بەشی:حەفتاو دووھەمی گەرانەوە(٧٢) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی: حەفتاو دووھەمی گەرانەوە(٧٢)
نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
چەند روون کردنەوەیەک و بەرەو شەڕێکی قوورس
جارێکی دیکە دەست دەکەینەوە بە گێرانەوەی رووداوەکان.
ئەو نووسینانە و باس لە مێژووی تێکۆشەران و خەباتی چەکداری بە واتای ئەوە نییە کە مەبەست زەق کردنەوەی مەیلی شەڕو خەباتێکی خوێناوی بێت ،نا ئێوە چاو لە مێژووی ئەو گەلە بکەن بە درێژایی مێژووەکەی پەلامار دراوە .
ئەوە ئێمە نین پەنا بۆ شەڕو خوێن رەشتن دەبەین ،ئەوە داگیرکەرانن بە پێشکەوتووترین چەکەکانی دنیا شەڕی ئێمە دەکەن ،بۆ رۆژێک چاومان نەبڕیوەتە خاکی ھیچ وڵات و گەلێکی دراوسێ. بەڵێ:ئێمە شانازی بەوە دەکەین دیفاع بکەین لە شەرەفی گەلی خۆمان و ئاو“و خاکی خۆمان.
………………
کوردستان ببوو بە مەیدانی شەڕێکی گەورەو گران لە نێوان ھێزی پێشمەرگەو خەڵکی کوردستان لە لایەک و سووپای داگیرکەر لە لایەکی دیکە.ھەر لە ساڵی ۶٨“بەو لاوە ھەموو قوورسایی رێژیم بۆ گرتنی سنوورەکان و کۆنتڕۆڵی یەکجاریان بوو ،بۆوەی ھیچ ھێزێکی چەکداری نەتوانێ بگەرێتەوە بۆ ناو کوردستان ،بۆ ئەو مەبەستە ھێزێکی لە رادەبەدەر ڕەوانەی سنوورەکانی کوردستان کران و سنوورەکان بە دانانی پایەگا“و مین“ڕێژ کردن بە تەواوی بەسترا بوون بە جۆرێک مەودای مۆڵگەکان وا دیزاین کرابوون دەیانتوانی(دید)یان بە سەر یەکتر دا ھەبێ.لە دۆخێکی ئاوادا خەبات بێ وەستان درێژەی ھەبوو ھیچ جۆرە مەیلێک بۆ پاشەکشە نەبوو.
…………..
ئاڵووگۆرێک.لە سەرەتای(٧٠)کاندا.
ئەو رووداوانە ھاوکات بوون لە گەڵ ئاڵووگۆرێک لە ناوچەکەدا ،کە ئەویش دوای چەند شەڕێک لە نێوان ھێزەکانی بەرەی کوردستانی(باشوور) و ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(pkk)دا. دوای راگرتنی شەڕەکە بە پێی رێککەوتنێک لە گەڵ بەرەی” کوردستانی ھێزەکانیان راگوێزران بۆ ئەو ناوچانەی کە نزیک بوون لە شوێنی کارو تێکۆشانی ئێمە.ھەر بە کوورتی ئیشارەیەکی پێ بکەین. ئەو شەڕانە جێگای داخ بوون شەپۆلێک لە نیگەرانی لە گەڵ خۆی ھێنا ،ئەو شەڕە زیاتر لەو بارەوە جێگای داخ بوو کە تەنیا شەڕی دوو لایەنی کوردی نەبوو ،بەڵکوو:شەڕەکە لە نێوان ھێزی پارتی کرێکاران”و کۆی ھێزەکانی باشوور بوو لە ژێر ناوی (بەرەی کوردستان)ی دا. ئەو شەڕە کورد کووژە بە ھۆی پەرۆشی و ھەوڵی خێرخوازنی کورد زوو کۆتایی ھات ،ئەوە بوو کە ھێزەکانی pKK”دوای رێککەوتنێک لە گەڵ بەرەی کوردستانی”لە رێگای عێراق”ەوە ،ھێنران لە ناوچەکانی نێوزەنگ،قووڵە ھەرمێ ،دەورووبەری گووندی شێنی”،تا نۆکان و لێرەواری گۆرەشێر جێگیرکران.ئەو کاتەی کە ھێزەکانیان بە دەیان(پاس)بووس“ھێنران و لە شوێنی بنکەکانی ئێمەوە تێپەڕ بوون فرمێسک لە چاوەکانی ئێمەدا قەتیس بوو،حیزبی دێموکرات لە رێگای کومیتەی شارستانی سەردەشت”و ھێزی گیارەنگ“ەوە ،ھەر زوو پەیامی ھاوکاری دوولایەنەو برایەتی بۆ ھێزەکانیان نارد و داوای پێوەندییەکی دۆستانەو کوردانەیان لێ کردن بە سوودی بزووتنەوەی کورد لە ھەر دووک بەشی کوردستان.
ئێستا…..
ئەوەی لێرەدا گرینگ بوو بەشی زۆری ھێزەکانی PKK „دەکەوتنە مەسیرەکانی ھاتووچۆی ھێزەکانی حیزبی دێموکرات بە تایبەت کومیتە شارستانی سەردەشت“و ھێزی گیارەنگ“ئەو ئاڵووگۆرە زۆر جار دەبوو بە ھۆی گرفت لە نێوان ھێزەکانی ئێمەو ئەوان دا ،کە ئەوان پێیان وابوو چالاکی و ھەڵسووڕانی ئێمە دەبێتە کۆسپ بۆ مانەوەی ئەوان و جێگیر-بوونیان. ئەوە بوو چەند جارێک دانیشتن و کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو ھێزە توانیبووی تا رادەیەک چارەسەر بێ بۆ ھاوکاری دوو لایەنەو رێگری نەکەن لە چالاکی یەکتر. بۆ دوو سەردان بۆ لای ھێزەکانیان لە گەڵ بووم ،جارێک لە گەڵ کاک (کەریم فەرخەپوور)من چووم ،لەو دانیشنەدا لە گەڵ(عوسمان ئۆجەلان)کە ئەو کات بەرپرسی ھێزەکانیان بوو لە تەواوی ناوچەکە زۆر شت باس کرا ،کە ئەو پیاوە ھەڵوێستێکی زۆر نەتەوەیی-یانەو(منطق)ی ھەبوو. دوای ئەو دانیشتنانەش بە شاھیدی پێشمەرگەکانی ھێزی گیارەنگ چەندین جار شەوو نیوە شەو رێگریان لێ دەکردین دوای باس و مناقشەی“دوو لایەنە کێشەکان حەل دەکران.
من لێرەدا چی دیکە ئەو باسە درێژە نادەم ئەوە تەنیا بۆ روون کردنەوەی(ارایش)ی ھێزەکان بوو لە ناوچەکەدا ھەر ئەوەش بوو بە سەرەتای گەیشتنیان بەو ناوچانە کە ئێستاش درێژەی ھەیە…
………..
ئەو جار گێڕانەوەی دەست بە سەر دا گرتنی پایەگایەک.

وا بزانم ئێوارەی ٢۵/۴/١٣۶٩/بوو ،ھێزێکی زۆری ھێزی گیارەنگ بە مەبەستی گەڕانێکی سیاسی نیزامی بەرەو ناوچە دەبوایە وەڕێکەوین.بەرپرسی نیزامی ،جێگری ھێز“شەھید کاک حەمە نارستی بوو. دەیان فەرماندەو پێشمەرگەی ئازاو چاو نەترس بەشدار بوون.ئێوارە درەنگانێک دوور لە چاوی رێبواران و خەڵکی ناوچەکە کەوتینە رێگا ،ھاوینێکی گەرم و کاتێکی گوونجاو بوو بۆ حەوانەوە لە شاخ و لێڕەوارکان.
تیمەکانی پێشڕەو بە ھەماھەنگی لە گەڵ فەرماندەیی زۆر پێش ئێمە گەیشتبوونە نزیک سنوورەکان. بۆ مەسیرەکانی خۆمان ڕەچاوی ئەوە کرابوو کە بە ھۆی حەساس بوونی ناوچەکە جۆرێک لە ناوچەکە تێپەڕ بین کە تووشی یەکتر نەبین ،بەو مەبەستە رێگایەکی باش پێشنیار کرابوو ،بەڵام:رێگایەکی پڕ مەترسی. ئەو شەوە گەیشتینە پشتی گووندی گۆڕشێر”،کە سەرکەوتین بەرەو بنار لە پڕ لەوە ئاگاداریان کردین کە لە دوو پایەگای“نزیک شوێنەکە کەمین“ھاتۆتە سەر رێگاکە بە ھیچ جۆرێک ناتوانین ئەم شەو دەرباز بین.
بۆ ئەوە بەرپرسان کۆبوونەوە ،دواتر بڕیار درا کە لەو نزیکانە بمێنینەوە ،پێشنیار کرا زۆر بە نەھێنی لە سەر سنوور بمێنینەوە دەبوایە تەواو رەچاوی خۆ گوونجاندن لە گەڵ سەختی رۆژەکە بکەین بۆوەی ھیچ نیشانەیەک لە بوونی ئێمە بەرچاو نەکەوێ.
ئەوە بوو شەوەکە و رۆژێکی سەخت و دشوار لە چاوەروانی داماینەوە تا ئێوارە دابێ و بتوانین سنوورە”کە ببڕین.
لێرەدا دەچمە سەر چەند وردە کارییەک
…………………..
لەو مەئموورییەتەدا من و باوکم بەیەکەوە بەشدارین.
با باسێکی باوکم بکەم! ھەڵبەتە وەک خۆی…
………………………..
باوکم کەسێکی خۆراگر بوو بۆ سەختی و ھیلاکییەکان بەشی زۆری ژیانی ھەر لە شاخ و ئاوارەیی دا بە سەر بردبوو ،زەمانی شای”گۆڕبەگۆر سەربازی نەکردبوو ھەر بۆیە کە دەھاتن بیگرن چەند جارێک ئاوارەی شاخەکان دەبوو و خۆی بە دەستەوە نەدەدا.چەکی“ھەبوو ،چەندین جار ژاندارم“دەھاتن ماڵی ئێمەیان دەپشکنی ،سەرەرای ساچمەزەن و تاپڕەکەی دەمانچە”ی ھەبوو کە زەمانی شاە”بوونی چەک جوورمێکی گەورە بوو.
ئەو سەردەم چەندین جار کەوتە زیندان(دیارە بە زۆری لە سەر شەڕێ بوو لە گەڵ خەڵک).من منداڵ بووم کە لە گەڵ دایکم دەچووین بۆ سەردەشت”بۆ ملاقات”ی .جارێک وێڕای چەندین کەس لە گووندی قەلەرەشە”دەگیرێ و دەیانەوێ راپێچیان بکەن بۆ سەربازی“،ھەموویان لە دیوێک دا دەست بە سەر دەبن ئەوە دەبێ باوکم لە پەنجەرەوە خۆی فڕێ دەدات و بە نوێژی نیوەڕۆ ڕادەکات چەند جنێوێک دەدات بە ژاندارەمەکان لەوانە یەک لە جنێوەکان کە زۆر بۆیان دەگێڕاینەوە، دەڵێ:لە قامکی شادەی”شاکەو….!!! بۆوا دەڵێ نازانم……!خۆی نەجات دەدات و چەنگ لە شاخ دەدات. ئەو ژیانە بەو جۆرە درێژەی دەبێ تا دەست پێ کردنی خۆپێشاندانەکانی گەلانی ئێران و کورد بە دژی رێژیمی پاشایەتی ،ئیدی لە یەکەم خۆپێشاندانەکان بەشدار بوو و چەکی کردە شان. ئەو کەسێکی نیشانە”ئەنگێو بوو ،زۆر زوو چەکی کڕی ،لە یادمە دەیان کەس لە سەربانی خانووەکان بە تایبەت زستانان کۆ دەبوونەوە نیشانەیان دا دەکرد ،سەدان (گووللە)بەرەو نیشانە“دەھاوێژران نیشانەکان دوور بوون بۆ بڕنۆ”پەرەشووت”ئیم”یەک و ئەو شتانە دادەکران ،کە نیشانەکە دەمایەوەو نەدەشکا دوا کەس بانگی بابم دەکرا ،ئەو بە یەک فیشەک یا زیاتر دەیشکاند ئەو کارە لە گووندی قەلەرەشێ”زۆر بوو.
بەڵێ:
جا بۆ من ناخۆش بوو بوونی باوکم لەو سەفەرە! ترسی خۆم و باوکم ھەر لە دڵم دا بوو ،چۆن حەیبێکی بابم ئەوە بوو کەم حەوسەلە بوو. قەت ناحەقی قەبووڵ نەدەکرد جا جاری وا ھەبوو حەقیش نەبوو تێگەیاندنی زەحمەت بوو و بە ھەوای خۆی دەڕۆیشت و باجەکەشی دەدا…
……………………………………
ببوورن!جا ئەو جار ….
لە شوێنێکی زۆر سەخت مابووینەوە ھەڵدێرێکی ناخۆش بوو ،خۆشی گەرانەوە بۆ ناوچەو باوەشی خەڵکی خۆمان ئەو سەختییانەی دەویست.
رۆژەکەی کاینی-یەک ھەبوو لە بنارەکە کەوتبۆ خوار ئێمە ،کاتی تینووەتی و ئاو ھێنان دەبوا وا بکەین گریلاکان“ئێمە نەبینن ،ئەوە بوو زۆر بە پارێزەوە ئاو“ن دەھێنا بۆ خواردنەوە ،بەڵی:بەو جۆرە گەیشتینە ئێوارە ،ئێوارەکەی تیم“ ێک رۆیشتن بۆوەی رێگاکە تاقی بکەنەوە ،چەند کەسێکی دیکە دوا بە دوای ئەوان لە گەڵ کاک حەمە نارستی“سەرکەوتن. ئێمە ھێشتا لە شوێنی خۆمان چاوەڕوان بووین .پاش ماوەیەک دەرکەوت کە ئەو رێگایەی دەبێ ئێمە لێی دەرباز بین دووبارە کەمین“ی بۆ چووە! رێگای دەرباز بوون نەماوە.بە ناچاری تیم“ی شناسایی کەمێک دەگەڕێنەوە دواوە تا لە گەڵ فەرماندەیی یەکتر دەگرنەوە. باوەڕی ھێزی پێشمەرگە سەبرو حەوسەلەی دەتوانێ ببێتە خاڵی بە ھێزو یەکلاکەرەوەی بەربەستییەکان ،ھیچ داگیرکەرێک بە دانانی کەمین“و مۆڵگە ناتوانێ ئاسوودە و ئەرخەیان بێ ،ئەو رێگرییەتان دەبێتە ئاگری تووڕەیی پێشمەرگە بە جۆرێک دادەبارین بە سەرتان دا کە ھەر خەیاڵی نەکەن ،لە جێگایەک دەکەونە بەر ھێرش کە پێتان وایە بە ھێزترین خاڵە بۆ ئەمنییەتی ناوچەکەتان.ھەر لەو شوێنە
چاوەروانی شەرێکی قوورس بن…….

…………………………………………………………..

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *