەش زۆر کوێستان سەرما فشارێکی زۆری بۆ ھێناین،بریار درا بۆ شەوێ بچین بۆ گووندی (کاولان)،چاو ساخی ئێمە بە دەر لە کاک حەمە نارستی خۆی کە لەو بارەوەش ھوونەرێکی گەورەی ھەبوو،کاک خدر بەگ وەک ھەمیشە دەوری سەرەکی دەگێرێ ئەوە لە حاڵێک دا خەڵکی ئەو ناوچەشە.جێم مەھێڵن ھاورێیەتیم بکەن رووداوەکانی ئێرە سەرنج راکێشن،بزانن چی روودەدات.شەو بە ھۆی ترس لە سەرمای ئەو کوێستانە تا لای بەیانی لە ناو گووند ماینەوە،میوانی خەڵکێکی میھرەبان و پێشمەرگە خۆشەویستین کەس حەز بە رۆیشتن ناکات،ئەو گووندە بەو میوانانە راھاتووە.
لای بەیانی کوورەکانی گیارەنگ ھەڵۆکانی شاخ دەرکەوتین بەرەو وەزنێ ھاتین شەوێکی بەھارییە تا بڵێی ھەوای سارد دەشتی وەزنێ بە ئاوی بەفراو داگیراوە ھەموو گیانمان تەڕ بووە کەوشەکانمان پڕی ئاون ھاوار لە دەستی سەرما بەرز دەبێتەوە!دەی کووڕینە زۆرمان نەماوە تا دەگەینێ بەرە بەیان دێ و ئاگر دەکەینەوە،کاک حەمە وەک ھەمیشە کەوتە تیرو توانج لێمان!بۆ دەھاتن بۆ پێشمەرگایەتی پێتان ناکرێ رۆڵەینە ناسک و نازدارەینە!پێکەنین باڵ دەکێشێ و بێدەنگ دەبین(کەس ناتوانێ وەسفی ئەو پیاوە بکات)زووتر گەیشتینە شوێنی خۆمان،شەوی ١٨/٣/١٣٧١ لە شوێنێک بە ناوی شاخە زەرد ماینەوە سەرما خەریک بوو رەقمان بکات دواتر ھەستاین سەرکەوتین بۆ دۆڵێ (لەق لەقی)لەوێ بە پەلە ئاگرمان کردەوە،ھەر دوای ئەوەی تەواو رووناکی دا ھات دیدەبان لە بەرزاییەکی نزیک خۆمان دانرا ناوچەکەی لە کوونەمشکێی نزیک ئاڵۆتانەوە لە ژێر چاوەدێری دایە،سەرەتا کاک مەحمەدە سوورە دواتر کاک خالید پەردەدار شوێنەکەی گرتەوە،زۆری نەبرد بێسیم کرا کوورینە وریا بن ماشێنێکی پڕ لە نیرو بەرەو ئێمە دێ!لە شاخەکان دا خەوتبووم لە پڕ گووتیان ھەستە کاک حەمە بانگت دەکات!بە پەلە بەرەو کاک حەمە رۆیشتم!گووتی زوو پۆلێک پێشمەرگەی ئازا خۆتان ببەستن نیروی دوژمن بەرەو ئێرە دێ!لە چاو ترووکانێک دا زیاتر لە دە کەس خۆمان بەست.
با ئەوەش زیاد بکەم شوێنی مانەوەی ئێمە نیھایەتی ئەو بەفرە بوو کە جادەکەی بەستبوو ھەر ماشێنێک ھاتبا بەرەو شوێنی ئێمە دەبوا لەوێ بوەستێ و ھێزەکانی سەری دابەزن،ھێزەکانی رێژیم ئەگەر بەرەو گوێزێ رۆیشتبان دەبوا ئێمە لە گەرانەوە دا لە سەرجادەی رێگای وەزنێ گوێزێ بیانخەینە کەمینەوە،رووداوێکی چاوەروان نەکراو خەریکە روو دەدات!لە حاڵێک دا شەوەکەی دوو دڵ بووین و نیازی جێھێشتنی ئەو شوێنەمان ھەبوو بە زۆر باوەڕمان بە کاک حەمە نارستی فەرماندەمان ھێنا کە بمێنینەوە.
ئێمە بە پەلە وەرێکەوتین و بە دۆڵەکەی خوار جادەکە دا زۆر بە گوورجی دەرچووین،دووبارە کەوتینە ناو ئاوی دۆڵەکە و کەمێک تەڕ بووین،بەرنامەی ئێمە ئەوە بوو کە بەرەو ئێمە ھات لە سەر جادەکە بەر لەوەی بگاتە لای کاک حەمەو پێشمەرگەکانی سەرێ لێێ بدەین!ئێمە نەگەیشتینەوە دە جادەکەوە بێسیمیان بۆ کردین وریا بن بەرەو ئێوە ھات!زۆر بە پەلە و سەرەرای ماندوویەتی بەرەو لێواری جادەکە سەرکەوتین بینیمان ماشێنێکی پڕ لە نیرو کە زۆری نەمابوو بمانبینێ فریای نەکەوتین و بەرەو باوەشی ئەو تیمە چوو کە لە گەڵ کاک حەمە نارستی چاوەروانی ھەموو پێشھاتێک بوون!بە بێسیم ئاگادارن کرد بەرەو ئێوە ھات و ئێمە پشتمان گرتووە!ھێزەکەی دوژمن لە نێوانی ھەر دووک تیم دا کەوتە(معاصرە)ەوە،کاک حەمە بۆ خۆی یەکەم کەس دەبێ لە شاخەکان دێتە دەرێ و پڕ بە گەرووی ھاوار دەکات و داوی تەسلیم بوونیان لێدەکات ھەر خۆشی یەکەم خەشابی کڵاشینکۆفەکەی بەروویان دا خاڵی دەکات و شەر دەستی پێکرد…شەرێکی قوورس و دەستەو یەخە!مێگ زمینی ھێزەکانی دووژمن ھەڵگری حەڤدە(١٧) کەسە…….
باسەکە ماوییەتی چاوەروانی بەشی کۆتایی و شەرە قوورسەکە و رووداوەکانی بن…..ئەو ھێزە زۆر تایبەتە ………………..ئێرە کوردستانە.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *