www.sardasht.net: له‌وڵاتی کامبووجیا گه‌نجێک وه‌ک زاواخۆی نیشان ده‌دات و ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته‌ سه‌ر بووک


په‌رگه‌ی بابه‌ت: له‌وڵاتی کامبووجیا گه‌نجێک وه‌ک زاواخۆی نیشان ده‌دات و ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته‌ سه‌ر بووک
(کاته‌گۆری: هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان)
نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن admin
یه‌کشه‌ممه‌ 1 رێبه‌ندان 1396 - 17:21:42

به‌ پێی هه‌واڵیک که‌ له‌ سایتی دایلی مایل دا بلاو بۆته‌وه‌ کچێکی که‌مبووجی  له‌ شه‌وی بووکێنیدا له‌ لایه‌ن گه‌نجێکی 18 ساڵه‌وه‌ خۆی وه‌ک زاوا نیشان ده‌داو ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته‌ سه‌ر بووک که‌ هاوته‌مه‌نی خۆیه‌تی  و تا به‌یانی له‌ گه‌ڵی راده‌بوێرێ .


. جۆن چانسێنگ که‌ ناوی کوره ‌گه‌نجه‌18 ساڵه‌که‌یه‌ کاتێک زاوا له‌ به‌ر سه‌رخۆشی توانای چونه‌ ژوره‌وه‌ی نابێ بۆ لای بووک و  گڵوپی چرایه‌کانی دیوی بووک کوژابوونه‌وه‌گه‌نجه‌که‌ ده‌رفه‌تی قۆستۆته‌وه‌ له‌ تاریکی دا خۆی به‌ دیوی بووک و زاوا دا کردووه‌ و وای خۆ پێشانی بووکه که ‌ داوه‌ که‌ هاوسه‌ره‌که‌‌یه‌تی و تا به‌یانی له‌ گه‌ڵی ده‌خه‌وێت ، کاتێک رووناکای دا دێت و به‌یانی ده‌بێته‌وه‌  و بووکه‌که‌  له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێ ده‌بینێ که‌ له‌ جیاتی هاوسه‌ره‌که‌ی که‌سێکی دیکه‌ له‌ ته‌نیشتی خه‌وتووه‌ ده‌نگی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و گه‌نجه‌ش ده‌زگیر ده‌کرێ .

به‌ پێی  هه‌واله‌که‌ی سایتی دایلی مایل ئه‌م رووداوه‌ له‌گوندێکی به‌ناوی چێهکویه‌س له‌ جنوبی پارێزگای پرێی ڤێنگ وڵاتی کامبووجیا رووی داوه‌ . سایتی دایلی مایل ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات و نووسیویه‌تی که‌ بنه‌ماڵه‌ی زاواکه‌ بووکه‌که‌یان ره‌ت کردۆته‌وه‌ و   گووتویانه‌ ده‌بێ  هاوسه‌رگیریه‌که‌ هه‌لوه‌شێندرێته‌وه‌ وه‌ داوای ئه‌و سامانه‌و خه‌رجیانه‌یان کردۆته‌وه‌ که‌ به‌ بووکیان داوه‌ بدرێته‌وه‌ . ئه‌م کووره‌ گه‌نجه‌ ده‌بێ به‌ پێی یاساو ماده‌ی 239  دادگای ده‌کرێ و حوکمه‌که‌شیپێنج  بۆ  10 ساڵی پێده‌درێ .

 




ئه‌م بابه‌ته‌ نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن www.sardasht.net
( http://www.sardasht.com/kurdish/news.php?extend.562 )