بەشی: ھەشتاو نۆھەمی گەڕانەوە(٨٩) له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی

Posted by
بەشی: ھەشتاو نۆھەمی گەڕانەوە(٨٩)
نووسینی: عەلی سوورەچۆمی…
ئیدامەی بەشی ٨٨
…………………….
دوای دوو شەوو ڕۆژ ،ئەوە تەنیا ڕۆژێک بوو کە وچانێکی تێدا بوو. راستی بڕینی رێگای لە ڕادەبەدەر کاری لە توانای ئێمە کردبوو. شەوەکەی لە ھەر پێ“گرتنەوەو پشوویەک دا چەند کەس“ھەر لە جێگای خۆی…خەو“بە لایدا دەبرد ،ئەوەش بە ھۆی سەختی رێگاو دووری لە ڕادەبەدەر بوو .
…………………….
بۆ نێو ڕووداوەکان.
خەریک بوو تووشی شەڕ دەبووین ،شەڕێک کە بیری لێ نەکرابۆوە ،تەنیا پەلاماردانێکی لە نەکاو بوو. ھێشتا چەند گزینگ“ێکی ھەتاو مابوو ،ھەرچی پێشمەرگەکان بوون لە شوێنی خۆیان لە دەورووبەری جادە“دانیشتبوون چاوەڕوانی ئێمە بوون. ئەو ماوە کە بە ڕاکردن و پشوو سواری بە لێواری جادە“دا بەرەو ھێزەکانی دوژمن لە نزیک بوونەوە دا بووین ، بۆی ھەبوو لە پڕ و ھەر لە سەر جادە“تووشی ماشێن“ی دیکە بین! جا ئەگەر نیزامی با ،ئەوە ھەر لە یەکەم دەرکەوتن دا دەبوا دەستی خۆمان پێش بخەین و رێگا نەدەین دەرفەت بێنن.
تا گەیشتن بە ھێزەکانی دوژمن کە کەمێک کەوتبوونە خوار پایەگا“ی خۆیان و بیری ھیچ دوژمن“ێک بە خەیاڵیان دا نەدەھات ،زۆری نەمابوو. بە(احتیاط)و ئیرادەوە تا ئێرە ،چەندین شوێنی حەساس“کە لە ژێر دیدی پایەگا“دا بوو تێپەڕن کردبوو.
کە تەواو نزیک بووینەوە ،ماشێن“ی ئەوان دەرکەوت لە لێواری جادە“ڕاگیرابوو(تویتا)یەک بوو ،زۆر پاک. زۆر ھیلاک ببووین ،دوو رەفیقەکانم لە پشت سەری من بوون. کات بەرەو ھەستیاری دەڕۆیشت زۆری نەماوە چەند ڕەگبارێک لە لوولەی سێ کڵاشینکۆفی شاخی دەربچن و لە جێگایەک شەڕ“ڕووبدات کە زۆر مەترسیدار بوو ،ئەویش بە ھۆی بوونی پایەگا“لە سەر سەری خۆمان و دووری رەفیقان لە کاتی شەڕ“دا.
کاتی ئیرادەو بڕیاڕ بوو بۆوەی بە دوژمن بڵێین: پێشمەرگە وەک ئەو ھەورە تریشقە بەھاری-یانەیە کە لە پڕ ئاسمانێک دا دەگرێ و رێژنەی بارانی خۆی دادەدا. من گەیشتبوومە نزیک ماشێن“ی ئەوان ویستم کەمێک سەبر بگرم تا رەفیقەکانم دەگەنە ئەو شوێنەو وێکڕایی سێ لووڵەی کڵاشینکۆف دەبنە دەستە چیلەیەک لە ئاگر“. ھەر ئەوەندەم زانی یەکێک لە پاسدارەکان بە چەک(ە)وە بەرەو ماشێنەکەیان ھات ئەو تفەنگی لە دەست دا بوو.
ھیچ دەرفەتێک نەمابوو ،شەڕ“دەستی پێ کرد…لە ئەو دەرباز بووین بەرەو ئەوانی دیکە
ئیدی ئێستا سەنگەرو پێشمەرگە لە ئێوارەیەکی دیکەی نیشتمان دا بیرەوەری خاوەن دارییەتی لە نیشتمان دەنووسنەوە. ھێشتا ماشێنەکەیان ھیچ گوللەیەکی بەر نەکەوتبوو ،لە پڕ لە پشت سەری ئێمە رەگبار“ێک کرا کە ئاوڕم دایەوە مەنسوور“بوو لە ماشێنەکەی دەدا !! ھاوارم کرد مەنسوور گیان نەیکەی دەست رابگرە . ئەوانی دیکە چارەیەک-یان نەما چەند کەسێک کووژران و بریندار بوون ،بە جۆرێک دەست پێشخەری کرا کە وەک ھەڵۆ“لە ماوەیەکی زۆر کەم لە مەیدانی شەڕ“دا کەوتنە بەر پەلامارێکی لە ناکاو ،تەنیا یەکێک ڕایکرد کە ھەر نەمان ھەویست بکووژرێ.
لە یەکەم رەگبارەکان(ە)وە پایەگا“ ھێشتا ھیچ دژکردەوەیەکی لە خۆی نیشان نەداوە!! دوو کەس کووژرا و چەند بریندار لەوێ لە لێوار جادە“کەوتبوون.
بریندارەکان دەپاڕانەوە کە ژن و منداڵیان ھەیە و بە خاتری ئەوان نەیانکووژین! راستی کووشتنی بریندار یا دیل“بە ھیچ جۆر بەشێک نەبوو لە رەفتاری پێشمەرگە ،بەڵام: ئەوە بەو مانایە نییە ھەڵە نەکرابێ یا کارێک نەکرابێ کە لێی پەشیمان بین. دیمەنێک کە ئەو ئێوارە شاھیدی بووم زۆر نیگەرانی کردم ! جار ھەیە لە مەیدانی شەڕ“ڕووداوی ناخۆش پێش دێت من لەوە زیاتر باسی ناکەم.
ئێستا……
بە پەلە گەڕاینەوە بۆ لای ماشێنەکە“کە چاوم لێ کرد شووشەکانی پێشەوەی ورد ببوون دوو تەگەری پێشەوەی تەقی“بوون. کەریم گووتی: حەیف تازە ناتوانین بیبەین و خۆمانی پێ دەرباز بکەین ،مەنسوور رەحیمی، گووتی: کاکە نا با تاقی بکەمەوە ،ھەر ئێستا لێی دەخووڕم. ئەوە بوو سوار بوو سویجی“لێدا ماشێن“ بێ کێشە بوو. ……………
جارێ شتێکی دیکەو دواتر دەگەڕێینەوە.
ھێشتا پایەگا“ھیچ دژکردەوەیەکی نیشان نەداوە ئەوان ئەگەر لە پایەگا“بێنە دەرەوە بە سەر جادە“و شوێنی ئێمە دا زاڵ دەبن و دەبێ لە شوێنی خۆمان تا تاریکی ھەوا شەڕ“بکەین.
ئەو جار حەمە نارستی“فەرماندە بە بێسیم“پێی گووتین: ئەگەر دەتوانن ماشێنەکەیان بێنن.
دەی راستی ئەوە بوو ،یەکێک لە بریندارەکان گەیشتبۆوە ناو پایەگا“و دەیانزانی چی ڕوو دەدات! لەوەش زیاتر مەودایەکی زۆر دەبێ بەبەرچاوی پایەگا“وە ببڕین.
بە پەلە ساخ بووینەوە….
مەنسوور“شۆفێری دەکات و ئێمەش تفەنگ لە دەست دا بەرەو ڕووی پایەگا کە تەقەیان لێ کردین ئێمەش بە رەگبار لێیان بدەین! واش بڕیار بوو مەنسوور“ بە ھیچ جۆر نەوەستێ.
سوار بووین ئامادە بەرەو ھاوڕییانمان کە لە نزیک کەلێنی قەمتەران“لە سەر جادە بوون.
ھاتین و بە پەلە مەنسوور پێی لێنا ،ماشێن“لە سەر رینگ“ھەر ناڵەی بوو ئیدی مەنسوور“زۆر شارەزایانە رێگای نەدا ماشێن“بسووڕێ یا ڕێڕەو بگۆڕێ ،ئێمە کڵاشینکۆف“لە دەست دا چاوەڕوانی دژ کردەوەی ھێزەکانی دوژمن لە ناو پایەگا“بووین ،کەچی: ھیچ ڕووی نەدا،گەیشتینە ناو ھاوڕێیان و لەوێ پێشوازیان لێ کردین.
فکرەیەک:
………..
بەشێک لە بەرپرسان وا ساخ ببوونەوە کە ماشێنەکە“ببەین بۆ ئەو دیو سنوور! لە مەرزی کێڵێ“(دیژبانی)یەک ھەبوو وا بڕیار درا تیم“ێک پێشمەرگەی ئازا سوار بن و لەوێ کە تووشی بەربەست بوون بە رەگبار لە دوژمن بدەن و رێگا بکرێتەوە! بۆ ئەو بیرۆکەش ھەموو پێشھاتێک لە بەرچاو گیرابوو ، ئەوە بوو ساخ بووینەوە.
دەی… دەبین بە دوو تیم“، تیم“ێک ماشێنەکە ببەن و تیم“ێک بە پێی بەرنامەیەک کە دیاری کرابوو شەو دەرباز بن…
زۆر لەوێ کێشە بوو لە سەر ئەوەی باشە ھەموو ئەوانە بە جێگای خۆی! ئارێ بەراستی ئەو ماشێن(ە) لە سەر ڕینگ تا ئەوێ چی بە سەر دێت! دواجار ، دەرکەوت ئەوە ئیمکانی نییە ئەویش نە لە بەر ھێزی دوژمن و بەربەستییەکان، بەڵکوو: بە ھۆکاری ئەوەی ماشێن“دوو تەگەری لە کار کەوتووە.
ئەو جار بڕیار درا ھەر لەوێ بیسوتێنین.
چەند ھاوڕێیەک لەوێ مانەوە بۆوەی ئاوری بدەن کە ئەییوب سووری“و چەند کەسێکی دیکە بوون. ئێمە کەمێک دوور کەوتینەوە لە پڕ چڕە دووکەڵ ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشی و بڵێسەی ئاگر بەرز بۆوە. بەو جۆرە دوای زەربەی ناو شار“ئەو ئێوارەش دوژمن تامی تاڵی شکستی چێشت و باوەڕی پۆڵایینی پێشمەرگە لە ئێوارەیەکی جوانی بەھاری دا جارێکی دیکە بە دوژمن“ی گووت: ئێرە کوردستان(ە)بە کاتی باوەڕو سوور بوون لە سەر خەبات بۆ رزگاری.
…………………
دوای عەمەلیات
ئەوە بوو بڕیار درا کە بۆ شەو بچین بۆ گووندی بێورانی سەرێ“لەوێ جارێکی دیکە پەیمان و وەفاداری پێشمەرگە دووپات بکرێتەوە.
لە سەر ئەو بڕیارە سوور بووین ،گوندی بێورانی سەرێ“یەکێک لە گوندە گەورەکانی ناوچەو خاوەن خەڵکێکی پێشمەرگە خۆشەویست بوو ھەر جەولەیەک بەرنامەی چوون بۆ ئەو گوندە دادەنرا دەبوو بە ھۆی شادی پێشمەرگەکان.
بە پەلە دوور کەوتینەوە بۆ تاریکی ھەوا لە گوند نزیک بووینەوە ،دوای تاقی کردنەوەی رێگاو دەورووبەری گوند جارێکی دیکە میوانی ماڵەکانی خەڵکێکی میھرەبان بووین. ئەوە بوو تا درەنگانی شەو لە ناو گوند دا ماینەوە سەردانی خەڵک و پەیمان نوێ کردنەوە یەکێک لە ئەرکەکانی ئێمە بوو ،جەوانەکانی گوند لە دەرەوە و لە دوکان و ماڵەکان دا لە دەوری پێشمەرگەکان کۆدەبوونەوە. جاری ئاوا ئەگەر کەسێکی خائین! ھەبێ خۆی پەنا دەدات یا لە گوند ڕادەکات.
شەو درەنگان لە گوند دەرچووین و بە سەرکەوتنێکی زۆرەوە بەرەو شوێنەکانی خۆمان گەڕاینەوە……
ماوە لە کۆتایی دا جارێکی دیکە باسی نامەو چەند وێنەیەک بکەم کە لە گیرفانی یەکێک لە کووژراوەکان دابوو.
ئەوە مێژووە ،خۆزگە دوای چەندین ساڵ ڕاگرتنی ئەو نامەو چەندین نامەی دیکە بە ھەڵە و تێنەگەیشتن نەم سووتاندبان…
ئێستا زۆر جار کە مێژووی شەڕەکان دەخوێنینەوە ئاسارێکی بە جێماو دەبێتە بیرەوەری رۆژانی شەڕ و ئەو کاتە ناخۆشانەی کە ڕوویان داوە.
ئەو نامە جیاواز بوو لە نامەی گیرفانی سەربازێک“کە بۆ پارێزگاری لە خاک لە بەرامبەر سووپایەکی داگیرکەر وەستاوە.
بەڵێ: ئەو نامە و چەندین نامەی دیکە ئی گیرفانی کەسانێکە کە ھاتوون چرکەکانی داگیرکاری و سەرکووت و شکنجە فێر دەبن بە دوور لە ھیچ ڕووحم و بەزەییەک.
ئەو سەربازە رەفیقێکی یا ھاو شاری و ھاو مەحەلەیەکی کە چووە بۆ مەرەخەسی نامەیەکی ئەو سەربازەی بردووە بۆ بنەماڵەکەی لە گەڕانەوەش دا جوابی نامەیەکی لە خێزانەکەیەوە بۆ ھێناوەتەوە. لە گەڵ نامەکەدا وێنەی بنەماڵەکەی بۆ ھاتبوو چەند بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی گەڕانەوەی بوون.
ئەو وا دیار بوو ،باسی پیرۆزی ئەرکی خۆی کردبوو لە کوردستان ئەو کارەشی بە ئەرک و وەزیفە زانیبوو ،ئیدی بێ خەبەر لەوەی ئەو چ تاوانێکی نامرۆڤانە بەرامبەر بە خەڵکێک ئەنجام دەدا کە ژیان بۆ خەڵکەکەی و رۆڵەکانی کراوەتە چ زووڵمێکی گەورەو زۆر جار کووشتن بە بێ تاوانی.
ئیدی شەڕی داگیرکاری تەواو نابێ تا ئەو جۆرە سەربازانە ھەبن و راستیەکان نەزانن…..!
…….
تا دەرفەتێکی دیکە و لە قۆناخێکی دیکەدا
ببوورن لە ھەڵەکانم…..
…………………………………………………..

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *