|
داپڵۆساندنی
لێره‌واره‌کانی
کوردستان بێ
پسانه‌وه
به‌رده‌وامه. هه‌ر ئه‌م
دوێنێه له
نێو خۆی
وڵاته‌وه
ئاگادار
کرامه‌وه
که
پارێزگای
ئیلام بوه‌ته
کوره‌ی ئاگر
و نیزیک به
ته‌واوی
شاخ‌و به‌نده‌ن
و لێره‌واره‌کانی
ئه‌م
پارێزگایه
بوه‌ته خه‌ڵۆز.
به گوێره‌ی
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی
که له‌و
پارێزگاوه
گه‌یشتوون،
زۆربه‌ی
شاخه‌کان به
شه‌وانه وه‌ک
بورکانی
ئاگرن(آتشفشان)و
توافچیه‌کانی
ئێرانی که
له قۆم و
تارانه‌وه
سه‌فه‌ر ده‌که‌ن
بۆ وڵاتی
ئێراق، له
ڕێگادا داده‌به‌زن
پێیان سه‌یره
که ، لاو
ناوچه‌یه
بورکان هه‌یه‌و
ئه‌وان لێی
بێخه‌به‌رن.
بێخه‌به‌ر
له‌وه‌ی که
ئه‌وه
سرۆشتی
کوردستانه
که ده‌بێته
قاقناقو هه‌موو
گۆمانه‌کانیش
سه‌باره‌ت
به‌و ئاگر که‌وتنانه‌وه‌دا
ڕوویان له
کاربه‌ده‌ستانی
کۆماری
ئیسلامیه،
که خه‌رجی
سه‌فه‌ری ئه‌وان
بۆ که‌ربه‌لا‌و
نه‌جه‌ف
دابین ده‌که‌ن.
به گوێره‌ی
ئه‌و هه‌واڵانه
که گه‌ێشتون،
گه‌وره‌یی
ئه‌و بێبه‌زه‌یه
هینده زۆره
که کاربه‌ده‌ستانی
ناوچه‌ش
ناتوانن
بیشارنه‌وه
و له چه‌ند
دانێشتنیکدا
باسیان له
سه‌ر کردوه،
به‌ڵام هیچ
هه‌نگاوێکی
کارا بۆ
پێشگیری
کردنی هه‌ڵنه‌گیراوه.
پاڕێزگاری
ئیلام، عه‌لی
مۆحه‌ممه‌د
ئازاد له مه‌ڕ
ئه‌و کاره‌ساتانه‌دا،
به هه‌واڵده‌ری
خوێندکارانی
ئێران (ایسنا)
ده‌ڵێ که
بودجه‌یکی
یه‌ک
بیلیونو
پانسه‌دهه‌زار
قه‌رانیان
بۆ به‌ره‌وڕوو
بوونه‌وه‌ی
ئه‌و
ڕووداوانه
پێ دراوه،
که
هیواداره
بتوانێ به‌ره‌نگاری
ئه‌و نه‌هامه‌تیه
سرۆشتیانه
بێته‌وه.
پاڕێزگار قه‌ت
له خۆی
ناپرسێ که
چۆنه بۆ
ڕاوه‌دۆنانی
ته‌نیا خه‌باتکاریک،
چوار هه‌زار
هێزی پۆشته‌و
په‌رداخی له‌شکری
ده‌نێرێته
شاخه‌کان،
به‌ڵام بۆ
کوژاندنه‌وه‌ی
ئاگر نه
هێزی هه‌یه‌و
نه‌ش بودجه.
خوێنه‌رانی
به‌ڕێز:
پارێزگای
ئیلام 400
کیلومیتر
سنوری هاوبه‌شی
له گه‌ڵ
باشۆری
کوردستان‌و
وڵاتی عێراق
هه‌یه‌و به‌شی
زۆری
پارێزگای
ئیلام
شاخاوی و
لێره‌واره.
له‌و ماوه‌ی
چه‌ند
هاوتوی
ڕابردودا
زیاتر له 63
جار ئاگر که‌وته‌وه‌ته‌وه
و که به‌م 63
جاره‌وه،
ژۆماره‌ی
ئاگرکه‌وته‌وه‌کان
له شه‌ش
مانگی
ڕابردودا،
گه‌ێشتوه‌ته91
جار. ئه‌مه
بۆ خۆی ئاسه‌وارێکی
وای له خۆی
به جێ
هێشتوه که
خه‌ڵکی
ناوچه وه‌کو
کۆسێکی گه‌وره
ناوی لێ ده‌به‌ن.
به جۆریک که
به‌ر هه‌ر
کوێکدا ده‌چی
له‌گه‌ڵ
بوبوسۆ،
خۆڵه‌مێش،
خه‌ڵۆزو
ئاگر به‌ره‌وڕوو
ده‌بیته‌وه.
بێجگه له‌وه‌ش
زیانی وا گه‌وه‌ره
به خه‌ڵکی
ئه‌و
پارێزگایه
که‌وتوه که
قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی
بۆ نیه.
چۆنکه
زۆربه‌ی خه‌ڵکی
پارێزگای
ئیلام به
جۆتیارو
ئاژه‌ڵداریه‌وه
خه‌ریکن. ئه‌وان
قشڵاخ و
کوێستان ده‌که‌نو
پێویستیان
به له‌وه‌ڕگه‌کان
هه‌یه
تاکوو
بتوانن ئاژه‌ڵه‌کانیان
به‌خێو که‌نو
خۆێانیش
بژین. به‌سه‌رنجدان
به‌و شێوه
ژیان‌و
بژیویه که
خه‌ڵکی ئه‌و
پارێزگایه‌ی
کوردستان هه‌یانه،
ئه‌و
ڕووداوانه
نه‌گ هه‌ر
کۆسه، به‌ڵکوو
کۆسه‌ڵکۆسیشه. ئه‌گه‌ر چی
ئه‌و خه‌ساره‌تانه
له باری
ئابووریه‌وه
به‌و خه‌ڵکه
که‌وتوه
ئێگجار
زۆرن، به‌ڵام
هیچ له‌وه
ناشارێته‌وه
که سرۆشتی
ڕه‌نگینی
پارێزگای
ئیلام‌و سه‌روه‌تو
سامانی نه‌ته‌وه‌یی
گه‌له‌که‌شمان
زه‌بریکی
کاریگه‌ری
وێ که‌وتوه
که ده‌ێان
ساڵی ده‌وێ
تاکوو خۆی
بگرێته‌وه. چۆنکه
کاتی ده‌وێ
تاکوو دار به‌روه‌کان
و مازۆه‌کانو
گوێژه‌کان و
که‌یکفه‌کان،
زه‌یتونه‌کانو
....، جاریکی
دیکه
بنیشنه به‌رو
له سێبه‌ریان
دانیشێ. شاخی
مانشت که یه‌کیک
له شاخه به
هه‌یبه‌ته‌کانی
کوردستانه‌و
له زۆر
جاریش وه‌ک
جوانی‌و پشت‌و
په‌نای خه‌باتکارانی
قۆناخه‌کانی
ڕابردوو،
ناوی له
شێعره‌کان،
هه‌ڵبه‌ست،
گورانیو
فوڵکلوری
کوردیه‌کاندا
هاتوه به‌ره‌و
وه‌ک ده‌واری
ڕه‌شی لێ
هاتوه. هه‌ر له
شاخی مانشته‌وه
تاکوو مه‌یمک،
له کۆڵکه‌ه‌وه
تاکوو هه‌نجێرک،
له کوده‌شته‌وه
تا شیروانو
چه‌رداوڵ،
له ده‌ڕه‌شاره‌وه
تاکوو
ئاودانان،
له ئه‌ێوانه‌وه
تاکوو
دێلۆڕان و
مهران، له
گه‌نگێرونکۆڵه‌وه
تا مله سیه‌و
چه‌نگۆڵه،
هه‌تاکوو ده‌گاته‌وه
شاخ و بناره‌کانی
به‌ڵاڵه
،کانی نزام،
قه‌لاجه و
لۆتکه‌ی به‌ناو
بانگی که‌چه‌ڵ،
که
پارێزگای
کرماشان‌و
ئیلام لیک
جیا ده‌کاته‌وه،
ڕه‌شاییو
دۆکه‌ڵو
ئاگر ده‌بینی.
ئه‌و دیمه‌نانه
مروڤ وه‌بیری
ڕه‌شپوشیو
ئازیه‌تیو
که‌سه‌ری
ئازیزمردوان
ده‌خاته‌وه.
منیش هه‌واڵه‌که
به دوو دێڕ
شێعر به
زاراوه‌ی
کوردی که‌ڵهۆڕی،
له خه‌می
سوتانی لێره‌واره‌کانی
پارێزگاکانی
کرماشان‌و
ئیلام
کۆتایی پێ
دێنم‌و ده‌ڵێـم:
تاکوو سیبه‌ری
ڕه‌شی
کۆماری
ئیسلامی له
سه‌ر وڵاتی
ئیمه
بمێنێ، به‌شمان
ته‌نیا مه‌ینه‌ته‌و
به‌س. مانشتو مه‌یمک،
ئه‌ێوانو گه‌نگێر
به‌رگ سیه
پوشان ئه‌ڕا
کوڕهه‌نجیر. بێستون‌و په‌ڕاو
وه‌گه‌رد هه‌مرۆڵه
چه‌مه‌ری
گه‌ردنن ئه‌ڕا
چه‌نگۆڵه. تێبینی:
مانشت، مه‌یمک،
ئێوان و چه‌نگۆڵه
چوار شاخ‌و
شاری به‌ناوبانگی
پارێزگای ئیلامن.
هه‌روه‌ک هه‌مرۆڵه،
په‌ڕاو،
بێستون و
کوڕهه‌نجیر،
چوار شاخی به
ناوبانگی
پارێزگای
کرماشانن. ئێقباڵ سه‌فاری
ڕێکه‌وت
2007-10-13
|