www.sardasht.net: خۆشه‌ویستی هه‌ر له‌ لای ئینسانه‌کان نیه‌.................


په‌رگه‌ی بابه‌ت: خۆشه‌ویستی هه‌ر له‌ لای ئینسانه‌کان نیه‌.................
(کاته‌گۆری: هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان)
نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن admin
شه‌ممه 24 خه‌رمانان 1397 - 09:46:23

ئای ،ته‌ماشای ئه‌م شێره‌ چ دلێکی  هه‌یه‌‌ !
خۆشه‌ویستی له‌ هه‌موو شتێک گه‌وره‌تر !
دوای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م به‌چکه‌ شێره هه‌ڵده‌دێرێ و ‌ له‌و هه‌ڵدێره‌  گیر ده‌کات و ناتوانێ  بۆ  خۆی  خۆی ڕزگار بکات  و هاواری ڵێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ‌ ، ته‌نیا یه‌ک شێر ده‌توانێ  ڕزگاری بکات ئه‌ویش دایکه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌یه‌تی که‌ ئاماده‌ ده‌بێ گیانی خۆی بۆ  فیدا بکات.


وێنه‌گر یان فرانسیوس که‌ وێنه‌گری سروشت و ته‌بیعه‌ته‌  به‌ چاوی خۆی ده‌بینێ که‌ دایکی ئه‌م به‌چکه‌ شێره‌ زۆر به‌ غیره‌تی و دڵێکی خۆشه‌ویستی هه‌وڵی ڕزگارکردنی گیانی مناڵه‌که‌ی ده‌دات له‌ ناوچه‌یه‌کی ولاتی که‌نیا .

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌چکه‌ شێره‌ هه‌لده‌دێرێ و له‌ شوێنێک خۆی ده‌گرێته‌وه‌ و هاواری لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌مردن ڕزگاری ببێ وه‌ سه‌ره‌رای هه‌وڵ و  تێروانینێکی  زۆری هه‌ر چوار له‌ شێره‌کان ، له‌ به‌ر سه‌ختی هه‌لدێری ئه‌م جێگایه‌  هیچیان ناتوانن خۆ له‌و شوێنه‌ که‌ به‌شکه‌شێره‌که‌ی لێیه‌ نزیک بکه‌نه‌وه‌ هه‌وڵه‌کانیان بێ ئاکام ده‌بێ . ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وێرێ و ترسی له‌ مردن نابێت  دایکی به‌چکه‌شێره‌که‌ ده‌بێ که‌ زۆر به‌ هێواشی وه‌ به‌بێ  ئه‌وه‌ی  هیوا له‌ ده‌ست بدا  وه‌ ده‌زانێ که‌  کوچکترین هه‌ڵه‌ ده‌بێته‌  مه‌رگی خۆی ده‌گاته‌ شوێنی به‌چکه‌که‌ی  وه‌ به‌ هێواشی  به‌چکه‌که‌ی به‌ره‌و شوێنی ئه‌من ده‌گه‌رێنێته‌وه‌.  

ئه‌م به‌چکه‌شێره‌  پاش ئه‌وه‌ی هه‌لده‌دێرێ و  خۆی له‌ شوێنێک ده‌گیرسێنێته‌وه‌ و هاواری لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ ڕزگاربوونی  بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ربه‌ند نه‌که‌وێ

یه‌کێک له‌ شێره‌ گه‌وره‌کان به‌ هاواریه‌وه‌ ده‌چێ بۆ رزگارکردنی

به‌لام  له‌ ترسی گیانی خۆی مه‌جبوور ده‌بێ  وازی لێ بێنێ و   ده‌گه‌رێته‌وه‌ شوێنی خۆی

هه‌ر چوار له‌و شێرانه‌  دیقه‌ت  ده‌ده‌نه‌ شوێنه‌ ئاسته‌مه‌که‌و   له‌ به‌چکه‌ شێره‌که وه‌ ده‌ڕوانن

بێجگه‌ له‌ دایکی ئه‌م به‌چکه‌ شێره‌ هه‌وڵ ده‌دا هێواش هێواش  برواته‌ خوارێ بۆ نجات دانی مناڵه‌که‌ی

له‌ ئاخرین چرکه‌ دا  ده‌توانێ دم به‌  گۆشتی  مڵی به‌چکه‌که‌ی دا بکا

پاشان زۆر  به‌ سه‌ختی و زه‌حمه‌تێکی زۆر  به‌ره‌و  سه‌ره‌وه‌ بگه‌رێته‌وه‌

دوای ده‌گاته‌وه‌ شوێنی ئه‌من و به‌سه‌رکه‌وتویه‌وه‌ ڕزگاری ده‌کات

دوای دژواریه‌کی زۆر دلخۆشی  به‌چکه‌که‌ی  ده‌داته‌وه‌ و سه‌ری بۆ ده‌لێسیته‌وه‌

واوێده‌چی که‌ زۆر به‌ زوی  ئه‌م ناخۆشیه‌ی که‌ به‌سه‌ری هاتووه‌ له‌ بیر خۆی بباته‌وه

لینک





ئه‌م بابه‌ته‌ نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن www.sardasht.net
( http://www.sardasht.com/kurdish/news.php?extend.172 )