عه‌لی سووره‌چۆمی‌

گه‌رانه‌وه‌ ڵاپه‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ بابه‌ته‌کانی عه‌لی سووره‌چۆمی
درێژه‌
>>>>

خدربه‌گ

ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە

بۆ خوێندنه‌وه‌یی بابه‌ته‌کان >>>

محه‌ممه‌د بایزیدی

محه‌ممه‌د بایزیدی>>>

عومه‌ر فه‌رخه‌پوور

بۆ چه‌ند شارێک

مه‌ودای نێوان چه‌ن

 شارێکی ئێران

 بۆ سه‌رده‌شت به‌ ماشێن

سه‌رده‌شت

مه‌هاباد

١٢٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بۆکان

١٤٤ کیلپۆمێت

سه‌رده‌شت

سنه‌

٣١٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

شنۆ

١٤٠ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ورمێ

٢٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیلام

٦٠٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

پیرانشار

٩٢ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

بانه‌

٦٨ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ته‌ورێز

٣٤١ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

ئیسفهان

٩٣٧ کیلۆمێتر

سه‌رده‌شت

تاران

٧٢٧ کیلۆمێتر

په‌خشی راسته‌وخۆ

له‌سه‌ر هێڵ

لە مێژووی جوڵانەوەی کورددا زۆرن ئەو کەسانەی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان هەمیشە یار و یاوەری جوڵانەوە بوون و خزمەتی زۆریان بە دۆزی رەوای میللەتەکەیان کردوە. بەڵام وەک سەربازی ون، ناویان نادیار ماوەتەوە. ناوچەی سەردشت بە درێژایی مێژووی جوڵانەوەکان پڕ بووە لەم کەسە سادە، خۆنەویست و شۆڕشگێڕانە کە دڵیان هەمیشە لای پێشمەرگەکانی دێموکرات بووە بۆ ساتێکش بە بیر و باوەڕ لە پێشمەرگە دانەبڕاون . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەیانیە، تازە خۆر لە چیای سەرکەشی “گۆمێ” ڕووناکی دەرخستبوو بوو تا بە تیشکە بەتینەکانی چیای “جەنگی” و دەر و دۆڵی ناوچەکەی گەرم دابێنێ. لە داوێنی ئەم دوو چیایەدا هەڵۆ تیژباڵەکانی زمزیران و پێشەوای هەمیشە زیندوو، ئەویندارانی ڕێگای ئازادی مابوونەوە. ماندوو و شەکەت، ڕێگایەکی دووریان بڕیوە. دەیانهەوێ بە شکاندنی سەرخەوێک ماندوویی شەوی ڕابردوویان دەرکەن. پێشمەرگەکان هەر کەسەو لە گۆشەیەک چۆتە نێو کیسەخەو وخەریکی حەسانەوەن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی ( نۆزده‌هه‌م) (١٩) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ ) لە گەڵ نوێ کردنەوی پەیمانی وەفادری بە ڕێبازی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان و هەمووشەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری گەلەکەمان جارێکی دیکە دێمەوە خزمەتی ئێوەی خۆشەویست تاڕووداوەکانی ڕابردوو کە پڕبوون لە فیداکاری و شانازی بۆ ئێوە بەڕێزان بگێڕمەوە. دەشزانم ڕووداوەکان بێ کەم‌وکوڕی نین و نابن . هەروەک لە بەشەکانی پێشوودا باسم کرد ساڵی ۶۷ هیجری شەمسی ۸۸ی میلادی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان ساڵێکی ناخۆش بوو، ڕێژیم هێزێکی زۆری لە سنوورەکان جێگر کردبوو، زۆربەی سنوورەکان مینڕێژ کرابوون و دەربازبوون لە مەرزەکان کارێکی ئاسان نەبوو . بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانە ئێمەش وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کار و چالاکی خۆمان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان درێژەمان بەئەرکە کانی خۆمان دەدا تاپیلانەکانی کۆماری ئیسلامی پووچەڵ بکەینەوە . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی هەژدەیەم (١٨) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ ) ئەم جارەیش بەدنیایەک ئاوات و ئارەزووی وەدی‌نەهاتووەوە دەچمە قووڵای سەردەمێکی سەختی خەبات وتێکۆشان، ئەو دەورانەی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان تەنیا بەچەکی شانی لە بەرانبەری هێزی پۆشتە و تەیاری کۆماری ئیسلامی دا وەک شێر بەرگریان دەکرد بۆئەوی بە دوژمن بڵێن ئێمە بۆ وەدەستهێنانی مافی گەلی خۆمان هیچ کەندووکۆسپێک ناتوانێ ئیرادەی ئێمەی شۆڕشگێڕ تێک بشکێنێ . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی حەڤدەیەم (١٧) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ ) یادەوەری و بیرەوەرییە خۆش وناخۆشەکانی ڕابردوو نە کۆتاییان دێ و نە لە بیر دەچنەوە .ئەگەر چاوێکی خێرا بە مێژووی حیزبی دێمووکرات‌دا بخشێنین بە ڕوونی بۆمان دەردەکەوێ کە ڕێبازە پڕشکۆکەی پێشەوا، دوکتۆر قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی شەهیدانی دیکەی ئەم حیزبە چەندە پڕڕێبوار و ئاوەدانە. لە هەمووهەلومەرجێک دا ئەم خەباتەیان بە بێ سڵکردنەوە لە سەختی و دژوارییەکان ئیدامە داوە، ڕۆژ نەبووە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان زەربە لە هێزی داگیرکەری دووژمن نەدن . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ڕۆژگارە سەختەکان تێپەڕ دەبن، بەڵام سەروەرییەکان لەبیر ناچنەوە. ئەو رۆژانەی بەسەرمان برد پڕبوو لە فیداکاری و گیانبازی، لەخۆبردوویی قووربانی زۆرمان بۆ دا، بەڵام لە کۆتایی‌دا بەچۆک‌دا نەهاتین و نەبەزین . هەروەک لە بەشی پازدەهەم‌دا باسم کرد، لە چەند بەشی جیادا سەروەرییەکانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دەخەینە بەرچاوی ئێوەی خۆشەویست . بنکە و بارەگاکانی هێزی گیاڕەنگ وکۆمیتەی شارستانی سەردەشت هەر لە “سوونێ” و “کونەمار” جێگیرن. ناوچەکە بەتەواوی ئاوەدان و لە ژێرکۆنترۆڵی ئێمە دابوو. ئێمە بۆ ماوی پێنچ ساڵ بە تەواوەتی لەو شوێنە مابووینەوە و لە بەردەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان‌دا بوو. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
ساڵی ١٣٦٧ ساڵێک بوو پر لە رووداوی جۆراوجۆر، چەندین ڕووداوی گرینگ ڕوویان ‌دا کە هەر کامەیان بەئەندازی خۆی لە سەڕەوتی کار و تێکۆشانی ئێمە وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان کاریگەریی خۆی هەبووە. لەو ساڵەدا زۆر ڕووداوی گرینگی تاریخی و قەت لەبیرنەکراو روویان دا کە تا ئێستاش ڕاست ٣٠ ساڵیان بەسەردا تێدەپەڕی، بە جۆرێک لە جۆرەکان شوێنەواری هەر ماوە. یەک لەو ڕووداوانە ڕاوەستانی شەڕی هەشت ساڵەی عیراق و ئێران بوو کە دوای ڕاوەستانی ئەم شەڕە هێزێکی زۆری کۆماری ئیسلامی کە پێشتر لە گەڵ عیراق لە شەڕدا بوون گەڕانەوە کوردستان و پەلاماریان بۆ سەر خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، درندانەتر لە جاران درێژە پێ دا کە لە گەڵ مقاومەتی خەڵکی کوردستان و وەساندنی گورزی قورس و قایم و قارەمانانەی هێزی پێشمەرگە بەرەوڕووبوونەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
(تێرۆری فەرماندەی لێهاتووی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی) لە بەشەکانی پێشوودا لەڕوانگەی خۆمەوە وەک پێشمەرگەیەکی بەشدار لە زۆربەی کار و تێکۆشانی حیزبی لە ناوچەی سەردەشت کە ئەوکات لاوێکی تازە پێگەیشتوو بووم و زۆر لە مێژ نەبوو هاتبوومە نێو ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، باسم کردوە. هەر چەند دەزانم گێڕانەوی بیرەوەریەکانی دەیەی شەست کە تائەمڕۆ 29 ساڵی بەسەردا تێ‌دەپەڕێ ڕەنگە کارێکی زۆر ئاسان نەبێ . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
(بەشی سێزدەهەم) (١٣) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی: خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ ) هەروەک لە بەشی پێشوودا باسی چۆنیەتی هاتنی هێزی پێشمەرگە وجێبەجێ کردنی هەمووکارەکانمان بۆ تۆمارکردنی چالاکیەکی دیکەی پێشمەرگە کانی هێزی گیاڕەنگ لە ناوچەی سەردەشت کرد، ئێستا لە دوایین بڕگەی ئەم بەشەدا دابەشکردنی تیمەکان و کۆتایی ئەم عەمەلیاتە بۆ خوێنەرانی خۆشەویست باس دەکەم. لەو عەمەلیاتەدا گورزێکی وەها وەهێزی دووژمن کەوت کە هەرگیز فەرامۆش ناکرێ . ئێستایش ناخۆشییەکانی شەوی پێشم هەر لە یادە. بەتایبەتی بێ‌ئاوی و تینوێتی . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی دوازدەیەم (١٢) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی: خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ ) بەرەو پاییز دەچین هەوا لە قەندیل گۆڕاوە و هەنگاوەکانی بەرەو وەرزی سەرما و سۆڵ دەنێ. هەوارچییەکانی هەردوو دیوی ڕۆژهەڵات و باشوور بارگە و بنەیان تێکەوە پێچاوە و بەر گووندەکانیان دادەکشێن. کۆمەڵێک بەرەو گەرمێن و هێندێکیان بەرەو گوندەکانی دەوروبەری جادەی سەردشت و پیرانشار دەگەڕانەوە . بناری قەندیل بەرەو چۆڵبوون دەچوو. تەنیا ئێمە و پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە قەندیل مابووین . ئەوەی بەدی دەکرا کاروانچییەکان بوون لە ناوچەکە . هەم ئێمە و هەم یەکێتی بارەکانمان لێ گومروک دەکردن. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی یازدەیەم (11) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی: خدربه‌گ ئێستا لەگەڵ نووسینەوی ئەو بیرەوەریە کەوتوومە یادی ئەو ڕۆژەی کە هەموومان لێک دابڕایان و هەرکەسەو بەرەو شوێنی خۆی وەڕێ دەکەوت. ئای چەندە ناخۆشە کە کۆمەڵێک ڕەفیق وپێشمەرگە کە شەو و ڕۆژ بەیەکەون و دەڕۆن و نازانن داخوا جارێکی دیکە یەکتر دەبیننەوە. ئایا دەتوانن چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو داستانە بۆ یەک بگێڕنەوە؟! چونکی ئەوەمان زۆر جار بە چاوی خۆمان دیوە؛ کاتێک دوای تەوابوونی عەمەلیات ڕەفیقەکانمان شەهید بوون، لە هەموو خۆشی و ناخۆشیەکانی‌دا پێکەوە بووین و ئێستا زۆریان نەماون. پێم بڵێن ئەگەر پیروباوەڕ نەبێ چۆن ئەم ناخۆشیانە تەحەموول دەکرێن . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی ده‌یه‌م (١٠) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی: خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ )بۆ گێڕانەوی بیرە وەری ئەم جارە دەگەڕێمەوە بەهاری ساڵی 1366، بۆ ئەو کاتەی لەگەڵ پۆلێک لە هاوڕێ، هاوسەنگەرو فەرماندە بەوەجەکانی ڕۆژە سەخت و دژوارەکانی خەبات .ئەو ڕۆژانەی کە ڕۆژ نەبوو لە ناوچەیەکی کوردستان چەندین کەس لە هێزی داگیرکەر لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە زەربەیان لێ نەدرێ . هەرچەندە گێڕانەوی ونووسینەوی ئەو هەموو خۆڕاگری و فیداکارییە ڕەنگە کاری کەسێکی وەک من نەبێ . بەڵام ئەوەندی بۆم بکرێ و لە دەستم بێ بۆ زیندووڕاگرتنی ئەو دەورانە و ناساندنی بە نەسڵی تازەی نەتەوەکەمان ئەرک و وەزیفەی هەموومانە. باش دەزانم هەرکارێک کە بیکەی حەتمەن کەم وکورتی خۆی دەبێ. بەڵام بەهەر حاڵ من ئەوەندەم لە دەست دێ. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی نۆیەمی(٩) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە نووسینی: خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ ) لە قەندیلەوە بۆ تۆمارکردنی داستانێکی دیکەی لەبیرنەکراو بەدەستی پێشمەرگە تێکۆشەرو بوێرەکانی هێزی گیاڕەنگ . ئەو پێشمەرگانەی کە بە دەیان جار هێزی دووژمنیان لە نێو دۆڵ و لێڕەوارەکانی ناچەی سەردەشت‌دا تەفر و توونا کرد . ئەوهێزی کە خاوەنی بیروباوەڕ و ئیرادەیەکی پتەوە و هەرگیز دووژمن نەیتوانی بەچۆکیدا بێنی . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
زۆر دەمێکە بیر لە گەرانەوەی زێدی خۆم دەکەم عەیامێکە بە دیار ئەو خۆزگەمەوە،تەمەن دەتوێنمەوە،گەر خەون و خەیاڵ نەبان و،بەشێک لە چاوەروانی ئێمەیان دانەپۆشیبا،دەبوا حەسرەتی چاوەروانی ئەو سەفەرە ئازاری چەند با.ئەمشەو بارگەی سەفەر لە کۆڵ،یەکەم ھەنگاوەکانی ئەو گەرانەوە دەست پێدەکەم. دەمێکە دوورم لە یادگارییە جوانەکانی مناڵیم،لە بیرەوەرییە خۆشەکانی، . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی حەوتم (٧) ئەم ڕۆژانەی قەت لەبیرناچنەوە : له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن بۆ نووسینی بیرەوەری ئەم جارەیان هەناگاوە کان خێراتر دەبن وخەیاڵێکی قووڵ هەڵم دەگرێ دەستم دەخاتە ناودەستی شۆڕەسوارانی سوارچاکی پێدەشتەکانی وەڵاتی من . ئەم شۆڕەسوارانەی کە هەرگیز و هەرگیز بۆگەیشتن بەسەر بەستی وئازادی ماندوو نابن وڕێگە سەخت ودژوارەکان دەبڕن . بڕینی ڕێگە سە خت ودژوارەکان تەنیا ئەم تێکۆشەرانە دەیان بڕین کە بەئیمان بەسەر کەوتن هەنگاویان دەنا . لەنووسنی نەوی داستانێکی دیکەی قارەمانە کانی هێزی گیاڕەنگ دەکەومەوە بیری ئەم بەیانیەی کەهەموولە پڕکانیان لە داوێنی چیای سەرکەشی گۆمێ یەکمان گرتەوە ۰یەکترمان لە باوەش گرت . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
بەشی یەکەم ١ ( ئەم ڕۆژانەی لەبیر ناچنەوە) له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن بەهارە بەفرلەلای ئێمە نەماوە دەشت ودەر بەگوڵ وگیاداپۆشراوە بەهاری سوونێ وکونەمارو گۆڕێ کچان لە جوانی دابێوێنەیە . کێوەکانی جاسووسان وکەنێرێ پەڵک ڕەشیان تێ کەوت بوو ڕۆژانە فەرماندەکان کۆ دەبوونەوە پێشمەرگەکانیش وەک هەمیشە خەریکی ڕەخت وتفەنگان بوون خۆیان ئامادە دەکرد . هەموومان بیرمان لەوەدەکردەوە داخوا ئێمەئەوڵ جەولە لە گەڵ داین بۆ چوونەوە بۆناوخەڵک هەموومان لەسەرهەست داخواشتێکەمان دەست دەکەوێ . درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی چاردەهەم!
بە دواداچوون بۆ ڕووداوەکە!
ماوەیەک دوای گەمارۆکە، کاتێک خاوەن ماڵ لە زیندان ئازادکرابوو، تیمێکی تەشکیلاتی بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆیەکانی گەمارۆدرانی پێشمەرگەکان سەردانی گوندەکەیان کرد. پێشتر لە گەڵ چەند کەسێکی جێگای باوەڕ و ناسیاو لە نێو گونددا چۆنیەتی ڕوودانی گەمارۆکەیان تاوتوێ کرد. بەم ئاکامە گەیشتن کە ئەو کەسانەی پێشتر شکیان لە سەر بوو، دەستیان لەو کارەدا بووبێت، هەر ئەوان بۆ خەڵکەکەش جێگای گومان بوون. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی سێزدەهەم!
نهێنیەکان ئاشکرا دەبن؟!
نیوەی یەکەم:
شیلان، باش ئاگاداری چاوەڕوانی خانزاد بوو و دەیزانی کە هەرچەند دیداری خەڵکی دیکەی ئاوایی سوکنایی بە دڵی دەدات، بەڵام چاوپێکەوتنی نیزیکترین کەسی خۆی و دڵ دانەوەی کاریگەری زۆرتری لە سەر ورەی خانزاد دەکرد.
شیلان لە دەروونی خۆێیدا هێندە هەستی بە خەتاباری دەکرد، کە نەیدەتوانی بە هیچ جۆرێک دەریبڕێ. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی دوازدەهەم!
گیراوەکانی دوای گەمارۆ و هەڵوێستی خەڵک!
بە هاناوە هاتنی لێقەوماوان لە هەموو کات و ساتێکدا، یەکێک لە تایبەتمەندییە هەرە باشەکانی خەڵکی کوردستان بووە. ئەوە زۆرجار و لە شێوەی جۆراوجۆردا دووپات کراوەتەوە. دەڵێن لە هەر وڵاتێکدا دامودەزگای حکومەت جێگای متمانەی خەڵک نەبن، خەڵک زیاتر پشت بە خۆیان دەبەستن. پێشتر حکومەت زۆر گرینگی بەوە نەدەدا ئاخۆ خەڵک یارمەتی لێقەوماوان دەدەن یان نا. یارمەتیدانەکەش ئەوەندە بەربڵاو نەدەبوو. دەکرا دانیشتووانی گوندێک یان ئەوپەڕی چەند گوندێکی دەورووبەر یارمەتی چەند بنەماڵەیەکیان بکردایە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی یازدەهەم!
بە دوای ڕاپەڕینی خەڵکی باشوری کوردستاندا و شل بوونەوەی باری ئەمنی لە لای باشوری کوردستان، هێزەکانی باشور داوایان لە حیزب کردبوو کە ئەگەر هاتووچۆی نێو خۆی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش دەکەن با لانی کەم لە نیزیک سنورەکان خۆیان لە شەڕ لە گەڵ هێزەکانی ئێران ببوێرن. دیارە ئەوە زۆرتر هێرشی پێشمەرگەی بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی لە سەر سنورەکان دەگرتەوە. درێـــــــژه‌ی بــابه‌ت