بەشی پەنجاو نۆھەمی گەرانەوە(۵٩) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی

Posted by
رووداوەکانی ئێرە تەواو نابن،ھێشتا سەدان بیرەوەری سەرنج راکێش و رووداوی سەخت ماوە ئاوڕیان لێ بدەینەوە.کاراکتەرەکانی ئێرە بەشێکی زۆریان لە ژیان دا ماون،وەرن با لە گۆشەیەکی تەسکی مێژوو وە“ئاوڕێک لەو سەختییانە بدەینەوە کە ئەوان تووشی ھاتن.
ئەوان زۆر جار بەبەرگی خوێناوی لە پەنا شاخێک بێ نان و ئاو دەمێننەوە،جار ھەیە گەمارۆ دەدرێن و ھاورێیان شەھید دەبێ،ھەشە بە برینداری چاوەروانە بزانێ ھاورێکانی چۆن رزگاری دەکەن.
ئەگەر درامایەک“زۆر جار بۆتە ھۆی چەند فرمێسکێک لە چاوی ئێوەی بینەر،لێرەش دنیایەکی سەخت تر لەوە دەبینن،دنیایەکی پڕ لە رووداوی(واقعی)
بە پێی دەرفەت بەرە بەرە دەتانبەمەوە بۆ رۆژگارێک کە چەکەکان“پڕی چیاو دۆڵەکانی کوردستان قرمژن و کڵپەی ئاگر بوون.ھەموو ئێوارەیەک نیشتمان دەبوو بە ئامێزی خۆشەویستی و ماڵە قووڕینەکانی ھەژارەکان چاوەروانی رۆڵەکانی خۆیان بوون تا ئامێزی خۆشەویستی و حەسرەتی دیدار نوێ بکەنەوە.
درێژەی رووداوەکانی بەشی ۵٨“………………………
رۆژەکەی وەک بۆم گێرانەوە ھێشتا کات زوو بوو،لە ترسی ئەوەی نەکا لە شوێنێکی ئاوا ھەستیارو پڕ مەترسی تووشی رووداوی نەخوازراو بین لە ژێر دەونەکان و سێبەری دارەکان درێژ ببووین ،بەو نیازەی کەس لە دوورەوە سیلەی چاوی لە سەرمان نەبێ.ئاخر شوێنی مانەوە تا بڵێی مەترسیدارە تەنیا چەند کیلۆمیترێکی“ کەم لە ناوەندی شاری سەردەشت“دوورین.دڵی ئێمە جارێ مەکۆی ئازارە، ئازاری لە دەست دانی دوو ھاورێی زۆر خۆشەویست.دەقیق کەوتووینە لێواری باغێکی رەز“خەریکە پێدەگات،ترێ رەشی“ئەو ناوچە ناوبانگی تایبەتی خۆی ھەیە.رێگایەک کەوتۆتە خوار ئێمە جار جار رێبوارەکان لەوێوە تێپەڕ دەبن ،چەند کەسێک لە ھاورێیان شتێک خوارتر لە ئێمە چاوەدێری رێگاکە دەکەن،کاک حوسێن فەقێ عەلی ھەر شەوەکەی لە ئێمە دابڕاوە وادیارە بە مەبەستی سەردان چۆتە ماڵەوە،بەردەوام ھێزەکانی رێژیم لە تیم“ی زەربەتی دا دەگەران،چەند گووندێک لە ئێمە دیارن،ھێشتا زۆر زوو بوو ھێزێکی رێژیم بە نێو گووندەکان دا بەرەو شار دەڕۆن نیگەرانی ئەوەی کە نەکا کاک حوسێن ئاشکرا بووبێ کەمێک تووشی دڵە خوورپەی کردین،ھێزەکە تێپەڕ بوو ھیچ رووی نەدا.کاک رەحمان شۆکە“لە گەڵ کاک حوسێن پەیرەوان“کەمێک ئەم لاو ئەو لا دەکەن،کاک رەحمان“شارەزای ناوچەکەیە بە ئیشارە“ شوێنەکان نیشانی کاک حوسێن دەدات.ھیچ کەس بۆی نییە بە دەنگی بەرز قسە بکات.
لە پڕ ئەو کەسانەی کەوتبوونە خوار ئێمە ئاگاداریان کردین دوو چەکدار“بەرەو ئێرە دێن.بە پەلە خۆمان بەست و ھەر کەس لە جێگای خۆی تەکان لە خۆی دەبڕێ،تەنیا شتێک بۆتە ھۆی نیگەرانی ئێمە،کاتە!ھێشتا نزیک لای سەعات یازدە یا شتێک سەرترە.با ئەوەش بیر بخەمەوە چاوەروانی ھەموو پێشھاتێک بووین،ھەر دوو شەو پێشتر کە تووشی ئەو رووداوە ناخۆشە بووین لەوە تێگەیشتین کە ئەو کاروانە تووشی ئازاری زۆر دەبێ،ئیدی لێرە ھیچ رێگایەک جگە لە ئازایەتی و خۆ یەکلاکردنەوە نامێنێ،خۆ یەکلاکردنەوە لەوەی کە دەبێ ئومێد بین وەک ھەڵۆ چاو نەترس بین،نابێ لە خوێن بترسین و دەبێ ئاشی شۆرشەکە بگێرین.زیاتر لە دووسەد“ھەزار ھێزی چەکدار بۆ شەری ٣تا ۴ ھەزار پێشمەرگە،بە دەر لە ھەزاران جاش و نیشتمان فرۆش“ھیچ رێگایەک ناھێڵێتەوە
جا بزانین چی رووی دا!؟
……………………………….
چەند کەسێک چاوەدێری ئەو دوو چەکدارە دەکەن،دواتر بە پەلە بەرپرسەکان کۆبوونەوە،لەوەش زیاتر دەبێ وریا بین نەکا ھێزی دیکەی دوژمن ناوچەکەی گەمارۆ دابێ.
باش…جا شتێکی خۆشم بیرکەوتەوە……
شتێک کە قەت بیرم ناچێتەوە وەک ئێستا بیرم ماوە ئەوە بوو کە:کاتێک بە دووربین چاویان لێ دەکردن یەک دوو کەس گووتیان:ئەوە فڵان جاش“ە خەڵکی فڵان گووندەیە! کە گووندێکی“نزیک خۆمان بوو!لەوەش زیاتر گووتیان دەست دەکاتەوە!جا با ئەوەش زیاد بکەم ناویان ھێنا کە من ناوەکەشم بیر ماوە!!لێرە خۆم لە ھێنانی ناوی دەپارێزم!دەی کاکە ٣٠“تا ۴٠“ پێشمەرگە لە شوێنێک بمێنێتەوە باس لەوە بکرێ فڵانە جاش زیرەکەو دەست دەکاتەوە….!؟ ئیدی ئەوە نەبوو!
ھاورێم بن ……لێرە ئەوەندە پێشمەرگەی ئازای لێیە کە حەیسییەتی پێشمەرگانەی لە دشوارترین کاتەکانیش دا دەپارێزێ
بڕیاری بەرپرسەکان:
ماوەیەک رارا بوون لە بڕیار داندا کە ئایا خۆمان ئاشکرا بکەین یا نا!باشە کە بوو بە شەر! ئاشکرا بووین چی روودەدا ؟ کوا ئێستا کاتی ئەو جۆرە شەرەیە!ھەمووی ئەو مەزەندانە درووست بوون و کاری بەرپرسان“ئەو بەشە لە وردەکارییەکە کە دەبێ وەک عەمەلێاتی“نەخۆشێک تێیدا ورد بن.
من دووربینی فیلم“بەرداریم پێ بوو خۆم ئامادە کردبوو تا ئەگەر ساغ بووینەوە بتوانم بە دووربین“فیلمی لێ ھەڵبگرمەوە.ئەوان نزیک دەبوونەوە،چەند کەسێک لە پێشمەرگەکان گووتمان:کاکە دەیانگرین ئەوانە ھەر ئەو کەسانەن کە پێشتر ھەواڵ ھاتووە کە دەچنە سەر رێگای خەڵک و ئێواران پێش بە ژن و منداڵ دەگرن،بە کوردی سووکایەتی بە نامووسی خەڵکی ئێمە دەکەن.
چەند پێشمەرگەیەک بەڵێنیان دا چەند دەقیقەی کەم بەسە بۆوەی ھەموو شتێک تەواو بێ بەڵێن دەدەین رێگا نادەین دەست بۆ چەک ببەن،ئەوانە دەکەینە پاروویەکی چەور و بە دەست و پێ بەستراوی لێرە دەیانبینن
کاک حوسێن“رەزامەندی نیشان دا گووتی:بتان بینم.
وەی بە قووربانت بم…
ئەوانەی دیاری کران و من بیرم ماون:
یادی بە خێر خالید دوولکەیی،سەید خدر،پەردەدار،کانیبی،خەلیل ئەسپەندار،عەلی سوورەچۆمی.
…………………………
کاک حوسێن پەیرەوان“رێگای نەدا دووربین ببەم گووتی:بڕۆن ھەرچی زووتر کارەکە تەواو بکەن،ئەوەشی گووت:بە ھیچ جۆر لە حاڵەتی ناچاری دا نەبێ تەقە“ناکەن بەو پێیە دەبێ ئەسیر“بکرێن.
رێگاکە زۆر لە خۆمان نزیک بوو ماندوو بوونی نەدەویست ئەوان تەواو نزیک ببوونەوە.بە پەلە تیمێک وەک ھەڵۆ لە چاوترووکانێک دا دەرچووین و گەیشتینە شوێنی دیاری کراو.
ئاوا ساغ بووینەوە…
ھەموو ئامادەی ھەر دژ کردەوەیەک دەبین،یەکێک دەچێتە سەر رێگاکەو داوای تەسلیم بوونیان لێدەکات،دوو“کەس ئامادەی تەقە دەبن ئەگەر دەستیان کردەوە یەک کەس تەقە دەکات یەکەم جار تەنیا یەک یا دوو فیشەک“ئەویش کەو کووژی،ئێستا کێ باش دەنگێوێ دەی“دوولکەیی“.گەیشتنە پێش ئێمە یەکەم کەس چۆ پێشیان بە دەنگێکی پێشمەرگانە…… گووتی:تەسلیم بن!من کەمتر شتی وام لە دوژمن بینیوە (یەک دا)یەک جێ دژ کردەوەی نیشان دا بە جۆرێک کە چاوەروان نەکراو بوو!زۆر سەیر سووڕا بۆ تەقە کردن تازە چار نەبوو دوو گووللەی“پێشمەرگە لە لوولەی کڵاشینکۆفێک“ دەرچوون یەکیان بە دەستی چەکەکەی کەوت و لە دەستی پەڕی“تازە پێشمەرگەکان ئەوەندە نزیک بووین ھەر بە پەلە خۆمان پێدادان بە جۆرێک لە تۆزی رێگاکە دا ون بووین،بەو دوو گووللە“ھەموو شتێک تەواو بوو
ھەر دووک گیران و یەکێک کە باسکی بریندار“بوو ،ئەو جار ھێنانن بۆ شوێنی خۆمان.
ناوچەکە پڕە لە ھێزی رێژیم و زۆر جار تەقە دەکەن بە یەک دوو تەقە“کەس بیری بۆ ھیچ ناچێ.
ئەوەی بریندار بووە جێگری فەرماندەری پایەگای جەماڵەکۆسەیە“دەقیق بۆ ئەوە ھاتوون رێگا بە خەڵک بگرن!ئەو سەگبابە جەوانی چاک بوو….!؟
کادری دەرمانییەکان“دەست بە کار بوون،ئەھھا لە بیرم کرد ئەو جاشەش نەبوو کە باسیان دەکرد راستی ئێمە چەند کەسێک ھەر لە داخی ئەو چەند قسەیە وا سوور بووین لە سەر گرتنیان،دەستکەوتی ئێمە دوو“ئەسیر یەک کڵاشینکۆفی جووت لاق“دەی جا چما کوردستان بێ کەسە ئەدی ئێمە بۆ خواردن و خەون حەرام کردوە.
جا لێرە بەدواوە لە ماڵی باوانیان خزمەتی وایان نەدیوە!
سەرەتا گیان دەلەرزی و چاوەروانی ئەوە بوون بیانکووژین،بەرەبەرە تێگەیشتن کە ئەوان لە گەڵ کۆمەڵێک ئینسان بەرەو روون کە زەحمەتە باوەڕ بەوە بکەن چی روودەدات.
لە کاتی تەداوی“کردن و بەستنی برینەکەی دا و چۆنییەتی قسە کردن لە گەڵیان ھەموومان بە دووربین فیلم“لێھەڵگرتەوە.جا لێرە شتێکی خۆشم بیرکەوتەوە لە سەر فیلم ھەڵگرتن و چارەنووسی(کاسێتەکان)ئەوە با بۆ دوایی بێت چۆن دەمھەوێ ھەموو رەنجەکانی کاری فیلم“ھەڵگرتن بنووسم جا دواتر بۆتان باس بکەم..!؟

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *