www.sardasht.net: هه‌واڵ / بۆ‌چوونه‌کان / ڕاگه‌یاندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌یه‌کی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت


گه‌رانه‌وه‌
ڵاپه‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ
بابه‌ته‌کانی
"گه‌رانه‌وه‌"
له‌ نووسینی
عه‌لی سووره‌چۆمی
درێژه‌
>>>>

ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە

بۆ خوێندنه‌وه‌یی بابه‌ته‌کان >>>
ناوی به‌رێوه‌به‌ر:

وشه‌ی نه‌هێنی:




له‌ بیر بوونی وشه‌ی نه‌‌هێنی

[ ]
شید سچپه
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930 
 
 

 


به‌شێک له‌ میوه‌کان خواردنیان له‌ ده‌رمان باشتره‌ و کارتێکه‌ری باشیان ده‌بێ له‌ خواردن دا
درێژه‌ >>>
         تازه‌ترین:

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی شەوی ٣ی پووشپەڕ کە بەهۆیەوە چەند کەس لە هێزە دژی‌گەلییەکانی ڕێژیم کوژران و بەداخەوە پێشمەرگەیەکی کوردستان شەهید بوو، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە..
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیەراگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

بۆ ئاگاداری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رادەگەیەنین کە لە درێژەی کار و چالاکی  و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار، شەوی ١٣٩٧/٤/٣ دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە حاڵی بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانیان بوون، لە شاخەکانی پشتی زیوە و کۆنە لاجانی سەر بە پیرانشار لە لایەن هێزە دژی گەلیەکانی رێژیمەوە دەکەونە بەر دەسرێژی چەک و پەلاماری هێزی رێژیمی دژە گەلی کۆماری ئیسلامی، پاش شەڕ و پێکدادانێکی زۆر و ئاگربارانی تۆپخانەکانی رێژیم لەو شوێنە، دوژمن بە کوژراو و بریندارێکی زۆرەوە تێک شکا، لەو پێوەندییەدا رێژیم کوژراوێکی خۆی بە ناوی ستوان دوو محمد هاشمی و بریندارێک بە ناوی کسری عبدالعلیزادە راگەیاندووە.  پاش کۆتایی شەڕەکە پێشمەرگەکان درێژەیان بە تێکۆشانی خۆیان دا . لەو شەڕەدا بەداخ و کەسەرێکی گرانەوە پێشمەرگەی ئازا و چاو نەترس هاوڕێ "سامان حەسەن پوور" ناسراو بە سامان شێوەسەڵی شەهید و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕاسان بوو.
پوختەیەک لە ژیان و بەسەرهاتی شەهید سامان شیوەسەڵی
هاوڕێ سامان حەسەن‌پوور کوڕی محەممەد لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لە شاری سەردەشت لە دایک بووە، لە تەمەنی ٧ ساڵیدا دەست بە خوێندن دەکات و هەتا ساڵی ١٣٨٨ فەوق دیپلۆم وەر دەگرێ. ناوبراو هەر لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە هۆگری کوردایەتی و نیشتمانپەروەری دەبێت، لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی بە هۆی بەستنی پشتوێنی ئاڵای کوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشتەوە دەگیردرێت و ماوەی ٧ مانگ زیندانی بۆ دەبڕدرێتەوە، هەتا ئەوەی لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کوردستان دەبێ. هاوڕی سامان بە هۆی لێهاتووی و ئازایەتی پلەکانی بەرپرسایەتی نیزامی تێپەڕاند و لە سازماندەیی نوێ‌دا بوو بە فەرماندەی یەکێک لە لکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدی تازەمان سامان حەسەن‌پوور و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
٣ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی
٢٠١٨/٦/٢٤ی زایینی
::::::::::::::::::::
ئێمه‌ وه‌ک به‌رێوه‌به‌رانی سایتی سه‌رده‌شت به‌ بۆنه‌ی شه‌هید بوونی سامان حه‌سه‌نپوور سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئارسته‌ی هاوسه‌نگه‌رانی و خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌که‌ی ده‌نێرین و خۆمان به‌شه‌ریکی غه‌می له‌ ده‌ست دانی ده‌زانین رووحی شادو سه‌نگه‌ری خه‌بات و تێکۆشانی پڕرێبوار بێ .
به‌رێوه‌به‌رانی سایتی سه‌رده‌شت


-- بابه‌تی تایبه‌ت بۆ چاپ‌کردنناردن بۆ دۆستێک --|::|یه‌کشه‌ممه‌ 3 پووشپه‌ر 1397 - 10:39:49-


بۆ ناردنی بۆچوون ده‌بێ بچیه‌ ژوره‌وه‌ی سایت ،‌ یان ئه‌گه‌ر نه‌بوویته‌ ئه‌ندام خۆت ناو نووس بکــه‌ی‌ . ئـــــــــێــــــره‌ بۆ ناونووسی کردن کلیک بکه‌

بـــــاوان کـــــه‌ریــــمی :: >>>
::شۆرش ئەبووبەکری :: >>>
11 گۆرانی غه‌زه‌ل مسته‌ف

ئه‌ڤین ئه‌لیاسی
ـ
زاهیر شه‌ریفی 2014

ڵاپه‌ره‌ی تایبه‌ت

سید علی سردشتی

هدایت بهرامپور >>>

01 02 03 04 05 06 07

Copyright © sardasht.net - oktober 1998(23 Juli 2001)-2018
هه‌موو مافێکی ئه‌م سایته‌ پارێزراوه و که‌س بۆی نیه‌ شته‌کانی ئه‌م سایته‌ بگوێزێته‌وه‌ بۆ‌ ناو سایتێکی دیکه‌وه‌ ‌به‌ بێ ئاماژه‌ کردن به‌ سه‌رچاوه‌ی .....
...........................................................
ئاماده‌کردن ئه‌م سایته‌ له‌ لایه‌ن عومه‌ر فه‌رخه‌پووره‌وه‌.....
Webmaster Ramiar Farkhapour