بەشی:پەنجا“ی گەرانەوە(۵٠) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی:پەنجا“ی گەرانەوە(۵٠) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
شەری گووردانی (وەردێ)بەشی ۴
لە ئاوایی دا.
گووڵی سەر گووڵدۆزەکانی نێو ماڵە قوورینەکانین.
رەشە ریحانەی نێو گووڵدانەکانی سەر پەنجەرەو
سفرەی ماڵە ھەژارەکانتانین.…………..
ھاورێیانی زێدە ئازیزم، پارێزەرانی خاک،
ئەو جاریش وەرن ئاوڕ لە رووداوەکانی رابردوو بدەینەوە،رابردوویەک کە زۆر بە زوویی لە بەرچاو ون بوو،کەچی:لە باشترین رۆژەکانی تەمەنی ئێمەی لە گەڵ ئاوا بوون.وەرن با رێگا نەدەین ئەو مێژووە بفەوتێ.
وەرن با دووشت بکەین:
یەک:بەو کارە ئاوڕمان دابێتەوە لە ھاورێ شەھیدەکانمان و ھەر بەشێک بکەین بە مەیدانی رەنجی ئەوان.
زۆرێک لە ئێمە دەزانین بەشێک لە ھاورێکانمان چۆن دوا ساتەکانی تەمەنیان تەواو بوو،دەزانین مۆمی تەمەنی ئەوان چۆن کووژایەوە.ھەبووە بە برسییەتی ھەبووە بە برینداری ھاواری کردوە بۆ قەترەیەک ئاو ،زۆری دیکە لە نێو رووداوەکانی شۆرشێک دا توانەوە.کێ ھەیە گوێی بۆ مام مراد“نەگرتبێ و نەزانێ چ ئاشقێکی ئەو رێبازە بووە لە نێو ئەو رێبازەش دا کەسایەتی ئەحمەد تۆفیق“ێک، ببێتە قیبلەی باوەڕت،مام مرادەکان“مێژوو بوون ئەوان دەیانزانی ئەحمەد تۆفیق“چ پیاوێکی مێژوو بووە.
دوو:با تێکۆشەرانی ئەو مێژووە ون نەبن.
……………….
رووداوەکانی پێشوو:
چوون بۆ مەیدانی شەرێکی گەورە دەبێ چ ھەستێک بە ئینسانە شۆرشگێرەکان بدات.دووکتۆر قاسملوو“ دەڵێ:شۆرشگێرەکان دەیان جار بکەون نائومێد نابن،ئەوان تا سەرکەوتن رێگا دەبڕن.
بڕیاری وەرێکەوتن درا،دەنگی بەستنی تاقمی تفەنگ و خشەی دەوەنەکان تێکەڵاوی یەک بوون.
ئیرادەی سەرکەوتن و باوەڕ لێرە بە تەواوی بە پێشمەرگە لاوەکانەوە دیارە.
ھەر لەو شوێنەوە چەند تیمێک دەبێ جیا ببنەوە.
بەر لە ھەر شتێک سێ تیم بێ ئەوەی دوژمن ھەست بە بوونیان بکات دەبێ لە شوێنەکانی خۆیان جێگیر بن.فەرماندەیی گشتی کاک کاوە بەھرامی و کاک حەمە نارستی کاری ھەماھەنگی تەواو رێک دەخەن.
بە نێو دەوەنەکان دا و لە چەند جێگایەک خۆ „ئیستتار“کردن بە لکی گەڵاکان بۆوەی لە ھەموو رەچاو کردنێک پارێزراو بین.
کاک عەلی باساوەیی فەرماندەری لکی٣“سێ)لە پێشەوە ھەنگاو دەنێ،دیارە پێشتر دوو جار قسەمان کردووە ھێندێک شتی بۆ باس کردین.
با شتێکی دیکەتان بیر بخەمەوە جا دوایی ھەنگاو ھەنگاو ھۆشتان لێرە بێ.
تیمەکانی پشتیوان:
تیمەکانی پشتیوانی بێ ھیچ بەربەستێک دەگەنە شوێنەکانی خۆیان و لە چاوەروانی بڕیاری فەرماندەیی دا دەمێننەوە.
زۆر باش….ئێستا وردە کارییەکان و وەزعییەتی ئێمە کە تیمێکی پشتیوان و تیمی ھێرش بەرەو ئامانجێک پێکەوە دەڕۆین.
کە وەرێکەوتین بە رووی گووردان“ و تامین“کە دا شوێنێکی ناخۆشمان بڕی ھەم نێو دەوەن بوو ھەم تەلان،دەبوا ئێمە لابەلایەکی سەخت ببڕین تا دەگەینە دۆڵێک“دوای زەحمەتی و ھیلاک بوون لەوێ ھەم لە دیدی دوژمن دەرباز بووین ھەم وچانێکن دا.ئارەقە ناوچاوانی پێشمەرگەکانی داگرتبوو ھەوایەکی گەرم و گیانمان وەک لە ئاو دابێ.
لەوێوە کە وەرێدەکەوین بە دۆپێک“ دا سەردەکەوین زیاتر دەکەوینە نسێ“و ئەوەش دوو سوودی ھەبوو بۆ ئیمە،ھەم لە دیدی دوژمن”
دا نەبووین ھەم سێبەر ،تا دەگەینە ئەو تەپۆلکەی خاڵێکی چاوەدێرییە بۆ پاراستنی گووردان…….
لێرە چیم بیرماوە….
کە نزیک بووین ھەناسەکان تەواو تووند بوون،ئەو جار تیمێک دەبێ بە تەواوی بکەوینە پێشەوە
عەلی باساوەیی،ئەحمەد رەزگەیی،خدر خاڵدار،عەلی سوورەچۆمی،حەسەن کتابی (وەک فیلم“بەردار)،دووربینەکەی لە دەست دایە دەمانچەیەکی“بە قەدەوە.(کێم لە بیر کردوە داوای لێبووردن دەکەم.)
لێرە ھەموو ھەوڵێک بۆ ئەوەیە نەفەری دوژمن ھەست بە بوونی ئێمە نەکات و لەوەش زیاتر بتوانین بێ ھیچ کاردانەوەیەکی ئەو…!بیگرین.!کە ئەوە نەکرا بکووژرێ.
……………………..
لێرەش پەراوێزێک دەکەمەوە کەمێک دوور دەکەومەوە ھەر چەند دەزانم پێو خۆش نییە….!
لێرە باسی وشەی کووشتن کرا!
بەڵام با راستییەک بۆ ھەموو لایەک روون بێ،ئەوانەی ئاشقی ئازادین و بۆ ئاشتی دەجەنگن ھەرگیز نایانەوێ بە رێگایەکی پڕ لە خوێن دا تێپەر بن.ئەوان بۆ حەیاتی ئەوانی دیکە تووشی شەر دەبن کاتێک ھەموو رێگاکانی ئاشتی قووفڵ دراون.
ئێمە ئاگاھانەو لە رووی ناچاری لوولەی چەک بەرز دەکەینەوە.ئێمە باش دەزانین بەرامبەرەکانی ئێمە لە مەیدانی شەر دا ھیچ لە بارەی ئێمەوە نازانن!ئەوان دەبنە قووربانی سیاسەتێکی ھەڵە و پێیان وایە ئێمە ئینسان کووژین!یا چەتەو رێگرو دژی ئەمنییەت و تەناهی وڵاتێک.
ئەوان نازانن لێرە چ داگیرکەرێکی رەزاگرانن،ئەوە تەنیا دیکتاتۆرەکانن“ ئەوە دەزانن و ئەوانیان بە ھەڵە بردووە.
کەچی لێرەش سیاسەتی حیزب توانیویەتی تا رادەیەک لەو مەودا تاریکە کەم بکاتەوە.رێبەری ئەو شۆرش و ئاخێزە سەرکردەیەکی گەورەیە،بە فەرهەنگ و ئەکادیمی،ئەو زۆر دوور دەڕوانێ…
ئەو فێری کردین لە مەیدانی شەڕە گەورەکانیش دا بە رەفتاری نەرم و پاراستنی گیانی ئەوانەی کە وا تێگەیشتبوون لە ھەر کوێیەک ئێمە ھەبین ئەوان دەمرن.
زۆر جار کە لە شەرەکان دا ئەسیرەکان“دەکەوتنە دەست ئێمە دوای ئەوەی دڵنیا دەبوون گیانیان پارێزراوە شتی زۆر سەیریان بۆ دەگێراینەوە کە لە سەر ئێمە پێیان گووترابوو.ئەوان لە نێو نا باوەرییەکی زۆر دا شۆک دەبوون لە ھەڵس و کەوت و رەفتاری ھێزی پێشمەرگە.
………………..
بە پێی ئەزموونی پێشتری شەرەکان و چۆنییەتی گەمارۆ دانی گووردان“باوەری ئێمە وا بوو بەشێکی زۆریان خۆ بەدەستەوە دەدەن،کەچی:بەپێچەوانە لێرە تا دوا ھەناسە شەڕ دەکەن و گوێ بە ھیچ داوایەکی ئێمە نادەن.
خاڵێکی دیکە کە نەدەبوا لە چاوی ئێمە ون بێ رەفتاری ھێزەکانی ناو گووردان بوو کە بە رەفتاری بێ بەزەییانە بەرامبەر خەڵکی گووندەکانی دەورووبەر ناوبانگیان ھەبوو.
خاڵێکی دیکە ئەوە بوو:ئێمە وەک ھێزێکی شارەزا و قاڵ بۆوەی مەیدانی شەڕە قوورسەکان لە دەست نیشان کردنی ھەر ئامانجێک پەیامی خۆمان ھەبوو.
چەندین نموونە لەو بارەوە کە لە داھاتوو دا باسی دەکەین.
…………….
ئەو جار چی رووی دا…!
چۆنییەتی یەکەم رەگبار…
تەواو دڵنیا نیم کێ دیکە لە گەڵ ئەو تیمەی ئێمە بوو!کاک عەلی باساوەیی گووتی دەی:وەک قەرارمان داوە! چاوەکانی لە سووژنێک دەچوون تەواو چووک ببوونەوە بە ئیرادەوە ھەنگاوی دەنان بە ئەسپایی وەرێکەوتین با ئەوەش بڵێم:من بێسیمم“پێ نەبوو.
ھەناسەکانیشمان دەبڕین وردە وردە نزیک دەبووینەوە بۆوەی جێگای تامین“کە دەست نیشان بکەین،من زۆر بە پارێزەوە تێکەڵاو لە ترسێک دەرۆیشتم ،هەستم دەکرد تەزوو بە گیانم دادێن جار جار رادەوەستاین ئەوە کەمێکی خایاند لەو ماوە دا کاک حەسەن کتابی لەو دیمەنانە فیلم“ھەڵدەگرێتەوە.
لە پڕ یەکێک گەیشتە تەنیشت من کە ئاوڕم داوە کاک حەسەن بۆ خۆیەتی!ھەڵیکێشاوەتە دەمانچەکەی و لە دەستی دایە بەرەو پێشەوە….
ئەوە ئێمەی نیگەران کرد چۆن ئەوە بە جۆرێک لە ترس بۆ ئێمە بە حیساب دەھات یا ئیحتیاتێکی لە رادەبەدەر!
لە راستی دا بەو کارە مەترسی ئاشکرا بوون زیاتر.
چی دەکرێ…..!
بۆوەی خەیاڵی ئەوە درووست نەبێ ئەومان راگرت و بێ ئاوڕ دانەوە بۆ شوێنی نەفەری دوژمن!ئەوە بێ وەستان و ھیچ جۆرە خۆ پارێزییەک.
گەیشتینە شوێنی قەدەم لێدانی کاکی تکاوەر“چاون گێڕا دیار نەبوو.
کە ویستم چاوێک لە گووردان“بکەم کەڵپە شاخێک کە زیاتر کەوتبۆ رووی گووردان لەوێ دەرکەوت! زۆر زوو ھەستی بە دەنگی پێیەکانی ئێمە کرد سەری سووڕاند ئێمەی دیت!
یەکسەر زانی چ روودەدا!ئیدی ئەوە بەرنامەکەی ئێمەی تارادەیەک تێکدا.
بەر لەوەی چەکەکەی بێنێتە خوار یا خۆی بۆ لادرێ کەوتە بەر یەکەم رەگبارەکانی ئێمەو نارنجۆکێکن بۆ فڕێدا.ئیدی بەو رگبارە ستارتی“شەرێکی گەورە لێدرا…
با ئەوەش بڵێم:ئەو دیمەنە لە فیلم ھەڵگرتنەوە کەدا جوان دیارە.
بێدەنگی شکاو کوورەکان کە فاسیلەیەکی زۆر کەمیان ھەبوو بە دوای ئێمە دا گەیشتنە تەپۆلکەکە….
تیمی رۆژئاوای گووردان“بەو رەگبارە دەبوا دەست پێبکەن.
بە پەلە ئاربی چی یەک و بیکەیسی لەوێ دەبوا دامەزرێن.
ئاربی چی بە شەھید ئەحمەد کوونەمشکەیی بوو ،بی کەیسی“دلێر شڵماشی.
بە باوەری من یەکەم ئاربی چی کە من لە لای خۆمان را دیتم کە بەری رۆژھەڵات بوو ئامانجی جوان نەپێکا!
دڵنیام رۆژئاواش ھەر بەو جۆرە.
کاک نەبەز مستەفا پوور“کە دەبوا لە گەڵ تیمی ھێرش بێ کە دەبینێ یەک دوو گووللە ھەدەف ناپێکن ئاربی چییەکە“وەردەگرێ.
ئەو لەو بارەوە ناوبانگێکیشی ھەبوو،پێشتر لە دەست بە سەر داگرتنی پایەگاکانی گووندی زێوەی ئامانجەکانی جوان پێکا بوون.
شەرێکی سەخت دەست پێدەکات.
دیارە ئەو چەند خەلەلە بوون بە ھۆی باشتر وەخۆ کەوتنی گووردان“
ئێمە لەوێ سەنگەرن گرت.
تیمی ھێرش بە پەلە رژانە خوارێ بەرەو گووردان“یەکێک لە رێنماییەکان ئەوە بوو کە نابێ لە دەروازەوە ھەوڵی چوونە ژوور بدرێ.
………………………
چی رووی دا.
ئێمە لەوێ بە کڵاشینکۆف کەمێک لە گووردان“مان دا ئەوە بوو بە ھۆی دوا کەوتن لە تیمی ھێرش.
ھەر دوا بە دوای ئەوە کە دوو کەس لە گەڵ من مابوونەوە رۆیشتین بەرەو گووردان.
ئێستا لە ناوەراستی گووردان“بە تەواوی تۆز ھەڵدەستێ دەنگی رەگبارەکان و لێدانی یەک بە دوای یەکی ئاربی چی“یەکان بە تەواوی لە ناوچەکە دا دەنگ دەداتەوە.
کە نزیک بووینەوە وا دیار بوو یەکەم ھێرش کراوەتە سەر گووردان“بۆ دەست بە سەر داگرتنی.
لە دوورەوە چەند کەسێکم لە نزیک دەروازەکەو لێواری خاک ریزەکە بینی.
کە گەیشتینە خوارتر ناخۆش ترین دیمەنم بینی،دیمەنێک کە بە جۆرێک دڵتەزێن و وێران کەر بوو بۆ ئێمە کە ئێستاش لە نووسینەوەی دا پەنجەکانم دەلەرزن.
وای دەستی شکاوم کێ باوەڕ دەکات……
فەرماندە گیان چۆن ئاوا زوو خەڵتانی خوێن کرای.
سوارێکی گەورەی کاروانی ئێمە گلاوە…..?
ھیچ شتێک دادی ئێمە نادات.ئێمە دەریایەک فرمێسکی تاڵین،بەڵام:جارێ دەبێ فرمێسکەکان بسڕین،بە ھەر نزخێک بووە ھاوسەنگەرانت کۆڵ نادەن
………………..
چاوەروانی بەشی داھاتوو بن.شەری سەخت و بێ ئەمان دەیان وردەکاری دیکە بخوێنەوە.
…………………
لە کۆتایی دا پڕ بە دڵ سووپاس بۆ لایک و کۆمێنتە جوانەکانتان،کە دەبنە متمانە بە خۆ بوون بۆ ئێمە
وێنەکە:
شەھیدان
عەلی باساوەیی
رەسوڵ عەزیزی

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *