بەشی:چل و پێنجەمی گەرانەوە(٤٥) نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by

بەشی ٤ گەمارۆکە…..
…………………………………..
ئێستا جارێکی دیکە دەست پێدەکەینەوە:وەرن تاوێک با گوێ بۆ رووداوەکانی ئێرە بگرین.ئارام ئارام،دێر بە دێر ، دەبینە رووداوەکە.وشەکانی ئێرە جۆرێک بۆ ئەو مێژووە ریز دەکەین تۆ زۆر بە ھاسانی لە نێو رووداوەکە دا ون بی و زۆر جار بەشێک بی لە ھەڵمەتەکانی ئێرە و جار جار پەلە قاژە بکەی بۆ رزگار بوون.
بەڵێ:رەنگە دوای راوێژ لە گەڵ ھاورێکانم ناچار بم ھێندێک جار بگەرێمەوە سەر ھێندێک زانیاری کە ھێنان و باس کردنی پێویست بێ.

گەمارۆی ئەو شەوە جۆرێک رێک خراوە کە باشترین شوێنی بۆ دیاری کراوە،ئێمە ھەستن بە ھەموو ئەو مەترسییانە کردبوو،کەچی:ئەوەی دەبوا بکرێ نەکرا!با لەوە گەرێین،بەڵام:چەند جارێک باسی تیمێک“م کرد کە کەوتبوونە لای دواوەی ھێزەکەی ئێمە،لە گەڵ یەکەم بریسکەی چەکەکان و ئاور پڕژێن کردنی ھێزەکەی ئێمە،ئەوان سەنگەر دەگرن و زۆر بوێرانە دەبن بە چەتر بۆ دەرباز بوونی ھاورێکانیان،وە لە راستی دا سەرەرای سەختییەکانی باسم کرد، ئەوان بوون بوونە ھۆی ئەوەی ھاورێکانیان بتوانن دەرفەت بێنن.با ھەر وەک مێژوو باسی بکەین،چەند کەسێک لەوانەی سەنگەر دەگرن،گووتم:کەمێک کەوتبوونە سەفی دواوە.کاک حەمە رەسوڵ کەریمی“ یەکەم کەس بە حەفتاو پێنجی“سەر تفەنگەکەی وە دەست دێت و ھاوار دەکات کوورینە لێیان بدەن،ئەو تیمە ئەوەندەی من بزانم:کاک حوسێنی مام برایمی و خالید پەردەدار“حەسەن قەلەرشی ……..م ،،،گ،،،،.و چەند کەسێکی دیکە دەبن بە جۆرێک دەست دەکەنەوە بەشێک لە گەمارۆکە دەشکێ،لە خوارتر لەوان و نزیک دێی،تیمێک کە کاک مەحمەد بایزیدی و شەھید مەنسوور رەحیمی و …..چەند کەسێکی دیکە دەبن شێرانە دەست دەکەنەوە.ئیدی بە شێوەی تاک و تەرا“رەنگە چەندین کەسی دیکە شەریان کردبێ کە من تەنیا باسی بەرگری تیمیم“کرد ،بۆ نموونە:کاک عەلی شێلمان”یەکەم کەس تەقە دەکات لێرەوە ئەوەی بزانن ئەوەی لە رەگەزی دێموکرات بێ چۆک بۆ تەنگانە دانادا.
رەمزی مانەوەی ئێمە بەرگرییەکی سەخت و لە شکان نەھاتووە.
………………………………………..
ھەر وەک پێشتر بۆم گێرانەوە تیمێک زۆر بە پەلە دەگەرێینەوە تا شتێک لە چارەنووسی ھاورێکانن بزانین،ئیدی لێرە کەس نابێ تەنیا بێ و ھەست بکات لە کاتە ناسکەکان لێی دەقەومێ.ئێمە بریندارەکان جێناھێڵین و لە فیداکارییەکی کەم وێنەدا رزگاریان دەکەین،شەھیدە لە خوێن سوور بووەکانمان بە جلی سوورەوە ھەڵدەگرین و دەستاو دەستییان پێدەکەین تا رەنگی سووری ئەوان وەردەگرین ،ئەوە دەبێتە ئیلھام و مەھامی مانەوەی ئێمە،دەبێتە رەمزی وەفاداری و ھەرگیز لە بیریان ناکەین.دەی ھاورێیان پەلە بکەن ،چەند دڵتەنگ و نیگەرانین ،پێوەندییە بێسیم“یەکان باش رادەگرین،زۆر دوور نەکەوتبووینەوە کە لە نێو دەنگی رەگبارە قوورسەکان و ھاشە و بریسکەی تۆپ بارانێکی سەخت دا: ھەواڵێکی خۆش گەیشت ،دەڵێ:ھاورێیان بە خۆشییەوە…سەلامەتن،بگەرێنەوە نیگەران مەبن،چەند لەحزەیەکی خۆش بوو.نیگەرانی ئێمە ئەوە بوو چی بووە؟ بۆ پێوەندی ناکەن دەبێ چەند کەسیان شەھید بووبن!ئاگری ئەو شەوە ھی ئەوە نەبوو بێ زیان بین.
…………………………………..
تیمەکە چی دەکەن:
ئەو تیم“ە ھێشتا بەتەواوی لەناو دێ دەرنەکەوتوون کە شەرەکە روو دەدات،کاک مەحمەد بایزیدی“ سەنگەر دەگرێ و شێرانە دەست دەکاتەوە ئەوە لە حاڵێک دا مەنسوور رەحیمی“و ھاورێیانی دیکە بە ھەمان شێوە،بانگی کاک مەحمەد دەکەن وەرە بە جێماین،ئەو واز ناھێنێ،ئەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی دوا بکەون و ھێزەکانی رێژم بتوانن رێگاکە دابخەن بە تەواوی.ئەو تیمە روو لە ناو گووند دەکەنەوە. مەنسوور رەحیمی“کە کوورێکی چووست و چالاک بوو و پێیەکانی نەدەبینران لە کاتی دەرچوون دا:لەوێ بە ورەوە دەردەکەوێ لەناو دێ“ھانا بۆ کەسێک دەبات کە ئێمە ھەر لێشی مەشکووک بووین!کەچی:رەفیقی دەبێ کە ناوەکەی ناھێنین“…ئەوە دەبێ:ئەو کوورە شێرانە پێشیان دەکەوێ و رێگایان نیشان دەدا.لە رێگا وابزانم یەکەم پێوەندی بە ھێزی زمزیران“وە دەکەن کە کاک عوومەر کانیبی“دەبێ کە بە ھۆی شەرە قوورسەکەوە لە بەری رەبەتەوە“ دێنە سەرھێڵ“دەزانن چی روو دەدات و زۆر نیگەران دەبن،دواتر لە گەڵ کاک حەمە نارستی“قسە دەکەن.ئەوە بوو ئەو تیمە“ش لە مەسیرێکی دیکەوە رزگاریان دەبێ.
……………………………………..
ھێزەکەی ئێمە بەرە بەرە گەمارۆکە دەبڕێ و خەریکە بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراو دەرباز دەبین.ھێزێکی شەکەت و ماندوو،نازانم دەقیق بەڵام نزیکەی حەوت تا ھەشت بریندار یا زیاتر،کە ھەمووی بە ھۆی ئەستەمی شوێنەکەوە بوو.بۆ بەیانی کە بریندارەکان دەژمێرن،کاک مستەفا مەولوودی لە کاتێک دا دەورن دابوو سەرگەرمی قسەو گێرانەوەی رووداوەکان بووین،گووتی:بریندارەکان ھەموویان بخەینەوە سەر یەک بە دوو سێ شەھید دەبن،ئەوە تەنیا وەک ئیشارەیەک بوو بۆ زۆری بریندارەکان.
من ئەو شەوە کاک مستەفا“م بە ورەیەکی بەرزی پێشمەرگانەوە دیت.
بۆ بەیانی کاک ھەباس مەلاشێخی“
دەڵێ:جا ئێوە ئەوەندە شێت بن! بۆ نان و چایی خواردنێک بچنە ناو گووردانی“ھەر ئەوە حاڵتان دەبێ.
………………
دوای شەری قوورسی ئەو شەوە بە وەزعێکی ناخۆش توانیمان سەر یەک بکەوینەوە و خۆمان بۆ ئەرکی تازەتر رێکبخەینەوە،ئەو پیلانەی دوژمن دەمێک بوو داینابوو تا تۆڵەی شکستێکی گەورەی پێ بکاتەوە ھیچ دەستەکەوتێکی بۆ ئەوان نەبوو.
ئەو بەشەو گەمارۆ ئەوە رووداوەکانی بوون
……………لە کۆتایی دا:
ح…س…کە کەسێک بوو خۆی خزاندبۆ ناو ریزەکانی حیزب،ئەو چەندین دەورەی زۆر(عالی)لە نێو سپای پاسداران دا دیتبوو!بە جۆرێک شارەزایی ئەو کەسە لە باری نیزامی و تکنیکەکانی زۆر بوو کە ئەو لە کاتی لێقەومان لە بڕی و بحری”دەیزانی چۆن بەربەرەکانی بکات با چیتر پێی ھەڵنەڵێم و بێمە سەر ئەسڵی باس!ئەو کوورە من چەند شتێکی باشی لێ فێربووم بە تایبەت لە بێخمە”شێوەی تەخریب”و تەڵەیی کردنی نارنجۆک و ئانی”کردنی و زۆر شتی دیکە.شەوێک ھات بۆ ماڵی ئێمە دوای چەند پرسیارێک کە من کەسێکی سادە بووم کەمێک لێی مەشکووک بووم،جا ئەو کاتە زیاتر لێی بە گۆمان بووم کە:دوای رۆیشتنی دوو وێنەی ئێمە لە ئاڵبۆمی وێنەکانن دا نەمابوو کە کاتێک داوای کرد چاوی لێ بکات دامە دەستی.دواتر دەرکەوت کە بە کۆمەڵێک زانیاری گرینگ و بردنی ھێندێک شت رای کردەوە بۆ لای سپای پاسداران.
ئەو کوورە ئەو شەوە لە گەڵمان بوو بۆ بەیانی بڕوا بکەن نەدەناسرایەوە ئەوەندە شیرزەی لێدابوو خۆی بە داروو دەوەن دادابوو کە ھەموو گیانی خوێن بوو کەسیش نەیدەزانی چەند برینی پێوەن! جا مەبەستم ئەوەیە تا ئیرادە نەبێ تا باوەر نەبێ ھیچ جۆرە شارەزاییەک لێرە دەور نابینێ.بۆ بەیانی ھاورێیەک گووتی:ماڵت خراب نەبێ وەڵاھی بزانم رووکنە ئەساسەکانی سووپاو ئەفرادەکەی ئاوایە ھەر چەکیش لە گەڵ خۆم ناھێنمەوە بۆ ناوچە!
ھەر ترسی ئەو شەوەش وای کرد زووتر بگەرێتەوە بۆ ناو رێژیم.
…………………….
تا بیرەوەرییەکی دیکە……..
پێشنیارو رەخنە لە سەر چاوم ھاوکاری کردن دەتوانێ ئەو کارە پێش بخات و جوانی بکات………..
وێنەکە:
شەھید مەنسوور رەحیمی.
ئاکار پەردەدار.
عەلی سوورەچۆمی.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *