www.sardasht.net: باشترین فرۆکه‌ خانه‌ی جیهان


په‌رگه‌ی بابه‌ت: باشترین فرۆکه‌ خانه‌ی جیهان
(کاته‌گۆری: هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان)
نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن admin
شه‌ممه 18 خا‌که‌لێوه 1397 - 09:46:36

له‌ ڕاپرسیه‌ک دا  که‌‌ له‌ سه‌ر فرۆکه‌خانه‌کانی جیهان دا کراوه‌ فرۆکه‌خانه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی  شه‌نگای له‌وڵاتی سینگاپوور دا یه‌که‌م و باشترین فرۆکه‌خانه‌کانی جیهان ده‌ست نیشان کراوه‌ .
فرۆکه‌خانه‌ی شه‌نگای له‌ سینگاپووری ئاسیا هه‌ڵکه‌وتووه‌ گه‌وره‌ترین و له‌ باشترین و مودێرنترین  فرٶکه‌خانه‌که‌نی جیهانه‌ .


له‌م ڕاپرسیه‌ دا که‌ له‌ سه‌ر فرۆکه‌خانه‌کانی جیهان کراوه‌  هه‌زاران گه‌شتیار به‌شداریان له‌م ڕاپرسیه‌ دا کردوه‌  ١٠ فرۆکه‌خانه‌ له‌ باشترین و مودێرن ترین فرۆکه‌خانه‌کان هه‌ڵبژێردراون و هۆی رازیبوونی خۆیانیان له‌ سه‌ر ئه‌م فرۆکه‌خانانه‌ دا باس کردوه و هۆی رازی بوونی خۆیانیان  له‌‌ راپرسیه‌که‌ دا باس کردوه‌ وه‌ک له‌ راپرسیه‌که‌ دا هاتووه‌ هۆی رازی بوونی خه‌ڵکه‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ، گرینگترینیان بریتین له‌   سه‌نته‌ری کرین و دوکان و بازار ،  رێسته‌ورانگ و هۆڵی چاوه‌ڕوانیی‏   و پشودان . هۆی ئه‌وه‌ی  که‌ شه‌نگای شه‌ش‌‌مین ساڵ به‌دوایه‌ک دا  یه‌که‌م دێته‌وه ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م فرۆکه‌ خانه‌یه‌ جیاوازی له‌ گه‌ڵ  فرۆکه‌ خانانه‌کانی  دیکه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌  زۆرشتی جیاوازی دیکه‌ له‌ خۆ ده‌گرێ  بۆ نموونه‌ سینه‌مای خۆرای بۆ ئه‌وانه‌ی ترانزیتیان هه‌یه‌و وه‌ هه‌روه‌ها ئاکڤاریۆمی گه‌وه‌و دارو دره‌ختی زیندو که‌ زۆرجوان و دڵگیرن .
ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ ١٠ دانه‌ له‌ باشترین فرۆکه‌خانه‌کانی جیهانن
ساڵی رابروو له‌ په‌رانتیز دا
١ : (١) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی شانگای ڵه‌ وڵاتی سینگاپوور
٢ : (٣) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی ئینجیون کوریا
٣ : (٢) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی تۆکیوۆ هانێدا
٤ : (٥) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی هۆنکۆنگ
٥ : (٦) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی  دوها هاماد قه‌ته‌ر
٦ : (٤) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی مونشێن
٧ : (٧) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی سێنتراێر نووگویا ژاپۆن
٨ : (٩) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی لۆندۆن  هێتره‌و
٩ : (٨) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی زوریش سویس
١٠ : (١٠) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی فرانکفۆرت





ئه‌م بابه‌ته‌ نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن www.sardasht.net
( http://www.sardasht.com/kurdish/news.php?extend.592 )