|
به
ناوی
کوردستانی
گه‌وره . تاران
– 5/9/2707 ئایا
هیچ
ئه‌ستێره‌یه‌ک
مێو
نیه
؟ ح.
س. سۆران هێندێک
له مانگه‌واڵه‌کان
( ساتێڵڵایته‌کان
) ، به‌رنه‌مه‌یه‌کی
پڕ بینه‌ریان
هه‌یه ، که
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا
، کوڕان و
پیاوان دێن
به‌شدار ده‌بن
و
ده‌نگیان
تاقی ده‌که‌نه‌وه
، تا گۆرانی
وێژانی تازه
و نه‌ناسراو
، له نێو
کۆمه‌ڵدا
بدۆزنه‌وه
و که‌ڵکیان
لێ وه‌ر بگرن
. ئه‌م
کاره شتێکی
زۆر باشه ،
به مه‌رجی
ئه‌وه‌ی ، هه‌ر
به
تاڵوکه بۆ
لاسایی که‌ره‌وه‌ی
ماوه‌ستا حه‌سه‌ن
زیره‌ک ،
ماموه‌ستا
تاهیر تۆفیق
و فڵان و
فیسار نه‌گه‌ڕێین
. گۆرانی وێژ
وه‌ک هۆنه‌ر
، وێنه‌گه‌ر
و هه‌مو
هونه‌رمه‌ندانی
دیکه ، ده‌بێ
خاوه‌نی ده‌نگ
و شێوه‌ی
تایبه‌تی
خۆی بێ ، نه‌ک
لاسایی
کردنه‌وه و
خه‌سار
کردنی ده‌نگی
که‌ڵه
گۆرانی
وێژانی پێش‌و
، که نه به
چه‌شنی ناوه‌ندی
قه‌ت له‌و
گۆرانیه
تایبه‌تیه‌دا
، ده‌نگی ئه‌م
هونه‌رمه‌نده
تازانه به‌وان
ده‌گا و ئه‌گه‌ر
به‌ده‌گمه‌ن
بشگا ، له
ده‌ست دانی
کات و هه‌له
. یانی ده‌بێ
ئه‌م خۆشه‌ویستانه
، خۆیان
شتێکی تازه
بخولقێنن ،
ده‌نا بو
وێنه ئه‌گه‌ر
خۆدی من بێم
غه‌زه‌له
شه‌نگ و مزره‌کانی
سه‌روه‌ر
ماموه‌ستا
ناڵی بڵێمه‌وه
، نه هیچ
بایه‌خێکی هونه‌ری
وای
هه‌یه و نه
قه‌ت به
توزی پای
ماموه‌ستا
نالیش ده‌گه‌م
. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
خۆم بتوانم
تاوقه
چوارینه‌یه‌کی
شاز
بخولقێنم ،
زۆر له‌وه
باشتره
هۆنراوه‌یه‌کی
درێژی هۆنه‌رێکی
دیکه
بقۆزمه‌وه و
... ، سوودی
نیه !!! شتێکی
زۆر
گرنگتریش ئه‌وه‌یه
، که
تائێستا ئه‌ز
نه‌مدیوه ،
تاقه ئافره‌تێک
بۆ ئه‌و تاقی
کاریانه بێ ،
ئه‌گه‌ر
بووبێتیش
زۆر که‌م بوه
. ئێستا ئه
م پرسیاره‌دێته
گۆڕێ ،
که ئایا
ئه‌ستێره‌ی
مێو له نێو
کورد دا نیه
؟؟؟
. به
دڵنیایی وا
نه‌یه ،
خۆمان ده‌بینین
زۆر له
گۆرانی وێژه
ناسراوه‌کانمان
ئافره‌ت
بوون و
ئافره‌تن
،
وه‌ک مریه‌م
خان ، مه‌رزیه
حه‌ریقی ،
چوپی فه‌تاح
و کێ و کێ ،
ته‌نانه‌ت
له نێو ده‌رو
ده‌راوسێکانیشدا
، زوربه‌ی
گۆرانی
وێژانی هه‌ڵکه‌وتو
، مێوینه‌ن
. بۆ وێنه له
نێو فارس دا
، دلكه‌ش ،
سووسه‌نه
کورد ،
هایده ،
گوگووش ،
حومه‌یڕا و
مه‌هه‌ستی
له ریزی هه‌وه‌ڵ
دان . ره‌نگه
بتوانین
بڵیین ، که
به گشتی
ده‌نگی
ئافره‌ت بۆ
گۆرانی شیاو
تره تا پیاو
، به تایبه‌ت
ئه‌گه‌ر
گوێگر
نێرینه بێ
. دیاره ئه‌وه‌ش
ده‌زانین ،
که هۆی ئه‌وه‌ی
ئافره‌ت
نایه بۆ ئه‌م
کۆڕانه یا
که‌م دێ کێشه‌ی
بنه‌ماڵه‌یی
، کۆمه‌لایه‌تی
و ئایینه،
ده‌نا پێم
وا نیه ئه‌وه
سووچی به‌رنا‌مه‌گێڕه‌کان
بێ ؟ . هه‌ر
چۆن بێ ،
لێره‌دا بو
سووچ دار و
تاوان بار
ناگه‌ڕێین ،
به‌ڵکه
پێشنیار ئه‌وه
یه ، که له‌ونێکی
وا بکرێت ،
بنه ماڵه
کان ، کچه‌کان
و ژنه‌کانیشیان
وه‌ک ، کوڕ و
پیاوه‌کانیان
بنێرن بۆ
تاقی کاری و
پێیان شووره‌یی
نه‌بێ . له
هه‌زاره‌ی
سی دا ، ئیدی
نابێ ئافره‌ت
هه‌ر ته‌رخان
بده‌ین به‌چێشت
لێنان
و که‌یبانو
گه‌ری . ئه‌گه‌ر
وا بکه‌ین
دیسانه‌وه
سه‌قه‌ت وه
پاش ده‌که‌وین
. با ئه‌و فه‌رهه‌نگه
عه‌ره‌بیانه
بگۆڕینه‌وه
سه‌ر فه‌رهه‌نگی
ئاریایی(
مه‌به‌ستم
ئێرانی نیه)
و زه‌ڕده‌شتی
. قوربان
گیان ! ئێمه
که‌ی عا‌ره‌ب
بووین ، به‌ڵام
ئه‌مه به
مانای ئه‌وه
نیه قینمان
له عاره‌به
،یه‌کێک له
شانازیه‌کانی
کورد ئه‌وه‌یه
هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌کی
خۆش ده‌وێ ،
ته‌نانه‌ت
تورکه کان ،
که
هێندێکیان
پێیان وایه
کورد له
سه‌ر گۆی زه‌وی
هه‌ر نیشه ،
ئه‌گه‌ر
بشبێ تۆرکه
و له چاره‌ڕه‌شی
دا، تورکی
له‌بیرچوه‌ته‌وه
!!! . وه‌ک
ئێمه بێین
بڵێین ،
تورکمه‌نه
کانی
کوردستان ،
کوردی
ده‌شته‌کین
، به‌ڵام به‌داخه‌وه
کوردیان له‌بیر
چوه‌ته‌وه
و ده‌بێ به
زه‌بری
گۆپاڵ
تورکیان له
بیر به‌رینه‌وه
و کوردیان
فێر بکه‌ینه
وه
!!! ببورن
قسه هات و
قسه‌ی هێنا ،
دیسان هه‌ر
ده‌یهێنێ :
بریا به‌رنامه‌یه‌کی
واشیان
دروست
بکردایه ،
که ئه‌ستێره
زانستی و
تێکنیکیه‌کانیشیان
بناساندایه
، که هه‌مو
مان ده‌زانین
، ئه‌گه‌ر بو
وێنه کاره‌با
نه‌بێ ، هیچ
میدیایه‌ک
ناتوانێ
گۆرانی بڵاو
بکاته‌وه و
وسته بکه.
وا باشه بۆ
داهێنه‌ران
، زانایان و
پیشه‌سازانی
شازیش ، بگه‌ڕێین
، تا
کوردستان وه
پێش تر که‌وێ
. ئه‌و کاته‌ش
دیسان ده‌بێ
له ئافره‌تان
که‌ڵک وه‌رگرین
، زۆر پیشه‌ی
وا هه‌یه ،
ئافره‌ت
باشتر تێیدا
شاره‌زا و
پسپۆڕ ده‌بێ
. دیسان
ئه‌م
پرسیاره
ده‌که‌م :
ئایا هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ک
مێو
نیه ؟
|