www.sardasht.net: گوڵ و مۆم : گه‌شه‌ جاف


په‌رگه‌ی بابه‌ت: گوڵ و مۆم : گه‌شه‌ جاف
(کاته‌گۆری: هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان)
نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن admin
شه‌ممه 22 بانه‌مه‌ر 1397 - 12:55:25

گوڵ و مۆم
دووانەیەكی دانەبڕاون لەڕووحدا..
چەپکە گوڵی ڕێبوارێك!
ئێوارەی ماڵی پاسارییه‌كی غەمگین
به‌دوونیایه‌كی جیاواز دەگۆڕێ،

بۆنی لق و خونچەیان تێی دەئاڵێن و مەستانە
چاوشارکێ
لەگەڵ منداڵە بزێوەکەی ناخیدا دەکەن.
مۆمەکان چەند نازدارن
پرشنگیان،
ڕووناکیان و
کونجە تارەکان
لە هەرشوێنێ بن ڕووناکی دەکەن
پەپوولەی ئەوین لەدەوری خۆیان دەگێڕن
بەم نمایشه‌ جاویدانەیان
جوانی بەساتەکان دەبەخشن
بەڵام !!! لە کوێیە ؟
لە کوێیە؟؟؟
ئەو کەسەی  کەشایستەی
ئەم سەما سۆفیانەی گیانە!
تا ئەویش
لە بەردەمیدا ببێتە تنۆکێ ئاو
تنۆکێ ئاو ..
گه‌شه‌ جاف


ئه‌م بابه‌ته‌ نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن www.sardasht.net
( http://www.sardasht.com/kurdish/news.php?extend.597 )