بەشی:ھەشتای گەڕانەوە(٨٠) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی:ھەشتای گەڕانەوە(٨٠) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
……………..
بەشی ۶“و کۆتایی…
……………..
ئێمە گیانی تەسلیم بوون نین.
ئێمە موعجیزەکانی شەوە درێژەکان دەکەین بە دەرفەت ،ھەرچی مەودای نێوانی شەو“و رۆژە دەیکەین بە ھەناسەی تووندی رێگای خەبات.
……………..
ناوچەکە لە ژێر ئاگر باران و ڕقێکی کوێرانەی داگیرکەر دابوو ،پێگە“و ھێزە مۆڵ-دراوەکانی رێژیم لە سەر تەپە“و شیوو و دۆڵەکان کوێرانە کەوتوونە تۆپ باران و بە رەگبار بەستنی ناوچەکە ،بەڵێ:زەربەی تووند و کاریگەری ھێزی پێشمەرگە ئەوانی تاساندووە ،بەیانی دەبێ لە بەردەم سیمای تووڕەو دزێوی بەرپرسانی سەرەوەی خۆیان وەڵام دەر بن. گروە“ی زەربەت و ئەفرادی جێگیر لە گوورھان“تەفرو توونا بوون.ئەوانەی بە فیزەوە خۆیان نیشانی خەڵک دەدا !!! ئێستا ئەگەر بەخت یاوەریان بووبێ بە سەری شۆڕەوە بۆ بەیانی لە لاپەسیو و حەشارگەکان دێنە دەرێ ،بەشێک لە ئەوان لە کادێن و ژێر خانەکان دا خۆیان شاردبۆوە.
جا لێرەوە…
کەمێکی دیکە لە گەڵ ئەو تیم(ە)کە دوو بریندار-مان پێیە دوور دەکەوینەوە ،جا دواتر بۆ وردەکارییەکان دەچینەوە نێو گوورھان“،بۆوەی بزانین چی ڕووی داوە.
بەرە بەرە سەرکەوتین ،تاریکی شەو باڵێ کێشاوە بریسکەی تەقینەوەکان دیارە ،چەند کاتیۆشا“یەک لە دیوی شاتمانی“را بێ بەزەییانە ناوچەکەی کردۆتە ئاگر.
دەبێ بە زوویی تێپەڕ بین دەرفەت بۆ ھیچ وچانێک نییە! ئازاری بریندارەکان بە تایبەت بریندار-ێکی نیوە گیان خەمی ھەموو ھاورێیانییەتی،بەڵام:لێرە چی دەکرێ بە تاریکی شەو لە نێوان چەندین مۆڵگەی دوژمن دا ، ئازاری ئەوان ئازاری رێگایەکی دوورە،ئەوەی من باسی دەکەم چیرۆک نییە ،ئازارە ،ئازارێکی راستەقینە
ئەو دەستەیە بە باشترین شێوە ئەرکی خۆمان ڕاپەڕاند بە ھەر جۆرێک بوو گەیشینەوە ھێزەکەی خۆمان و لە گەڵ دەستەکانی دیکە کەوتینەوە سەر یەک ،لێرەش بریندار“ێک ھەیە کە بوونە سێ بریندار.
………………………
لێرە جارێکی دیکە دەگەڕێمەوە بۆ رووداوەکانی
نێو گوورھان“و گووند.
لە شەڕەکەی سەر گوورھان“٩ کەس کووژراوە.
نزیکەی وابزانم ٢١“کەس بە دیل“گیراون.
……………………..
ئێستا ھێندێک شت ھەیە ڕوونی بکەمەوە.
فەرماندەی گروە“ی زەربەت ناوی فەتتاح“بووە !کە کورد بووە ،کە دەبێتە شەڕ شانسی خۆی لە نێو گووند دەبێ ،ئەوە دەبێ لەوێ خۆی لە ماڵ“ێک دا حەشار دەدا ،دوایی بەوەش قەناعەت ناکات و دەچێتە دە(کادێن)و لەوێدا خۆی دەشارێتەوە.
ئەو کەس“ە دواتر نزیک دوو ساڵ دەگیرێ رێژیم باوەڕی پێ ناکات!!
ئەوەش ئاکامی جاشەتی!
فەرماندەیەکی بەشداری ئەو شەڕە ،شتێکی بۆ گێڕامەوە… کە لێرەدا وەک خۆی دەینووسم.
ئەو جاش“ە چەند جارێک لە سەردەشت“ھەرەشە لە باوکی ئەو پێشمەرگە دەکات!دەڵێ:رۆژێک دێت کوڕەکەت بە گوێ بادراوی بۆت دەھێنمەوە ئێرە! جارێک باوکی تووڕە دەبێ دەڵێ: کووڕی من وا نەپێچراوەتەوە بە پیاوی وەک ئێوە بکرێتە دیاری.
ئەو رۆژە دوای شەڕەکە“ ھەموو شتەکانی لەوێ دەکەوێتە دەست پێشمەرگەکان! یەکێک لە جاشەکان“کە خۆی تەسلیم کردوە ،دەڵێ:ئەوە شتەکانی بەرپرسی گروە“ی زەربەتە“ کە ناوی دێنێ و باسی دەکات پێشمەرگەکە دەزانێت ئەوە ئەو کەسەیە کە ھەڕەشەی لێ کردووە! ئەوە دەبێ پشتێندەکەی“دەھێنێ بۆوەی دواتر وەک بەڵگەی ترسەنۆکی لە بەرابەر ھەڕەشەکانی دا بە چاوی دابدرێتەوە! ھەر واش دەکات و دوایی پێش گیرانی بۆی دەنێرنەوە ھەر باوک-یشی پێی، دەڵێ: ئەوە دیاری کووڕی من(ە)بۆی ناردوویی!!!!!
دەی بۆ کوردی جاش کوا شەرم و حەیا ..!
زانیارییەکانی دیکە…..
لە کاتی شەڕەکە دا جاشێک دەکووژرێ بە ناوی سەید“کە خەڵکی شنۆ“بووە ،ئەو وەک باس دەکرێ باوکیشی جاش“بووە ئەو ئێوارە تا دەکووژرێ دەست نادات و شەڕ دەکات!!!
کەسێکی دیکە بە ناوی ساڵح“جاش سەرباز دەبێ تا کوژراوە شەڕی کردووە.
پێشمەرگەکان دوای ئەوەی کەل و پەلە بە جێماوەکانی گوورھان“ئاگر دەدەن ،بە ئەو دیلانەی پێیانن بەرەو نێو گوند“دەڕۆن لەوێ پێشوازی گەرمیان لێ دەکرێ و لە نێو بزە و شادی خەڵک دا کە تێکڵاوێک“یش لە ترسی دوایی دەبێ! پێشوازیان لێ دەکرێت.
لە نێو دیلەکان“دا یەکێک کە کەمێک برینەکەی قووڕس دەبێ خەڵک داوا دەکات بیدەنەوە بە ئەوان!راستی قسەی خەڵک ئەوە دەبێ کە بۆ گووندەکە وا باشە! تا بۆ بەیانی کە ھێزە سەرکووتکەرەکانی رێژیم ھاتنە نێو گووند“ئەو دیارییە کەمێک لە تووڕەیی و رەفتاری نا مرۆڤانەی ئەوان کەم بکاتەوە،دیارە: پێشمەرگەکان خۆشیان دوای تەداوی“کردن دەیانەوێ بیدەنە دەست خەڵکی گووند.
لە گەڵم بن….
با بە پێنووسێکی پێشمەرگانە رووخساری پێشمەرگە بۆ ئێوە وێنا“بکەین چاو لێ بکەن لە نێو ڕەفتاری دڕندانەی ئەوان دا ،پێشمەرگە چەند رەفتار بەرز و باوەڕ بە جوانییەکانی ژیان دەردەکەوێ ،ئەو خەونە بۆ رزگاری رۆژێک دێت باوەش بە نیشتمان دا دەکات ،ترس و لە نسکۆ نەبێ چاو لە مێژوو بکەن چەند جارێک نائومێدی زاڵ بووە ،کەچی زۆری نەبردوە گزنگی خۆر گەڕاوەتەوە.
نەوەکانی ئێستا گوێ بگرن کێشەی ئێمە نەبوونی یەکگرتوویی ،نیشتمان فرۆش و خەیانەت کارانی خۆماڵ“ین! ھەر خاکێک نیشتمان فرۆشی ھەبوو پرۆسەی رزگاری زۆر دوا دەکەوێ.
گەڕامەوە…
ئێستا ئەو بریندارە لای خەڵکی گووندە.
لەوە دەگەڕێین جارێکی دیکە دێمەوە باسی دەکەین. بزانین ھێزەکانی رێژیم دوای شەڕ“چی دەکەن.
ھەر ئەو شەوە ھێزێکی یەکجار زۆر لە شاری سەردەشت“و دەورووبەری دێن بەرەو مەیدانی شەڕ“کێشەکە ئەوەیە ئەوان ناوێرن لە گووند نزیک ببنەوە لە دەشتی ئاغەڵان“دەمێننەوە لە وێوە بە چاوەدێری ئەوان دەست دەکرێ بە تۆپ و کاتیۆشا بارانی“ناوچە و گووند“چەندین شووشەی پەنجەرەی ماڵان و مەدرەسە بە ھۆی سەوت و پڕیشکی تۆپ دەشکێن ،ئیدی خەڵک لە ترس و خۆفێکی زۆر دا ئەو شەوە دەمێننەوە. بۆ بەیانی رۆژی دواتر ھێلیکۆپتەر“دێتە ئاسمانی ناوچە دواتر نیروە“کە دێت.
دەست دەکەن بە ئازارو ئەزییەتی خەڵک ،بەڵام دواتر کە دەزانن چەند کەسێک پەنا دراوەو کەسێک بە برینداری ڕاگیراوەو باس لە ھاوکاری و بێ تاوانی خەڵک دەکەن لە کۆڵیان دەبنەوە.
ئێستا لێرە ماوە ئەوە باس بکەم ئەو کەس“ە کە بە برینداری دەدرێتە دەستی خەڵکی گووند“,ئێستاش سەردانی خەڵکی گووند دەکات و وەک وەفایەک خۆی و بنەماڵەو کەسی و کاری رەفتاری خەڵک و پێشمەرگەکانی لە بیر نەکردووە.
رەفتاری ھێزەکانی پێشمەرگە لە گەڵ دیلەکانی شەڕ“سیاسەتێک بوو کە بە جۆرێک کاریگەری ھەبوو دوژمن زەندەقی چوو بوو لێی ،ئەو باسە زۆر ھەڵدەگرێ و لێی دەگەڕێم.
من بە باشی ئاگادار نیم چۆن پاشەکشە کراوە ، تەنیا ئەوەندە دەزانم دواتر ئەو بریندارەی کە لەوێ ھەبوو ئەویش کە گووللە“لە ڕانی“درابوو، دوو“کەس لە ناو گووند“گوێدرێژێک“(کەر) بۆ پەیدا دەکەن دواتر بریندارە سوار دەکەن و لە مەیدانی شەڕ دوور دەکەونەوە. لە سەر یەک پاشەکشەی ئێمەش کەمێک بە بڵاوی بوو.
دوا جار لە شوێن“ێک ھەموو تیم“ەکان کەوتینەوە سەر یەک ،سەرجەم ٣“ێ بریندار کە لە باشترین پێشمەرگەکانی ھێز“بوون.
ئێستا دوای شەڕێکی قوورس ،ھێزێکی ماندووین ،شەکەت ،برسی بە بوونی چەند بریندار.
دوای شەڕ“بە پەلە دوور کەوتینەوە ھەر بۆیە ئەوە بوو بە ھۆی ماندوویەتی زیاتر .
ئەو جار ھاتین تا ھەرچی زووتر ناوچەکە تێپەڕێنین ئێمە گوورج ،وەزعی کاک عەلی حاجی“تا بڵێی خراب ،چەند جار لە ھۆش چوون.
(وەڵاخ)ەکەی کە سواری کرابوو ،ئێستر“ێکی خۆمان بوو ،ئەو شەوە زۆر ئەزییەتی کردین!بەردەوام سەری نەوی دەکرد ھەر جارێک دووبارەی دەکردەوە بریندار“ھاواری دەکرد ،ئەو شەوە پارێزگاری کردنی بریندار“بە کاک مەحمەد میراوەیی بوو.
میراوەیی ،چاک ھیلاک ببوو پێیەوە سەرەرای دووری رێگا(ھاوسار)ەکەی تووند خستبۆ سەر شانی تا ھیچ مەودایەک نەمێنێتەوە بۆ جووڵاندنی سەری.
وا بزانـم لە دەورووبەری گووندی نارست“و ئەوانە بوو لە جێگایەک(وەڵاخ)ەکە نەدەپەڕییەوە! بە ھیچ زۆرێک،ئەوە بوو پێشمەرگەیەک گووتی:با بێتە خوارێ دەیخەمە سەر کۆڵم“ھەر چەند بۆ خۆی و رەفیقان ھەوڵیان دا سوودی نەبوو! بە پێداگری خستیە سەر کۆڵی ئەوە بوو بۆ ماوەیەک لە ھۆش چوو ،کە بوو بە ھۆی دواکەوتن.
ئەو جار لەوێش ژیایەوە ،ئەوە لە حاڵێک دا لە باری چارەسەرییەوە ھیچی ئەو تۆی بۆ نەکراوە برینێکی بچووک لە دەرێ و لەناوەوە ریخۆڵەکانی بڕیوە خوێن ریزی(داخل)ی دەکات
پێویست بوو بە زوویی عەمەلی“بۆ بکرێت . پێشمەرگایەتی چەند سەخت بووی ،چەند پێشمەرگە لە بێ ئیمکاناتی دا شەھید بوون.
ئەو جار ، بە ھەر جۆرێک بوو سەر خرایەوە کەوتینەوە رێگا چاک ھیلاک ببووین ،زۆری نەبرد جارێکی دیکە ئاگاداریان کردین کە حاڵی بەرەو خرابی دەڕوات جارێکی دیکە لە نزیک سەرچاوەیەک!!!پشوویەک دراو بریندارەکەمان ھێنایە خوار ،لەوێ بەشێکی زۆر بەو قەناعەتە گەیشتبووین کە شەھید دەبێ.
وچانەکەی ئەوێ کەمێک درێژ بوو ،تا تەواو ھۆشی ھاتەوە بەر و چەند حیلاج“ێکی سەرەتایی پێ درا.
ئەو جار ھاتین ،دەبێ زیاتر خۆمان بکووتین تا رۆژ بە سەرمان دا نەیەت.
دەی ،گەیشتینە نزیک گووندێکی سەر رێگامان لەوێ دەبوا نان“وەربگرین ئەوە بوو خەڵک ئەوانەی ئێمەیان دیت بە پەلە نان“یان بۆ ھێناین. کاتی پەڕینەوە لە خوار گووند“ئەو (کەر)ەی یەکێک لە بریندارەکانی سوار کرابوو جەنەی“گرت نەدەپەڕییەوە! جا جەنەی(کەر)شتێکی بێ تامە ناوبانگی خۆی ھەیە!!دەترسا نەدەپەڕییەوە.
لەوێ گیرمان کرد! ئەوە بوو کاک عەلی حاجی“خۆی بە نیوە گیانی ،گووتی: چاوی ببەستن…!
ئەوە بوو ،چاوی بەستران و پەڕییەوە.
بێ وچان سەرکەوتین ،بۆ لای بەیانی لە شوێنی مەترسی دەرچووین لە جێگایەک وچانێکی باش“ن وەرگرت لەوێش کادرە“کانی دەرمانی ھەوڵ“یان دا(سرۆم)ی بۆ وەسڵ بکەن کە سوودی نەبوو.
لەوێش وەڕێکەوتین و بە ئازارێکی زۆر ئەو دیو“بووینەوە ،سەرەتا دەیبەن بۆ ڕانیە“لەوێ نایبەنە دووکتۆر“یەکسەر بۆ قەندیل بۆ نەخۆشخانە لەوێش دوکتۆری جەڕراح“نابێ و بە ئازارەوە بۆ سلێمانی“لەوێش کە دەگاتێ دوکتۆر“نامێنێ و چاوەڕوان بۆ بەیانی.
ئەوە بوو چیرۆکی راستەقینەی شۆرشگێڕانی رۆژھەڵات لە رۆژانی بەرگری دا.
کاک عەلی ئەو جارەش نامرێ و بۆ خزمەتی گەلەکەی دەمێنێتەوە.
لە کۆتایی دا بیر ھاورێیانی دەخەمەوە
کە حیزبی دێموکرات چەند کادری باش و خەڵکی ،شارەزاو کاریگەری ھەبوو.
ئەگەر لێرە باسی ئەوە بکەم کە کاک عەلی حاجی“دواتر دەبێتە مەسئوولی پێوەندییەکانی حیزب لە قەڵادزە“و رانیە“،لانی کەم بەشێک لە تواناکانی کادرە خەڵکی و لێھاتووەکانی حیزب“تان بۆ دەردەکەوێ.
لە دۆخی خراب و سەردەمی تێرۆرە“کان دا چ دەورو کاریگەرییەکی باشی ھەبوو لەو ناوچە ئاڵۆزەدا.
بە دەیان ھێما و ئیشارە دەتوانین باسی ئەوە بکەین کە ڕایەڵکەو شانە برسییەکانی جمھووری ئیسلامی“یان ھەر بە ھاوکاری خەڵک و کەسایەتی و لایەنە مەسئوول و پێوەندیدارەکان بە چۆک دا ھێنابوون.
ئەو کات ھاوکاری بە جۆرێک بوو
ئاسایش و زۆر شوێنی دیکە ببوون بە شوێنی ڕاگووشینی پیاوەکانی جمھووری ئیسلامی.
رەنگە بە لاتانەوە سەیر بێت!
کاک عەلی خۆی شاھیدە ،ئێمە بۆ خۆمان لەو وەزعەی خۆمان بەرپرسیارین!!!
………….
زۆر درێژ بۆوە تکایە ببوورن
ویستم کۆتایی پێ بێنم.
ھیوای سەلامەتی بۆ ئێوەی ئازیز.
تکایە لە ھەڵەکانم ببوورن و ھەر رەخنەیەک ھەبێ لە خزمەت دام.
……………
لە بیرم کرد کاک فایەق کاژەیی“لەوێ خۆی تەسلیم کرد بە باوەڕی من دەوری ھەبوو لە خۆ بەدەستەوە دانی ئەوانی دیکەش
کاک فایەق بوو بە پێشمەرگەو دەیان ساڵی تەمەنی بۆ رزگاری گەلەکەی بوو ئەو بوو بە فەرماندە بوو بە کادری باش و دڵسۆز.
بەداخەوە بە ھۆی نەخۆشی بە جێی ھێشتین
رووحی شاد بێت.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *