ئێوارەیەکی شین : دڵی_ڕۆژھەڵات

Posted by
ئێوارەیەکی شین
#دڵی_ڕۆژھەڵات
ئێوارەیەکی شەممە
من و تۆ
دەچینەوە ناو داڵانێک لە خەیاڵ و

ناو وەھمێک لە یادەوەریمان
ئێوارەیەکی شەممە
سپی سپی دەچینەوە ناو ناو سلێمانیی و
ئەزمەڕ دەبێتە پارچەیەک سەوزایی
ئەوە من و منین
دەبینەوە بەشێک لە نایادەوەری و
تۆش دەبیتەوە جوزئێک لە یاد
یادکردن
لە فەرھەنگی شیندا
لە نەخشەی سووردا
لە خەیاڵی سەوزدا
سپی دەچێتەوە ناو شوێن و
شوێن دەبێتە ڕوئیای زەمەنمان.
سپیبوون کوشتنی سڵاوکردنە لە سەر شەقامەکانی تەمەن و
لە یادچوونەوەی ھەموو شتێکە و
ونکردنی ڕاکردنە
شیعر
گەڕانەوەیە بۆ سەرەتای ھەموو خەیاڵکردنێک و
لە بەینبردنی زەمەن.

سلێمانیی
#دڵی_ڕۆژھەڵات

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *