بەشی:شێستەمی گەرانەوە (۶٠) له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بە ھەناسەی سروەی ئەوین پشوو پشوو رێگا دەبڕین.
بەرەو رەوەزە شاخان دەچین بەرەو کوێستان و بیزا“
بەرەو ھەڵاڵەو بەیبوون.
………………………….


بە دیار چیرۆکەکانی ئێرەوە دادەنیشین دەست دەکەین بە گێرانەوەی رووداوەکان.
وردە وردە کات شۆڕ دەبێتەوە ئێمەش ئەوە بە ئاوات دەخوازین،ھەموو ئێوارەیەک لە گەڵ شۆڕ بوونەوەی سێبەرەکان جووڵەکان“زیاد دەکەن.پێشمەرگەکان قەرەبووی بێتاقەتی و نیگەرانی رۆژە درێژەکان دەکەنەوە،چەند پێشمەرگەیەک لە دەوری یەک کۆبووینەوە،ترێ“رەش وەک نیعمەتێکی خوایی لێرە جێگای ھەموو شتێکی بۆ گرتووینەوە.دوو ئەسیرەکە“کەوتوونە تەنیشت ئێمە لە ژێر سێبەری دارەکە درێژ بوون،بریندارەکە دەرمان کراوە،جوان برینەکەی بۆ بەستراوە.دیارە کەس نازانێ ئەوان ئێستا بیر لە چی دەکەنەوە رەنگە رەفتاری پڕ لە میھرەبانی“پێشمەرگەکان ھێشتا کاتی بوێ تا ئەوان لێی تێدەگەن.
ئینسانەکان چەند جیاواز دەردەکەون وا دابنێین ئێستا دوو پێشمەرگە“کەوتوونە دەست دوژمن یا ھەر دەست ئەو دوو کەسەی ئێستا لای ئێمە“ن! بڵێی چۆن ھەڵس و کەوتیان کردبا!!!ئیدی ئەوە پێویست بە روون کردنەوە ناکات و نموونەکانی دیارن!بە دەر لە ئیعدام“ئازار و ئەشکنجە لە سیاچاڵەکان“دا،گیانیان نووقمی خوێن و ئازار دەکردن.لە سەر ئەو دوو“کەسە ھێشتا زۆر رووداو ماوە بۆتانی باس بکەین.ئەوان بە درێژایی مانەوە تا دوا رۆژەکان بە رێگاکان و ھەورازەکان دا زۆر جار لە شەوە تاریکەکان دا پێ بە پێی ئێمە ھاتن،لە گەڵ ئێمە برسی بوون و تینوەتییان چێشت.
زەردەی خۆر نزیک بووە بەرپرسەکان لە ژێر سێبەرێک دانیشتوون تا بڕیار لە سەر سەفەری شەو بدەن.ئێوارەکانی ئێرە زۆر جوانن،دەنگی ھەل ھەلەی شوان و سەفی گاڕان“بەرەو ئاواییەکان بوونەوە،وەرزێرە ماندووەکان بەرەبەرە بەرەو ماڵ دەبنەوە.زۆر جار لە نێو ئەو دیمەنانە دا بووین یا بە چاو دیتوومانن، کەچی نووقمی ژیان بووین و زۆر نەبۆتە ھەست بۆ ئێمە،کەچی:زۆر جار کە تابڵۆی نیگار کێشێکم“دیتوە زانیومە لە نێو چ جوانییەک دا ژیاوین.باش!ئەوە دەبێتە چوارەمین شەو بە شاخ و کەژەوەین ھێشتا بە بەرگی خوێناوی،تا ئێرە لە ھیچ ئاواییەک لامان نەداوە خۆمان گرتووە، لە رێگای خەڵکێک“وە نانن بۆ دێت ھەر چەند کەمە بەڵام دەبێ ھەڵ بکەین.راستی ناوچەکانی سەردەشت“نەوارێکی درێژ لە سنوور“پێک دێنن،ناوچەکە پێشتر مەیدانی شەرێکی گەورە بووە لە نێوان شەڕی ھەر دووک وڵات دا،دوای وەستانی شەڕ حیزب و ھێزەکانی پێشمەرگە بڕیاریان داوە ھەموو ناوچەکە بکەنە مەیدانی گەران و چالاکی پێشمەرگانە.دوای تەواو بوونی شەڕ بارستایی ھێز ھەر وەک خۆی ماوتەوە،بەڵکوو:زیاتریش ھێز رەوانەی ناوخۆ کراوە بۆوەی رێگری بکەن لە ھێزی پێشمەرگە…..
……………………..
بەر لەوەی تاریکی ئەو رۆژە دا بێت بڕیاری رۆیشتن درا.
نەھێنی شەو،رێنمایییەکان،تیمی پێشڕەو،وەک دوا ئاگاداری گەیشتە ھەموو پێشمەرگەکان.لە ماوەیەکی کەم دا ھەمووان ئامادەی رۆیشتن بووین.چەندین گووندی“ناوچەکە دەکەوتنە مەسیری ئێمە بە پێی پلان و بڕیاری بەرپرسان لە ھیچ شوێنێک لا نادەین و راست بەرەو شوێنی مانەوە دەچین.سەر لە ئێوارەیەکی جوان و سرووشتی جوانی ناوچەکە تا بڵێی دڵگیرە،ئێمە بە دڵ ئارەزوو دەکەین لابدەین لە یەکێک لە گووندەکانی“سەر رێگا.مانگە شەوێکی ئارام و ھێشتا تۆز“ی رێگاکان نەنیشتۆتەوە،خووررەی چۆم“کەی نزیک خۆمان تێکەڵاوی دەنگی پێی پێشمەرگەکان دەبێ و جار جار ھەناسەی چەند بایەک گەڵای سپیدارەکانی دۆڵەکە رادەژێنێ و دەگاتە ئێمەش،شەوەکەی گەرمە،وردە وردە ئارەقە شان و ملی پێشمەرگەکان دا دەگرێ،سەگەکانی ئاوایییەکان ھەستیان بە بوونی رێبوارەکان کردوەو وەخۆ کەوتوون.گووندەکانی سەر رێگا وەک:رەشەرمێ،بانوو و قازان،گووڵینێ“ن تێپەراندن،لە دەم چۆمەکە بەر لەوەی بپەرینەوە وچانێکی باشن دا.دوای ئەو وچانە و دەرکردنی شەکەتی بەرەو ھەوراز دەبینەوە ساڵ نەبووە چەند جارێک ئەو ھەورازە تاقی نەکەینەوە.
بەر لەوەی بکەوینەوە رێگا شتێکم بیرکەوتەوە.
لە نزیک گووڵینێ“تووشی نارەحەتی زۆر ھاتین بە ھۆی ئەوەی لە رێگا لاماندا!!
بۆ لاماندا؟بە ھۆی ئەوەی ھەواڵ ھاتبوو کەمین“ دێتە شوێنێکی رێگاکە.دەی تووشی ھەڵدێر“بووین چووینە تەنگە بەرێکەوە تاریکە زۆر، تەنیا بەشێکی ئاسمان و ئەستێرەکان دەبینران.دوو“ئەسیرەکە کە یەکێک بریندار بوو چاک ماندوو ببوون ھێشتا نیگەران بوون و نەیاندەزانی چارەنووسیان چی دەبێت….!زوو زوو بەردەبوونەوە،یەکیان بە پەردەدار و کانیبی سپێردرا بوو،جا (پەردەدار)بیری خستمەو،گووتی:لە ھەڵدێرەکە عوومەر کانیبی“دەستی یەکێک لە ئەسیرەکانی گرتووە،یارمەتی کردووە بۆوەی بێتە خوارێ.!لە کاتی پشووەکە ئەسیرەکە“بە پەردەدار دەڵێ:این!خدا بیامرزد،دەستم گرفت و کمک کرد!مەبەستی کاک عوومەر بووە!!
پەردەدار بە کانیبی“دەڵێ:ئەو سەگبابە لێت تووڕەیە!دەڵێ:بەری داومەوە!کانیبی“رووی تێدەکا جا ئێستا ئەگەر دەیدەمە بەر روگباران و بابی…….!؟ئەوە چاکەم دەداتەوە!ھەر لێی توورە دەبێ لە ترسی ئەوەی نەکا تۆڵەی لێ بکاتەوە پەردەدار“دەڵێ:کاکە وەڵا دووعای خێری بۆ کردووی ئەوە بەزمی“من بوو…!
سەرکەوتین رێگاکە زۆر لە شانانن گران بوو.وردە وردە بە ھانکە ھانک بەرز بووینەوە رێگایەکی کەم بە ماوەیەکی زۆر،شەو بە تەواوی شۆڕ بۆتەوە گەیشتینە شوێنی مانەوە
ئارەقە وای کرد کە سارد بووینەوە بە تەواوی ھەست بە سەرما بکەین.بە ھەر جۆرێک بوو خەوتین،بەیانی بە ھۆی گەرمی ھەتاوەکە وردە وردە راست بووینەوە.
با ئەوەش لە بیر نەکەم،ئەوڕۆ جیاواز بوو دوای نزیکەی ھەفتەیەک ناخۆشی و ئازار کەمی نان و پێخۆر وا ساغ بووینەوە(حەیوانێک) پەیدا بکەین و رۆژەکەی سەری ببڕین.زۆری نەبرد ئەو کارە جێبەجێ بوو بە جێگای ئەوەی بۆ خۆمان بیبرژێنین“بۆیان سوور“ کردینەوە.
جێژن بوو جێژن زۆرن خوارد ئێوارەکەی چەند ھاورێیەک تووشی کێشە بوون لە رێگاش شەوەکەی دەبوا زوو زوو بەر رێگاو پشت رێگا بن.
ئەو رۆژەش تێپەڕ دەبێ دەبینەوە ئاواڵی شەوێکی دیکە بڕیارە رێگایەکی دوور ببڕین.تیم“ێک وەک تیم“ی پێشڕەو وەرێکەوتوون تا ئەو جێگایەی مەترسی کەمینی“لێ دەکرێ تاقی بکرێتەوە.ئێوارەکەی کەوتینەوە رێگا و سەختی زۆرمان بینی یەکێک لە ناخۆشترین شەوەکانن لە چەند رژدو ھەڵدێر“ێک تاقی کردەوە.رێگاکەمان زۆر دوور بوو دەبوا بە ھەر شێوەیەک بووە شاخە سەختەکانی ناوچەکە ببڕین،ناوچەکە سەختەو پڕیەتی لە رێگای دشوار.ئێمە کۆڵ نادەین و نائومێد نابین دەبێ بە ھەر جۆرێک بووە بگەینە ئامانج.بە ئیمان و باوەرەوە ھەرچەند ھەناسەکانن زۆر تووند بوون،بەڵام:کۆڵ نادەین و چۆک بە سەختییەکان دادەدەین،ئەو مانگەی بە عزم“وە ناوەراستی ئاسمانی داگیر کردبوو نەیتوانی تا سەر چاوی لە سەرمان بێ و خەریکە ئاوا دەبێ،دەڕۆین و ناوەستین کەس گلەیی ناکات لە سەختی ئێرە فێر بووین بەردەوام بین.بۆ سیوادی بەیانی گەیشتینە شوێنی دیاری کراو،ھەر لە نزیک گووندی بناوێ“کاک عەوڵا بناوەیی لایدا تا چەند کەسێکی جێگای متمانە ئاگادار بکات بۆوەی بەیانییەکەی نان و پێخۆر“بۆ تەواوی پێشمەرگەکان بێت.ئێمە گەیشتینە شوێنی مانەوە
ماندوو زۆر ھیلاک“ھەر کەس لە جێگایەک درێژ بوو.
چاوەروانی رۆژە ناخۆشەکانی ئەو ھێزەی پێشمەرگە بن.
……………………………………………………………….

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *