Sardasht.com www.sardasht.net: هه‌واڵ / بۆ‌چوونه‌کان / ده‌ستپێکی شه‌رێکی خوێناوی و ماڵوێرانی « بیافرا» رووداوێک که‌ بۆنی نه‌وتی لێ ده‌هات.


گه‌رانه‌وه‌
ڵاپه‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ
بابه‌ته‌کانی
"گه‌رانه‌وه‌"
له‌ نووسینی
عه‌لی سووره‌چۆمی
درێژه‌
>>>>

ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە

بۆ خوێندنه‌وه‌یی بابه‌ته‌کان >>>
ناوی به‌رێوه‌به‌ر:

وشه‌ی نه‌هێنی:




له‌ بیر بوونی وشه‌ی نه‌‌هێنی

[ ]
شید سچپه
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930 
 
 

 


به‌شێک له‌ میوه‌کان خواردنیان له‌ ده‌رمان باشتره‌ و کارتێکه‌ری باشیان ده‌بێ له‌ خواردن دا
درێژه‌ >>>
         تازه‌ترین:

ده‌ستپێکی شه‌رێکی خوێناوی و ماڵوێرانی « بیافرا»  رووداوێک که‌ بۆنی نه‌وتی لێ ده‌هات.جمهوری فدراڵی نیجێریا ((بیافرا)) که‌ کۆمپانیاکانی نه‌وت بوون به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ڵه‌ رێکه‌وتی ٣٠ ی مانگی مه‌ی ساڵی ١٩٦٧ سه‌ربه‌خۆی خۆی ڕابگێنێت وه‌ ته‌نیا ڵه‌ لایه‌ن پێنچ وڵاته‌وه (گابون، هائیتی، ساحه‌ڵ هاج، تانزانیا ،زامبیا) ‌بیافرا به‌ ڕه‌سمی بناسرێ .

وه‌ڵاتانی دیکه‌ش که‌ بیافرایان به‌ ڕه‌سمی وه‌ك وڵات نه‌ناسی به‌ڵام دیفاعیان ڵێ کرد  بۆ نموونه‌ ئیسرائیل ، فرانسه‌ پورتۆگاڵ و ئه‌فریقای جنووبی و واتیکان بوون .
ڵه‌ رێکه‌وتی ٠٦ـ٠٧ـ ١٩٦٧ شه‌ر به‌ره‌سمی له‌ نێوان سوپای نیجێریا و بیافرا ده‌ست پێ ده‌کات سوپای نیجیریا به‌ره‌و سنووری بیافرا وه‌رێ ده‌که‌ون و شه‌ر ده‌ست پێ ده‌کات و پاش ٨ ڕۆژ شاری نووسوکا ده‌که‌وێت  ، به‌ڵام سوپای بیافرا ڵه‌ سه‌ره‌تا دا سه‌ربازه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ سه‌رجه‌میان ٣٠٠٠ هه‌زار که‌س ده‌بن به‌ڵام تا کۆتای شه‌ر سوپای بیافرا خۆ له‌ ٣٠٠٠٠ هه‌زار چه‌کدارده‌دات . به‌ده‌سپیکی شه‌ر سوپای بیافرا پاشه‌کشه ناکه‌ن و سوپای نیجیریاش پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌کردبوو که‌ هێرشێکی ئه‌وتۆ ڵه‌ لایه‌ن  بیافراوه‌ بۆ سه‌ر سپای نیجیریا بکرێ . به‌رگری سوپای بیافرا که‌ زۆر به‌رگریه‌کی  قاره‌مانانه‌ ده‌بێ ده‌توانن پاش  ٤٥ ڕۆژ شه‌رڵه‌  رێکه‌وتی ٢١ مانگی هه‌شتی ساڵی ١٩٦٨ سوپای نیجیریا مه‌جبوور به‌ پاشه‌کشه‌ بکرێ و بگه‌رێنرێنه‌وه‌ سه‌ر  سنوور و دوابه‌دوای ئه‌م تێکشکانه‌ی سوپای نیجیریا  هه‌ر دوو وڵات چاوروانی هێرش بوون ڵه‌ یه‌کتری به‌ڵام هیچیان نه‌وێران هیچ پێشره‌ویه‌کی دیکه‌ بکه‌ن و له‌ شوێنی خۆیان ڵه‌ سه‌نگه‌ر دا ڵه‌ به‌رامبه‌ر یه‌کتر دا مانه‌وه‌ .
ڵه‌ رێکه‌وتی مانگی ٦ی ساڵی ١٩٦٨ وڵاتی نیجیریا تاکتیکێکی دیکه‌ی ڵه‌ دژی ئه‌و وڵاته‌ تاقی کرده‌وه‌ ئه‌ویش ‌گه‌مارۆ دانی‌ بیافرا له‌ هه‌موو ڵایه‌که‌وه‌ و قرکردنی ئه‌و خه‌ڵکه ‌و برسی کردنیان و تووشبوون به‌ کاره‌ساتی مرۆڤایه‌تی ڵه‌و وڵاته‌ داکرد . پاش ئه‌م کاره‌ نامرۆڤانه‌ی وڵاتی نیجیریا به‌ دژی خه‌ڵکی بیافرا پێشگرتن به‌ هه‌موو هاوکاریه‌کانی  رێکخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان به‌ ناسرکه‌وتووی مانه‌وه‌ .  خاجی  سووری جیهانی هه‌وڵی به‌رده‌وامی خۆی  ده‌دا تا بتوانن کۆمه‌گی ئینسانی بۆ بیافرا ڕه‌وانه‌ بکه‌ن به‌ڵام زۆربه‌ی کۆمه‌گه‌ ئینسانیه‌کان رێگری لێ ده‌کرا له‌ لایه‌ن سوپای نیجیریا. یه‌کێک ڵه‌و دوکتورانه‌ی که‌ توانی خۆی بگێنیته‌ بیافرا برنارد کۆشنێری بوو ، وه‌ بیرۆکه‌ ناوبرا دوایه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ به‌ پێ ئه‌و  ئه‌زمونانه‌ی که‌ ده‌ستی که‌وتوون له‌ بیافرا ساڵی ١٩٧١ دوکتورانی بێ سنووری دابمه‌زرێنێت .
ئه‌و کاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ی نیجیریا له‌ سه‌ر بیافرا وای لێهات که‌ کۆمه‌ڵگای  نێونه‌ته‌وه‌ی هاوپشتیی خه‌ڵکی بیافرا بن و ئه‌وه‌ش وای لێهات کۆمه‌گه‌کان بگه‌نه‌ خه‌ڵکی بیافرا و دوایه‌ش سوپای بیافرا به‌ده‌رفه‌تی زانی  و که‌ڵکی  ڵه‌وه‌ وه‌رگرت بۆ هێرش بردن بۆ سه‌ر سوپای نیجیریا بۆ شکاندنی ئابڵۆقه ڵه‌ سه‌ر خه‌ڵکی بیافرا. ڵه‌ رێکه‌وتی  مانگی ٦ی ساڵی ١٩٦٩  سوپای بیافرا هێرشی خۆی بۆ سه‌ر سوپاسی نیجێریا ده‌ست پێ ده‌کات ‌ و ڵه‌‌ ٢١ مانگی ١٢ی ساڵی ١٩٦٩  سوپای نیجێریا وڵامی هێرشی سوپای بیافرایان دایه‌وه‌ و سه‌ر ڵه‌ نوێ هێرشی به‌ربڵاو توندترو به‌ربڵاوتر ڵه‌ پێشووتر  بۆ سه‌ر بیافرا ده‌ستی پێده‌کاته‌وه‌ ، له‌و هێرشه‌ دا  بیافرا ڵه‌ ڵایه‌ن سوپای نیجیریا کرایه‌ دووبه‌ش  و   ڵه رێکه‌وتی ٧ی یه‌کی ساڵی ١٩٧٠  هێرشی کۆتای که‌ ناوی ئه‌و هێرشه به‌  ‌(تالی ویند) ناودێر کرا و وه‌ ئه‌وه‌ش‌  بوو به‌ دواین هێرش و ڵه‌ ١٣ مانگی یه‌ک ساڵی ١٩٧٠ کۆتای به‌ کۆماری بیافرا هێندرا و ده‌وڵه‌تی بیافرا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ ده‌دات و ده‌روخی.   
ـــــــ
:: شه‌ری بیافرا ڵه‌ ٦ی مانگی حه‌وتی ساڵی ١٩٦٧ ده‌ست پێ ده‌کات و ڵه‌١٣ مانگی یه‌کی ساڵی ١٩٧٠ کۆتای پێ دێ
:: شه‌ری ناوخۆی ئه‌م دوو وڵاته‌ ٢٠٠٠٠ هه‌زار سه‌ربازو خه‌ڵکی مه‌ده‌نی نیجیریا بوون ، وه ڵه‌ بیافراش ‌به‌ پێی هه‌‌ڵسه‌نگاندنێک  ٢میلیۆن که‌س ده‌بنه‌ قوربانی که‌ زۆربه‌یان به‌ هۆی برسیایه‌تیه‌وه‌ بوون  

:: سوپای بیافرا ڵه‌ سه‌رده‌تای شه‌ر دا ٣٠٠٠هه‌زار  که‌س بوون به‌ڵام  ڵه‌ کۆتای شه‌ر ئه‌و سوپایه‌ بوون به‌ نزیک ٣٠٠٠٠ هه‌‌زار که‌س.
::  سوپای نیجێریا تێار ده‌بێ به‌ چه‌کی قورس و هه‌وای،  به‌ڵام چه‌کی سوپای بیافرا زۆر ساده ده‌بێ .
ئاماده‌کردن  عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
::


-- بابه‌تی تایبه‌ت بۆ چاپ‌کردنناردن بۆ دۆستێک --|::|شه‌ممه 7 ڕه‌زبه‌ر 1397 - 20:33:52-


بۆ ناردنی بۆچوون ده‌بێ بچیه‌ ژوره‌وه‌ی سایت ،‌ یان ئه‌گه‌ر نه‌بوویته‌ ئه‌ندام خۆت ناو نووس بکــه‌ی‌ . ئـــــــــێــــــره‌ بۆ ناونووسی کردن کلیک بکه‌
Copyright © sardasht.net - oktober 1998(23 Juli 2001)-2018
هه‌موو مافێکی ئه‌م سایته‌ پارێزراوه و که‌س بۆی نیه‌ شته‌کانی ئه‌م سایته‌ بگوێزێته‌وه‌ بۆ‌ ناو سایتێکی دیکه‌وه‌ ‌به‌ بێ ئاماژه‌ کردن به‌ سه‌رچاوه‌ی .....
...........................................................
ئاماده‌کردن ئه‌م سایته‌ له‌ لایه‌ن عومه‌ر فه‌رخه‌پووره‌وه‌.....
Webmaster Ramiar Farkhapour