بەشی: نەوھەدو چواری گەڕانەوە(٩۴) له نووسینی: عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی: نەوھەدو چواری گەڕانەوە(٩۴) له نووسینی: عەلی سوورەچۆمی.
درێژەی بەشی ۴ و کۆتایی…
مێژووی شۆڕشگێڕانی شاخ پڕە لە ڕووداوی گرینگ کە نابێ ڕێگا بدەین ون بێت.
بۆ نێو ڕووداوەکان
ڕووداوەکان لێرە تەواو دەکەین ،تۆش ئاکامی گەمارۆی دوژمن و ھەوڵەکان بۆ ڕزگار بوون دەزانی بە کوێ دەگەن.
دوای ئەوەی باس لەوە کرا کە سێ“ کەس تووشی چ چارەنووسێکی ناخۆش بوون. ئێستا ،دەگەڕێمەوە بۆوەی بزانین ئێمە کە تیم“یکی نزیکەی ٨ کەس“ین چی دەکەین بۆوەی دەرباز بین. باش ، با بیرتان بخەمەوە کەس شارەزا نییە تا ئەو تیم(ە) بەرەو ئاقاری دەرباز بوون ڕێبەری بکات ،کەواتە: ھەنگاوەکانی دوایی بەرەو ئاقارێکی سەخت دەڕۆن ،کات وردە وردە بەرەو دەرنگی دەچێت دەمێکە لە نێو بازنەی گەمارۆدا“خوول دەخۆین ،ئیدی دابڕان لە کەس(ە) شارەزاکان کە تا ئەو کات بەوان پشت ئەستوور بووین ھێندەی دیکە سێبەری مەترسی زیاد دەکرد. ھەموو لایەک ھەر گڕو بڵێسەی چەک و دەنگی ڕەگبارەکان بوو! لە ناوەڕاستی ئەو ھێزە زۆرەی دوژمن“دا مابووینەوە. ئەگەر جارێکی دیکە بیرو بخەمەوە ئەوە باسم لەوە کرد ،کە: چەند جارێک ھێزەکانی دوژمن کەوتنە بەرامبەر یەک و بوو بە لێکدان-یان! ئەو سەر لێ شێواوی و تێکەڵ بوونەی ھێزەکانی دوژمن“ بە سوودی ئێمە بوو ، دەمانتوانی جێگا گۆڕکێ بکەین و خۆمان لا بدەین.
……………..
ھەوڵی دەرباز بوون و بە ھەڵە بردنی دوژمن.
……………..
ئێستا دەبێ لە بیری خۆماندا بین ،ئەوە بوو کەمێک لە دەوری یەک کۆبووینەوە ،چەند قسەیەکی کوورت و پێشنیاری ئەوەی ،لێرە جارێ خۆمان پەنا“بدەین ،بەڵام: وا بکەین دوژمن پێی وابێ لە بازنەی گەمارۆ دەرچووین. دیارە بۆ ئەوە ، ڕووداوی جیا بوونەوەی ئەو چەند کەس(ە)بە سوودی ئێمە تەواو ببوو لە بەر ئەوەی دوژمن“پێی وایە ھەموو تیم“لەو شوێنەوە ڕەنگە دەرباز بوو بن.
باش….
لەوێ بە پەلە لە سەر ئەوە ساخ بووینەوە کە نابێ خۆمان بشێوێنین و ورە لە دەست بدەین ،کە وا دەکات ببین بە خۆراکی دوژمن ، دوای ھەوا ڕووناک بوون ھیچ شانسێک بۆ دەرباز بوون نەمێنێ! وە دوا جار ،دەبێ تا دوا فیشەک لێرە شەڕ“بکەین.
ئاوا ساخ بووینەوە: لە بەرامبەر خۆمان پایەگایەکی دوژمن ھەبوو بە ڕووی ڕۆژھەڵات دا چراکانی دیار بوون ، وابزانم پێی ،دەڵێن(گردەسووری باسکە دوو) گووترا مادام پێدەشت و تەواوی ڕێگاکان بەستراون جارێ دەچین لە نزیک پایەگا“خۆمان حەشار دەدەین ،جێگایەک کە دوژمن خەیاڵی ئەوە ناکات کە ئێمە چووبین لە نزیک خاک ڕیزی“ پایەگا“خۆمان پەنا دا بێت. ئەوە بوو بە نێو تەقەی ھێزەکانی دوژمن“دا بەرەو ئەو شوێنە ھەڵکشاین ،بیرۆکەیەک کە دواتر تێگەیشتین چۆن دوژمن“ی بە ھەڵە برد. ماوەیەکی زۆر لەوێ ماینەوە ھەر لەو شوێنەش ڕا کە بەرز بوو ،تا ڕادەیەکی زۆر تەقەی ھێزەکانی دوژمن و ئاراستەی ئەوانن دەزانی ،ھەروەھا تەگبیری ئەوەمان کرد کە ئێمە ئێستا لە کوێی شار“ین ،لە کاتی دوور کەوتنەوەدا دەبێ چ مەسیرێک ھەڵبژێرین. راستی ئێمە وەک ڕێگا شارەزا نەبووین ،تەنیا وەک مەسیر ساخ ببووینەوە بەرەو کوێ بڕۆین. ئێستا ئەو چەند کەس(ە) دوو جار نیگەران و لە دڵەڕاوکێ داین ،جارێک دۆخی خرابی خۆمان ،جاڕێک“یش چارەنووسی نادیاری ھاوڕێکان-مان.
…………..
کاتی بڕیاڕ
…………..
ئێستا تەقە تاڕادەیەک کز بووە ،کەواتە: دەبێ کات بە فیڕۆ نەدەین!
بەو جۆرە ،ئەوە کە دەبێ بەرەو کوێ بڕۆین ساخ بووینەوە. ئێستا کە ئەو دێڕانە دەنووسم باش دەزانم چەند ژیرانەو پێشمەرگانە لێرەش بڕیاری خۆمان داوە. با ئەوەش باس بکەم ،ئەو چەند کەس(ە) دەبێ بە پشت ماڵی گوندی وشترمل“دا ھەڵگەڕابین بەرەو دەشتی سەڵکتان“و دواتر بەرەو چیای تاژەندر“. دەی ئەو جار ، ئەو جار ! بە ئارامی لە حاڵکێدا دەنگی ھێزەکانی دوژمن لە ناو پایەگا“دەھات و لەوێوە بە سەر ئێمەدا تەقەیان دەکرد ،کەوتینە ڕێگا ،بە ھیوای دەرباز بوون….ئەھھا ! با شتێکی دیکە لە بیر نەکەم… بڕیاری ئەوەش درا کە ئەوە دوا بڕیار دەبێ ،لێرە تووشی ھەر بەربەستێک بووین ئاگامان لە یەکتر بێت ،سەنگەر بگرین و بە ھیچ جۆرێک گەڕانەوە ناکرێ! تازە دەرفەت نەماوە..
ئێ کاکە ،وەرە لە گەڵم…..
پشتی سەری یەک بە ھێواشی بە نێو دەوەنەکان و ئاماڵ بنار ڕۆیشتین تا دوور کەوتینەوە بە مەودایەک کە تا کاتی پەڕینەوەو شۆڕ بوونەوە نەبێ لە دەشتایی نزیک نەبینەوە ، جا کە دوور کەوتینەوە ھەوڵ بدەین بپەڕینەوە. بەڵێ: ھیلاک ھیلاک ببووین ،تینوو ،برسی ،ترس و زۆر نیگەرانی دیکە کە کەمتر بە ھیوای خۆمان بووین ،بەو حاڵەش چۆکدا نادەین و بەردەوام دەبین بۆ زاڵ بوون ، ئیدی پێشمەرگایەتی و شەڕ“بەرامبەر جمھووری ئیسلامی و سەدان ھەزار کەس لە ھێزی چەکدار ،ئەو مەترسیانەی ھەیە.
ھاتین بێ ئەوەی تووشی کەمین“بینەوە دوور دەکەوتینەوە بە شێوەیەک لەوە دڵنیا بووین کە مەیدانی گەمارۆ“شکاوەو دەرباز بووین.
بەڵام: ئەوەش تەواوی کار نەبوو! ئیدی نە دەزانین بە تەواوی بەرەو کوێ دەچین نە ئەوەی بەو شیوو دۆڵ و تەپۆلکانەدا ،دوا جار لە کوێ سەر دەردێنین!وەستان نەبوو ،ھیوایەک ھەبوو بۆوەی خۆمان بگەیەنینە جێگایەکی ئەمن“. تا ھەوا ڕووناک بوون ،بێ ئەوەی وچان و پشوویەک ھەبێ ڕێگا ببڕین. بەرەبەرە بەرەو چیایەکی بەرزی ناوچە ھەڵدەکشاین ھێشتا تووشی ھیچ ڕووداوێکی ناخۆش نەبووین. باش لە بیرمە ،لای بەیانی بوو بەرەبەرە شەو زرینگا بۆوە تا وای لێ ھات ھەوا ڕووناک بوو ، ئەو کات ئێمە کەوتبووینە سەر ملەی تیژە باسکێک“و سەر دەکەوتین ،تاوێک بوو لە بەرامبەر ئێمە بە دەستی چەپی خۆماندا چرای گوند“ێک دیار بوون ،بە مەزەندەی ئەوەی نەکا لێرە پایەگا“ھەبێ ،خۆمان دەکووتا بۆوەی بەر لە ھەوا ڕووناک بوون دوور بکەوینەوە. ئێستا رەفیقان چاک ھیلاک بوون ،ھێزی ئەژنۆی ئێمە بەو ھەورازەدا بە تەواوی لە کەمی داوەو شل بووین. کە خەریک بوو مەودای بینین زیاد دەبوو کەمێک وەستاین ،لە بەرامبەر گوند“چاوێکن گێڕا بە ناوچەکەدا و قسە کردن لە سەر ئەوەی کەوتووینە کوێ! ھەوا ڕووناک دەبوو! لە شوێنی خۆمان لە سەر جەستەی شەکەت درێژ ببووین بە نائومێدی ھەر یەک لە ئێمە خەیاڵی شتێکی جیاوازی بە مێشک دا دەھات! لە پڕ ،یەکێک ڕاست بۆوە ! گووتی: کووڕینە ئەوە گوندی سڵکتانە! ئەوەش پایەگا و جاشخانەیە لە پشتی گوند…دڵنیا بن! پەلە بکەن با دوور بکەوینەوە! ئەوەشی ،گووت: ئەوەش چیای تاژەندەرە“وای ئێمە درووست ھاتووین ھەرچی زووتر ،بەر لەوەی پایەگا“بزانێ با بەرەو چیا“بڕۆین. ھەر چەند ژاکاو بووین ،بەڵام:ھیوا بوو بۆ ڕزگار بوون لە دەست چارەنووسێکی ناخۆش. ئیدی چار نەبوو ،ئەو جار پێویست بوو چنگ“لە شاخ گیر بکەین و بەرەو بەرزترین لووتکەی چیا ھەڵکشێین. زۆر بە پەلە مەودایەک ھەبوو دەبوا بیبڕین ھەر چەند ھێزی ئەژنۆمان شل ببوون.
بە ھەڵەداوان ھەستاین و ھەر ئەوەمان کرد کە باسم کرد ، بۆ درەنگانێک ھەر چەند کەوتبووینە ڕووناکی لە دەورووبەر ڕا ،بەڵام: خۆمان گەیاندە بەرزترین چیای ناوچەکە.
کە گەیشتینە ئەو شوێنە ،ھەر کەس لە جێگای خۆی کەوت و کەس ئاگای لە کەس نەما.
درەنگانێک کە نائومێد بووین لە چارەنووسی ئەو سێ کەسەمان ،وا ساخ بووینەوە دوای نیوەڕۆ بەرەو گوندەکانی نارست“و بووبانە“بڕۆین ،چۆن برسییەتی و تینووەتی ھێزی لێ بڕی بووین.
……………..
ڕووداوێکی سەیر!
……………..
چاک بیرم نەماوە سەعات چەند ڕۆیشتین ئەوەندە دەزانم ڕۆیشتین بەرەو ئەو دوو گوندە“،گەیشتینە نارست“لەوێ دابەش بووین لە یەک دوو ماڵ“خەریکی نان خواردن بووین نازانم چۆن بوو …ھەواڵیان بۆ ھێناین کە دوو پێشمەرگەی دیکە لێرەن و یەکێک زۆر بە قوورسی بریندارە! دەی ،پرس و وەڵام! دەرکەوت کە ھاوڕێکانی شەوی ڕابردووی خۆمانن.(ئەوەندەی بیرم مابێت تیمێک پێشمەرگەی دیکەش لەو دەورووبەرە ھەبوون کە ئێمە ئەو کات نەماندەناسین)
…………
بزانین چۆن ئەو دوو کەس(ە) گەیشتوونە ئێرە.
…………
لە بەشی پێشوودا گێڕامەوە چۆن بووە ،لەوێ کە دەکەونە ناو پایەگا“و لێیان دەدەن بە ڕەگبار“ یەکێک بریندار دەبێ ،یەکێک ھەڵدەبڕێ ،ناسر „سەلامەت دەبێ و ھاوڕێ بریندارەکەی جێناھێڵێ دەیھێنێ بە زەحمەتی و ئازاری زۆر تا دەگاتە گوندێکی نزیک لەو شوێنە ، لەوێ سەر بە ماڵێکدا دەکات و وەڵاخ“ێک وەردەگرێ ،ھەر ئەو شەوە بەرەو گوندی نارست“دێت ،لە ماڵێک خۆیان حەشار دەدەن.
ئەو نەفەرەی دیکە کە دابڕاوە نەگەڕایەوە بۆ پێشمەرگایەتی ،ئەو کووڕێکی قەدیمی بوو بۆ نەگەڕایەوە ھێشتا من ھیچ نازانم! تەنیا دوای ماوەیەکی زۆر بێ ھەواڵ و سۆراخ!!،حیزب ھەواڵی بۆ دێت کە خۆی تەحویل داوەتەوە.
…………
بوونی ناسر“ و ھاوڕێکەی لەوێ بۆ ئێمە زۆر دڵخۆشکەر بوو ،شتێک کە باوەڕ کردنی زەحمەت بوو ،کە ناسر“پیرۆتی ئازەر ،چۆن توانیویەتی ئەو بریندارە بەو برینە کاریگەرەوە دوور بخاتەوە.
ئەو کارانە بۆ پێشمەرگەیەکی وەک ناسر“چاوەڕوان نەکراو نەبوون ،ئەو کووڕی ئومێد و بەرگری بوو لەوانە بوو کە سەنگەر و ھەڵمەتی بە دەیان جار تاقی کردبۆوە.
بە ھەر حاڵ ،دڵ خۆشی ھەموومانی داگرت. تەنیا نیگەرانی چارەنووسی رەفیقەکەی دیکەمان بووین کە دەبێ ئایا شەھید بوو بێت بریندار بێت بە دیل گیرابێت!
ناسر“گووتی: بۆی گەڕاومەوە ،دواتر زۆر چاوەڕێم کردوە بە سەبر بانگم کردووە ،بەڵکوو گوێی لە دەنگم بێت یا بەرەو مەسیری ئێمە ھاتبێت ، کەچی: ھیچ سوودی نەبوو!
ئەو ڕێگای خۆی گرت و ئێستا لە ژیاندا ماوە.
باش.
بەو جۆرە کەوتینەوە سەر یەک
شەھیدمان نییە ،بریندارێک ھەیە ،یەکێک بێ سەروشوێن جارێ.
خۆمان ڕێکخستەوەو بەرنامە دانرا بۆوەی ھەرچی زووتر بگەڕێینەوە بۆوەی چارەی بریندارەکەمان بکرێ. لەوەدا سەرکەوتوو بووین شەوەکەی توانیمان خۆمان دەرباز بکەین.
ماوە ئەوە بنووسم…
رێژیم بۆ بەیانی ھێزێکی زۆر بە ناوچەکەدا بڵاوە پێدەکات و دەست دەکەن بە گەڕان و پشکنینی ناوچەو ھەتا دەونەکان ،بۆوەی بزانن چەند پێشمەرگە کووژراوە! چۆن ئەوان ھەر بۆ بەیانی زوو لە ناو خەڵکی شار“دا تەبلیغاتی ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە شەو چ زربەیەکی کاریگەریان لەو تیم(ە) داوە
ئەوان بە دەر لە کوژرانی کەسێک کە بەداخەوە کورد بوو ،ھەر لە شوێنی یەکەم چەند برینداریان دەبێ. لەوەش زیاتر ،دواتر لە تاریکی شەودا بە ھۆی تەقە“کردن لە یەکتر بە دڵنیایی کوژراویان ھەبووە.
……………………….
تێبینی:
١-ئەو ڕووداوە پرسیاری زۆری لە سەرە!
لەوەی باشە لەو ھەموو پێشمەرگە ئازاو خاوەن ئەزموون و شارەزا ,ئەو تیم(ە) بەو پێکھاتەوە بۆ! دیارە ئەو کات ھەر دەستە-و لکێک-بۆ خۆی بڕیار دەدا بە تایبەت بۆ بەرپرسان ئەو جۆرە عەمەلیاتانە دەبوونە ناوبانگ.
٢- چۆن ئاشکرا بووین!
ھۆکارەکانی چی بوون ،ھەڵەی خۆمان بوو یا کەسێک پێشتر پێوەندی ھەبووە.
٣- ئەو نەفەرەی ھەڵبڕاو بە چەکەوە خۆی تەحویل دایەوە
ناتوانـم لە تاریکی ھیچ شتێک بنووسم!!
……….
ببوورن زۆر ماندوو بوون.
وێنە
دوو بەشدار بوو دوو ھاورێی ڕۆژانی خەبات
کاک کەریم فەرخەپوور.
عەلی سوورەچۆمی.
……….
کۆتایی
………………………………………………………

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *