چه‌ند نوکته‌ به‌شی دووه‌م

Posted by
ۆژێک باوکێک به‌کوڕه‌که‌ی ده‌ڵێ : کوڕم ئه‌گه‌ر دایکت منداڵی بوو ناوی ده‌نێین ” ئاسیا ” کوڕه‌که‌ ده‌چێته‌قوتابخانه‌ مامۆستا ی جوغرافیا ده‌پرسێ کیشوه‌ری ئاسیا له‌کوێیه‌؟  منداڵه‌که‌ ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه‌و هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڵێ مامۆستا له‌ناو زگی دایکمه‌.
:::::::::::::::::::::::::::::::

جارێک منداڵێک ده‌چێ ددانی دربێنێ ، منداڵه‌که‌ هاوار ده‌کات دکتۆر ده‌ڵێ هاوار مه‌که‌ ئێستا ده‌ستم بۆت نه‌بردووه‌ منداڵه‌که‌ ده‌ڵێ ئاخر دکتۆر گیان تۆقاچت له‌سه‌ر قاچم داناوه‌ .
:::::::::::::::::::::::::::::::
 جارێک شێتێک به‌ دوکتۆرێکی ووت ئێمه‌ تۆمان زۆر خۆش ده‌وێت ، دوکتۆر ه‌که‌ ووتی بۆ چی ؟ شێته‌که‌ ووتی چونکه‌تۆمان وه‌ک و خۆمان حیساب کردووه‌.
:::::::::::::::::::::::::::::::
 جارێک منداڵێک له‌باوکی پرسی باوکه‌من کوڕی کێم ؟ باوکیشی گووتی ڕۆڵه‌ تۆکوڕی منی به‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره‌ت لێ کرم ؟ منداڵه‌که‌ش گووتی بابه‌ ده‌نا دایکم هه‌موو رۆژێ پێم ده‌ڵێ کوڕی که‌ر .
:::::::::::::::::::::::::::::::
جارێک منداڵێک مریشکێکی کڕیبوو هه‌مووڕۆژێ سێ جار ئاوی گه‌رمی به‌مریشکه‌که‌ ده‌دا ، وتیان باشه‌بۆ ئاوی گه‌رم ده‌ده‌یته‌ مریشککه‌که‌ت ؟ منداڵه‌که‌ش وتی ئاخر تا‌وه‌ک و هێلکه‌ی کوڵاوم بۆ بکات .
:::::::::::::::::::::::::::::

مامۆستایه‌ک به‌خێر هاتنی میوانه‌کانی ده‌کات و به‌ منداڵه‌که‌ی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ بۆچی به‌میوانه‌که‌مان ناڵێی به‌خێر بێی که‌ره‌؟ منداڵه‌که‌ش به‌میوانه‌که‌ ده‌ڵێ به‌خێر بێی که‌ره‌ .

:::::::::::::::::::::::::::::
 جارێک مامۆستایه‌ک به‌دوو قووتابی زۆر هار ده‌ڵێ : ئه‌وها‌هاربن  یه‌کێکتان فڕێده‌ده‌مه‌ “دیجله‌” و ئه‌وه‌ی ترتان فڕێده‌ده‌مه‌ ” فورات ” یه‌کێ له‌ قوتابیه‌هاره‌کان ده‌ستی هه‌ڵده‌برێ ووتی: ئاخر مامۆستا له‌ ” شه‌تڵعه‌ڕه‌ب ” به‌یه‌ک ده‌گه‌ینه‌وه‌ .

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *