|
یادی
شیمیابارانی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن
منداڵانی شاری سه‌رده‌شته‌وه به‌رێوه‌چوو
کوردستان و کورد: کۆمیته‌ی
منداڵانی ڕێکخراوی ناده‌وڵه‌تی لاوانی
تیرۆژ به بۆنه‌ی بۆمبارانی شیمیایی 7ی
پووشپه‌ری ساڵی 1367ی هه‌تاویی شاری سه‌رده‌شت،
له بریارێکی به‌جێ و داهێنه‌رانه
دا به هاوکاری منالان و بنه‌ماڵه‌کانیان
له ڕێکه‌وتی 6 و 7 ی پوشپه‌ری 1387 دا کێ‌به‌رکێ‌یه‌کی
ڕه‌سم کێشانه‌وه به درێژای یه‌ک
کیلۆمیتر له ژێر ناوی مناڵان و زه‌بروزه‌نگ
و مناڵان و شه‌ڕ به‌ڕێوه برد.
ڕێ‌وڕه‌سمه‌که کاتژمێر 10ی به‌یانی
ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه له شه‌قامی
هیروشیما و هه‌ڵه‌بجه‌ی شاری سه‌رده‌شت
ده‌ستی پێ‌کرد و تا کاتژمێر 8ی ئێواره
درێژه‌ی کێشا و له ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی
7ی پووشپه‌ر واته له ساڵڕۆژی
بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت دا
چه‌ندین چالاکی دیکه له لایه‌ن
مندالانه‌وه به‌ڕێوه چوو، ئێواره‌ی
ڕۆژی هه‌ینی به به‌شداری زیاتر له 5
هه‌زار منداڵی سه‌رده‌شتی و به
هاوکاری بنه‌ماڵه‌کانیان و دوای کێشانه‌وه‌ی
ڕه‌سمه‌کان به درێژایی یه‌ک کیلومیتر
به هه‌ڵگرتنی 500 ئاڵای بچووکی سپی که
خه‌تێکی ڕه‌شی پێداهاتبو به‌ره‌و مه‌زاری
شه‌هیدان که‌وتنه ڕێ، له کاتژمێر 4:45
خوله‌کی ئێواره بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ک بۆ
ڕێزگرتن له شه‌هیدانی 7ی پووشپه‌ر بێ‌ده‌نگی
ڕاگه‌یاندرا و له سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان
خه‌ڵات پێشکه‌ش به چه‌ند منداڵێک ک
پله‌کانی 1 و 2 و 3 یان به ده‌ست هێنابوو
کرا و به‌یاننامه‌ی کومیته‌ی منداڵان و
ئه‌نجوومه‌نی ڕێکخراوی تیرۆژ
خوێندرایه‌وه و کۆتایی به ڕێ‌وڕه‌سمه‌که
هات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م ڕێ‌وڕه‌سمه
له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانه‌وه
پێشوازی باشی لێ‌کرا، به‌ڵام هه‌موو دام‌وده‌زگاکانی
حکوومه‌تی له شاری سه‌رده‌شت ئه‌م ڕێ‌وڕه‌سمه‌یان
بایکۆت کرد بوو و هیچ کام له ئۆرگانه‌کان
به‌شداریان له‌و یاده دا نه‌کرد.

سه‌رچاوه‌ی
سایتی کوردستان وکورد
|