لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!
بەشی دووهەم
لە بەشی یەکەمدا هەوڵمدا کورتەیەک لە سەر ژیانی خەڵکی گوندەکە و شێوە جۆراوجۆرەکانی پەیداکردنی بژیوی ژیانیان بخەمە بەرچاو. هەروەها چەند ڕستەیەکیش لە سەر میوانداری و دڵئاوەڵایی، هاوکات دڵسافی گوندنشینان باس بکەم. دواتر هاتینە سەر ئەو بەشە کە چۆن چەکدارانی خۆماڵی حکومەت کەڵکی خۆیان لەو خەڵکە وەردەگرن و هانیان دەدەن جاسوسیان بۆ بکەن و کەسانێکی وەک شیلانیش دەبنە هاوکاریان. درێـــــــژهی بــابهت

بەشی یەکەم
بە سەرهاتی تیمێکی تەشکیلاتی پێشمەرگە کە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە گەمارۆ دراون. ڕووداوەکانی پێش گەمارۆدران، کاتی گەمارۆدران و دوای گەمارۆ، هەروەها کاریگەرییەکانی لە سەر جموجۆڵی تیمی تەشکیلاتی و ورەی خەڵک لە ناوچەدا، لە چەند بەشدا بڵاو دەکەمەوە کە هیوادارم کەڵکی هەبێت.
—————– درێـــــــژهی بــابهت
بەشی حەوتەم، دوایین بەش
بە دواداچوون بۆ ڕووداوەکە!
تیمێکی پێشمەرگە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆی ئاشکرابوون و گەمارۆدرانی تیمە تەشکیلاتیەکە و وەدەست خستنی سەرەداوێک لە سەر ئەو کەسانەی هەواڵی بوونی پێشمەرگەکانیان بە هێزەکانی ئەرتەش گەیاندبوو، سەردانی گوندی “قەلەڕەشێ” یان کرد. لە چاوپێکەوتن لە گەڵ ئەندامانی ئەو ماڵەی کە پێشمەرگەکانی تێیدا گەمارۆ درابوون، شتێکی ئەوتۆ دەست نەکەوت. درێـــــــژهی بــابهت
دووبارە گەمارۆ!
بەشی شەشەم!
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە دواتر بە پێشمەرگەکان گەیشتن، لە سەر یەک هێزێکی ۲۴۰ کەسی ئەرتەش لە مۆڵگەکانی دەورووبەری “پردێ کۆڕبناوێ” و “دەشتی کەپرانێ” ڕا بۆ گەمارۆدانی ئەو پێشمەرگانە هاتبوونە ناو گوندەکە و دەورووبەری. هێزی هێرشبەر دوای شەڕێکی کورت و کوژران و برینداربوونی چەند کەسێکیان و شکانی یەکەم و دووهەم هێرشیان، نەک هەر لە ناو گوند بەڵکو لە دەورووبەری گوندیش کشابوونەوە.
درێـــــــژهی بــابهت
دووبارە گەمارۆ!
بەشی پێنجەم!
سەعات لای نۆ یان نۆ و نیوی شەو بوو کە لە باژاڕ ڕا وەڕێ کەوتین. جادەی گۆڕەهێلکێ چەندە بۆ ماشێن ناخۆش بوو دوو هێندە بۆ تراکتۆر ناخۆش بوو. بە جادەیەکی سەرەوژێری پڕ لە چاڵ و قوڵدا و بە سواری تراکتۆر وەڕێکەوتین. بە هیوای دەستکەوتنی ماشێن لە گۆڕەهێلکێ، قسەی تا ئەوێ لە گەڵ خاوەن تراکتۆر کرا. کەسێک زۆر ناچار نەبووایە، نەیدەتوانی سواری تراکتۆر بێت. درێـــــــژهی بــابهت

بەشی چوارەم!
کوێستانی باژاڕ ئەودەم هیچ مۆڵگەیەکی لێ نەبوو و خەڵک لەوێ هەستیان بە ئاسودەیی دەکرد. بەشێک لە وەرزێرەکان شەوانە لە سەر موچەکانیان دەمانەوە. بەشێکی دیکەش ڕۆژانە هاتووچۆیان دەکرد.
کوێستانی باژار! درێـــــــژهی بــابهت

بەشی سێهەم!
هەوڵدان بۆ دەرباز بوون!
داڵانی خانوەکە زۆر تاریک بوو و هاتنە ژوورەوەی کەسەکان کەمتر دەبیندرا. هێزەکەش وەک پێشوو هەروا بە هەڕەمەکی تەقەیان دەکرد، بەڵام هەر تەقەیەک لە لایان ئەوانەوە و لەو داڵانە تەنگەبەرەدا دەکرا ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێشمەرگەکان. لە پڕ دەستڕێژێک لە داڵانی ماڵەکە کرا و گڵ و خۆڵ و پرینچکە بەرد بە هەموو پاشخانەکەدا بڵاو بۆوە. درێـــــــژهی بــابهت

بەشی دووهەم!
خاوەنماڵ لە شار گەڕایەوە!
لای دوای نیوەڕۆ بوو، کچەکە لە شار و براکەی لە کاروان گەڕانەوە. دیاربوو خاوەنماڵ هێندێک کەل و پەلی بۆ “میوانە تایبەتەکانی”، کڕیبوو و بە تەمابوو زۆر بە باشی خزمەتیان بکات. لەو بارەوە گلەیی لێ نەدەکرا و زۆریش ڕووخۆش بوو، بەڵام کێشەکە لە بە کەم گرتنی لایەنی ئەمنیدا بوو، کە پێشمەرگەکانی خستبۆ شک و گومانەوە. پێشمەرگەکان دەنگو باسی نێو دێیان لێ پرسی، گوتی “هیچ باس نێە و وڵات زۆر ئارامە”. ئەوە لێکدانەوەی خۆی بوو و هێندە وەدوای هەست و خوستی نێو ئاواییش نەکەوتبوو. درێـــــــژهی بــابهت
دووبارە گەمارۆ!
بەشی یەکەم!
خۆر بەرەو ئاوابوون دەچوو و خەڵک لە سەر موچە و مەزراکانیان هاتبوونەوە نێو ئاوایی، تا دوای تێپەڕکردنی ڕۆژێکی پڕلە چەرمەسەری کاری وەرزێری، بحەسێنەوەو و هێزێکیان بێتەوە بەر و بتوانن لە عۆدەی کوێرەوەری ڕۆژی داهاتوویان بێنە دەر. بەو هۆیەوە نێو دێ، کە تا پێش ئەو کاتە لە نیوە چۆلگەیەک دەچوو، لە خەڵک جمەی دەهات. بەشێکی زۆری نێو دێ سێبەری بە سەرکشابوو، بەڵام زەردەپەڕی ئێوارە هێشتا لە چەند ماڵێکی لای ڕۆژهەڵاتی ئاوایی مابوو. درێـــــــژهی بــابهت
کاتێک لە بازاڕی سەفرە ڕا وەڕێکەوتین ماشێن نەبوو تا یەکسەر بەرەو نەخۆشخانە بەڕێ بکرێم. لە وێڕا هەر چۆنێک بوو ناردیانم بۆ بنکەی لکی ۳ی شەهید سمایل سەلیمی، لە گەڵاڵێ. لکی سێ، تازە لە باوزێ ڕا هاتبوونە گەڵاڵـێ و هەر لە کەپردا دەژیان. وابزانم لە بەر نامەی لک ڕایانگرتین. ئەو کاتە دەبووایە نامەی ئۆرگانێکی ڕەسمی حیزبت پێ بایە تا لە نەخۆشخانە وەک بریندار وەرتبگرن. درێـــــــژهی بــابهت
پاش پانسمانێکی سەرەتایی، لەو شوێنەڕا ڕا بەرەو گوندێکی دیکە، کە زۆر لەوێ دوور نەبوو وەڕێکەوتین. هاتنمان بۆ ئەو گوندەی دیکە لەبەر چیبوو نازانم، بەڵام ئەوەندەی دەزانم ڕێگاکەمان بڕێک دوور کەوتبۆوە. لەوێ لە مالێک حەساینەوە و بڕێک خواردنیان بۆ من هێنا، بەڵام دوای ئەو هەموو تینوێتیە، هێشتا گەروم هەر ئیشک بوو و توانای خواردنم بە چاکی نەبوو. ماستاوە شیرنەکەش بە نۆرەی خۆی ئیشتیهای نەهێشتبووم. درێـــــــژهی بــابهت
دەستپێکی ئازارەکان!
ئێش و ژانی خەڵک هەر لە کاتی شەڕەکە ڕا دەستی پێکردبوو. هێشتا باسێک لە شاردنەوەی پێشمەرگەیەکی بریندار نەبوو، کە کەسێکی ئاوایی بە ناوی “فەتحوڵڵا فەڕەنگ” تەنیا بە تاوانی ئەوەی لە کاتی شەڕەکەدا خۆی حەشار نەدابوو و مەزەندەی ئەوەیان لێکردبوو شوێنی تەئمینەکان بۆ پێشمەرگەکان ئاشکرا بکات، دابوویانە بەر دەستڕێژ و برینداریان کردبوو. فەتحوڵڵا برای شەهید “حەسەن ئەلیاس” شەهیدی ساڵەکانی ۴۶-۴۷ ی حیزب و هەروەها برای پێشمەرگەی حیزب “مام خدر ئەلیاس” بوو. تەنانەت منداڵێکی ۶-۷ ساڵانیش کە بە هەر هۆیەک بووە لە دەرەوەی دێ مابوو و هێشتا نەیتوانیبوو بگاتەوە ماڵەوە، بێ بەزەییانە کەوتبۆ بەر دەستڕێژ و برێندار کردبوو.
جێ هێشتنی شوێنی شەڕەکە! درێـــــــژهی بــابهت
بریندارێکی نادیار!
هێشتا ئەو تیمەی ئێمە هەستیان بە برینداربوونی من نەکردبوو و ئەوانیش وەکوو من پێیان وابوو کە دەبێ تیمی دیاریکراو چووبنە شوێنی خۆیان. ئامرازی پێوەندی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەدا زۆر کەم بوو و ئەوەش وایکردبوو کە ئەو دوو تیمە زۆر ئاگایان لە یەکتر نەبێت.
تیمەکەی من گوێیان لە هاواری خەڵکی گوند دەبێ و دەبینن کە کەسێک بە سواری هێسترێک و چەند کەسێک بە دەورەوە بەرەو دەرەوەی ئاوایی بەڕێوەن. بەڵام کاتێک دەگەنە بەتاڵایی ناودێ، لە پڕ دەگەڕێنەوە وبریندارەکە لە ناو پەرژینی ڕەزێکدا، کە تێکەڵاوێک لە چقڵی شیلان و مێوژیلکی ویشک بوو، دەشاردرێتەوە. درێـــــــژهی بــابهت
شەوی پێش عەمەلیاتەکە!
کاتێک گەیشتینە شوێنی حەسانەوە هەستێکی تێکەڵ لە خۆشی و دڵەڕاوکێ، سەرتاپای وجودی پێشمەرگەکانی داگرتبوو. خۆشی بۆ ئەوەی ماوەیەک بوو پێشمەرگە نەهاتبۆوە ناوچە و نێو خەڵک و هەروەها بەشداری کردن لە عەمەلیاتەکەدا. دڵەڕاوکێی ئەوەی کە ئاخۆ عەمەلیاتەکە تا چەند سەرکەوتوو دەبێت؟ شەهید و بریندارمان دەبێ؟ ئەگەر بوو چەند کەس دەبێ؟ بۆ خەڵکی ناوچەکە چۆن تەواو دەبێت؟
بۆ من یەکەمجار بوو دوای هاتنەوەم بۆ هێزی ۱۱ی شەهید موعینی لە چالاکیەکی وا بەریندا بەشدار بم. منیش وەک هاوڕێیانی دیکەم هەستم بە خۆشی و هاوکات دڵەڕاوکێش دەکرد. درێـــــــژهی بــابهت

سەرەڕای گیر و گرفتێک کە مۆڵگەکانی ڕێژیم بۆ هاتووچۆی خەڵکیان دروست دەکرد، “تەئمینەکان”، پاسەوانەکانی سەر ڕێگاکان زیاتر لەوەش ترسیان خستبۆ دڵی گوندنشینانەوە. دەمێک بوو چالاکی نیزامی لەو ناوچەیەدا نەکرابوو و هێزەکانی ڕێژیم، بە تایبەت پاسەوانەکانی سەر جادە، زۆریان خەڵک ئازاردەدا. ئێواران کە خەڵک لە سەر موچە و مەزرا، یان بێری لە نێو مەڕ دەگەڕانەوە “تەئمینەکان” پاسەوانەکانی جادەی سەردەشت –ئالان پێشیان پێدەگرتن و هێندێک جار سوکایەتیان پێدەکردن. درێـــــــژهی بــابهت