پاشکۆی گەرانەوە یادێک لە خالید دوولکەیی“مەحمەد زادە. له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی

Posted by
ئێمە ھاوسەنگەرانی شەھیدمان لە بیر ناکەین،دڵنیام ھەموو کوورەکانی ھێزی گیارەنگ“باش دەزانن خالید دووڵکەیی“چەند کوورێکی زیرەک و خاوەن ورەی بەرزی پێشمەرگانە بوو،ئەویش کوورە ھەژارێکی ناوچەی ئالانی“سەردەشت و خەڵکی گووندە جوانەکەی دوولکان“بوو.کوورێکی باریکەڵەی سوور کارە،خوێن شیرین و تا بڵێی زیرەک و چاو کراوە بوو،چەند جارێک بەشداری کردن لە شەرەکان“بەس بوو بۆوەی ھاوسەنگەران و بەرپرسان لەوە تێبگەن چەند کووڕێکی وریا و لێھاتووە،خالید دوولکەیی“بەژن و باڵا“کوورت بوو،بەڵام:زیرەک و بوێر ،لاوێکی جوان و خاوەن بەھرە بوو.زوو ناوبانگی ئازایەتی و چاونەترسی بڵاو بۆوە،ھەر ئەوەش وای کرد ببێتە جێگری پەل و دواتر سەرپەڵی“پەلێک پێشمەرگە.خالید“تفەنگچییەکی ماھیرو نیشانە ئەنگێوێکی باش بوو،زۆر بە دەست و برد بوو.من زۆر جار دەڵێم:ورە و ئازایەتی رەنگە بەھرەی ھەموو مرۆڤێک نەبێ،چۆن ئازایەتی ھوونەرێکە بۆ خۆی،دەکرێ بەرە بەرە پەرەی پێ بدرێ و گەشە بکات.ھەرچی لە سەر ئەو کوورە و ئازایەتی بنووسرێ ھێشتا کەمە.
لەو بیرەوەرییانەی کە ئێستا لە سەر ناوچەی ئالانی“سەردەشت دەینووسم چەند جارێک ناوی ھاتووە.ئەو توانی لەو گەشتەدا ھەموو توانای خۆی بخاتە گەڕ بۆوەی ھاورێکانی بە باشترین شێوە ئەرکەکانیان راپەرێنن.خالید“کوورێکی ئارام لە سەرەخۆ تا بڵێی:خاکی و خاوەن دیسپلین“بوو،ئەو ئامادە بوو بە ھەموو جۆرێک کار بکات بۆ ئەوەی حیزبەکەی ببێتە نموونە بۆ خەڵک و متمانەی زۆری پێ بکەن.بە شاھیدی ھاوسەنگەرانی ھەموو ئەو تایبەتمەندیانە بە زیادەوە بەشێکی بچووک بوون لە سرووشت و ئەخلاقی ئەو کوورە لاوەی دێموکرات.
دەبێ لێرە جارێکی دیکە ئەو راستییەمان لە بەرچاو بێ کە تێکۆشەران و فەرماندەو پێشمەرگە ئازاکان،ھاتبوون تا بەرگری بکەن لە کەرامەتی گەلی خۆیان و چاویان لە ھیچ پاداشێک نەبوو.ئەوان بە کردەوە لە مەیدانەکە دا بوون و ھەموو ھەوڵێکی خۆیان دا جێگا بگرن و کاریگەریان ھەبێ،ئەوان لە شۆرش دا فێر بوون و لەو پەری ئازایەتی و بوێری دا چوونە مەیدان.
لێرەدا:جێگای خۆیەتی باسی ئەو ئێوارە بکەین کە: کەمین“مان دانایەوەو ئەسیرەکان گیران،فیداکاری ئەو کوورە چاو نەترسە کە ھەموومانی سەر سام کرد بە دەست و بردی خۆی.
مێژووی ئەوان بە جوانترین شێوە دەخەینە سەر لاپەرەکانی مێژوو،بۆ ئازایەتی و خۆنەویستیان سەر دادەخەین و پێیان دەڵێین:نە رێگا دەدەین ئێوە ون بن و نە ئەو کاروانەش دەوەستێ….
دواجار خالید دوولکەیی“بە ھۆی گیروگرفتی تایبەت بە خۆی واز دێنێ لە پێشمەرگایەتی و لە باشووری کوردستان لە شاری قەڵادزە“نیشتەجێ دەبێ،بەڵام:بەو حاڵەش واز ناھێنێ لە خەونی رزگاری و بەردەوام ھاوکارو چاو ساخی ھێزی پێشمەرگە دەبێ.
کاک خالید دوولکەیی“مەحمەد زادە…لە گەڵ ھاورێیەکی بە ناوی حەمەدەمین مەحموودی“کە ئەویش ھەر ھاوسەنگەرێکی پێشووی خۆمان بوو و لە جێگای خۆی باسی دەکەین،بەداخەوە،رێکەوتی ۳۰/۱۱/۱۹۹۶/لە چیای مامەندە کەوتنە سەر مین“ و ھەر دووکیان شەھید بوون.
جێگای داخ بوو بەو جۆرە کارەسات بارە لە دەست چوون.ئەو کات ناوچەکان پڕ بوون لە مین“و پاشماوە مەترسیدارەکانی شەری ئێران و ئێراق.ئەوان لە گەڵ سەختییەکانی ژیان دا،کارێکی مەترسی“داریان بۆ پاک کردنەوەی ناوچەکانی کوردستان وێرای زۆر کەسی دیکە دەست پێ کردبوو.دوا جار ئەوان و زۆری دیکە بەو جۆرە شەھید بوون.
سڵاو بۆ رووحی ھەر دووک شەھید.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *