|
بۆ
شه‌هیدێکی
که گه وزێوه
له نێو خوێن
ده‌گریم
بۆ
شه‌هیدێکی
که گه وزێوه
له نێو خوێن
ده‌گریم
بۆ هه‌ڤاڵێکی
که چوو بێ
سه‌رو بێ
شوێن ده‌گریم
بۆ هه‌موو
پیر و
جوانێکی له
سه‌ر
کوردستان
چوونه بن
دارێ به بێ
وه ی که
بشلوێن ده‌گریم
"هێمن"
نووسینی: ره‌حمان
نه‌قشی
رۆژی 7ی
پووشپه‌ری 2707ی
کوردی رۆژی
بیره‌وه‌ری
کاره‌ساتێکی
دڵته‌زین و
دژی مرۆڤایه
ت‌یه‌کی
دیکه‌یه،
که داگیرکه‌رانی
کوردستان ده‌رحه‌ق
به نه‌ته‌وه‌ی
کورد ئه
نجامیانیان
داوه. هه‌موو
ساڵێک خه‌ڵکی
شاری سه‌رده‌شت
و ده‌وروبه‌ری
یاد و بیره‌وه‌ری
شه‌هیدانی
شیمیایی
بارانی شاره
که‌مان ده‌که‌نه‌وه
و هاوده‌ردی
و هاودڵی له
گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی
قوربانیانی
ئه و کاره‌ساته
سامناکه ده‌که‌ن.
20 ساڵ له‌مه‌وپێش
فرۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی
ریژیمی
فاشیست و دژی
گه‌لی سه‌ددام
حۆسینی گۆڕ
به گۆڕ به
بۆمبارانی
شیمیایی
شاری سه‌رسه‌وزی
سه‌رده‌شت،
جینایه‌تێکی
سامناکی
دیکه‌یان
خسته سه‌ر
میژووی پڕ له
شه‌رم و
شووره‌یی و
ئینسان کوژی
خۆی و دار‌و
ده‌سته
خوێنرێژه‌که‌ی.له‌م
رۆژه دا به‌داخێکی
زۆره‌وه،
کۆمه‌ڵێکی
زۆر له خه‌ڵکی
مه‌ده‌نی و
بی دیفاع
ناجوانمیرانه
و بێ به‌زه‌یانه
شه‌هید و
برێندار
کران. ئه‌و
شاره جوان و
بۆن خۆشه‌یان
به بۆنی
پیسی و گه‌نده‌ڵی
گازی
ژهراویی
تاریک و ماته‌م
بار کرد. ئه‌م
رۆژه یه‌کێکه
له
تاریکترین و
ناخوشترین
بیره‌وه‌ریه‌کانی
میژووی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی ئه‌و
شاره به
گشتی و بیره‌وه‌ریه
کی تاڵ و جه‌رگ
بڕه بۆ بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیدانی
ئه‌م رۆژه
تاڵه.ئه‌وان
و قوربانیه‌کانی
زامدار و که‌م
ئه‌ندامی ئه‌وکاره‌ساته
دڵته‌زێنه
،که 20 ساله
ده‌رد و
ئازار ده‌چێژن؛
هه‌تا
زیندوون ئه‌و
جینایه‌ته
له بیر و
میشکیان دا
ده‌مینێته‌وه،
و قه‌ت له
بیر ناچیته‌وه.
ئێستاش پاش
تێپه‌ر
بوونی 20 ساڵی
ته‌واو به
سه‌ر ئه‌و
کاره‌ساته
ماڵ ویرانکه‌ره
و جه‌رگ بڕه‌دا،نه‌ته‌نیا
ئاسه‌واری
ئه‌و
بۆمباران و
زامه ده‌روونی
یه‌کانیان
چاره‌سه‌ر
نه‌کراوه ،
به‌ڵکوو رۆژ
به رۆژ هه‌ره‌شه
ی مه‌رگ و له
ده‌ست دانی
رۆڵه‌یه‌ک
له
برێندارانی
ئه‌م
بۆمبارانه
زام و برێنه‌کانی
کۆنی ئه‌م
جینایه‌ته
تازه ده‌کاته‌وه.
شایانی باسه
ژماره ی
قوربانیانی
ئه م کاره
ساته دڵته
زێنه به سه
دان شه‌هید و
هه‌زاران
بریندار گه
یشتوه. به‌شێکی
زۆریان ماوه‌ی
20 ساڵه به
ئیش وئازاره‌وه
ژیانی پڕ له
چه‌رمه‌سه‌ری
خۆیان درێژه
ده‌ده‌ن و له
خراپترین و
ناله‌بارترین
وه‌ز‌عی
ژیانی رووحی
و ره‌وانی
دا، چاره‌نووسیکی
نادیار و
داهاتوویه‌کی
تاڵ و ته‌م و
مژاویی ده‌ست
و داوێنی
ژیانیان
بووه.
به داخێکی
گرانه وه ئه
و وڵاتانه ی
که ئیددعای
داکۆکی له
دێموکراسی
ومافی مرۆڤ
ده‌که‌ن، نه‌ته‌نیا
ئه‌م جینایه‌ت
و کرده‌وه
دژی گه‌لی یه‌یان
سه‌رکۆنه و
ئیدانه نه‌کرد،
به‌ڵکوو چه‌ک
و ته‌قه‌مه‌نی
و بۆمب و که‌رسه‌ی
پێشکه‌وتووی
ئینسان کوژی
و ماڵ
ویرانکه‌ریان
زیاتریان
پێشه‌کێش به
داگیرکه‌رانی
کورد کۆژ کرد.
ئه‌وانێش هه‌موو
ئه‌و بۆمب و
که‌ره‌سانه‌یان
له سه‌ر خه‌ڵکی
بێ دیفاعی
کوردستان
تاقی ده‌کرده‌وه
و خه‌ڵکیان
پێ قه‌ڵا چۆو
و پاکتاو ده‌کرد.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی
ئابووری
خۆیان له سه‌روی
هه‌موو شتێک
دانابوو
ودایده‌نین،
پێوانه‌ی به‌رگری
له مافی
مرۆڤ و
دێمۆکراسی و
ئازادیش ته‌نیا
له چوار
چێوه‌ی
دروشم و
پڕۆپاگه‌نده
دا قه‌تیس
ماوه‌ته‌وه.
سڵاو له شه‌هیدانی
شیمیا
بارانی شاری
سه‌رده‌شت و
هه‌موو شه‌هیدانی
کورد و
کوردستان

|