|
دابه‌شبوونه‌کانی
کورده‌کانی
ئێران
له عه‌ره‌بیه‌وه:
مه‌ریوان
نستانی
«الشرق
الأوسط»
چاوی به 4 كه‌س له
سه‌رکرده‌کانی
كوردی ئێران
ده‌كه‌وێ و
له‌سه‌ر كێشه
نێوخۆییه‌كانیان،
پرسیاریان
لێده‌كا.
بزووتنه‌وه‌ی
سیاسیی
كورده‌كانی كوردستانی ئێران،
یان وه‌ك
حیزبه‌کان و سیاسه‌تمه‌دارانی
کورد پێی
ده‌ڵێن، به‌شی
ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستانی
دابه‌شكراو،
به له‌مێژینه‌ترینی
بزووتنه‌وه
سیاسییه‌كان له
مێژووی گه‌لی
كورد دا داده‌نرێ،
كه سه‌ره‌تا‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ده‌یه‌ی 20ی
سه‌ده‌ی
ڕابردوو، ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه
له ته‌واویه‌تی
خۆیدا له‌به‌ر
کۆمه‌ڵێک
هۆکار نه‌تیوانیوه
ئامانجه‌کانی
یان ویسته‌کانی
خه‌ڵکی کورد
له‌م به‌شه‌ی
کوردستان به‌دی
بهێنێ،
گرینگ‌ترین و
به هێزترین
هۆکاریش
ناکۆکی و
کێشه‌ی به‌رده‌وامی
نێوان حیزبه‌کان
و لایه‌نه‌کان
بووه، که
ڕێژیمه یه‌ک
له‌دوای یه‌که‌کان
به باشترین
شێوه که‌ڵکیان
لێوه‌رگرتووه
بۆ په‌ک
خستنی هه‌وڵه‌کانیان
و زاڵ بوون
به‌سه‌ریاندا
له هه‌ر
ڕێگایه‌که‌وه
بۆیان لوابێ.
سه‌ره‌ڕای
ئه‌و په‌نده
مێژوویی و ده‌رسه
به ژانانه‌ی
هێز و حیزبه
به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی
کوردستانی
ئێران، که
له
تێکشکانه
یه‌ک به‌دوای
یه‌که‌کانیان
دا له‌گه‌ڵ
ڕێژیمی
ئێران‌دا
چێشتوویانه،
به‌ده‌ست ئه‌و
له‌ت بوون و
دابه‌ش
بوونانه‌وه
ده‌ناڵێنن
که له‌نێوه‌وه
هه‌ڵیته‌کاندوون
و ریزه‌کانی
تێکداون و
بزووتنه‌وه‌ی
سیاسی و سه‌ربازی
ئه‌وانی فه‌له‌ج
کردووه، له‌هه‌مان
کاتدا له
کێشه‌و
گیروگرفتی
نێوخۆیی‌دا
هێشتوونیه‌وه،
به‌جۆرێک که
وای له
دوژمنه‌کانیان
کردووه
لانیکه‌م ئه‌گه‌ر
بۆ ماوه‌یه‌کی
که‌میش بێ هه‌ر
بیریش له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان
نه‌کاته‌وه.
دووحیزبی
سه‌ره‌کی له
مه‌یدانی
سیاسی
کوردستانی
ئێران‌دا که
بریتین له،
حیزبی
دێموکراتی
کوردستانی
ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکیشانی
کوردستانی
ئێران
ناسراو به
کۆمه‌ڵه،
ئه‌م دوو
حیزبه پێکه‌وه
و له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا
چه‌ند ساڵێک
له کۆتای‌یه‌کانی
حه‌فتاکانی
سه‌ده‌ی
ڕابردوودا
به دژی
پاسدارانی
شۆڕشی
ئێران، هه‌روه‌ها
چه‌ند ساڵێک
شه‌ڕێکی تاڵ
و خوێناوی‌یان
له هه‌شتاکانی
سه‌ده‌ی
ڕابردوودا
به دژی یه‌کدی
به‌ڕێوه‌بردووه.
ئێستا هه‌ر
یه‌که‌یان
دابه‌ش بوون
بۆ دوو حیزب
و به
جیاوازی‌یه‌کی
که‌مه‌وه
هه‌مان
ناویان هه‌یه،
به واتایه‌کی
دیکه ئێستا
دوو حیزبی
دێموکرات و
دوو کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێر هه‌ن
له ئاکامی
گیر‌و گرفت و
ناکۆکی‌یه
نێوخۆێ‌یه‌کانیان
که سه‌ره‌ڕای
هه‌وڵی لایه‌نه
کوردی‌یه
دڵسۆزه‌کانیش
بۆ نه هێشتنی
ئه‌و
ناکۆکیانه
و زاڵبوون به‌سه‌ریاندا
نه‌یانتوانیوه
چاره‌سه‌ریان
بکه‌ن،
ئێستا ئه‌وان
به‌جۆرێک
دژایه‌تی یه‌کتر
ده‌که‌ن که
ده‌رفه‌تی
لێک نزیک
بوونه‌وه
یان دووباره
یه‌کگرتنه‌وه‌یان
له
داهاتووی
نزیکدا نه
هێشتۆته‌وه.
سه‌یر
له‌وه‌دایه
ئێستا هه‌ریه‌که
له‌و حیزب و
لایه‌نانه
لایه‌نه‌که‌ی
به‌رامبه‌ری
به هۆکاری
گیروگرفت و
دابڕان ده‌زانێ
و یه‌ک له
هۆکاره‌کانیش
ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی
ناوه‌ندی
بڕیاره له
حیزبه‌کاندا،
سه‌یرتریش
ئه‌وه‌یه
هه‌موو لایه‌نه‌کان
ئاماده‌یی
مه‌رجداری
خۆیان بۆ
گفتوگۆ ده‌رده‌بڕن
بێ‌ئه‌وه‌ی
هیچکامیان
هه‌نگاوی یه‌که‌می
بۆ هه‌ڵێننه‌وه.
الشرق
الاوسط بۆ
تیشک خستنه
سه‌ر
باردوخی
ئێستای
حیزبه
کوردیه‌کانی
دژی ئێران و
دابه‌ش
بوونه‌کانیان،
سه‌رۆک و به‌رپرسانی
کوردی له
بنکه‌کانی
خۆیان له
چیاکانی
کۆیه‌ی
پارێزگای هه‌ولێر
که بنکه‌کانی
هه‌ردوو
حیزبی
دێموکراتی
تێدان،
چیاکانی قه‌ره‌داغ
له
پارێزگای
سلێمانی.
له به‌شی
ڕۆژهه‌ڵاتی
شاری کۆیه،
الشرق
الاوسط چاوی
به مسته‌فا
هیجری سه‌رۆکی
حیزبی
دێموکراتی
کوردستانی
ئێران که‌وت
له بنکه‌ی
ده‌فته‌ری
سیاسی حیزبه‌که‌ی،
سه‌ره‌تا له‌باره‌ی
پاڵنه‌ر و
هۆکاره‌کانی
له‌تبوونی
حیزبه‌ی
پرسیارمان
لێکرد که
نزیک به
ساڵێک پێش
ئێستا
ڕویدا، وه
له‌ئه‌گه‌ری
هه‌بوونی ده‌ستی
ده‌ره‌کی له
پشت ئه‌و له‌تبوونه‌وه
پرسیارمان
لێ‌ی کرد.
هیجری له‌م
پێوه‌ندی‌یه‌دا
وتی " نا به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک
ده‌ستی ده‌ره‌کی
له پشت نه‌بووه،
به‌ڵکو ئه‌وه
ئاکامی
سروشتی
گیرگرفته‌کانی
نیوخۆمان
بووه که ته‌واو
نابن. به
باوه‌ڕی من
هیچ
هۆکارێکی
سیاسی و
ئایدیۆلۆژی
نه‌بوو که
وا له‌و به‌شه
یان ئه‌و
گروپه له
ڕه‌فیقانمان
بکا له حیزب
جیا ببنه‌وه،
به‌ڵکو هه‌وڵی
به‌شێک له‌وان
بۆ گه‌یشتن
به به‌رپرسیارێتی
به‌رز یان
پاراستنی ئه‌و
به‌رپرسیارێتی‌یانه‌یان
بوو، زۆر به‌داخه‌وه
ئه‌و ڕه‌فیقانه‌مان
پێڕه‌ویان
له یاسا و
ڕێ‌و شوێنه
په‌سه‌ند
کراوه‌کانی
حیزب به
گوێره‌ی
پێڕه‌وی
نێوخۆیی نه‌ده‌کرد،
بۆیه
لێک‌دابڕان
ڕویدا که
ئێمه پیمان
وایه
پێویست نه‌بوو،
به‌تایبه‌تیی
له‌و قۆناغه‌دا
که زه‌ره‌ری
زۆری بۆمان
هه‌بوو"
سه‌باره‌ت
به رکابه‌ری
و ئه‌وه‌ی
که، چی
ڕووده‌دا؟
هیجری وتی "
ئێمه تا
ئێستا بستێک
خاکی
خۆمانمان نی‌یه
به ئاشکرا و
فه‌رمی له‌سه‌ری
ڕاوه‌ستین،
به‌ڵم
هێندێک
پێ‌یان وایه
پێویست ناکا
حیزب ده‌سه‌لاتدار
بێ بۆ ئه‌وه‌ی
پیاوان و
سیاسه‌ت مه‌دارانی
نفوز و ده‌سه‌ڵاتیان
هه‌بێ، به‌و
مانایه که
ده‌سه‌ڵات و
به‌رپرسیارێتی‌یه‌کان
ڕوی
جۆراوجۆر و
جیاوازیان
هه‌یه" ئه‌و
به‌رده‌وام
بوو " به‌رپرسانی
حیزبی و منیش
هه‌وڵماندا
کێشه‌کان
چاره‌سه‌ر
بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و
دابڕانه نه‌بێ،
لانیکه‌م هه‌تا
کاتی کۆنگره‌ی
داهاتووی
حیزب، ئه‌وه‌شمان
قه‌بوڵکرد
که کۆنگره
زووتر بگرین
و
دۆستانیشمان
چاوه‌دێری
ئاکامه‌کانی
کۆنگره بن،
وه له ژێر
ڕوناکایی ئه‌و
یاسا و په‌سه‌ندکراوانه‌ی
که دابڕاوه‌کان
بۆخۆیان له
کۆنگره‌ی
پێشوودا
دایان
نابوون به‌ڵام
هه‌وڵه‌کانمان
بێ‌ئاکام
مانه‌وه.
دابڕاوان به‌شداری
له کۆنگره‌ی
داهاتووی
حیزبیشیان
ره‌تکرده‌وه
که سه‌ره‌تای
هاوینی ساڵی
داهاتوودا
ده‌به‌سترێ،
به‌گوێره‌ی
ئه‌وه‌ی که
هه‌ر چوار
ساڵ جارێک
کۆنگره ده‌گیرێ.
چونکه ئه‌وان
هه‌رچه‌ند
که‌مایه‌تی‌یه‌کی
که‌من ده‌یانه‌وێ
ده‌ست به‌سه‌ر
ناوه‌نده‌کانی
ده‌سه‌ڵات و
بڕیاره‌کانی
حیزب دا
بگرن،
بێگومان ئه‌وه‌ش
له لایه‌ن
ئێمه‌وه ڕه‌دکراوه‌ته‌وه.
به‌داخی
گرانه‌وه
ئه‌و
دابراوانه
که سورن له‌سه‌ر
ناوبردنی
خۆیان به
حیزبی
دێموکرات،
زیاتر له 6
که‌س نین له
کۆی 23 که‌س له
ئه‌ندامانی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
حیزب، ئه‌گه‌ر
ئه‌وان ناوی
حیزبه‌که‌یان
بگۆڕن بۆ
حیزبێکی
دیکه ئێمه
چوارچێوه‌ی
به‌ره یان
هه‌ر
ئیتیلافێکی
دیکه‌ی
سیاسی
ئاماده‌ی
گفتوگۆ و
کاری
سیاسیین له‌گه‌ڵیان".
ڕێبه‌رایه‌تی
حیزب له‌و
دواییانه‌دا
داوای له
هاورێ‌یانی
دابڕاومان
کردووه که
بگه‌ڕێنه‌وه
له ماوه‌ی
شه‌ش مانگ دا
به‌هه‌مان
به‌رپرسایه‌تی
و پۆسته‌کانی
پێشوویانه‌وه،
که ژماره‌یه‌کی
زۆر له کادر
و پێشمه‌رگه‌کان
به‌پیر ئه‌م
داوایه‌وه
هاتن، ئه‌وانه‌ی
که به هۆی
خزمایه‌تی و
تایفه‌گه‌ری
و ناوچه‌گه‌رێتی‌یه‌وه
ناچاربوون
له‌گه‌ڵ
دابڕاوان
بکه‌ون،
ئێستاش ده‌رفه‌ت
هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی
دیکه که
بگه‌ڕێنه‌وه
باوه‌شی
حیزبه‌که‌یان.
له‌به‌شی
ڕۆژاوای
کۆیه که
دابڕاوه‌کان
له قه‌ڵایه‌کی
کۆنی سه‌ربازی
که شوێنی سه‌ربازه‌کان
ڕێژیمی
پێشووی
عیراق بووه
نیشته‌جێن،
الشرق
الاوسط چاوی
به قادر
وریا وته‌بێژی
فه‌رمی هه‌یئه‌تی
موشاویرانی
حیزب که‌وت،
که هه‌تا
کۆنگره‌ی فراوانی
ئه‌وحیزبه
کاره‌کانی
به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن،
ئه‌و هۆکاره‌کانی
دابڕان و به
گوته‌ی خۆی
له‌تبوونی
حیزبی
شیکرده‌وه
هه‌روه‌ها
وتی که
ئێستا حیزب
له‌ژێر
ڕێنمای‌یه‌کانی
عبدالله حه‌سه‌نزاده‌دا
به‌ڕێوه‌ده‌چێ
که وه‌ک سه‌رۆکی
فه‌خری حیزب
چاوی لێده‌کرێ،
سه‌ره‌رای
ئه‌وه‌ی که
هیچ به‌رپرسیارێتی‌یه‌کی
فه‌رمی له‌و
حیزبه‌دا نی‌یه.
ئه‌وه‌ی ڕه‌د
کرده‌وه که
ئه‌وان لایه‌نی
دابڕاون له‌حیزب
و وتی " له‌گه‌ڵ
برایانی
دیکه‌مان
باڵێک بووین
له یه‌ک
حیزب دا، به‌ڵام
حیزب بۆته
دوو به‌ش،
ئێمه‌ش هه‌قمانه
ناوی حیزبی
دێموکراتی
کوردستان به‌کار
بهێنین، که
هه‌ر واشمان
کردووه" سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی که
ئایا
گونجاوه
دوو حیزبی
کوردی له یه‌ک
ناوچه‌دا هه‌ڵگری
هه‌مان ناو
بن، وتی "نا،
ئه‌وه یه‌ک
ناو نی‌یه،
ئه‌وه دوو
ناون. ئێمه
له
چوارچێوه‌ی
حیزبی
دێموکراتی
کوردستاندا
تێده‌کۆشین
و ئه‌وانیش
له
چوارچێوه‌ی
حیزبی
دێموکراتی
کوردستانی
ئێران دا، به‌واتایه‌کی
دیکه ناوی
حیزبی ئێمه
له سێ وشه
پێکهاتووه
و حیزبی ئه‌وان
له چوار وشه،
ئه‌وه‌ش
جیاوازی‌یه‌که‌یه"
سه‌باره‌ت
به هۆکار و
پاڵنه‌ره‌کانی
له‌تبوون،
وریا وتی "نه‌مانتوانی
پێکه‌وه‌یی
له حیزب‌دا
بپارێزین،
ئه‌وه‌ش له
ئاکامی هه‌وڵی
به‌شێك له‌وانه‌ی
که له
کۆنگره‌کانی
12 و 13 دا
هاتبوونه
نێو ڕێبه‌ری
حیزب و ده‌یانه‌ویست
به‌ته‌واوی
ده‌ست به‌سه‌ر
هه‌موو په‌ل
و پۆکانی
حیزب دا
بگرن، به‌هۆی
باندبازی
گوماناوی و
ده‌سته و ده‌سته‌بازی
له حیزب‌دا،
که به‌شێوه‌ی
کرداری
بووبه هۆی
له‌تبوونی
حیزب، ساڵێک
پێش ئه‌وه‌ی
به‌ڕه‌سمی
ڕایبگه‌یه‌نین.
ئێمه زۆر هه‌وڵی
دڵسۆزانه‌ماندا
بۆ ئه‌وه‌ی
پێش به‌و له‌تبوونه
بگرین،
داواکاری‌یه‌کمان
نارد بۆ ڕێبه‌رایه‌تی
حیزب و به‌وردی
بارودۆخه‌که‌مان
بۆیان باس
کردبوون. ئه‌وه‌مان
دووپات
کردبۆوه که
ژماره‌یه‌کی
زۆر له
کادرو پێشمه‌رگه‌کان
به‌هۆی کاری
هێندێک له
به‌رپرسانه‌وه
له په‌رواێزخراون.
به‌ڵام ڕێبه‌رایه‌تیی
وه‌ڵامی نه‌داینه‌وه
و ئه‌وه‌یان
ڕه‌د کرده‌وه
که حیزب بۆ
هه‌مووان بێ.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
له پێناوی
وه‌رگرتنی
به‌رپرسیارێتی
نه‌بوو وه‌ک
ئه‌وان باسی
ده‌که‌ن،
چونکه زۆ له‌و
که‌سانه‌ی
ئێستا له‌گه‌ڵ
ئێمه‌ن له‌حیزب
دا به‌رپرسیارێتی
باڵایان هه‌بوو،
ئه‌وه‌ی
پێوه‌زیاد
ده‌که‌م که
ئێمه هه‌ڵوێستێکی
به‌جێمان له‌بارامبه‌ر
هه‌ڵس و که‌وته‌کانی
مسته‌فا
هیجری
سکرتێری
حیزب دا گرت
که به‌ته‌واوی
سوکایه‌تی‌یه‌کانی
نووسه‌رێکی
شۆڤێنیستی
تورک ناسراو
به نه‌زمی
ئه‌فشاری ته‌ئید
کردبوو به‌رامبه‌ر
به کورد و
سیمبول و
رێبه‌رانی
وه‌ک قازی
محه‌ممه‌د و
سمکۆی شکاک و
ئاڵای
نیشتیمانی،
ئه‌و سوکایه‌تی
و بێڕێزیانه‌ی
چاوپۆشی‌یان
لێناکرێ" سه‌ره‌ڕای
ڕیککه‌وتنی
هیجری له‌گه‌ڵ
حیزبێکی
شۆڤێنیستی
ئێرانی که
هه‌تا دان به‌بوونی
کوردیش
دانانێ له
ئێران دا، ئه‌مانه
و چه‌ندین
هۆکاری دیکه
پاڵیان پێوه‌نانین
بۆ جیابوونه‌وه
له‌وان، ئه‌گه‌ر
وای دانێین
کێشه‌که له‌سه‌ر
پۆست و به‌رپرسایه‌تی
بووه، ئایا
ئێمه‌ش هه‌قمان
نی‌یه ئه‌و
پۆست و به‌رپرسیارێتی‌یه
باڵایانه‌مان
هه‌بێ؟ یان
ئه‌وه به‌باڵای
ئه‌وان
بڕاوه!
وریا سه‌باره‌ت
به‌و له‌ت
بوونه‌و
کاردانه‌وه‌ی
له‌سه‌ر
جۆڵانه‌وه‌ی
کورد و
چالاکی‌یه‌کانی
وشیاری ده‌دا
و ده‌ڵێ "هه‌تا
هێز و لایه‌نه
به‌رهه‌ڵستکاره
کوردی‌یه‌کان
ته‌با و یه‌کگرتوو
بوبن ده‌سکه‌وتی
باشتریان وه‌ده‌سهێناوه،
به‌ڵام
کاتێک
ناتوانێ ئه‌م
ئامانجه به‌دی
بێنێ به‌بڕوای
ئێمه
کارکردنی به‌جیا
سه‌رکه‌وتووتره.
بۆ نمونه
ساڵێک پێش
ئێستا ئێمه
به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا
حیزبێک
بووین، کێشه
و گیروگرفته
نێوخۆی‌یه‌کان
بڕستیان
لێبڕیبوین،
هه‌ر باڵێک
سه‌رگه‌رمی
ئه‌وه‌بوو
چۆن به‌سه‌ر
باڵه‌که‌ی
دیکه‌دا سه‌ربکه‌وێ،
ئه‌وه چ
کارێکی
هاوبه‌ش
بوو؟ سه‌ره‌رای
ئه‌وه‌ش
ئێمه به‌ربه‌ستێکمان
بۆ کاری
سیاسی له‌چوارچێوه‌ی
به‌ره‌یه‌کی
یه‌کگرتوودا
له‌گه‌ڵ ئه‌و
برایانه‌مان
نی‌یه، هه‌روه‌ک
له‌گه‌ڵ
دووباره یه‌کگرتنه‌وه‌ش
کێشه‌یه‌کمان
نی‌یه به‌مه‌رجێک
ئه‌و
هۆکارانه‌ی
بوونه هۆوی
له‌تبوونی
حیزب نه‌مێنن،
دیاره زۆر
به‌و مه‌سه‌له‌یه
ئومێده‌وار
نین چونکه
ئه‌وانه‌ی
نه‌خشه‌ی له‌تبوونی
حیزبیان
کێشاوه له
داهاتووی
نزیک دا
ئاماده‌ی یه‌کگرتنه‌وه
نین."
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
سه‌یر و مایه‌ی
سه‌رسوڕمانه
دابه‌شبوونه
یه‌ک به‌دوای
یه‌که‌کانی
کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی
ئێرانه، که
له زنجیره
چیاکانی قه‌ره‌داغ
له
پارێزگای
سلێمانی
نیشته‌جێن.
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه
له 16ی
فێبریواری 1969
له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵێک له
خوێندکارانی
کورد له
زانکۆی
تاران دامه‌زراوه
و به‌چه‌ند
قۆناغێکدا
ڕابردووه
وه‌ک یه‌کگرتن
له‌گه‌ڵ ئه‌و
لایه‌نانه‌ی
له‌بیروبۆچوندا
لێ‌ی نزیک
بوون و دواتر
جیابوونه‌وه
و به‌شێوه‌یه‌کی
دیکه خۆیان
سازمان داوه‌ته‌وه،
هه‌روه‌ها
جه‌ند جارێک
له‌نێوخۆیدا
دابه‌شبووه،
دواین
دابڕان
دوومانگ پێش
ئێستابوو،
که‌هه‌مان
ناویان له‌خۆیان
ناوه به‌زیادکردنی
پاشگری (باڵی
چاکسازی و
ڕیفۆڕم).
الشرق
الاوسط چاوی
به سکرتێری
کۆمه‌ڵه
عبدالله
موهته‌دی که‌وت
که هه‌ڵگری
بڕوانامه‌یه‌کی
به‌رزی
ئابوری یه‌کێک
له
زانکۆکانی
ئوروپایه،
له‌وه‌ڵامی
ئه‌وه‌ی
ئایا کۆمه‌ڵه
ئێستاش له‌سه‌ر
ڕێبازی
کۆمۆنیستی
جارانی به‌ده‌وامه؟
وتی "کۆمه‌ڵه
هیچ کاتێک
پابه‌ندی ئه‌و
کۆمۆنیزمه
نه‌بووه که
له یه‌کیه‌تیی
سۆڤێتی
جاران هه‌بوو،
سه‌ره‌ڕای
بوونی
بیروباوه‌ڕی
مارکسیستی
به‌رده‌وام
وه‌کو
باڵێکی چه‌پی
سه‌ربه‌خۆ
بووه.
ئێستاش
بۆچوونی چه‌پی
میانه‌ڕه‌ومان
هه‌یه و
ئێستا کۆمه‌ڵه
ئه‌ندامی
ئینتێر
ناسیۆنالی
سۆسیالیسته"
.
به‌ڵام سه‌باره‌ت
به
جیابوونه‌وه‌ی
ئه‌و گروپه
له کۆمه‌ڵه،
وتی "هیچ
هۆکارێکی
سیاسی و
ئایدیۆلۆژی
گونجاو له‌به‌رده‌ست
نی‌یه بۆ
پاساوی
جودابوونه‌وه‌ی
ئه‌و ره‌فیقانه،
بێجگه له
هه‌وڵی ئه‌وان
بۆ وده‌سهێنانی
پله‌ی به‌رپرسیارێتی
له‌حیزب دا و
پێڕه‌وی نه‌کردنیان
له په‌سه‌ند
کراوه
حیزبی‌یه‌کان
و به‌رنامه
و پێڕه‌وی
حیزب، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
ئاماده‌یی
ته‌واوی
خۆمان ده‌ربڕی
بۆ ئه‌وه‌ی
که‌ره‌سه‌کانی
چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی
گۆڤار و
ڕۆژنامه‌ی
تایبه‌ت به‌خۆیان
بده‌ینێ و له
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیش
دا نوێنه‌ریان
هه‌بێ، به‌مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌ی
دابڕان
ڕوونه‌دا،
به‌ڵام ئه‌وان
به‌بێ هیچ په‌سه‌ندکراو
و پاساوێکی
سیاسی
بڕیاری
جیابوونه‌وه‌یان
دا. به‌ڵام
سه‌باره‌ت
به‌و قسانه‌یان
که له کۆمه‌ڵه‌دا
ناوه‌نده‌کانی
ده‌سه‌ڵات
قۆرغ کراون،
ته‌نها
پاساوی بێ
بناغه‌ن، ئه‌وانه‌ی
لێمان
دابڕوان هه‌تا
ئێستاش سه‌رکردایه‌تی‌یه‌کی
یه‌کگرتوویان
نیه و له
ماوه‌ی
دوومانگی
ڕابردوودا
چه‌ند جارێک
ناوی خۆیان
گۆڕیوه. له‌گه‌ڵ
ئه‌وشدا
هیوادارم
زۆر له بیر
و ڕێبازی
کۆمه‌ڵه
دوور نه‌که‌ونه‌وه."
سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی
بێجگه له‌و
گروپه،
ئایا
دابڕانی
دیکه له‌کۆمه‌ڵه‌دا
ڕوویانداوه؟
وتی"به‌ڵێ
کۆمه‌ڵه له
گروپێکی
دیکه
جیابۆته‌وه
به ناوی
ڕێکخراوی
کوردستانی
حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران (کۆمه‌ڵه)
به‌سه‌رۆکایه‌تی
ئیبراهیم عه‌لیزاده.
ئه‌وه‌ش له
چوارچێوه‌ی
پڕۆژه‌یه‌کدا
که ناومان
ناوه (زیندوو
کردنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه) به‌و
پڕۆژه‌یه
ڕێباز و
بۆچوونی
سیاسی کۆمه‌ڵه‌مان
به‌ته‌واوی
له حیزبی
کۆمۆنیست
جیاکرده‌وه،
دیاره پاش
چه‌ندین ساڵ
دیالۆگ و
کۆنگره، به‌و
مانایه که
ئێمه له به‌ر
هۆکاری مه‌نتیقی،
سیاسی و
فیکری له
حیزبی
کۆمۆنیست
جیابووینه‌وه
که پێوه‌ندی
هه‌بوو به
داواکاری
ئێمه بۆ هه‌ڵگرتنی
ئاڵای خه‌باتی
بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاری
خوازی کورد و
ئاڵای
دیموکراسی و
عه‌داله‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
له
کوردستانی
ئێران، له
کاتێکدا
حیزبی
کۆمۆنیست له‌بواری
نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا
کارده‌که‌ن".
به‌ڵام سه‌باره‌ت
به گروپی
دابڕاو له
کۆمه‌ڵه که
ناویان له‌خۆیان
ناوه باڵی
چاکسازی و
ڕیفۆرم،
عومه‌ر
ئیسماعیل
ئیلخانیزاده
به‌رپرسی ده‌فته‌ری
سیاسی‌یانه‌و
نوێنه‌رایه‌تی‌یان
ده‌کا، سه‌ره‌تا
سه‌باره‌ت
به هۆکاره‌کانی
دابڕانیان
بۆ الشرق
الاوسط دوا و
وتی"هۆکاره‌کان
پێوه‌ندیدارن
به هه‌وڵی
ڕێبه‌ری بۆ
پاوان‌کردنی
کۆمه‌ڵه و
ڕێگه‌نه‌دان
به‌وانی
دیکه بۆ
گێڕانی ڕۆڵی
خۆیان له
کۆمه‌ڵه‌دا،
ئه‌و وتی ئه‌وانی
جیابوونه‌وه‌و
ئێستا به که‌مینه
ده‌ناسرێن
هه‌وڵی
زۆریاندا بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی
کۆمه‌ڵه به‌و
قه‌ناعه‌ته
بگه‌یه‌نن
که واز له
سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی
موتڵه‌قی
ناوه‌نده‌کانی
بڕیار بێنن،
به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو
نه‌بوون ده‌کرێ
بڵێین هه‌موو
ڕێگا سیاسی‌یه‌کان
بۆ گه‌یشتن
به‌و
ئامانجه بێ
ئاکام مانه‌وه
بۆیه
جیابوونه‌وه
بوو به‌کارێکی
حه‌تمی"، سه‌باره‌ت
به یه‌کرتنه‌وه
له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵه
ئیلخانیزاده
وتی "له‌و
نزیکانه‌دا
ئه‌وه زه‌حمه‌ته،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ده‌بێ به‌رده‌وام
له‌هه‌وڵی
پێکهێنانی
به‌ره‌یه‌کی
سیاسی
گوتارێکی
سیاسی و ڕاگه‌یاندێکی
کوردی یه‌کگرتوودا
بین له
کوردستانی
ئێران، به
بڕوای من
پێکنه‌هێنانی
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی
هێزه کوردی‌یه‌کان
ده‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی
که کورده‌کان
نه‌توانن به‌شداری
له ئیتیلاف
له‌گه‌ڵ گه‌لانی
دیکه‌ی
ئێران‌دا بکه‌ن."
ماوه‌ته‌وه
بڵێین سه‌رکرده‌کانی
ئه‌و چوار
لایه‌نه که
الشرق
الاوسط
دواندونی هه‌موویان
پێ‌یان له‌سه‌ر
ئه‌وه
داگرتۆته‌وه
که (پژاک)
باڵی ئێرانی
پارتی
کرێکارانی
کوردستانی
به‌رهه‌ڵستکاری
تورکیا،
ناتوانێ
جێگره‌وه‌یان
بێ، له‌مه‌یدانی
کاری سیاسی
کوردستانی
ئێران‌دا. له‌به‌ر
هۆیه‌ک که
هه‌موویان
کۆک بوون له‌سه‌ری
ئه‌ویش ئه‌وه‌که
پژاک
حیزبێکی
دروستکراوه
و هه‌ڵقوڵاوی
ده‌رونی جه‌ماوه‌ری
کوردستانی
ئێران نیه و
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی
مێژوویی له
ڕیزه‌کانی
گه‌لدا نی‌یه،
به گوته‌ی
خۆیان وه‌ک
دێموکرات و
کۆمه‌ڵه هه‌یانه.
تێبینی:
تکایه
سه‌رنجی ئه‌وه
بده‌ن که ئه‌م
بابه‌ته‌م
وشه به وشه
وه‌رنه‌گێڕاوه
و هه‌وڵم
داوه مه‌فهومه‌که‌ی
بکه‌مه
کوردی، هه‌رچه‌نده
من وه‌رگێڕنیم
به‌ڵام ئه‌و
شێوه وه‌رگێڕانه
به‌دروستتر
ده‌زانم
بۆیه‌ش
وامکردووه.
سه‌رچاوه:
الشرق
الاوسط،
ژماره 10587
مێژووی 2007.11.23
ئاماده‌کردنی
هیوا عه‌زیز
|