Sardasht.com www.sardasht.net: سێ کەسی بریندارکرد و دوایه‌ش کۆتای به‌ژیانی خۆی هێنا


په‌رگه‌ی بابه‌ت: سێ کەسی بریندارکرد و دوایه‌ش کۆتای به‌ژیانی خۆی هێنا
(کاته‌گۆری: هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان)
نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن admin
پێنج شه‌ممه‌ 16 خا‌که‌لێوه 1397 - 16:26:05

له‌ ولاتی ئه‌مریکا پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌تێک هێرشکی کرده‌ سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌کی یوتووب له‌ سان برنۆ له‌ شیماڵی کالئفۆرنیا  پاش ئه‌وه‌ی سێ که‌س بریندار ده‌کاو دوایه‌ش کۆتای به‌ ژینانی خۆی دێنێ پۆلیسی ئه‌و ولاته‌  ئاشکرای کرد ئه‌و هێرشبه‌ره‌ ناوی نه‌سیم ئه‌قده‌مه‌و ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵه‌  خه‌ڵکی  ورمێیه‌ و چه‌ندین ساڵه‌ نیشته‌جێ ئه‌مریکایه‌ .

.  نه‌سیم ئه‌قده‌م  له‌ سه‌ر تۆره‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سایتی خۆی دا به‌ زمانه‌کانی ئینگلیزو فارسی و تورکی  لێدوان له‌ سه‌ر شێوازی ژینان و بانگه‌شه‌ بۆ دورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ گۆشت خواردن  و پاراستنی ئاژه‌ڵه‌کانی ده‌کرد و فیلمی جۆراو جۆری له‌و باره‌یه‌وه‌ بلاو ده‌کرده‌وه‌ . پاش ئه‌وه‌ی  یوتووب  کناڵه‌که‌ی دا ده‌خات رقێکی زۆر له‌ یوتوب دا ده‌گرێ  و هێرشه‌که‌ ئه‌نجام ده‌دات و سێ که‌س بریندار ده‌کات که‌ ژینای  پیاوێکی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵانه‌ له‌ مه‌ترسی دایه‌و  ژینانی ئافره‌تێکی دیکه‌ی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵه‌ش  دژواره‌ و ئافره‌ته‌تێکی دیکه‌ی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه‌‌ش  به‌ که‌می برینداره‌ .  به‌ پێی لێدوانه‌کانی ئیسمایل ئه‌قده‌م که‌ باوکی ئه‌و ئافره‌ته‌یه‌ ده‌ڵی  کاتێک یوتووب کاناڵه‌که‌یان لێ داخستوه‌ و یوتووب  پوڵی  ئه‌و فیلمانه‌ی که‌ بلاوی کردونه‌وه‌ له‌ یوتووب دا  به‌ نه‌سیم نه‌داوه‌ و رقێکی زۆری له‌ یوتووب داگرتووه‌ و ده‌شلێ  من پێشتریش پۆلیسم لێ ئاگادار کردۆته‌ و پێشم راگه‌یاندون که‌ ئه‌و زۆر توره‌یه و‌ له‌وانه‌یه‌  بۆ سه‌ر باره‌‌گای یوتووب به‌رێوه‌ بێ   .  یوتووب   له‌ ساڵه‌کانی  سه‌ده‌ی ٩٠  له‌ سه‌ره‌تا دا  له‌ لایه‌ن  کۆمپانیایه‌کی  جڵوبه‌رگ به‌ناوی گاپ دامه‌زراوه‌  ئێستا به‌ هه‌زاران که‌س دامه‌زراوه‌ی یوتووبن ئیستاش یوتووب سه‌ر به‌ گوگڵه‌ .










ئه‌م بابه‌ته‌ نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن www.sardasht.net
( http://www.sardasht.com/kurdish/news.php?extend.590 )