بەشی:سی گەرانەوە(٣٠) : نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by

بەشی:سی گەرانەوە(٣٠)
نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
(سەرتایەک بۆ چوونە ناو رووداوەکان). چاوێکتان لێرە بێ،رووداوەکانی ئێرە لە سەردەستی شۆرەسوارانی رۆژگارە سەختەکان نووسراونەوە،ئەوانەی بوونە بەربەست لە بەردەم شەپۆلی پەلامارە گەورەکان و گەلێکیان بە سەربەرزی پاراست.
کوورە ھەژارەکانی گەلە داگیرکراوەکە،خۆر“ بوون بۆ خۆشەویستی خاک،چیا“بوون بۆ توورەیی بە دژی بێدادی.دەریایەک“بوون لە شەپۆلی سپی.(درێژەی رووداوەکانی بەشی بیست و نۆ:…کەوشەکانی ئێمەی لە دەست دابوو،وتی:کوێر بم دەورەتان گیراوە،وەک باسم کرد:

من بێسمەکەم“ کراوە بوو،کەچی:ھیچ ئاگادار کردنەوەیەکم بۆ نەھات!بە پەلە راست بووینەوە ھاتمە بەر ھەیوانەکە،خانوکە دوو قات بوو،فانۆسێک دانرابوو ئەوم راکێشا بۆ ژوورێ تا ھەیوانەکە یا بەر بێڵای ماڵەكە تاریک بێ و دەرێمان لێدیار بێ!کە چاوم لێ کرد لە زاویەکەی را ئانتێنی بێسیمەکەیان دیار بوو،سێ تا چوار کەس پێک ھەڵوەستا بوون!بڕیارمان دا یەکەم جار نانجۆکەکەیان بۆ ھەڵدەین دواتر بە رەگبار ھەر لەو شوێنەوە لێیان بدەین!ئەو جار ھاورێکەم تەقە بکات و من بڕۆمە خوارەوە!ھەر ئەوەندە دیتم! ژنی ماڵەکە ھاتە پێشم و لوولەی تفەنگەکەی گرت!گووتی:نەیکەن بە قووربانتان بم،ئەوە(خ) لەگەڵیانە!ئەو کەسە ھاوسەرەکەی بوو کە بۆی باس کردبووین جاش سەربازە“بە گریانەوە وتی:ئەوە ھەر ئێستا دەچم ئاگاداری دەکەم و بۆتان چۆڵ دەکەن ئێوە بڕۆن!سوێندی دام کە تەقە نەکەین،چۆن ئەوان واتە:جاشەکان شەری پێشمەرگە ناکەن!ئەو رۆیشتە خوارێ و ئێمەش ئامادە بووین ھەر جووڵەیەک بە دژی ئێمە بکەن لێیان بدەین.لە سیلەکەی را ھەموویان لە دیدی ئێمە دا بوون ھەرکەس جووڵەی کردبا بە نیازی تەقە“کردن!ئەوە ئێمە کاری خۆمان دەکرد،
مانگە شەو بوو،کە بانگی(خ)ی کرد کەمێک دووری خستەوە،تێیگەیاند کە ماڵی ئەوان پێشمەرگەی لێن! خ“کە گەراوە ھەر بە پەلە بانگی کردن و بە پاڵدان دووری خستنەوە!خێزانەکەی ھێشتا لە خوارەوە بوو،کە ئەوانی بەڕێکرد بۆ ئەو لای و پێش ماڵەکانی دیکە!چاوم لێ بوو گەرایەوە بۆ لای خێزانی!کە جوان لە من را دیار بوو!چەند قسەیەکی لە گەڵ کرد!خێزانەکەی زۆر بە پەلە ھاتەوە بۆ لای ئێمە!بە دەنگێکی لەرزۆک گووتی:بە قوربانتان بم تەواو ھیچ روونادات!ئەوە ئێستا فەرماندەکە و بێسیم“چییەکە!کە فارسن“دەیانبەنە ژوورێ و تەنیا جاش سەربازەکان لە دەرێ دەمێننەوە!ئەو کات وەرنە خوارێ بڕۆن،ئیدی ئێمەش دڵنیا تر بووین.ئێمە لەو شوێنەوە ئەوانمان ھەر لە ژێر چاوەدێری دا بوو،زۆرم تینوو بوو،داوای ئاوم“کرد گووتی:ئەوە قەرار بوو دۆتان“ بۆ بێنم فریا نەکەوتم!دۆی دەخۆن…بەڵێ دۆیەکی خۆشی ھێنا و خواردمانەوە.من لە داخان بێسیمم“کووژاندبۆوە بە قسەی خۆم لە ھاورێکانم تووڕە بووم!کە بۆچی ئاگاداریان نەکردووین.ئەوە بوو:پرسیاری پێشمەرگەکانم کرد،گووتی:ئەوان رۆیشتوون پێش ئەوەی ھەموو ھێزەکە“بگاتە نێو دێی ئاگادار کراون،لەو قسانە دا بووین خ“بانگی کرد،گووتی:وەرە خوارێ کە چۆ خوارێ چاوم لێبوو کە قسەیان کرد!ھەر زۆر تووند گەراوە بۆ لای ئێمە،پێی گوتبوو:کە ئێمە دەتوانین بچینە دەرێ و ھیچ شتێک روونادات،ئەو دوو کەسە کە بەرپرسەکانیان بوون بە بیانووی چایی خواردنەوە بردبویاننە ژوورێ!با ئەوەش بڵێم:ئەو کوورە خۆی جێگری فەرماندەی زەربەتەکەش بوو.
دیارە:پەیامێکی چووکەشی بۆ ناردبووین کە وریای خۆیان بن و ھیچ شوێنێک نییە پڕ نەکرابێ لە زەربەت و پاسدار،پێشی گوتبوو:کە پێیان بڵێ!شەوێک کەوتوونە کەمینی ئێمە لە فڵان شوێنی و رێگایان نەداوە ئەوانەی بێگانەو مەسئولیان بوون بزانن!دەقیق واش بوو،ئێمە کەوتبووینە کەمینیان و تەقەیان لێنەکردبووین.ئەوە بوو ھاتینە خوارێ و چاوەروانی ھەموو رووداوێک بووین.جاشەکان ھەموویان لە کۆڵانەکاندا بوون ئێمە بە بەر چاوی ئەوان دا ھاتین و لە گووند دەرچووین بێ ئەوەی ھیچ رووبدات،ھەر بەو رێگایەی پێیدا ھاتبووین تێکشاین بۆ تەنیشت ماڵەکان.نزیکەی پێنج سەد“میترێک رۆیشتین،خڕێک ھەبوو لە تەنیشت ماڵەکان،کە گەیشتینە ئەوێ رەفیقەکانمان بانگیان کردین،لەوێ لە دۆڵەکەی دا دانیشت بوون،وە لە راستی دا چاوەروانی ئێمە بوون.لە من تووڕە بوون کە بۆچی بێسیمەکەم نەکردۆتەوە!منیش تێم گەیاندن کە ئێوە بە جێتان ھێشتبووین باسی ئەوەیان کرد کە فریای ھیچ نەکەوتوون و خەڵکەکە پاراونەوە کە تەقە نەکەین!ئەوە زیاتر جاش سەربازەکانی گووندو دێھاتەکانی دەورووبەرن،دەی ئەو جار چی روو دەدات!ھاورێیانی بەرپرس لەو ماڵەی لێی بوون کۆڵەپشتییەکانیان لەوێ بە جێماون!بەڵگەو مەدارکی حیزبیان تێدایە!ئەو جار بڕیار درا چەند کەسێک دووبارە بگەرێینەوە بۆ گووند و حاڵییان بکەین کە کۆڵەپشتییەکانمان بۆ بێنن.ئەوە بوو چوار کەسمان گەراینەوە بەرەو ناو دێ پڕ بوو لە ھێزی دووژمن،نزیک بووینەوە لە تەنیشت ماڵەکان را بە ھاویشتنی بەرد“و بانگ کردن ئاخرەکەی تێمان گەیاندن کە ئەو شتانەمان بە جێماون و دەبێ بۆمان بێنن،ئەگەر دەست ئەوانیش بکەون!دەورەی دێمان گرتوەو لێیان دەدەین!وەڵامیان داینەوە:یەک دوو کەس ھاتن بۆ لای ئێمە داوامان کرد نانیشمان بۆ بێنن.خەڵکەکە:بە چاوان،کە دەچن دەبینن ھەر ئەو ماڵەی فەرماندە زەربەتی جاشەکانی لێ”یە،وا کۆڵەپشتیەکانیش ھەر لەوێن،نە ئەوانەی ماڵەکە دیتوویانن نە فەرماندەکەش چاوی پێکەوتوون!لە گۆشەی لای سەرەوەی دیوەکە دەبن و شوێنەکە کەمێک تاریک دەبێ،رووداوەکەش ئەوەندە لە پڕو لە ناکاو دەبێ لە پەشۆکاویان کەس ناپرژێتە سەر ئەو شتانە.ھەر ئەوەش بوو ماوەیەکی زۆری پێ چوو تا گەیشتنەوە دەستمان.ئێستا دوای ئەو رووداوانە وەرێدەکەوین بۆ شوێنی مانەوە.ھێزەکانی رێژیم ناوچەکەیان بە ھێزێکی زۆر خراب تەنی،بە جۆرێک شەوو رۆژ گووندەکانیان جێ نەدەھێشت سەرەرای تۆپ بارانی ناوچەکە،ئێمەش لە نێوانی ئەو دوو ئەرتەشە داگیرکەرەدا خەریکی پاسەوانی و شەو نخوونین بۆ رزگاری گەلە داگیرکراوەکەمان.ئەو رووداوانە بە نووسین رەنگە زۆر سەخت نەینە بەرچاو!ھەر بۆیە پێویستە تۆی خوێنەر تەواوی ھەستەکانت لێرە بێ تا بزانی چ ئازارێکیان چێشتوە،ھەر تا ئێرە!زیاتر لە یەک ھەفتەیە،نە نانێکی ئاسوودەمان چۆتە گیانەوە نە وچانمان داوە بەردەوام تۆپ باران کەمین و راکە راکە و چەند جارێک بێ نان مانەوە.ئەو شوێنەی ئێمە لێی ماینەوە کانیاوێکە“بە بنارێکەوە،لە خاڵی سنووری ھەڵکەوتووە،دوای ئەو سەفەرە ھێزی گیارەنگ و پێشمەرگەکانی زۆر رۆژی سەختییان لێرە تاقی کردنەوە،کاتی خۆی بۆتان باس دەکەم،ھەموو پێشمەرگەکانی ئەو رۆژگارە سەختە لە گەڵ ناو ھێنانی!کانی“یە ماشان!زۆر رۆژی سەخت بۆیان زیندوو دەبنەوە.خۆمان گەیاندە ئەو شوێنە،ئەوە بوو رۆژەکەی ھێزێکی زۆری دووژمن ھاتن بۆ کێوماڵ کردنی ناوچەکە،بە درێژایی ئەو رۆژە چاومان لە ھێزەکانی ئەوان بوو،بەو ھۆیە نەمانتوانی بەرنامەی چوون بۆ ھیچ گووندێک دیاری بکەین!کەواتە:ھەر لێرە دەمێنینەوە!بەڵام:نانی رەقی کۆڵەپشتییەکانی ئێمە بەرەو تەواو بوونە.
شەو لەو شوێنە خەوتین،تەنیا وەسیلەی پێوەندی ئێمە بە دنیاوە رادیۆیەکی تووشیبا“یە و ھیچی دیکە!کوورە لاوەکان،پێشمەرگە بەش مەینەتەکانی شۆرش لە دەوری ئەو رادیۆیە کۆدەبینەوە،تا گوێ بۆ ھەواڵەکانی bbc“و رادیۆ ئیسرائیل“ بگرین!نیوەرۆش ھەموومان چرکە بە چرکە چاوەروانی رادیۆ کوردستان دەکەین.تا گوێ بۆ دەنگی رادیۆ کوردستان و زۆر جار چریکەی شێربەگی بگرین و گوێمان لە مزگێنی سەرکەوتنێکی گەورە لە ناوچەیەکی کوردستان بێ.ئێمە بێسیمی راکاڵمان“ پێ نییەو ئەو ماوە پێوەندیمان بە ھیچ شوێنێکەوە نییە،وە ئەگەر تووشی رووداوێکی سەختیش بین کەس نییە تا ھاواری بۆ ببەین،لەوەش زیاتر ئەگەر بریندارێکمان ھەبێ ھیچ رێگایەک شک نابەین بۆ دەرباز کردنی،ئێمە ھێشتا ساخین ئەوە دۆخی ئیمەیە!ئەدی کە بریندارمان ھەبێ یا شەھیدێک چی بکەین!بە ھەر حاڵ شەو ھات و درەنگانێکی شەو کە نیگابانەکانم دیاری دەکردن.(با لێردەدا ئەوە بڵێم:نەک ھەر لە ناوچە لە بنکە سابیتەکانیش ھەر من نیگابانەکان و پاس بەخشەکانم دیاری دەکرد)بە ھەرحاڵ کاتی نیگابانی دیاری کردن!کاک نەبەز ھات گووتی:عەلی..وەڵامم داوە بەڵێ:
گووتی:کە نیگابانیت دیاری کرد با کاک برایمی شێخی بۆ بەیانی بێ!با ئەگەر کەسێکی بینی زوو ئاگادارمان بکاتەوە.بۆ بەیانی کاک ئیبراھیم“نیگابان بوو،ئەوە بوو بەیانی ئاگاداری کردین،کە وا چەند کەسێک لەو بەر رووبار دیارن کە پێدەچێ گەڵکەر“بن یا بۆ راوی ماسی“ھاتبن،وا ساخ بووینەوە کە کاکە برایم بچێت نازانم کێ دیکەی لە گەڵ خۆی برد،بچن و داوایان لێ بکەن کە بە ھەر جۆرێک بووە نانمان بۆ بێنن.ئەوە بوو:ھەم نانێکی کەمیان بۆ ناردین ھەم دواتر بە نەھێنی کەسێکیان ناردەوە ناو گووندی دیناران“و نانیان بۆ ھێناین،بەڵام:بە ھۆی ئەوەی ھێزێکی زۆری لێ بوو لە ناوچەکە لە ترسان نەیانوێرا ھێندە نان بێنن کە ئەگەر تووشیان بوون لێیان بە گۆمان بن.بۆ رۆژی دواتر ھەر نەماتوانی بپەڕینەوە یا خۆمان ئاشکرا بکەین بە ھۆی بوونی ھێزەکانی دوژمن لە دەوری گووندەکان.دوا جار بۆ رۆژی دواتر جەڵەبێک“بە وێدا تێدەپەڕی!کە چەند کەسێکن ناردن تا یەک دوو حەیوانیان لێ بکڕن،کە چوون!بێسیم“یان کرد،کە شوانەکە قەبووڵ ناکات نە بە پارەو نە بە ھیممەت دوو حەیوانمان بداتێ.ئەوە بوو کاک عەوڵا شەخسە“خۆی چوو!کاک عەوڵا کە دەچێ ھەر لە دوورەوە بە زمانە تایبەتەکەی خۆی!کە زۆربەی کوورەکان دەزانن کاک عەوڵا بە زبانێکی سەیر قسەی دەکرد!کە ھەر خۆشی بۆی تەرجوومە دەکردینەوە!کاک عەوڵا سمێڵیشی“گەورە بوون خۆی لێ با دەدات!کابرای شوان!وا دەزانێ دەیکووژێ!ھەر دەتۆقێ!دەڵێ:بە چاوان،بەڵام:ھی خۆم نین نەوێراوم.ئەوە بوو بە پارە دوو حەیوانیان کڕین.ھێنایانن سەرمان بڕین،کەچی:خوێمان پێ نەبوو ئەوەش وای کرد گۆشتەکەیان زۆر تامێکی ناخۆشی ھەبێ!لەوێش ئاواتەکەمان بەدینەھات و گۆشتەکە بە گیانمان نەکەوت ھیچ!زۆریش بێتام بوو.بۆ شەوی دواتر بڕیار درا تیمێکی باش لە پێشمەرگە شارەزاکانی ناوچە بە ھەر جۆرێک بووە،بچن لە یەکێک لە گووندەکان نان بۆ ھاورێکانیان بێنن،تا وەزعەکە کەمێک ئارام دەبێتەوە.ئێوارەکەی ئەو تیمە وەرێکەوین سەرتا بەرەو گووندی دیناران“کە ھەر زوو ھەستیان بە کەمینی ھێزەکانی دووژمن کرد،ئەوە بوو خۆمپارە بارانی ناوچەکەش دەستی پێکرد.دوای ئەوە بڕیار درا بڕۆن بۆ گووندی بالێتان“ھەر وا بە بێسیم پێوەندیان لە گەڵ دەگیرا،کە لە پڕ ئاگرێک بەرز بۆوە!لە گەڵ دەسرێژی چەکی سووک،بە ئاربیچی“و ھەموو جۆرە چەکێک لێیان دان.بەڵێ:لەوێش کەوتنە کەمین کە بە ھۆی وریایی خۆیان بێ زیان دەرباز بوون.دوای ئەوە تۆپ بارانێکی قوورسی ناوچەکەیان دەست پێکردەوە.ئێستا ھیچ ھیوایەک نەما!تەواوی رێگاکانی گەرانەوەی ئێمەش چەندین رۆژە بەستراون.دوای گەرانەوەی ئەو تیمە
،لە کۆبوونەوەیەک دا:شەوەکەی بڕیار درا کە دەبێ بگەرێینەوە،ئیدی بە کوێ دا چۆن ئەوە بڕیارێکی قوورس بوو.دوای راوێژێکی زۆر ھەر چەند کاک نەبەز“زۆر موافق نەبوو،کەچی ساخ بووینەوە،بە رێگای کێوی ئاسۆس“دا بگەرێینەوە بۆ ئێراق“ و بە ھەر جۆرێک بووە،پێوەندییەکانی حیزب لە قەڵادزێی“باشووری کوردستان“ئاگادار بکەینەوە.ئەوە بیرۆکەی کێ بوو!نازانم!!!بۆ ئەو مەبەستە بە زگی برسی و بێ ئەوەی نانمان دەست بکەوێ،بە نائومێدی بەرەو گووندی چۆڵ و خاپوور کراوی ھەرزنێ“وەرێکەوتین.
بێ خەبەر لەوەی چ بەڵایەک بە سەر خۆمان دێنین و دوا جار برسییەتی دەبێتە ھەرەشە بۆ سەرگیانی ھەموومان و بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراو!!؟.
چاوەروان بن زۆر کاریگەرە قوورس ترین رووداوەکان لە بەشی داھاتوو دا لە بیر مەکە.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *