بەشی:حەفتاو حەوتەمی گەرانەوە(٧٧) له نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی:حەفتاو حەوتەمی گەرانەوە(٧٧)  نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
بەشی(٣)
چەند زانیارییەک و ئامانج لەو شەڕە.
بۆ(گوورھانی)ئاغەڵان!!!بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە
بەرەبەرە شتەکان روون دەکەینەوە……؟
………..
١-گووندی ئاغەڵان“کەوتۆتە ،نزیکەی ٢۴-کیلۆمیتری باکووری شاری سەردەشت ،سەد“ماڵ-ێک دەبێ.
٢-لێرە ناوچەکە سەخت و چڕە“لە نێوان چەند شیوو دۆڵ-ێک دا ،کە چەند گووندێکی تێدا ھەڵکەوتووە.
جادە-یەک ،کە لە لای نەڵاس“ەوە سەر دەکەوێ بە دەشتی ئاغەڵان“دا لێدراوە گووندەکانی ،ئاغەڵان،زەلێ، نێوچوان،ئەحمەدبریو ،مەمەنداوێ و سوورەبان لە دەورووبەری ئەو جادە“بەیەکەوە وەسڵ دەبن
٣-ئەو ناوچە شوێنێکە بۆ چالاکی و ھاتوچۆی ھێزی پێشمەرگە ھەر بۆیە رێژیم گرینگی زۆری پێداوە. پێشتر ھەر لەو ناوچە چەند عەمەلیاتێکی گەورە کراوە کە یەک لەوان تەفروتوونا کردنی گرووە“ی زەربەتی رێژیم ھەڵکەوتوو لە گووندی ئەحمەد بریو“بوو.
۵- ناوەندی گوورھان“لە ئاغەڵان سەرپەرستی چوار پەیگا“دەکات لە ھەر یەکێک لەو چوار گووندە و دەورووبەری.
………………………..
لە سەر رەفتاری ھێزەکانی رێژیم
………………………..
لە سەر دڕندەیی ھێزەکانی داگیرکەر…
با نموونەیەک لە سەر رەفتاری نا ئینسانی و زاڵمانەیان بگێڕمەوە.
لە پایەگای“پوورەپانێ ،جارێکیان فەرماندەکەو جێگرەکەی تەقە لە ژن و منداڵێکی گووندی مەمەنداوێ“دەکەن کە دەچن بۆ (گەڵ)بڕین بە دووربین دەیان بینن ،ژنەکە ناوی ڕابی“دەبێت خێزانی کەسێک دەبێت بە ناوی کاک حەسەن“ئەو رووداوە کەسێک دەیگێڕێتەوە….کە خۆی(جاش سەرباز دەبێ لەو پایەگا)یە ،جا بەو جۆرە گێڕاویەتەوە: فەرماندە و جێگرەکەی لە سەر پاکەتێک سیگار !!گرەو“دەکەن و لێیان دەبێت بە کێشە …فەرماندە، دەڵێ: دەتوانم لێرەوە بیکەمە ھەدەف! واتە نیشانە ،گرەو“دەکەن ،بە گووللەیەک ژنەکە لە سەر دارە“کە بەردەداتەوەو دەیکووژێ!!ئەوە لە کاتێک دا کە ھەر وەک گووتم: منداڵێکی لە گەڵ دەبێ.
دواتر کە کەس و کاری شکایەت دەکەن ئەو کات خوێنی ئەو ئینسانە ٢٠٠“ھەزار تمەن دیاری دەکرێ کە ئەوان بە بێ دەستەڵاتی ئەوە بە سووکایەتییەکی دیکە دەزانن وەری ناگرن.
ھەر لە پێوەندی لە گەڵ ئازاری خەڵکی ناوچە
سێ مانگ پێش ئەو شەڕە ھەر لە پێش ماڵەکانی گووندی ئاغەڵان“بە ھۆی کاتیۆشا“باران چل“سەر حەیوان لە یەک حەوشە دا دەکووژن.
………….
لە سەر دوا گۆرانکاری ھێزەکانی رێژیم…..
………….
ماوەیەک دەبێت یەکێک لە گرووە“زەربەتەکانی رێژیم بەردەوام بە ناوچەکەدا دەگەڕێ ،ئەو زەربەتە“مەئموورییەتی پێ دراوە تا ھەر نیشانەیەک لە بوونی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە دا ھەبێ بە پەلەو زەربەتی! رووبەرووی ببنەوە.ئەو ھێزەی رێژیم کە بەشی ھەرە زۆریان لە جاشەکان پێک ھاتوون ،ھێزێکی ۵٠“پەنجا کەسی“یە ،فەرماندەکەی کەسێکە کە کوردە ناوی فەتتاح“ە خەڵکی ناوچەی رەبەت“بوو.
شەوێک یا دوو شەو پێشتر ئەو پەنجا“کەسە لە ناوەندی گوورھان“نیشتەجێ کراون. ئەگەر قەرار بێ و بە پێی زانیارەییەکان-یش ھەر ئەوە پشت راست کرایەوە…کە گوورھان“تەنیا ٢٠“ کەسی لێ بووبێ ،بە زەربەت“ەوە دەبێتە ٧٠“کەس.ئیدی ئەوە لە مەزەندەی ئێمە دا نەبوو.
……………
چۆنییەتی دابەش کردنی ھێزەکان.
……………
بە چەند سەعاتێک بەر لە وەڕێکەوتن کۆبوونەوەی فەرماندەکان دەستی پێ
کرد ،دوای قسە و باس و دیاری کردنی یەک یەکی ھەدەفەکان“ئەو جار یەک بە دوای یەک دا دەستەکانی ھێرش و پشتیوانی دیاری کران.
پەلە مەکەن جوان روونی دەکەمەوە…
١-تیم“ی ھێرش: لە چەندین پێشمەرگەو فەرماندەی ئازا پێک ھاتبوو. ٢- تیم“ێک کە لە سەر ڕەزەکانی خڕێ رەزان“بوو ،ئەو شوێنە بە مەوادایەکی کەم بە سەر گوورھان“دا زاڵ بوو. جا جارێ با باسی ئەو شوێنە بکەم…….. لێرە کاک حەمە نارستی“خۆی وەک فەرماندەری گشتی مەیدانی عەمەلیات لەوێ بوو ،لەو شوێنە دوو ئاربی جی“و یەک بی کەی سی“ھەبوو کە بە مەحمەدە سوورەی خۆ شەویست بوو چەند کەسێک لەوانەی لە یادم ماون.
دوای حەمە نارستی“مەحمەد بایزیدی“ وەک فیلم بەردار،مەحمەد میراوەیی ،عەوڵا ئەلیاسی کادری دەرمانی ،ر- م -,ز- م- ئەوە وەک ئاربی جی زەن لە گەڵ بی کەی سی“کە دەقیق نازانم بە کێ بوو
ئەو تیم“ەش لەوە زیاتر بوون.
ئەو جار دێمەوە سەر تیم“ی ھێرش….
تیم“ی ھێرش:
کێم بیر مابێ ناوی دەنووسم.
عەوڵا شەخسە(شەققاز)وەک فەرماندەری گشتی تیم“ی ھێرش ،مەعمەد مام ئاغا فەرماندە ،عوومەر قازانی فەرماندە ،حوسێنی مەلازووراری ، رەحمان وەردەیی ،عەلی سوورەچۆمی،
مەنسوور رەحیمی ،ساڵح قەلەرەشی(مەحمەد پەنا)-لاوە ،کە کووڕێکی شیمال بوو …م-د ،مەحموود قەلەرەشی ،م-م…،خالید پەردەدار . جارێ ئەو ١٢“کەسەم بیرماوە کە زیاتر بووین!.
٣-تیم“ی سێھەم بە فەرماندەیی کاک عەلی حاجی بوو ،لە سەر ئەو تیم“ە و خودی عەلی حاجی قسەم زۆرە!! جا دەزانن لێرە مەودای مردن و ژیان چەندە…..! ئەوان لە شوێنێک بە ناوی: ھەرمێ“یاوی ،شوێنی پایەگا کۆنێک بوو دادەمەزرێن.
ئەو دەستە ناوەکانی:عەلی حاجی ،عەلی شێلمان ،قاسم رەحمانی ،مەحمەد ئەراک ،دلێر شلماشی… ئەو شەش کەسە …جا لێرە ،
لێرە دۆشکە“یەک ھەیە ،یەک قناسە“ی تەک تیر ، دلێر شڵماشی لە گەڵە پێدەچێ بی کەی سی“ش ھەبوو بێ.ئێرە یەکێک لە شوێنە حەساس و مەترسیدارەکان بوو! ھەر واش بوو زەربەی چاکی لێ داین بۆ دوایی.
چیم بیر مابێ وەک خۆی دەیگێڕمەوە…..
۴-تیم“ێک لە بەری دیواڵان“بوو لە فەرماندەری ھێزو چەند کەسێکی دیکە پێک ھاتبوو کە لە بەشی پێشوو دا باسم کرد.
۵-تیـم“ێک بۆ پایەگای مۆڵەماینێ“لە شوێنێک بە ناوی کەندە سوور یا ئەو دەوروو بەرە.
لەوێ جارێ ھەر کاک خدر بەگ و سەید قادر .
تیم“ەکان تەواو بوون.
زانیارییەکی دیکە:
بە تەنیشت ماڵان“ەوە یەک یا دوو(تامین)ھەیە لە شوێنێک بە ناوی ھەرمێ گۆڕ“پشت قەبرستان.
ئەو شوێنە لە گوورھان“را دیارە…
ھەنگاو بە ھەنگاو زانیارییەکان دەنووسم ئەوەی بە چاو دیتم و رووی دا لێرە ون نابێ بەڵێن بێ بە شکست و سەرکەوتنەوە.
جا ھەر بۆ ئاگاداری ئێوە ،ئاگری ۴“چوار ئاربی جی“دوو بی کەی سی“بۆ سەر گوورھان“دەبێ.
…………………………..
شتێکی خۆش..
عوومەر قازانی“ئێوارەکەی بەر لە وەرێکەوتن لە نێو دارە“کان دانیشتبووین…
دیارە قسە خۆشە زۆر ،کاک عوومەر“رووی تێ کردین ،گووتی:جا کووڕینە گوێ بگرن ھەر کەس لە دواوە گووللە“ی بەر بکەوێ لە ئێمە نییە! کووڕی ئازا دەبێ لە پێشەوە ڕا لە سینگی بدرێ و روو بە رووی دوژمن!
ئیدی لێرە ،خوێنی پێشمەرگە واتایەکی دیکە بەو خەباتە سوورە دەدا.
ھەر بە دوای ئەوە دا کاک عەوڵا شەققاز(دووعا)ی خوێند و دواتر گڵ-ێکی زۆری بە سەر داکردین.
………………………………………..
ئێوارە ھات و کاتی ئەوە بوو ھەر دەستەیەک بەرەو شوێنی خۆی بڕوات ،ماڵ ئاوایی و ھیوای سەرکەوتن خواستن دەستی پێ کرد. ئەو شتانەی من لێرە دەیاننووسم لە سەر رووداوەکان بەشێکە لە مێژووی بەرخۆدانی گەلێک ،تۆ تا ئەو کاتەی بەرەو مەیدانێکی گەورەی شەڕ“نەچیت نازانی چ ھەستێک گیانت دادەگرێ ،بە تەنیا کڵاشینکۆف و چەند نارنجۆک-ێک بچیت بەرامبەر دوژمن بوەستی و ھێرش بکەیە سەر سەنگەرەکانی بتھەوێ تێکی بشکێنی…..
بە ورەیەکی پێشمەرگانە کەوتینە رێگا،دەبوا پێش ئێمە دەستەکانی پشتیوانی جێگیر بن ،شوێنی ئێمە تا گەیشتن بە گوورھان“زۆر خراب کەوتبوو! ھەم مەودای زۆر بوو ،ھەم لە بەرزاییەک را کە ھاتینە خوار دەگەیشتینە جادە“پێویست بوو ئەو مەودایە بە ڕاکردن ببڕین.ئیدی ماندوو ئارەقاوی تووشی ھەناسە بڕکێ“ببووین. لێرە ھەمووان چاوەروانی تیم“ی ھێرش بوون دەبوایە بەر لەوەی بگەینە شوێنی خۆمان شەڕ“دەست پێ بکات چۆن ئێمە لە ژێر ئاوربارانی دەستەکانی پشتیوانی سینگی پۆڵایینی خۆمان دەخستە سەر خاک-ریزی و شەڕێکی یەک لاکەرەوەی پێشمەرگانە دەستی پێ دەکرد.
بۆ بەشی داھاتوو شەری سەخت و ئیرادەیەک کە چۆک بۆ ھیچ شتێک دا نادات ،راستە شکاین بەڵام:کوا لێرە شکانی یەکجاری ھەیە…..
…………………………………………………….

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *